❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆكی ئەو منداڵانەی بۆ قومێك ئاو دەمرن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-13 20:14:33

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

چیرۆكی ئەو منداڵانەی بۆ قومێك ئاو دەمرن

لەشارەكانی باكووری كوردستان بەهەزاران منداڵی كورد بەهۆی نەخۆشی (ئێس- ئێس- پی- ئی)ییەوە مردوون و بەسەدانی دیكەش خەریكە گیان لەدەستدەدەن. لەبەدواداچوونێكی تایبەتدا بۆ ئەو پرسە وارڤین توانی ئەنجامی سەرنجڕاكێش بەدەستبێنێت. لەملیۆنێك كەس لەجیهاندا تەنیا یەك كەس تووشی ئەو نەخۆشییە دەبێت، بەڵام تەنیا لە ئامەد(دیاربەكر) 200 منداڵ تووشی ئەو نەخۆشییە بوون. خێزانەكان لەوبڕوایەدان كە ئەو نەخۆشییە لەگەڵ دەرزی كۆنەی سوورێژەدا هاتووەو دەرزییەكەش بەئەنقسەت لەمنداڵەكانیان دراوە. بەپێی قسەی خێزانەكان ئامانج لەلێدانی ئەو دەرزییە كەمكردنەوەی رێژەی دانیشتووانی كوردە. هاوكات بەپرسانی دەوڵەتی توركیا تائێستا هیچ لێدوانێكیان لەبارەی پرسیاری"بۆ ئەو نەخۆشییە لە باكووری كوردستان زۆرە؟" نەداوە.

نەخۆشی(ئێس ئێس پی ئی) لەرێگەی میكرۆبی سوورێژەوە دەچێتە مێشك و بەوشێوەیەش خۆی نیشاندەدات. یەكێك لەو نەخۆشییانەیە كەلە جیهاندا دەرمانی نییە. لەبیركردن، تووڕەبوون و بێتوانایی كۆنترۆڵەكردنی جووڵەی دەست و پێ لەنیشانەكانی ئەو نەخۆشییەن. كاتێك منداڵێك تووشی ئەو نەخۆشییە دەبێت، لەماوەی چەند مانگ یان دوو ساڵدا ئیتر ناتوانێ بجووڵێت و وەك تەرمێكی مردوو ناچارە لەناو جێدا بكەوێت. قۆناغی یەكەمی ئەو نەخۆشییە لە لەبیركردندا خۆی دەردەخات. واتە منداڵەكە شتی لەبیردەچێتەوە. لەقۆناغی دووهەمدا منداڵی تووشبوو ناتوانێت جووڵەی خۆی كۆنترۆڵ بكات و لە قۆناغی سێهەمیشدا هەموو تایبەتمەندییەكانی بیستن، دیتن و بۆكردن و جووڵانەوە لەدەستدەدات و چیتر ناتوانێت لەجێی خۆی هەڵبسێتەوە. لەقۆناغی چوارەمیشدا منداڵی تووشبوو وەك تەرمێك لەناو جێگەدا درێژدەبێت و تەنیا بەخواردنەوەی ئاو خۆی ئیدارە دەكات. لە قۆناغەی دواییدا تووشبوو وایلێدێت كە ئاگای لەدەوروبەری نامێنێت و وەك ئەوە وایە كە مردبێت. زۆربەی ئەو منداڵانەی كە تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن لەقۆناغی چوارەمدا ناتوانن تف قووت بدەن و هەروەها دەری بكەن، بۆیە بەڵغەم لە گەروویاندا كۆدەبێتەوەو لەئەنجامدا دەخنكێن.

لە شارە كوردنشینەكان بەربڵاوە

لەجیهاندا لەناو ملیۆنێك كەسدا تەنیا یەك كەس تووشی ئەو نەخۆشییە دەبێت. بەڵام لەشارە كوردنشینەكانی وەك ئامەد، ئەلیه، رۆحا و مێردین بەسەدان منداڵی كورد تووشی ئەو نەخۆشییە بوونەو لەمردن نزیكبوونەتەوە. لەشارێكی وەك ئامەد كە رێژەی دانیشتووانی ملیۆن و نێوێكە، 200 نەخۆشی(ئێس ئێس پی ئی)هەیە. ئەو نەخۆشییە كەلە جیهاندا بەرەو كەمبوونەوە دەچێت لەباكووری كوردستان زۆر بووە. ئەوەش خێزانی تووشبووانی خستووەتە ناو گومانەوە. چونكە هەموو تووشبووەكان لەساڵی 1999-2000دا لەدایكبوون. 99%ی تووشبووان لەساڵی 1999-2000دا لەچوارچێوەی هەڵمەتی كوتانی دژەسوورێژەدا دەرزییان لێدراوە. بەپێی قسەی خێزانی منداڵە نەخۆشەكان، ئەو دەرزییانەی كەلەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدا لەمنداڵانی كورد دراوە بەپیلانێك هینراوەتە شارە كوردنیشینەكان. دەرزییەكان هەموویان كاتبەسەرچوو و ئێكسپایەربوون. خێزانەكان لەوبڕوایەدان كە منداڵەكانیان بەهۆی ئەو دەرزییانەوە نەخۆش كەوتوون.

وەزیرێكی مەهەپەیی دەرزییەكانی ناردووە

بنەماڵەی منداڵە نەخۆشەكان لە ئامەد لەدەوری یەك كۆبوونەتەوەو كۆمەڵەی هاریكاری و پشتگیری لەنەخۆشانی (ئێس ئێس پی ئی)یان دامەزراندووە. پاش دامەزراندنی رێكخراوەكەو چالاكی و تێكۆشانی خێزانەكانیان، دەنگی ئەوان لەلایەن چاپەمەنی توركیاوە بیسترا، دەوڵەتی توركیا ناچاربوو كە مافی چاودێری، دەرمان و مامانی بداتە خێزانەكان. بەڵام خێزانەكان جگە لە پشتگیری ماددی داوا لەدەوڵەت دەكەن كە وەڵامی پرسیاری(ئەو نەخۆشییەی كەلە سەرانسەری جیهاندا لەكۆی ملیۆنێك كەس تەنیا یەك كەس تووشی دەبێت، بۆچی لە شارە كوردنشینەكان زۆرە) بدەنەوە.

بەرپرسی رێكخراوی (ئێس ئێس پی ئی) عەردال چالیشیر كە بۆ وارڤین قسەی كرد، ئاشكرای كرد، تائێستا 3000 منداڵی كورد بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوە. چالیشیر، دەستنیشانی كرد كە كاتێك عوسمان دورموش ئەندامی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی وەزیری تەندروستی بووە، ئەو دەرزییە ئێكسپایەرانە لەشارە كوردنشینەكاندا بڵاوكراونەتەوەو زۆرێك لەخێزانەكانیش سكاڵای لەسەر وەزارەتی تەندروستی و ئەو وەزیرە تۆمار كردووە.

6 ساڵە وەك تەرمێكی بێگیان دەژی

وارڤین، لەگەڵ خێزانی نەخۆشەكاندا كەلە گەڕەكە هەژارنشینەكانی ئامەد دەژین قسەی كرد و چیرۆكی تراژدیكیان دەخاتەبەر چاوی خوێنەران. یەكێك لەدایكانی ئەو منداڵە نەخۆشانە موحەبەت كاردەشە. منداڵە نەخۆشەكەی شاهین كاردەش كە (14) ساڵ تەمەنیەتی لەساڵی 2002 وەك تەرمێكی مردوو لەناو جێدا خۆی درێژكردووەو چاوەڕێی مردن دەكات. موحەبەت شاهین، كە زانیویەتی منداڵەكەی نەخۆش كەوتووە، دەستپێك سەری لەبنكەی تەندروستی گەڕەكی عەلی پاشا داوە. لەبەرئەوەی لەوێ هیچ ئەنجامێكی دەستنەكەوتووە، كوڕەكەی بردووەتە كۆلیژی پزیشكی زانكۆی دیجلە. ئێمە گوێمان لەچیرۆكی نەخۆشییەكەو هەوڵدانی دایكانەی ئەو ژنە گرت:"كوڕەكەم 8 رۆژ لەكۆڵیژ خەوێندرا. پاش 8 رۆژ پزیشكان دەستنیشانیان كرد كە تووشی نەخۆشی(ئێس ئێس پی ئی) بووە. پێیانگوتم ئیتر كوڕەكەت هەرگیز ناتوانێت بەڕێدابچێت و قسە بكات. بیبەرەوە ماڵ و چاوەڕێی مردنی بكە. شێت و هاربووم، دروونم تێكچوو. كوڕەكەم دەچووە پۆلی چوارەمی قوتابخانەی سەرەتایی. كوڕێكی چالاك و ژێر بوو. بەڵام ئێستا ناتوانێت هیچ جلێكی خۆی لەبەر بكات، هیچ ئامێرێكی خۆی بەكاربێنێت، هەڵبسێتەوەو بجووڵێت. منیش ناتوانم ئەوە قبووڵ بكەم. بەڵام هیچ شتێكم لەدەست نایەت. من زۆر بێزارم و زۆر رەنجاوم".

"قڕكردنی كوردە"

كوڕی گولستان چاكان، لەتەمەنی 3 ساڵیدا تووشی ئەو نەخۆشییە بووە. ئەوە حەوت ساڵە وەك تەرمێكی بێگیانە. كاتێك ئێمە چووینە ماڵی گولستان، كوڕەكەیان بردبووە نەخۆشخانەی منداڵانی ئامەد و ئێستا چاوەڕوانی مردنی كوڕەكەیەتی. گولستان كە نایەوێت هەواڵی مردنی كوڕەكەی ببیستێت دەڵێ:"ئەوە 7 ساڵە كوڕەكەم نەخۆشە. لەوكاتەوە شەو و رۆژێكی خۆشمان بەسەرنەبردووە. هیچ خۆشییەكمان نەبینیوە. هەم لەبواری ماددی و هەمیش لەبواری مەعنەویدا شپرزە بووین. هاوسەرەكەم لەقوتابخانەیەكدا كار دەكات. مانگی 600 لیرە وەردەگرێت. ئێمە ناتوانین بەو پارەیە بژێوی خۆمان دابین بكەین. رەوشی دەروونیم تێكچووە. لەبەر گوشار و سترێس جەستم تووشی زۆر نەخۆشی بوو". بەپێی قسەی گولستان، ئەو دەرزییە بەئەنقەست لەمنداڵانی كورد دراوەو منداڵەكانیان پاش ئەو دەرزییە نەخۆش كەوتوون. چاكان ئەو رەوشە وەك "قڕكردنی كورد" ناودێر دەكات و دەڵێ:"من داوام لەسەر دەوڵەت تۆمار كردووە. ئەگەر ئەنجامی نەبێت دەیبەمە دادگا نێودەوڵەتییەكان. داواكارم بەرپرسیارانی ئەو نەخۆشییە كە بوونەتە هۆی ئەوەی كە كوڕەكەم بەرەومردن بچێت، سزابدرێن".

لەماوەی 5 مانگدا مرد

ئامینە بەیتار، دراوسێی موحەبەت كاردەشە. لەجیهاندا ئەو نەخۆشییە لە ملیۆنێك كەس تەنیا كەسێك تووسی دەبێت، چۆن دەبێت لە كۆڵانێكی ئامەد دا 11 منداڵ تووشی بووبن؟ ئێمە ئەو پرسیارەمان لە بەیتار كرد. كوڕەكەی بەیتار شێخموس تەنیا 4-5 مانگ توانیویەتی بەرگەی نەخۆشییەكە بگرێت و گیانی لەدەستداوە. بەیتار، وەها چیرۆكی خۆی دەگێڕێتەوە:"شێخموس دەچووە پۆلی دووهەم. رۆژێك نەخۆشكەوت. عەمەلیاتیان كرد. پاش عەمەلیات ماوەی 20 رۆژ باش بوو. دوای ئەو 20 رۆژە وردەوردە شتەكانی لەبیر كرد. دەمی داخرا. دەستوپێی لەجووڵە كەوتن. لەماڵەوە وەك مردوو درێژبووەوە. دواتر بردمانە كۆلیژ و لەوێ خەواندمان. بەگیانی بێگیانی داوای ئاوی كرد، من ئاوم پێدا. نەیتوانی قووتی بدات. خنكاو مرد. كوڕەكەم لەحەسرەتی ئاو دا مرد. نەیتوانی قومێك بخواتەوە. ئەوە بووە دەرد و كوڵ وچووە گیانی من. دەیویست بخوێنێت. بەڵام دەوڵەت نەیهێشت بخوێنێت. با دەوڵەت هۆكاری مردنی منداڵەكانمان ئاشكرا بكات. بۆچی لەرۆژئاوای توركیا ئەو نەخۆشییە زۆر كەمە، بەڵام لەدەڤەرە كوردنشینەكان زۆرە؟ ئایا دەیانەوێت نفووسی كورد كەم بكەنەوە.

س-وارڤین

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net