❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / وارڤین نهێنی رووداوەكەی گردە جووتیار ئاشكرا دەكات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-13 20:18:40

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

وارڤین نهێنی رووداوەكەی گردە جووتیار ئاشكرا دەكات

كوڕێك بەهۆی ئەوەی خوشكی دووگیان بووە خوشكەكەی و 3 كەسیتر لەئەندامانی ماڵەوەی دەكوژێت و دواتر هەوڵی خۆكوشتن دەدات. بەپێی گوتەكانی ئەو كوڕە، كەسێك بەناوی (محەمەد) خوشكەكەی دووگیان كردووەو (ب.م) پاش دەستگیركردنی لەلایەن پۆلیسەوە دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

رووداوی كوشتنی گوڵناز لەگوندی گردەجوتیارە، لەسەرەتای ئەو مانگە روویداو وارڤین لە بەدواداچوونێكدا هۆكاری كوشتنەكەی ئاشكراكرد و تێیدا دەركەوت سەرهەنگ حەمید بەهۆی ئەوەی گوڵنازی (26) خوشكی دووگیان بووە كوشتوویەتی. بەو هۆیەشەوە خوشكێكیتری بەناوی ئاواز تەمەن(17)ساڵ، لەگەڵ برایەكی بەناوی سەرباز (18)ساڵ و جوانی دایكی، كوشتووەو برایەكی تریشی بەناوی محەممەد(14) ساڵ، برینداركردووە كە ئێستا تەندروستی باشە.



چۆنیەتی رووداوەكە؟

رووداوی كوشتنەكە لەگوندی گردەجووتیارەی (350 خانوو) شارەدێی بەحركەی سەر بەقەزای ناوەندی هەولێرلە 1_10_2010 روویدا. بەپێی گوتەی پۆلیسی عەنكاوە كاتێ سەرهەنگ زانیویەتی خوشكی دووگیانە بەچەكی كلانشیكۆف هێرشی كردووەتەسەری و كوشتویەتی. كاتێ دایك، براو خوشكێكیتری سەرهەنگ، ئەو دیمەنە دەبینین، دەچنە ناوبژیوانی و لەئەنجامدا سەرهەنگی تەمەن 20 ساڵ، ئەوانیش دەكوژێت.

هۆكاری كوشتنەكە چی بووە؟

سەرهەنگ تەمەنی (20) ساڵەو لەدوا قۆناغی بنەڕەتی خوێندندایە. باوكی سەرهەنگ ناوی حەمیدە، دوای ئەوەی سەرهەنگ ژمارەیەك لەخێزانەكەی كوشت، حەمید 5 كوڕو دوو كچیتری ماوە. وەك ئەوەی لەگوتەی ئەندامانی ئەو ماڵەدا هاتووە باری داراییان باش نییەو بەوهۆیەوە سەرهەنگ لەگەڵ ئەوەی خوێندوویەتی كرێكاریشی كردووە. بەڵام لایەنی ئابووری ماڵەوەیان، نەبووەتە هۆكاری ئەو رووداوە. وەك سەرهەنگ لەگوتەكەیدا بۆ پۆلیس گوتوویەتی دووگیانكردنی خوشكەكەی لەلایەن كەسێكەوە بەناوی (محەمەد) بووەتە هۆی ئەوەی بیكوژێت."خوشكەكەم دووگیانبوو، بۆیە كوشتم". لەبارەی كوشتنی خوشكێكیتری بەناوی ئاوازو جوانی دایكی، سەربازی برای و برینداربوونی محەممەدی برای، سەرهەنگ دەڵێ"مەبەستم كوشتنی ئەوان نەبوو، تەنیا دەمویست گوڵناز بكوژم، بەڵام ئەوان هاتنە ناوبژیوانی و منیش لەوكاتەدا چاوم هیچ شتێكی نەبینی و كلاشینكۆفەكەم لەسەر سریە بوو، بۆیە كاتی دەستڕێژم لە گوڵناز كرد، گوللەكان بەر دایك و براكانم و خوشكەكەیترم كەوتن ". گوڵناز بەهۆی سەختی برینەكەی ماوەیەكی كەم ژیا، چونكە زۆربەی گوللەكان بەر سنگ و سكی كەوتبوون، دوای ئەوەی هێنرایە نەخۆشخانە نەیتوانی لەژیان بەردەوامبێت و گیانی لەدەستدا.



سەرهەنگ هەوڵی خۆكوشتنی داوە

دوای ئەوەی پۆلیسی عەنكاوە گەیشتە شوێنی رووداوەكە، توانراوە سەرهەنگ دەستگیربكرێت، بەڵام وەك لەگوتەی پۆلیسدا هاتووە سەرهەنگ دوای ئەوەی ئەو تاوانەی ئەنجامداوە ویستویەتی خۆشی بكوژێت. لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی عەنكاوە رائید فەرمان فازل بە (وارڤین)ی راگەیاند"سەرهەنگ كاتێ دوو خوشكەكەی، براكەو دایكی كوشتووە ویستویەتی خۆشی بكوژێت، بۆ ئەو مەبەستە كلاشینكۆفەكەی لەسەر سەری خۆی راگرتووەو فیشەكێكی تەقاندووە، بەڵام گوللەكە چروكی كردووە". ئەو دەڵێ بۆ جاری دووهەم ویستویەتی خۆی بكوژێت و لەسەر بانی ماڵەكەیەوە خۆی فرێبداتە خوارەوە، بەڵام لەوكاتەدا هێزەكانی پۆلیس دەستگیریان كردو نەیانهێشت خۆی بكوژێت. دوای ئەوەی پۆلیس لێكۆڵینەوەی لەهۆكاری كوشتنەكە كرد، لەگوتەی سەرهەنگ و گوڵنازدا هاتووە كوڕێك بەناوی (محەمەد) گوڵنازی دووگیان كردووە. لەگوتەكەدا باس لەپەیوەندی خۆشەویستی نێوان گوڵناز و (محەمەد) نەكراوە، بەڵام وەك سەرچاوەیەك ئاماژەیدا ماوەی ساڵێك بووە ئەو كوڕە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ گوڵناز دا هەبووەو دووگیانی كردووە، بەڵام نەهاتووەتە داوای. پاش بەدواداچوونێكی ورد لەلایەن پۆلیسەوە (محەمەد) دۆزرایەوەو دەستگیركرا. (محەمەد) دانی بەوەدا ناوە كە پەیوەندی لەگەڵ گوڵناز هەبووەو دووگیانی كردووە. رائید فەرمان، ئاماژەی بەوەش كرد كە لێكۆڵینەوە لەگەڵ (محەمەد) درێژەی دەبێت و بەپێی بڕیاری دادوەر لە گرتووخانەی چاكسازی هەولێر بەندكراوە. لەبارەی بڕیاری بەندكردن و سزای سەرهەنگ دادوەری لێكۆڵینەوە بەماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی سەرهەنگی بەندكردووەو دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەی كۆتایی، دادوەر سزایی كۆتایی بۆ (محەمەد) و سەرهەنگ دیاریدەكات.

س-وارڤین

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net