.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










» خه‌یار هۆیه‌ك بۆ جوان مانه‌وه‌ی روخساری ئافره‌تان
خه‌یار هۆیه‌ك بۆ جوان مانه‌وه‌ی روخساری ئافرهتانخهیار ناوه زانستیه‌كه‌ی (Cucumis sativus) له‌گه‌ڵ كاڵه‌ك سه‌ر به خێزانی (Cucurbitaceous)ه، ئه‌م میوه‌یه رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ئاوی تێدایه و له‌گه‌ڵ رێژه‌یه‌كی كه‌م له وزه.
خه‌یار به هاوڕێی ئافره‌ت ناوده‌برێت، چونكه به‌زۆری بۆ هێشتنه‌وه‌ی جوانی روخسار به‌كارده‌هێنرێت.
خه‌یار به رێژه‌ی جیاواز ڤیتامینی له‌هه‌ردو جۆری (A و C) و هه‌روه‌ها مه‌نگه‌نیز و مۆلیبیدینیۆم و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و كالسیۆم و گۆگرد و سلیكۆن و هه‌روه‌ها به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر ڤیتامین (B complex) و فۆسفۆڕ كلۆری تێدایه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، ئاو رێژه‌ی 90%ی خه‌یار پێكده‌هێنێت، هه‌روه‌ها توێكڵه‌كه‌شی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو پێكهاته‌ی خۆراكی تێدایه به تایبه‌تی ڤایتامین A ، بۆیه باشتره كه پاكی نه‌كه‌ین و توێكڵه‌كه‌ی فڕێ نه‌ده‌ین.
نیشتمانی بنه‌ره‌تی خه‌یار هیندستانه، له‌وێوه به‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بڵاوبۆته‌وه، چه‌ندین جۆر خه‌یار هه‌یه كه به پێی جیاوازی ناوچه جوگرافییه‌كان، شێوه و ره‌نگی جۆرا و جۆر له‌خۆ ده‌گرێت.
به كورتی سوده‌كانی به‌كارهێنان و خواردنی خه‌یار باس بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
• به هۆی رێژه‌ی به‌رزی ئاو تێیدا یارمه‌تیده‌ره بۆ زۆر میزكردن و یارمه‌تیدانی گورچیله و میزه‌ڵدان و جگه‌ر به هۆی كردنه ده‌ره‌وه‌ی پاشماوه‌ی زیانبه‌خش له رێگه‌ی میزه‌وه وه‌كو ترشی یوریا.
• به‌هۆی تفتێتی ئه‌و كانزایانه‌ی له خه‌یاردا هه‌یه یارمه‌تیده‌ره بۆ ده‌ربازبون له توشبون به قورحه‌ی گه‌ده و ریخۆڵه به تایبه‌تی به شێوه‌ی شه‌ربه‌ت.
• به هۆی بونی رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی پۆتاسیۆم تیایدا، ده‌بێته هۆی رێكخستن و دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن.
• ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی قه‌بزی و یارمه‌تیدانی هه‌رس به هۆی ریشاڵه فایبهرییهكانهوه، به‌هۆی بوونی (erepsin) كه یارمه‌تی هه‌رسكردنی پرۆتین ده‌دات.
• فێنككهرهوهیهكی به‌هێزه له كه‌ش و هه‌وای گه‌رم یان له كاتی بونی تا، به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌ره‌وه‌ز ده‌بێته هۆی راگرتنی گه‌رمای له‌ش و دوركه‌وتنه‌وه له تینویه‌تی.
• به هۆی بونی سلیكۆن و سه‌لفه‌ر، موی له‌ش به‌هێز ده‌كات، به ئاماده‌كردنی شه‌ربه‌تی تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ گێزه‌ر و سپێناخ.
• یارمه‌تی راگرتنی ته‌ندروستی پێست ده‌دات، به بلاَوكردنهوهی ئاوی گوشراوی خه‌یار له‌سه‌ر روی پێست، یان دانانی به شێوه‌ی قاشكراو، كه ده‌بێت هۆی خاوكردنه‌وه و گه‌شانه‌وه و نه‌رمكردنی پێست، له بواری جوانكاریدا خه‌یار به‌كاردێت بۆ چاكردنه‌وه‌ی سوتانی پێست به هه‌تاو، كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ڵه و زیپكه، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوساوی پشت چاوی به‌یانیان به دانانی پارچه‌یه‌ك خه‌یار له‌سه‌ر پشتی چاو بۆ ماوه‌ی 20 خولهك خه‌یار وه‌ك پاكه‌ره‌وه‌ی پێست رۆڵ ده‌بینێت له لابردن و پاكردنه‌وه‌ی پێست له ماده زیانبه‌خش و تۆكسینهكان.
• خه‌یاری تاڵ بۆ نه‌خۆشی شه‌كره سودی زۆری هه‌یه.
پێویسته خه‌یار پێش ئه‌وه‌ی بخورێت زۆر باش به ئاو بشۆرێته‌وه، چونكه خه‌یاری هاورده له وڵاتانی ده‌ره‌وه به توێژالێكی مێوی رۆپۆش ده‌كرێت بۆ پاراستن له وشكبونه‌وه و سیسبون كه كارگه‌ری لاوه‌كی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه.
سه‌رچاوه sbeiy
--------------------------------------------------------------------------------


له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh bet babateky grnga
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زؤؤر سو با س ها و رئ كيا ن
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
