❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كچێك چارەسەری زۆربەی نەخۆشییەكانی پێستی كردووە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-13 19:23:26

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

كچێك چارەسەری زۆربەی نەخۆشییەكانی پێستی كردووە

مێلاف تاجەددین 20 ساڵ، كچێكی رەنگ كاڵ، قژ رەشی چاو قاوەییە، باڵایەكی مامناوەندی ‌و روخسارێكی ناسكی هەیە. زۆربەی كات زەردەخەنەیەك لەسەر لێویەتی. مێلاف، هەر بەو زەردەخەنەیەوە دەڵێ هەر لەتەمەنی 4 ساڵیدا لەگەڵ باوكی بووە، كاتێك دەرمانی گیایی دروستكردووە، لەماڵەوە فێر بووەو لە10 ساڵییەوە دەستی بەدروستكردنی كردووە،"هەر لەمنداڵییەوە لەگەڵ باوكم بووم كە دەرمانی گیایی دروستدەكرد، بەڵام سەرەتا بڕێكی كەمی دەرمانەكانم دروستدەكرد، دواتر نیوە بەنیوە لەگەڵی دروستم دەكرد".

باوكی مێلاف، ئەندازیاری كشتووكاڵی بووە، ماوەیەك لە سۆڤیەتی پێشوو بووە. چۆنیەتی دروستكردنی دەرمانی گیایی لەوێ‌ فێربووە، بەڵام كە گەڕاوەتەوە كوردستان لەترسی رژێمی بەعس نەیتوانیوە باسی ئەوە بكات كە ئەو توانای دروستكردنی دەرمانی گیایی هەیە بۆ زۆر لەنەخۆشییەكانی پێست و سووتان. ئەو تەنیا خێزانەكەی ‌و مێلاف ‌و كوڕێكی فێری دروستكردنی دەرمانەكان كردووە. مێلاف، باسی لەوە دەكرد، ئەو زیاتر حەزی لەدروستكردنی دەرمانە هەرچەندە كاتێكی زۆری لێدەبات، جارجار دایك ‌و براكەشی هاوكاریدەكەن"زۆربەیجار خۆم دەرمانەكە دروستدەكەم، بەرێژەیەك كە بەشی ماوەیەكی زۆر بكات، بەڵام هەندێكجار بەهۆی ئەركی قوتابخانەم یارمەتی لەدایك ‌و براكەم وەردەگرم".

بەگوتەی ئەو، زۆربەیجار پزیشكەكان ناردوویانەتە شوێن باوكی، چونكە زانیویانە خەڵك متمانەیەكی زۆریان پێهەبووە، گوتی"منیش توانیومە ئەو متمانەیە بەدەستبهێنم، چونكە ئەو كەسانەی دەهاتنە لای باوكم، ئەگەر كێشەیەكی پێستیان هەبێت، ئێستا دێن بۆ لای منیش". لێرەدا بزەیەك خۆی خزاندە سەر لێوانی مێلاف كە دیار بوو بزەی سەركەوتن و شانازی بەخۆكردن بوو.

مێلاف، باسی لەچۆنیەتی دروستكردنی دەرمانە گیاییەكان نەكرد، بەڵام دەیگوت گژوگیاكان چاكدەكرێن ‌و دواتر ئەو گیراوانەیان لێدروستدەكەن كە بۆ زۆربەی نەخۆشییەكانی پێست بەكاردەهێنرێن. وەك سووتان، هەستیاری پێست، زیپكەو لەكەی دەموچاو لەگەڵ ئەوەش وەسفێكی دەرمانەكانی كرد، رەنگیان قاوەییەكی كاڵ و كەمێك توند و چەورە وەك كرێمە، هەندێك دەرمانیشیان هەیە شلە، جگە لەوە لەباخچەكەیان جۆرێك گیایان هەیە بۆ نەخۆشی بەكاردێت و بەخۆڕایی بەخەڵكی دەدەن.

مێژووی بەكارهێنانی گژوگیا وەك دەرمان بۆ سەرەتای درووستبوونی مرۆڤ دەگەڕێتەوە، لەرێگەی بەكارهێنانی گژوگیا بۆیاندەركەوتووە، هەندێكیان تاموچێژی خۆشیان هەیە هەندێكی دیكەیان ژەهرن و هەندێكی دیكە گۆڕانكاری لەجەستەیان دەكات بەكارهێنانی گژوگیا وەك دەرمان لەناو چینییەكان و شارستانیەتی میزۆپۆتامیای كۆن بووە، بۆ 2800 ساڵ پێش زایینی دەگەڕیتەوە.

چینییەكان زۆر گرنگییان بەچارەسەركردنی نەخۆشی لەرێگەی گژوگیا داوە، دوای ئەوان گریگەكان ‌و رۆمانییەكانیش زۆر گرنگیان بەگژوگیا داوە، بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی بەتێكەڵبوونی شارستانیەتی گریكەكان بەشارستانیەتی میزۆپۆتامیا‌و میسر بەكارهێنانی دەرمانی گیایی بۆ نێو ئەوانیش گواستراوەتەوە.

بەهۆی ئەوەی هەرێمی كوردستانیش ناوچەیەكی شاخاوییەو جۆرەها گژوگیایی تێدایە خەڵكی لەكۆن و ئێستاش كەڵكی زۆریان لەو گژوگیایانە وەرگرتووە، دەرمانی گیاییان لێدروستكردووە و پێدەڵێن"دەرمانی كوردەواری"، لەكۆندا ئەو كەسانەی دەرمانی گژوگیاییان دروستكردووە زاناو پزیشك بوونە، لەناو خەڵكی پێگەو متمانەی زۆریان هەبووە زۆرجار ئەوانییان بە"حەكیم" واتە زانا ناوبردووە.

سەركەوت محەممەد خاوەنی دەرمانخانەی گژوگیایە لەهەولێر، 2ساڵە دەرمانخانەی گیایی هەیە، باسی لەوەكرد دەرمانەكان لەكوردستان دروستدەكرێن، بەشێكیشی لەوڵاتانی دەرەوە دەهێنن وەك توركیا، كەنەدا، سوریا، لوبنان و چین. گوتی"دەرمانەكانمان تەنیا لەگیای سروشتی دروستدەكەین".

لەبارەی چۆنیەتی هاتنی نەخۆش بۆ لایان گوتی"رۆژانە ژمارەیەكی زۆر خەڵك لەهەموو تەمەنێك بەتایبەت لەنێوان 20 تا 60 ساڵی دێن ‌و سەردانمان دەكەن".

گوتیشی"دەرمانی گیاییمان بۆ زۆر نەخۆشی هەیە، بەڵام زیاتر بۆ چارەسەركردنی پەڵەی پێست سەردانمان دەكەن لەگەڵ هەندێ نەخۆشی درێژخایەن".

دەرمانخانە گیاییەكان لە كوردستان بەمۆڵەت دەكرێنەوە. لەوبارەیەوە ئەو دەرمانفرۆشە گوتی"لەبەڕێوبەرایەتی رووەكناسان مۆڵەتمان وەرگرتووە".

لەبارەی چۆنیەتی فێربوونی درووستكردنی دەرمانی گیایی گوتی"بەشداری چەند خولێكم كردووە".

ئەو كەسانەی دەچنە لای مێلاف، زۆر متمانەیان بەدەرمانە گیاییەكانی ئەو هەیەو لەكاتی توشبوونیان بەنەخۆشی پێست سەردانی دەكەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر. یەكێك لەو كەسانە، سالاری 45 ساڵە. ئەو بۆ چارەسەركردنی پێستی چۆتە ماڵی مێلاف كە بەهۆی كارەباگرتن دەموچاوی و دەستەكانی تەواو سووتابوو، لەوكاتەی باوكی مێلاف، لەژیان مابوو دوای وەرگرتنی یەكێك لەو دەرمانە گیاییانەی پێست كە باوكی مێلاف دروستیكردبوو تەواو پێستی چاكبووتەوەو گوتی"تەواوی دەموچاوم سووتابوو، بەڵام چەند گیراوەیەكی دەرمانی گیاییم بەكارهێنا بەماوەی 2مانگ دەبوو، جێگەكەشی دیار نەماوە".

ئەو گوتیشی"ئێستاش ئەگەر كێشەیەكی پێستم هەبێت دەچمە لایان بۆ وەرگرتنی چارەسەر".

ژیان، تەمەنی 42 ساڵە ئەویش تووشی نەخۆشییەكی پێست بوو، سەردانی چەند پزیشكێكی كردووە، بەڵام لای هیچیان چاكنەبووتەوە تا رۆژێك لەرێگەی هاوڕێیەكانی ماڵی مێلافی پێنیشاندەدرێت، ئەو باسی لەوەكرد كە تەواو بێتاقەت بوو بڕوای بەوە لەدەستدابوو كە نەخۆشییەكەی چارەسەری هەبێت گوتی"كە چووم بۆ لای ئەو كچە هیوام بەچاكبوونەوە نەبوو، بەڵام دوای وەرگرتنی دەرمانەكە بەماوەیەكی كەم پێستم وەك خۆی لێهاتەوە".

زۆرن ئەو ژنانەی هەر لەكۆنەوە لەناو كۆمەڵگای كوردستاندا بەشارەزایی و تواناو سەلیقەی خۆیان لەبواری حوكمڕانی تا دەگاتە سەر كارو پیشە دەستییەكان جێگەدەستیان دیار بووەو شانبەشانی پیاوان بەشدارییان لەپێشخستنی رەوڕەوەی ژیاندا كردووە. مێلاف هەرچەندە بیست بەهار تەمەنیەتی، بەڵام لەبواری بەكارهێنانی دروستی گیادەرمانییەكاندا وێنەی لەناو رەگەزی بەرامبەریشیدا كەمە.

مێلاف لەكۆتاییدا باسی لەوەكرد كە سەرەتا زۆری پێخۆشبووە بچێتە كولێژی پزیشكی، بەڵام ئێستا ئەو ئارەزووەی نەماوە، چونكە دەبێ نمرەیەكی زۆر بهێنێت، هەروەها باسی لەوەش كرد كە هەستێكی خۆشی لادروست دەبێ كاتێك نەخۆشێك چارەسەر دەكات.

س-وارڤین

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-13 19:26:55

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: كچێك چارەسەری زۆربەی نەخۆشییەكانی پێستی كردووە

ده‌ستت خۆش بێت  به‌ریزم  کاک شاڵاو بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ سه‌رکه‌وتو بێت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net