.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












بلە نۆكیا
ئەم مەسجەت بۆ دەنێرم
هەڵقوڵاوی ناخی خۆمە
ئێشكگری مۆبایلم
چاوەڕوانی نامەی تۆمە
كەچی ئەوەندە بۆ روحمی
شادم ناكەی بەنامەیە
جونیش بدەی هەر پێم خۆشە
دڵم دەرێی هەرامەیە
وەك بەڵانسی حیساب گۆڕای
لە سەنتەوە بوی بە دینار
سەر دەرناكەم لە عیشقی تۆ
لە دۆلارۆ بوی بە هەزار
بومە مەلی لانەواز و
تۆش قەسدی مەرگی منی
هێستر لەتۆ جوانترە
بەڵام لای من شازی ژنی
دەی خوا حافیز یاری شیرن
دەستم گشت بوو بە تلۆقە
تۆش نامەیەك نانێری
دڵت ئەڵێی بلۆكە
=======================
شانسهکهت وای هێنا
بەرخۆلە/سەرەتای هەفتە كەمێك تەندروستیت تێكدەچێت، ئەگەر چویتە نەخۆشخانەی فریاكەوتن كانۆلایەك و پارچەیەك حەبی سەرئێشەو شروبێكی سك چوون لەگەڵ خۆت بەرە، چونكە ئەو فەقیرانە لەفاف و لۆكە بترازێ ئەبێ بۆشاییەكانی ناو مەغزەنەكەیان بۆ پڕبكرێتەوە!!
فەریكەنۆك/ لەم مانگەدا هەندێك بەرەو پێشڤەچوونی ئیجابی لە ژیانتا ڕوو دەدات وەك هەڵكێشانی چوار ددانی كلۆرو قارس كردنی لوتت بە عەمەلیات و بۆیاخ كردنی ئەو پێنج تاڵە مووەی بەسەرتەوەیە پیرۆزە! بە هیوای ژیانێكی پڕ ئەلیكتریك!!
ماش و برنج/ كەسێكی ناودار بەجوانی و توانای فكرو پیشەتەوە موعجیب ئەبێت! تۆش بەمە سوودمەند ئەبیت بە وەرگرتنی پارچەیەك زەوی بەبێ هۆ، بەس لەبەر ئەوەی كە جوانی، لایەنی دارایشت ئەوەندە باش ئەبێت ئەتوانی یارمەتی دراوسێ كانی ماڵی خاڵیشت بدەیت!
بانگردێن/ بیرو هزرت بخەرە كار، لەگەڵ دەورو بەریشت ململانێ مەكە، ژیربە! بەس چاوەڕوانی شیربە! ئازیزەكەم لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكاندا بابەتی مەمنوع مەنووسە! حزب عادز ئەبێ! دوای عەچت ئەكا.
كیسەڵ/ لە ڕووی سۆزداریەوە پاتریەكەت فول بووە، مەیەڵە ڕەش بینی باڵ بەسەر ژیانتا بگرێ! ئەوەندە گوێ مەیەرە گەندەڵی وڵات بە گەندەڵی و گەنەخۆریەوە ژیان جوانە باوانم.
گامێشوولە/ لە كۆمەڵگە و چوار دەورتەوە فشارێكی زۆرت لەسەرە، هەوڵ بدە دڵی چوار دەورت لەخۆت ڕازیبكە. باخوای گەورە وەك دەرچووانی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی هەڵەبجەت لێ نەكات، حكومەت بە كارگوزاریش وەریان ناگرێت!
سڵینگ/جەنابت وەك كەسایەتیەكی ناودار و بەرپرس لەگەڵ ئەوەشدا مرۆڤێكی گەشبینی، لەبەر ئەوە داواكارم لە جەنابت بچی بۆ بەرنامەی من جیاوازم! بە تەئكید تۆ جیاوازی! لەبەر ئەوەی 19 خانووی دوقات و سێ قاتت هەیە!!
كۆلارە/ ئەوەندەی من ئاگاداری گوزەرانی جەنابی تۆم. بە دەست ئەو برا دڵ پیسەتەوە ئارامی شتێكی نامۆیە بە جەنابت باشتر وایە دەست لە خوێندن هەڵبگری، چونكە براكەشت لێ بگەڕێ خوێندن تەواوكەویت، چاوت بە تەعینات ناكەوێ!!
ژیژك/ بەهاتنی خەسوت گۆڕانكاری زۆرت بەسەردادێت، وەك زیاد بوونی تێد هەڵدان و شكانی پەراسوی چەپ! ئەویش بەهۆی ئەوەی خەسوت زۆری خۆش دەوێیت.
مامز/ لە مامەڵەی كڕین و فرۆشتندا زۆر بە سەلیقەی، شەیتان فریوو ئەدەیت، بۆیە بەم جۆرە سامانێكی زۆرت بە قۆڵ بڕین كۆكردۆتەوە دڵنیابە بە ئاسانی نایخۆیت، ئەو پارانە ئاقیبەت ئەدەی بە زەرعی گورچیلە ئینشاڵڵا.
پەقرەج/ هەرچەندە مرۆڤێكی توند و تیژی لە گفت و گۆدا بەڵام زۆر دڵسافیت ئەگەر لەم هەفتەیە دا چویتە خوازبێنی ژن، دان بەخۆتا بگرە بارودۆخ ئاڵۆزە، با تێڵاتڕێنت نەكەن! لەسەر تاقمی نوستن و مێزی میكیاج!
دۆڵڤین/ لەم مانگادا بەخت یارو یاوەرت دەبێت 150 هەزاری كارەبات بۆ دێتەوە، پارەیەكی زۆر مەعقولە! بە پێی ئەو كارەبایەی جەنابت سەرفی ئەكەیت! چونكە ئەوەندەی من ئاگادارم هاوەنێكی 120 ملم لە تانكی حەمامەكەتاندایە لە جیاتی گیزەر!!
===============================
مەتەڵ و عەتەڵ
سالار ههڵهبجهیی
ئەمجارە مەتەڵ شتێكی نوییە
هەزار دەستووری تێكەڵەی پێیە
تەشكیلی تازەی حكومەتێكە
هەر یەك عایدی كوتلەو خەتێكە
یەمین و یەسار توندڕەوو هێور
وەزعەكە بووەتە چێشتی مجێور
ئەنواع و ئەشكال ئەدیان و ئەحزاب
كەف دەچەڕێنن هەروەكو تیزاب
وەزع و پاشێڵی ناوخۆیان شڕە
دەستی دەرەكیش لەناویان پڕە
دین و دنیایان تێكەڵ كردووە
حەیای شەعبیش و خۆشیان بردووە
هەریەك لەمانە پیاوی شوێنێكن
هەوێنی حەوسەد كاسەی خوێنێكن
بونەتە مێزی گەعدەی سەد وڵات
پێكی رۆژئاواو مەزەی رۆژهەڵات
یەكێ تابیعی خێڵی ئیمامە
یەكێ ئەبو ریش یەكێ عەمامە
دەستەیەكی تر وردەو بەچكە جاش
خۆیان كردۆتە ئەولادی قارداش
بەعزێكی تریان لای تۆپە سەكسوك
ئامادەن خۆیان بكەن بە بەربوك
جەماعەتێكیش لە ئەهلی وەفا
بۆ بابە عەفلەق دەكێشن جەفا
بەو هەموو عەقڵە لارو وێرەوە
سەریان كردۆتە خێرو بێرەوە
چەند وڵاتێكی زل و زەبەلاح
هەڵیدەگوشن بە چنگی تەماح
هەموو خوازیارن بە ویستی خۆیان
بیتە شكیڵینن بێتە خێر بۆیان
مەتەڵ حوكمەتی پڕخانە خوێیە
دەی هەڵیبێنن بزانن كوێیە؟
===================
تازە دوكانم دانابوو هەر مۆشتەریەك دەهات پێم دەگۆت، حەزت لە چی یە بینم، مژمژە، كێكی بە عەینەك، عەتە لوقم، هەریەكە دەعوای چشتەكی دەكرد، ڕۆژێكیان دوو منداڵی هەرزەكار هاتن تازە بە عاستەم خەتی سمێڵیان دادەنا لێم پرسین حەزتان لەچییە بیهینم هەردووكیان گرژینەوە دیاربوو شەرمیان دەكرد گۆتم: شەرمی ناوێ لە مامتان نەكەوی بزانم حەزتان لەچ دەكەن؟ یەكەكیان كە چاو سپی و سەرخڕ بوو زۆر زندی دیاربوو گۆتی: مامە بە ڕاستت پێ برێم دوكانەكەت ڕەواجی نیە بەگوێ من دەكەی فلیمی cd سێكسی بینە عەمرێ من دەرمانی شەوێ یە، حسابت قەپات دەبی ئەمەش دەبینە موشتەری..
چینییەكان بە كاریكاتێرەوە بۆمان دێن
ئامادەكردنی : عەلی مەندەلاوی
چینییەكان بە هێمنی و هەنگاوی لەسەرخۆ شێوازی بیركردنەوەو تەكنیكی ئایدۆلۆژیایان ئازادكرد، كە بۆ چەند دەیەیەك وابەستەی ببوون، لەگەڵ هەڵگرتنی نموونەی یەك شێوازی تاوەكو لەسەر جلكەكانیاندا ئەو بەرنامە ئابوورییانە لەسەر بنەمای كرانەوە ڕاگەیاند ، بۆئەوەی سەرەتایەك بۆ وەرزەكانی بوكێنیی موعجیزە ئابوورییەكانیان و پازدانە شارستانی و تەكنەلۆژییەكانیان دەستپێبكەن، كە دواجار هێنانیە ڕیزی وڵاتە هەرە گەشەسەندووەكانی جیهان.
لەنێو جەرگەی ئەو جوڵەیەدا هونەری كارتۆن(كاریكاتێر) بەبۆنەی دەرچوونی هونەرمەندەكانی لەنێوبازنەی خۆخواردنەوەدا، پێشكەوتنێكی بەرچاوو گرنگییەكی ئەوتۆی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بە بەشداریكردنیان لە چالاكی و پێشبڕكێ نێودەوڵەتییەكاندا ، لێرەو لەوێ كارتۆن و كاریكاتێری وەها ڕەخنەئامێزەو پڕ لەساوی نوێگەرایی تەقاندەوە، بەشێوەیەك تێگەشتنە كۆنەكانمان بۆ ئەم هونەرە ئاڕاستەی گۆڕا، كە پێشتر بە پێكەناندن و یاری و مەزاق ناسرابوو.
چینییەكان بە تێگەشتنیان لەو گەمەیە تەواوی بەرهەمە هونەرییە نێودەوڵەتییە پێشكەوتووەكان و ئەستێرەكانیان گواستەوە بۆ شار و وڵاتەكانیان ، لەڕێگەی ڕێكخستنی ئەو پێشبڕكێ و پێشانگا نێودەوڵەتییانەی تێیاندا هەن.
یەكێك لەو چالاكییە هونەرییە گەورانەش ، ئەو پێشبڕكێیەی كۆلێژی شاری(فوانگ شی) بەم دوواییانەدا بانگەشەی بۆ ئەنجامی خولی سێیەمینی دا، بووە سەرەتایەك بۆ ڕاكێشانی چەند ناوێكی گرنگ و ناسراو لەسەر ئاستی جیهان، وەك هونەرمەندی كوبی(ئەریس) و هونەرمەندی مەكسیكی براوەی خەڵاتی زێڕینی پێشبڕكێی ئەمساڵ(ئەنگڵ بۆلیگیان) و چەندنی تر.
بەدەست نەهێنانی هونەرمەندانی ئەو وڵاتە میواندار بۆ هیچ خەڵاتێكی پێشبڕكێكە ئەوە نیشانەی نەگەشتنیانە بەو ئاستە پێشكەوتووەی زۆرێك لە هونەرمەندانی جیهان پێیگەشتوون، بەتایبەتی هونەرمەندانی ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقا.
ئەمەش ئەو هاوكێشەیەیە كە چینییەكان زیرەكانە لەڕێی وەرگرتنی شارەزایی و گەڕانی ڕاستوخۆیان بۆ دووایین پێشكەوتنی ئەو بووارە لە هەوڵی گۆڕینیدان، هەربۆیە لە هەوڵەكانی هونەرمەند(زوو) و چەند هاوڕێیەكیدا كۆششێكی بێ ویچان بۆ هونەرەكەیان دەبینین، هەر ئەوەشە ڕێگە بۆ سەركەوتنیان لە ماوەیەكی نزیكدا خۆش دەكات ئاستێكی بەرز وەدەستبێنن و دەیانخاتە مەیدانی ململانێی گەیشتن بە ئاستە پێشكەوتووەكان.
لەبەرئەوەی چین تا ئەم نزیكانەش وڵاتێكی داخراوبوو، ڕەنگە زانیارییەكانمان زۆر كرچ و كاڵ دەربارەی یەكەمین سەرقافڵەی هونەرمەندە كارتۆنیست و كاریكاتێرییەكانی، گۆڤاری(الصين المصورة)و بەڵگەی دیكەی پێشانگا نێودەوڵەتییەكان بە ئایدۆلۆژیایەكی شیوعیانەی چینییەوە لە ساڵانی حەفتاكانی سەدەی رابردوو وەبیرمان دێننەوە كە تەرخانكرابوون بۆ پڕوپاگەندەی شۆڕشە گڕگرتووەكەی كۆماری چین ، وەكو بتوانێ بەهەشتی خۆشەویستی و ئاشتیی بەربڵاو لەسەر گۆی زەوی دروست بكات.
جیاوازی لەوەدایە كۆچی دووایی یەكێك لە گەورە هونەرمەندانی ئەو سەرقافڵەیە بەم دوواییانەدا (دنگ كۆنگ) هەندێ تیشكی خستە سەر لایەنە شاراوەكانی ئەو قۆناغەو بەرهەم و چیرۆكی ژیانی ئەم هونەرمەندەو زۆرێك لە گۆڕانكاریی و گرژی و هەڵچوون و ناجێگیرییەكانی ، بەوهۆیەو هۆیەكانی دیكەی ڕاستگۆیی دەربڕینەكانی دەربارەی ئەو قۆناغە بە فڵچە توانج ئامێزەكەیەوە توشی نەهامەتی و دوورخستنەوە بوو، دواجار بەهەند نەزانین و پشتگوێ خستنی بە حەنجەتی ئەوەی ویستویەتی وەك كەسێكی ئاسایی كۆچ بكات، ئەمەش لەسەر قسەی هاوسەرەكەی!
====================================
- لە ڕۆژێكی وەك سێ شەممەدا و لە بیست و سێی گیاسەوزانی ساڵی دوو هەزارو عوطلەی ئۆتۆماتیكیدا، منداڵێكیان برد بۆ خەستەخانەی بنەسڵاوە بۆ ئەوەی ئیشاعەی قاچی بگرن، تەنها یەك دوو كارمەند لەوێ بوون، وتیان: ویش خەپەگیان كە گوناحە بەس چیبكەین دەوام نییە، بیبەن كاتێكی تر بیهێننەوە.!
2- لە بانێكی دوو هەواداو لەبەرواری بیست و حەوتی بڕیارشكانی ساڵی دووهەزارو دەی هەركەس بۆخۆییدا، لەژێرنووسی زۆربەی تیڤییەكاندا نوسرابوو: تا دوو مانگی تر كرێی مۆلیدەی هاوڵاتیان بەخۆڕایی دەبێت، هەر بەو موناسەبەتەوە خاوەن مۆلیدەكان چوارو پێنجی مانگ هاتنە گیانمان و بۆ هەر ئەمپێرێك سێ هەزاریان لێسەندین.
3- لە عەصرێكی ئەنتەرنێتداو لە بیست و نۆی تاقم و تفەنگاتی ساڵی زیندوبونەوەی خولە پیزەییدا، لە گەڕەكی بەهاری نوێی شاری هەولێر برادەرێك بە تاقم و تفەنگەوە هەروەك بۆ ئیحصایی و سەرژمێری هاوڵاتیان نێردرابێ لە دەرگای ماڵ بە ماڵی ئەو گەڕەكانەی دەدا تاكو بزانێ چ قوڕمساغێك لە منداڵەكەی توڕەبووە؟ ئەمیش تۆڵەی لێبكاتەوە!!
==========================
گەپ/ ناوی بەڕێزتان چی بوو؟
درۆ/ من بەڕێز نیم و ناویشم شینە درۆی كوڕی فشەی نیسانە.
گەپ/ لەچ زەمانێكدا لە دایك بووی؟
درۆ/ من لە دایك نەبووم, زیاتر لە باووك بووم.
گەپ/ باشە لەچ ساڵێكدا؟
درۆ/ ساڵەكەم بەبیر نایەتەوە, بەس مانگەكە مانگی نیسان بوو.
گەپ/ لەچ وڵاتێكدا توخم و ڕەگەزتان زۆرە؟
درۆ/ ئێمە گەرامان داناوە لە هەموو وڵاتێك, بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
گەپ/ مەبەستت ئەم شەرقی ئەوسەطەی لای خۆمان؟
درۆ/ بەڵێ بەڵێ حەتمەن!
گەپ/ ئەی بۆ ناچی بۆ ڕۆژئاوا؟
درۆ/ لاچۆ ئێرە خۆشە!
گەپ/ دەك مردوی فشەت مرێ.. یەعنی ڕۆژئاوا ناخۆشە؟
درۆ/ ئاخر قورمساغ لە ڕۆژئاوا ڕەواجمان نییە!
گەپ/ لەچ شوێنێكی شەرقدا زۆرن؟
درۆ/ گەرمیان و كوێستانمان بۆ نییە!
گەپ/ بەزۆری لای كێ دەبن؟
درۆ/ لای كاربەدەستان جمەمان دێ!
گەپ/ ئەی لای هاوڵاتیان؟
درۆ/ ئوففف هەرمەپرسە.
گەپ/ ئاشنایەتیتان لەگەڵ ژن زۆرە یان پیاو؟
درۆ/ ژنان كەمتر.. بەڵام پیاوان عەینەن تەزبیح دەمانهۆننەوە!
گەپ/ لە كۆتاییدا پێشبینیت چییە؟
درۆ/ بە بڕوای من ئەو نێزەكەی بەرەو ئێرەدێ دنیا كاول دەكا.
گەپ/ ئەم درۆ زلە چییە؟ كوا نێزەك؟
درۆ/ ئاخر كوری قۆز هێشتا لە مانگی نیسانداین!
==================================
ئهم ههتاوه مهنجهڵێ یاپراخ و بوتڵێ دۆی تەزویرو دهستەوارهیه نانی خۆماڵی نوقسانه، خرمهی چوالەو بایهم و قرتهی چهرهسات كاسی كردبووم، تهحهمولم نەما، پهردهكهم دادایهوه و ویستم سهرخهوێكی بههاریی بشكێنم، لهپڕ نوكهیهكم بۆهات...زانیم وهحدهی پێنییه و كهوتۆته ههلهك سهمای بۆڵاندن، خێر بهم ناوهخته؟
بۆڵهبۆڵ: كچێ خێری چی؟ خێر لهتهشته ناوساجییهكهی ڕهمهزانا بوو؟ مهگهر ئیشكهره ئهندهنوسییهكان فێركهین، ئهگینا ئهویش لچی لێنایهین ، ئیتر وهختی چی ؟ ئهزانم تهئلیقهو ئهیگریته من، جائێمه كهی وهخت و ناوهخت ئهزانین! ئێمه میللەتی پاڵنێ و پیایكێشهین سەرتاپامان خروقاتە!
ورتهورت: سوێنیش نهخۆی باوهڕ ئهكهم، لهكاتی خروقاتی شهڕه پهڕۆكهدا مناڵێك ووتی: باشه نازانن حیكمهتی ( بێدهنگبه و قسهمهكه ) ی مامۆستا لهچییایه؟
لهوانهیه هاتنه دنیاشمان جۆرێك بێ لهخروقات، ئهگینا بۆ هەموو دنیا فێری نیزام و ئینتیزام بوون، ئێمە نهبێ ؟ پاشان گوێم لهخڕهخڕه،، خێربێ خوایە؟
بۆڵهبۆڵ: كچێ ئهوه خڕهی سهیارهكهمه لهم كۆڵانهدا ئهڵێێ كولهیه ههڵبهزودابەز ئهكا، خۆشم لهداخی خروقاتی(دهزگای تهقهمهنی) بووم به مزراح و جێ بهخۆم ناگرم .
ورتهورت: ئهگهـ بهخۆشی بێ، شوكور دهزگای تهقهمهنی تایبهت دامهزراوه؟ یەعنی شوكور حكومهت ( تهسنیع عهسكهری) خۆماڵیان دامهزراندووە !! ئێباشه ئیتر بێكاری كهم ئهبێت و جادهكان ئاهێكی به ههق ههڵئهكێشن .
بۆڵهبۆڵ: لهبێ خهبهران كهشكهك سڵاوات، كچێ( تهسنیع عهسكهری) چی؟ ئهوه نازناوی تازهی دهزگای پهروهردهیهو دوای تازهترین خروقات ئهو نازناوهی پێبهخشراوه، ئهی لهجیاتی پەروەردە مناڵی ئهو عالهمهیان گوله باران نەكرد؟ گوایە داوای مامۆستای حسابیان كردووه!!
ورتهورت: حساب نا،، بیركاری، ئهرێ بهڕاست بهم ئاخروئۆخریی مهكتهبه مامۆستای چی ؟ بۆ تازه خوێندن دهستی پێكردووه؟ پاشان كێ بهلای حسابهكهی جهنابتا ئهچێ ههتا حساب و كیتابی خروقاته چاوزهقهكان مابێت؟ بهمهزهنهی ئهقڵم ئهزمهی مامۆستای بیركاری لهئهزمهی كورسییهكانی پهرلهمان ئاڵۆزتره، ئهویش پیویستی به ههڵبژاردنێكی سهرتاسهری ههیه!
بۆڵهبۆڵ: كچێ من پهلهی خهییاتهكهمه، ئاخۆ جله كلكوگوێكراوهكانی كچهكهمی تهواو كردووه ؟ خۆ لەبەر سهیران و عوتڵه شار قوفڵی لێدراوە! لەداخا بیر له شتێ ئەكەمەوە خروقاتی پێوە بكەم.
ورتهورت: بۆ ئهزیزم بیرە نهوتت لهبهردهستایه تا خروقاتی پێوه بكهی ؟، دانیشه ئهوهش پیاوی خۆی ئهوێ، خوا ئهكا پرۆژهی خانوبهره مۆدێرنهكان لهكاتی خۆیا خانووهكان تهسلیمی ئهو خهڵكه ئهكهن، سهیارهكهی تۆش له تاسەكانی شارەوانی ڕزگاری ئهبێ! خوا لهسوڵتان مهحمود گهورهتره، ئێ خۆ كڵاوی بۆ بهڕووش كردووه، تۆ بڵێێ ئهو عالهمه تا ئهبهد ههر لهخهمی خروقاتا بخولێنهوه ؟
ههتا مرورێ موخالهفهیهكی نهیاوه بهتهنگهتا مۆبایلهكهقهپاتكەو دوعایه بكه و پێی بڵێین ئامیین .
( یاڕهبی خوایه لهكون فهیهكونێكا، كهلیمهی خروقات له نامهی ئهعمالی ئهو مەخلوقانهدا بسڕیتهوه و لهدهس خروقات ڕزگارمان بكهی)!
=========================
- ڕۆژی هەینی خۆت ماڵ و منداڵ بۆ هەوا گۆڕین ئەچنە پاركێك ئەبینی منداڵ بۆ لعابەی ناو ئەو پاركە خەریكە سوێیان ئەبێتەوە لەبەر منداڵە ڕیش سپیەكان مەجال نیە سواربن ئیتر نازانم ئەو یاری جەرخ و فەلەك و جۆلانانە بۆ منداڵە یان بۆ بەشی منداڵ خۆرەكانە؟
2- لەم ڕۆژانەدا دا روبەڕوی هەندێك كێشە دەبیتەوە هەوڵبدە زاڵبیت بەسەریاندا یەك لەو كێشانە هاتنی ماڵی ژن خوشكێكتە كە هەركات دێت بۆماڵتان ئەوەندە شتی پڕوپوچ دەخاتە مێشكی ژنەكەت هەركە ڕۆشتنەوە ماڵتان ئەبێتە كەرتی غەزە.
3- ئەو ئامۆژگارییانەی پارساڵ كە هیچی نەچوو بە مێشكدا ئەمساڵ هەوڵبدە لەسەدا پەنجایان جێ بەجێ بكەیت كەمێكیش شەڕە چەقۆ كەم بكەرەوە بەزەیت بە تەپڵی سەرتا بێتەوە ئەڵێی هێڵەكی ئارد بێژانەوەیە ئەوەندە كونی تێ بووە!
4- ئەو تاكە نەعلەی وەك فیشەكە شێتە نیشت بە لاملتەوە ئێشی زۆر پیس بوو گوێی مەدەرێ ئەوە باوكت لە داخی ڕیاڵ گرتیە دایكە داماوەكەت خوا خراپتر لادات پاریش كاتی شەش گۆڵەكە لنگە پێڵاوێكت بە نسیب بوو.
5- لەگەڵ نەمانی پارەی مۆلیدەو باش بوونی تەندروستی كارەبای حكومی تۆش كەمێك گلۆپ و هیتەر و سبلیت كەمكەرەوە تەنانەت سبلیت بۆ سەگە پۆلیسیەكەشت داناوە!
6- لە گەرمەی نان خواردنی نیوەڕۆدا كورەكەت لار دەبێتەوە هیچ مەترسە بیبە بۆ نەخۆشخانە ئەوە هەمووی خەتای ئەو دۆ ئێرانیانەیە كە لە خاكەو تۆزی برنج و لیمۆدۆزی دروست دەكرێت و ئەم میلەتەش سەری تێ كردووە.
7- لەم ڕۆژانەدا لەلایان مێردەكەت بە یاوەری هێوەرەكەت لاچاوێكت ئەكرێت بە قۆخی گەنیو لەسەر ئەوەی كە عەرەبانە و سەیارە نەماوە قەرزی لێ نەكەیت بەینی خۆمان بێت كەمێكیش چاو باشقەڵی.
8- پێویستە كەمێك پشوو بدەیت تا مێشكت دێتەوە سەرخۆی خۆت لە كاروباری سیاسی دا هەڵمە قورتێنە با توشی پەركەم نەبیت چونكە سیاسەت قوڵەو بكەویتە ناوی مەلا بەیاسینت ناگات.
9- باری تەندروستیت ناجێگیرەو خۆت بپارێزە لە چەوری و ترشی و سوێری ئەو گۆشتە پیسەش تەرك بدە وەك مانگا سەرت تێ كردوە ئەڵێن قەزاو بەڵا دوور گۆشتی مەصلەعە گۆشتی چەقەڵە.
10- ئەو كراسەی لەبەرتایە بڕوابكە بیدە بە قەلەمونیش لەبەری ناكات تۆزێ سەرو قژیشت جاك بكە لە بێوەژن ئەچیت بەو قژە درێژەتەوە تو شەرەفت خۆت بە پیاو دەزانی؟
11- لەم ڕۆژانەدا مەعاشەكەت وەردەگری دووسەد هەزاری دەدەیتە كرێ خانوو سەد هەزاریش قەرزاری بازاڕ نەوەتی ماڵی خەزورت و 65 كارەبای لێ دەدەیتەوە جا توخوا ئەوە معاشە یان شعر لبناتە؟
12- لەم ڕۆژانەدا شەكرەكەی باوكت بەرز ئەبێتەوە بەپەلە ئەیگەیەننە طەواری لەوێ بە غەڵەت دەرزییەكی لێ ئەدەن شیلە بەكونی گوێچكەیدا دێتە خوارەوە خوا ڕەحم كات و خراپتر لادات پاریش برا بچوكەكەت لەسەربان بەربویەوە مەڵهەمی چاوییان بۆ نوسیبوو.
=============================
(شازی چاوپێكەوتن)
ە چاوپێكەوتنێكدا ڕۆژنامەنووسێ ئەم پرسیارانەی لە جوتیارێكی خاوەن مەڕوماڵاتێك كرد:
رۆژنامەنووس: چی دەرخواردی مانگاكەت دەكەیت؟
جوتیار: كامیان؟ سپییەكان ، یا سوورەكان؟
رۆژنامەنووس: سپییەكە.
جوتیار: وێنجە.
ڕۆژنامەنووس: ئەی سوورەكان؟
جوتیار: ئەوانیش هەر وێنجە!
ڕۆژنامەنووس: ئەی لە كوێ ئەیانژیێنیت؟
جوتیار: كامیان؟ سپییەكان ، یا سوورەكان؟
ڕۆژنامەنووس: سپییەكان.
جوتیار: لەو گەوڕەی ئەوبەر.
ڕۆژنامەنووس: ئەی سوورەكان؟
جوتیار: ئەوانیش هەر لەو گەوڕە!
ڕۆژنامەنووس: ئەی باشە چۆن ئەیانشۆریت؟
جوتیار: كامیان؟ سپییەكان ، یا سوورەكان؟
ڕۆژنامەنووس: سپییییییییییییییییەكان.
جوتیار: بە ئاو.
ڕۆژنامەنووس: ئەی سوورەكان؟
جوتیار : ئەوانیش هەر بەئاو!
ڕۆژنامەنووس: تۆ بۆچی هەموو جارێ كە پرسیارت لێدەكەم، لە وەڵامدا دەڵێی كامیان؟ دوواییش دەرئەكەوێ هەردوو ڕەنگەكان هەمان شتیان لەگەڵ دەكەیت؟
جوتیار: لەبەر ئەوەی مانگا سپییەكان هی خۆمن.
ڕۆژنامەنووس: ئەی سوورەكان هی كێن؟
جوتیار: ئەوانیش هەر هی خۆمن!!
دووكان: لە كەش و هەوایەكی گەشتیاریدا لە كەپرەكانی قەشقۆڵی و لەكێبڕكێیەكی خەست و ئاڵۆزاوی پڕ موشاحەناتدا ساحێبی بەلەمەكان لەسەر گواستنەوەی زۆرترین گەشتیار، دەیكەن بە شەڕە چەقۆیەك مەگەر نەخۆشخانە بزانێ چەند نووكە چەقۆیان پێوەبوو!!
پیرەمەگرون: لە گفتوگۆیەكی مەدەنی و دیموكراسیانەدا لەنێوان سێ گەنج لە بەرامبەر گەنجێكی دیكەدا موناقەشە گەرم دەبێ و بەناچارای واز لە كۆمەڵگەی مەدەنی دێنن و پاش لێدان و حەسیرمەیانێكی باش سەری ئەو گەنجە پاك پاك دەتاشن!!
سلێمانی: لەبەردەم باخی گشتیدا دووكەسی نەناسراو هەڵیانكوتایە سەر سەرنووسەری گۆڤاری (كلیل) زۆری ئەكوتن و هەوڵی فڕاندنی دەدەن، ئیتر تا ئێستا، تومەز وایانزانیوە كلیلی قاسەیە!
دارەتوو: مامۆستایەكی بنەڕەتی لە دارەتوو لەكاتی توڕەبووندا پێڵاوەكانی بەرز دەكاتەوە و بە قوتابیەكان دەڵێت: پێڵاو ئەخەمە دەمتانەوە!! ئیحتیمالە 6 مانگیش بۆیاخی نەكردبێ!!
كەركوك: موشرفێك لە پەروەردەی كەركووك پرسیاری تاقیكردنەوەكانی لەبیردەچێ! ناچار گەڕایەوە بۆ ماڵەوەو دوای سەعاتێك بەڕاكردن و هەناسە بڕكێ پرسیارەكانی هێنایەوە! ڕەنگە لەڕێگادا لەفەیەك فەلافڵیشی خواردبێ!
پردێ: بەمامۆستایەكی وانەی هونەریان گوتبوو: وێنەیەكی شێخ مەحموودی حەفید دروست بكە، گوتبووی: شێخ مەحموود كێیە؟ كە پێیان گوتبوو: سەركردەیەكی مێژوویی گەلی كوردبووە، گوتبوویی: ناهەقم مەگرن من لەكەركوك ژیاوم نایناسم!!
ماتۆڕسوارەكەمان لەگەڵ مەوكیبی سەیارەی چەند پیاوماقوڵێكدا خۆی تێهەڵكێش كردبوو، وتمان: ها خەریكی چیت؟ وتی: لەسوڵحی عەشایری بووم، لەم ماوەیەدا كابرایەك لەم وڵاتە كۆچی دوایی كردبو پیاوێكیش لەسەر قەبران ئەوەندە دەمی سوتا وتی: ئەم شەو لەخەوما ئیزرائیل لەدەرگای ماڵمانی داو داوای عینوانی ماڵی ئەم كۆچكردوەی لەمن كردو منیش ناونیشانم پێدا، كەسوكاری مردوەكەش بەكابرایان وتبو: ئەگەر تۆ عینوانت پێ نەدایە ئەم پیاوە نەدەمرد! دەبێ خوێنەكەی بدەی، وەڵا ئیتر سەرتان نەئێشێنم كەسوكاری مردوەكە بە38 وەرەقە سوڵحیان كرد!!
===============
لیستی مالیكی
1- حەزی لەمادەی 140 نیە
2- پڕلە رەفیق
3- دوو چاوییان كورد نابینێ
4- بڕوایان بەدۆزی كورد نیە
5- ئەم ماوەیە ماستاو بۆ كورد ئەكەن
6- بە ئاوازی صدر مۆسیقا لێدەدەن!
7- لەچەند قەوارەیەكی دژەكورد پێك دێن
لیستی عەلاوی
1-حەزی لییەتی بەس ماڵەوە نایەڵن
2- فولە لە بەعسی
3- بەعەینەكی شەمسیەوە سەیری كورد دەكەن
4- بڕوایان هەیە بەس نیانە
5- ئەمانە درۆی بۆ دەكەن.
6- بەس مشیر ئەفلەقی رەحمەتی نوقسانە!
7- لەچەند سەرە مێكوتەیەكی ئەنفال چی پێك هاتون!
=============
س-گه
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن ((( شاڵاو ))) (2010-12-13 19:41:09)

لهسهر هێڵ نییه



img][/img] dest xosh her berdewam bi
لهسهر هێڵ نییه






dast xosh kaka shalaw gyan
ba rasty aw droya kareky krdbw ba gap har sary le tegda
law lashawa kaky jwtyar way law rozhnama nwsa damawa krd agar rwy habe jareky tr prsyary le krdawa yaksar jyayan dakatawa swrakan ba jya spyakanysh ba jya
hhhhhhhhhhh
dast xosh

لهسهر هێڵ نییه