.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










بیستنی هه‌واڵ وه‌ك بینینی نی یه!
له هه‌ر کوێ بیت مردن ده‌تگاتێ؟ ڕووداوێکی ڕاسته‌قینه‌و کاریگه‌ر!!؟
سه‌فه‌ری چوار گه‌نجی کوورد بۆ هه‌نده‌ران وگه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کجارییان بۆ لای خوای گه‌وره
به‌هۆی پێشکه‌وتنی زانستی سه‌رده‌م و بواری ڕاگه‌یاندن له‌ژیانی ڕۆژانه‌مان دا ڕۆژ نی یه هه‌واڵی مردن نه‌بیستین ! به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بینین زۆر ئاسایی بۆته‌وه له‌ناومان دا به بێ ئه‌وه‌ی دڵه‌کانمان ڕاچڵه‌کێ به‌ڕاستی چاومان قایممه،وه‌باس کردن و بیستنی هه‌واڵ زۆر جیاواز تره وه‌ك له‌وه‌ی که‌به‌چاو ڕووداوێك ببینیت!که به‌دڵنییایی یه‌وه ئه‌وه‌ی به‌چاو ده‌بینرێت کاریگه‌ری زیاتره له‌وه‌ی که بۆت باس ده‌کرێت.
پێش چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر لهههردووك که‌ناڵی په‌یام و سپێده له‌به‌شی خواره‌وه‌ی کهناڵهکانیاندا نوسرابوو چوار گه‌نجی کوورد له ووڵاتی یۆنان له‌ناو شاحینه‌دا مردوون،منیش به‌سه‌ر سوڕمانێکه‌وه به‌خێزانم ووت(سبحان الله) ئێمه له‌م ووڵاته‌دا ژیان ده‌به‌ینه سه‌رو ئاگامان له ڕووداوه‌کانی ناوی نی یه،پاش به‌سه‌ر چونی یه‌ك دوو ڕۆژ به‌سه‌ر هه‌واڵه‌که‌دا ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری3/12/2010 له‌گه‌ڵ خێزانم سه‌ردانی ماڵی برایه‌کمان کرد له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری (ئه‌سینا) قه‌ده‌ری خوای گه‌وره وابوو که ماڵی ئه‌و برایه شه‌به‌که‌ی ئه‌و خه‌ته‌ی که‌م بێت که‌من پێم بوو بۆیه کۆمه‌ڵێکی زۆر په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونیم پێوه کراو له‌یه‌ك تێنه‌ده‌گه‌شتین و په‌یوه‌ندیه‌کان ده‌پچڕان به‌ڵام قه‌ده‌ره‌ن چوومه جێگایه‌ك و په‌یوه‌ندیه‌کیان وه‌رگیرا و له پاش سه‌لام کردن دیار بوو ئه‌و برایه په‌شۆکابوو ڕاسته‌و خۆ ووتی باوکی ئه‌سماء کفن چۆن ده‌دورێت!منیش ووتم ئاوهاو ئاوها بۆ برام خێره کێ وه‌فاتی کردووه‌و.... قه‌ده‌ری خوا په‌یوه‌ندی یه‌که بچڕا له‌پاش دا داوام کرد له‌و برایه‌ی که میوان بووم له‌ماڵیان که‌وا ووتم برام خێرت ده‌گات زوو بم گه‌یه‌نه نزیك میترۆیه‌ك تاوه‌کو بڕۆمه‌وه بۆ ماڵه‌وه نه‌وه‌ك خوا نه‌خواسته برایه‌کی مزگه‌وتمان شتێکی به‌سه‌ر هاتبێت و وه‌فاتی کرد بێت،پاش ئه‌وه‌ی که‌وتینه‌ڕێ له‌ڕێگه شه‌به‌که‌ی خه‌ته‌که‌م هاته‌وه‌و زانیم مسوڵمانانی یۆنان به‌گشتی خرۆشاون و دوای وه‌رگرتنی یه‌ك دوو په‌یوه‌ندی هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌و چوار گه‌نجه کووردهیان پێ ڕاگه‌یاندین که‌وا چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌و به‌ر هه‌واڵه‌که‌م خوێندبۆیه‌وه،هه‌ر بۆیه له پاش لێکۆڵینه‌وه له‌که‌سه‌کان که‌وا ئایا که‌سانی مسوڵمان و نوێژکه‌ر بوون یان نا؟سوپاس بۆ خوا له‌لایه‌ن که‌سانی نزیكی خۆیانه‌وه شاهێدی یان بۆدرا، ئێمه‌ش فه‌رمانی سه‌رشانمانه که حوکمی ڕوکه‌ش بده‌ین و ناوه‌ڕۆکیش حسابی لای خوای گه‌وره‌یه هه‌ر بۆیه مسوڵمانانی کووردی دانیشتووی ووڵاتی یۆنان به‌تایبه‌تی برایانی مزگه‌وتی (صه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی و مزگه‌وتی ته‌واب) ی کووردی وه‌ك ئه‌رکێکی قیامه‌تی هه‌ستان به جێ به‌جێ کردنی پێویستی یه‌کانی یاساکانی مردوو وه‌ك ئاماده کردنی کفن و به‌ده‌مه‌وه چونی ته‌رمی هاونیشتمانیه‌کانیان له گۆڕستانی(بهگراتی) له شاری ئه‌سینا ئه‌رکی شۆردن و کفن کردنی ته‌رمه‌کانییان گرته ئه‌ستۆ که‌به‌ڕاستی قه‌ره‌باڵغی ئه‌و گۆڕستانه له پیاوانی بۆ خوا سوڵحاو ئه‌ندامانی ئه‌و گۆڕستانه‌ی سه‌رسام کردبوو که ده‌یان ووت به هیچ شێوازێك ڕووداوی له‌و شێوه‌یه له‌ناو کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا نی یه،به‌هه‌رحاڵ داوامان وایه له خوای گه‌وره به نیازێکی پاك لێی قبوڵ کردبێتین له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا کۆمه‌ڵێك که‌سی دیکه به‌دی ده‌کران که بۆ ناو یان خزمایه‌تی هاتبوون دووروو نزیک نه‌یان ده‌وێرا له ته‌رمه‌کانیش نزیك ببنه‌وه له‌غه‌یری برایانی مزگه‌وته‌کان به‌هۆی مانه‌وه‌ی زۆری ته‌رمه‌کان و تێك چوونی لاشه‌ی سیانیان به‌تایبه‌تی که به‌ڕاستی له گێرانهوهکهشیان دا ته‌زوو به‌لاشه‌دا دێت وه‌ك ڕه‌ش بوون و ئه‌بڵه‌ق بوونی چاوه‌کان و ده‌رکه‌وتنی کرم له‌ناو چاوداو ته‌نانه‌ت له کاتی شۆردنی یه‌کێکیان دا برایه‌ك له کاتی به‌رز کردنه‌وه‌ی سه‌ری دا بۆمی گێڕایه‌وه و ووتی وهم زانی برنج هه‌ڵڕژاوه له ژێر سه‌ریدا ووتی که‌سه‌یر ده‌که‌م خوا په‌نامان بدات هه‌مووی کرممه!بۆیه ئه‌و خه‌ڵکه‌ی وا سه‌رسام کردبوو که جاری وا هه‌بوو له‌گه‌ڵ برایه‌ك دا چه‌ند جار ده‌مان ووت:بیکه‌ن له‌ڕێی خوا پێویستیمان به‌یه‌کێکه یارمه‌تیمان بدات بۆ ئه‌م دیو ئه‌و دیوکردنی ته‌رمه‌کان،به‌ڵام ده‌سته‌کان هێزیان تێدا نه‌مابوو، چاوه‌کان ته‌نها تێڕامان بوو،ده‌م و چاوه‌کان ههڵبزڕوکا بوون،ته‌نانه‌ت من بۆ خۆشم تاسا بووم چونکه به‌ڕاستی پێش تر ته‌رمم شۆرد بوو به‌ڵام وه‌ك ئه‌م تهرمانهم له ژیانم دا نه‌بینیوه،پاش ته‌واو کردنی مه‌راسیمی شۆردن و کفن و دفن کردن، نوێژی مردوومان کرد به سێ ڕیز له سه‌ریان،پاش ئه‌وه که‌وتمه پرسیار کردن له که‌س و کاریان ئایا ئه‌مانه چۆن مردوون دیار بوو هه‌رکه‌سه‌و به جۆرێك به‌سه‌رهاته‌که‌یانی ده‌گێڕایه‌وه دواتر گه‌شتمه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که‌وا ئه‌مانه ژماره‌یان(46)که‌س بووه و سواری شاحینه‌یه‌ك کراون و ئه‌م چواره‌یان به جیا کراونه‌ته سندوقێکی ته‌سکی شاحینهکهوه،پاش ئه‌وه‌ی شاحینه‌که به‌ڕێ ده‌که‌وێت به‌ره‌و(ئیتاڵیا) له‌به‌رده‌می باخیرهدا ده‌گیرێت و سایه‌قی شاحینه‌که راده‌کات و هه‌موو نه‌فه‌ره‌کانی ناوی که له‌پشته‌وه‌ی شاحینهکهدا سه‌رکه‌وتبوون بێجگه له‌م چوار که‌سه که لهسندوقهکهدا ده‌بن ده‌گیرێن و پۆلیس به‌م چوار که‌سه نازانێت و شاحینه ده‌برێته ناو گه‌راجی ده‌ست به‌سه‌ردا گیراو ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، له پاش ئه‌وه‌ی که‌سێك په‌یوه‌ندی ده‌کات به پۆلیسه‌وه که چوار نه‌فه‌ر له‌ناو سندوقی ئه‌و شاحینهدایه که‌ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه به‌ڵام به ووته‌ی ئه‌و شاهێد حاڵه ڕایگه‌یاند که‌وا پۆلیس به‌ده‌م کاره‌که‌وه نه‌چوون له‌پاش چه‌ند ڕۆژێك مانه‌وه‌ی نه‌فه‌ره‌کان دیاره هه‌وڵی زۆریان داوه بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌رگای سندوقه‌که به‌هۆی ته‌سکی و ته‌نگه‌به‌ری شوێنه‌که‌یان و نه‌مانی هه‌وای ئۆکسجین زۆر به ناڕه‌حه‌تی یه‌ك له دوای یه‌ك وه‌فات ده‌که‌ن،وه به پێی ڕاپۆرتی پزیشکی چواره‌م که‌سیان دوو ڕۆژ دواتر وه‌فات ده‌کات که دیار بوو ئه‌میان لاشه‌ی که‌متر تێك چوو بوو،له پاش بۆن کردنی لاشه‌کان له‌ناو شاحینهکهدا پۆلیس به بۆن ده‌یان دۆزێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه له کاتێکدایه که هیچ کام له چوار کووردهکه گیان له لاشه‌ی دا نه‌ماوه،به‌راستی ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بویه که‌وا هه‌ندێك که‌س توانای بینینی ئه‌و جۆره شتانه‌ی نی یه ئه‌وا ئه‌و وێنانه‌م پیشان ده‌دان که له لایه‌ن که‌س و کاری مردووه‌کانه‌وه گیراون به‌ڵام به‌راستی هه‌رکه‌س بیان بینێت ڕۆح دێته گه‌رووی و به‌ڵام دیاره ویستی خوا وایه که تا کاتی دیاری کراو گیانه‌کان له لاشه‌دا بن وه هه‌رکات کات ته‌واو بوو نه‌ده‌زانیت به‌یانی چیت به‌سه‌ر دێت وه نهدهش زانیت له کوێدا ده‌مریت و کوێ ده‌بێته دوا مه‌نزڵت.
ئه‌م چوار کوورده سیانییان خه‌ڵکی ناوچه‌ی ڕانییهو قه‌ڵادزێ یه‌و یهکیشییان خه‌ڵکی شاری(ڕه‌زایه)یه‌و کووردی ئێرانه ئێستا ته‌رمه‌کان له نێو سه‌لاجه‌ی گۆڕستانهکهدایهو وا بڕیاره ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 7/12/2010 ته‌رمه‌کان به فڕۆکه به‌ره‌و کووردستان به‌ڕێ بکرێنه‌وه و هه‌ر یه‌که‌شیان بڕی3200 یۆرۆی تێ چوه‌و ئه‌وه‌ی که زیاتر نیگه‌رانمان ده‌کات که‌ئه‌م بڕه پاره‌یه له لایه‌ن که‌س و کاری مردووه‌کانه‌وه دراوه! له سایه‌ی ئه‌و هه‌موو بیره نه‌وته‌ی که له ژێرمانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت به‌ڕاست حسابتان سه‌خته لای خوا ئه‌ی سه‌رکرده زاڵم و(طاغوته‌کان).
له کۆتایی دا په‌یامم بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که‌وا له زه‌لکاوی نه‌فامی و خۆشی یه کاته‌ی یه‌کانی دوونیادا گیرتان خواردوه هه‌ر ئێسته له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌سه‌ر هاته‌دا وابزانه ئه‌وه تۆی له‌ناو ئه‌و کیسهیهداو ئێستا ده‌رت ده‌هێنن و کفن و دفنت ده‌که‌ن!
ئایا پرسیوته له خۆت چیت ئاماده کردووه بۆ پرسیاری ناو گۆڕت؟
ئایا خۆشی دوونیا ئه‌وه ده‌هێنێت که‌وا ژیانی دواڕۆژت له‌ده‌ست بده‌یت،سه‌یرێکی دواته‌وه بکه بزانه باو باپیرت ئێسته له کوێن؟که‌س نی یه له ئێمه خۆشه‌ویستێکی له‌ده‌ست نه‌دا بێت ئه‌ی تۆ به ته‌مای چیت به ته‌ما نیت بمریت؟نا نه‌خێر سوێند به‌خوا بچیته هه‌ر شوێنێك کاتت ته‌واو ده‌بێت و مردنت ده‌گاتێ ئه‌گه‌ر چیش بچیته ناو کۆشکێکی داخراویشه‌وه.
ده‌بیر بکه‌وه ئێسته ئه‌و چوار گه‌نجه‌ی وان له‌به‌رچاوت دا ئه‌بێت هه‌ریه‌که‌و چه‌ند ئاواتی له‌گه‌ڵ خۆی دا بردبێته ژێر چاڵ و ئه‌وه‌ی له بیر‌و هزرو خه‌یاڵیان دا نه بووبێت مردنه؟
خۆ نه له عێراق بوون نه له ئه‌فغانستان تاوه‌کو بڵێین له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا یان له شه‌ڕو کوشتارێکدا گیانییان له‌ده‌ست دا،نه‌خێر سوێند به‌خوا له ڕێگه‌ی هه‌نده‌ران دا و بۆ دروست کردنی ژیانی داهاتوویان هه‌وڵیان دا،به‌ڵام نه خێر برای به‌ڕێزم خوشکی ئیماندارم له‌هه‌ر کوێ کۆتایی ته‌مه‌نت بێت سوێند به‌خوا ده‌بێت به پێکانی خۆت بڕۆیت بۆ پێشوازی مه‌رگ هیوام وایه ئه‌م به‌سه‌رهاته که کاریگه‌ری یه‌کی به هێزی دروست کرد له‌سه‌ر خۆم و خێزانم و کۆمه‌ڵێک برای به‌ڕێزو خۆشه‌ویست ئاوهاش تۆش له زانستی دڵنیایی یه‌وه به‌رێت به‌ره‌و بینینی ڕاسته‌قینه و لێپرسینه‌وه له خۆت بکه پێش ئه‌وه‌ی لێت بپرسنه‌وه.
ههورازێکت وا له پێشه ڕیگه‌ی تریش ده‌ست ناکه‌وێ
ئه‌و دیو نه‌دیو چاوه‌ڕێته ئاخۆ که‌ی ده‌گه‌یته ئه‌وێ
سه‌رفراز و براوه‌یت گه‌ر توێشوت بۆ پێچابێته‌وه
داماویش خۆت کاتێ ده‌گه‌یت هه‌گبه‌ی به‌تاڵت ده‌رکه‌وێ
به‌ڵێ ئاوه‌ها له داره مه‌یت دا منیش و تۆش به‌ڕێ دهکرێیین به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه توێشومان پێ بێت بۆ لای خوای گه‌وره؟
نـــوسـیــنــی : بــــاوکـــی ئـــهســـمـــاء

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش هاورێ گیان
زۆر به داخه‌وه بۆ ئه‌و هه‌واڵه دڵته‌زێنه
به ڕاستی زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و ڕێگایه‌دا گیانیان له‌سه‌ر ده‌ستیان دا ئه‌نێن و به بێ به‌ها ئه‌یسپێرن
خوای گه‌وره له‌و گه‌نجانه خۆش بێت و سه‌بوری که‌س و کاریان بدات
خوای گه‌وره ئێمه‌ش بپارێزێ له‌و ڕوداوه دڵته‌زێنانه

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه










به‌راستی به‌داخه‌وه بۆ‌پ ئه‌م جۆره رواداووانه که روده‌ده‌ن
زۆربه‌ی گه‌نج و لاوه‌کانی ئێمه له‌م رێگایه نه‌گبه‌تییه گیانیان سپاردوه
واس ده‌زانن له وێ دونیایه‌کیتر به‌لام به‌داخه‌وه
ده‌سته‌کانت خۆش بنێت خاتو ڤیان بۆ بلاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م روداوه
ده‌ست خۆشی له باوکی ئه‌سما ده‌که‌م خوای گه‌وره پاداشتی بداته‌وه

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت خاتوو ڤیان خان بۆ گه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه دڵته‌زێنه . ده‌ست خۆشی بۆ کاکی نوسه‌ریش به‌راستی روون کردنه‌وه‌یه‌ک و شیکردنه‌وه‌یه‌کی جوانی کردووه بۆ ئه‌م هه‌واڵه،
به‌ڵام خۆ مردنی یه‌کجاره‌کی خۆشتره له‌وه‌ی که ههمرۆژێکت مردن بێت!!!
گه‌رانه‌وه‌ت بۆ لای پهردوهردگار خۆشتره له‌وه‌ی به‌م رۆژگاره ناهه‌قی له وڵات‌دا ببینیت به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی قسه کردنت نه‌بێت!!
له‌گه‌ڵ کۆچکردندا نیم به‌ڵام گه‌ران به دوای هه‌لمژینی هه‌ناسه‌ی ئازادی‌دا حه‌رام و مه‌حروم نیه بۆ مرۆڤه‌کان.
من له ئێوه ئه‌پرسم ئایا ئه‌و چوار گه‌نجه و هه‌زران گه‌نجی تر که وڵات به جێ ده‌هێڵن بۆچی؟؟
ئایا ئه‌گه‌ر وڵاتی ئێمه‌ش خاوه‌نی سیسته‌مێکی جوانی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵاتیه بوایه که‌س ئه‌و رێگا دووره ده‌گرێته به‌ر؟؟ دڵنیام نه‌خێر ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجه‌کانی ژیان له وڵاتی خۆماندا ره‌خساو بێت هیچ که‌سێک له ئێمه ئاماده نیه ئه‌و رێگه پر له مه‌ینه‌تی و پر له ئازاره بگرێته به‌ر،
تا سیسته‌م به‌م جۆره بێت تا گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام بێت کۆچ کردن هه‌ر به‌رده‌وامه و به‌رده‌وام ئه‌بێت به روودانی هه‌زاران کاره‌ساتی تری له‌م جۆره. ئه‌مه به نیسبه‌تی کۆچ کردن و جێ هێشتنی وڵات.
به نیسبه‌تی مه‌رگه‌وه ئه‌وه راستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که له‌هه‌ر جێگایه‌یه‌کی سه‌ر رووی ئه‌م زه‌مینه بیت کۆچ یه‌خه‌ت پێ ده‌گرێت و ئه‌و رۆحه‌ی به ئامانه‌ت لاته لێت وه‌ر ئه‌گیرێته‌وه،
وه لام زۆر گرینگ نیه له هه‌ر کوێیه‌ک بیت مه‌رگ بت گرێته‌وه چونکه هه‌موو ئه‌م جیهانه بهرفراواوانه یه‌ک خاوه‌نداری هه‌یه ئه‌ویش خوای گه‌وره‌یه ، وه له‌هه‌ر جێگایه‌ک بیت ئه‌گه‌ر ئاره‌زووت لێ بێت ئه‌توانیت به‌وپه‌ری سه‌ربه‌رزییه‌وه ئه‌رکه دینیه‌کانت جێ به‌جێ بکه‌یت،به‌ڵام لام گرینگه هه‌موو انسانێک به ئیمانه‌وه بمرێت بهرهواشتی جوانه برواته‌وه بۆ به‌رده‌م ده‌رگای خوای گه‌وره به کرده‌وه‌ی جوانه‌وه بگه‌رێته‌وه بۆ نێو دونیایی هه‌تا هه‌تایی،
به هیوای ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئیمانمان پته‌و تر و دامه‌زراوتر بکات له ژیاندا.
دووباره ده‌ستت خۆش بێت هاورێێ گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته به هیوای سود بینینی هه‌موو لایه‌ک له بابه‌ته‌که،

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌كانتان خۆش ئازیزان ،،خۆشحاڵم بهپهیاتان ،،
ئه‌خوازم هه‌موو ته‌مه‌ن درێژ و بهختوهربن اینشاءلله.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
