❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / * هـــیـــجـــره‌ت و ســـروده‌كـــه‌ى طــلــع الـبــدر.. *

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-17 08:42:03

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsSafari

* هـــیـــجـــره‌ت و ســـروده‌كـــه‌ى طــلــع الـبــدر.. *

هـــیـــجـــره‌ت و ســـروده‌كـــه‌ى طــلــع الـبــدر...

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-3640c0541b.jpg

وا ئه‌مساڵیش گوێمان له‌ سه‌روده‌كه‌ى (طلع البدر) بوه‌وه‌ .. وا ئه‌مساڵیش جارێكى تر وشه‌كانى ئه‌و نه‌شیده‌ .. ئاوازه‌ پرِ جۆش و خرۆشه‌كه‌ى ئه‌و سروده‌ .. ژینگه‌یه‌كى موحه‌ممه‌دى به‌سه‌رماندا دێنێته‌وه‌ .. سیره‌تى پرِ سروه‌تى ئه‌و ئازیزه‌ به‌بیرماندا دێنێته‌وه‌ ..

هجره‌تى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان .. هیجره‌تى هاورِىَ راستگۆ و دڵسۆزه‌كه‌ى .. هیجره‌تى موسوڵمانه‌ بێنازه‌كان له‌وكاته‌دا .. هیجره‌تى گه‌وره‌ له‌ زێدى باوباپیران .. هیجره‌ت له‌به‌ر خوا هیجره‌ت بۆ دینى خوا .. هیجره‌ت بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانى خواپه‌رستى ..

هیجره‌ت هیجره‌ت بوو بۆ ره‌زامه‌ندى خوا .. بۆ گه‌یشتن به‌ به‌هه‌شت .. بۆ بلاَوكردنه‌وه‌ى دینى خوا..

سلاَوت لىَ بىَ ئه‌بوبه‌كر .. مژده‌ت لىَ بىَ ئه‌بوبه‌كر .. تۆ ده‌ستنیشان كراى هاورِىَ بى .. به‌لاَم خۆ خۆت باش ده‌زانى هاورِێى كێ ده‌بى؟ هاورِێى موحمه‌دى خۆشه‌ویست .. هاورِێى نازدارترین مرۆڤ .. هاورِێى هه‌ڵبژارده‌ى مرۆڤایه‌تى .. ئه‌و موحه‌ممه‌ده‌ى وا ئێسته‌ ئه‌م زه‌ویه‌ فراوانه‌ى خواى گه‌وره‌ى لىَ ته‌سك بۆته‌وه‌ و ده‌بىَ به‌ نهێنى و دور له‌ چاوى دوژمنانى ولاَتى خۆى جىَ بهێڵىَ ..

تۆ ئه‌ى ئه‌بو به‌كر ته‌نها خۆت نه‌بوى رِۆڵت هه‌بوو له‌ هیجره‌تدا .. به‌ڵكو به‌خۆت و ماڵ و منداڵت خزمه‌تكارى ئه‌و ئازیزه‌ بون .. به‌لاَم خۆ ناهه‌قیشت نه‌بوو .. تۆ زۆر ژیر بوى ده‌تزانى خه‌ریكى چى .. ده‌تزانى بۆچى واده‌كه‌ى .. ده‌تزانى بۆكىَ واده‌كه‌ى .

تۆش ئه‌ى كۆتره‌ نه‌خشینه‌كه‌ .. كارى خۆت كرد .. پارێزگاریت له‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان كرد .. ئه‌و كه‌ بۆ ئێمه‌ى مرۆڤ ره‌وانه‌ كرابوو .. بۆ خۆشبه‌ختى هه‌ردوو دنیامان نێررابوو .. له‌برى ئه‌وه‌ى ئێمه‌ پارێزگارى لىَ بكه‌ین له‌ده‌ست ئینسان رایده‌كرد و تۆو جاڵجاڵۆكه‌ى هاورِێت پارێزگاریتان لىَ ده‌كرد ..


ئه‌ى خۆشه‌ویستى هه‌مومان .. راسته‌ ئێسته‌ تۆ به‌نهێنى كۆچ ده‌كه‌ى .. به‌لاَم ده‌رونت پته‌وه‌ به‌ پاڵپشتى خواى میهره‌بان .. دڵنیاى كه‌ ئه‌وان ناتوانن زیانت پىَ بگه‌ێنن .. بۆیه‌ كاتێك لێت ده‌پرسىَ هاوه‌ڵى غار .. گه‌ر سه‌یرى به‌رپێى خۆیان كه‌ن ده‌مانبینن ئه‌ى خۆشه‌ویسته‌كه‌ى دلاَن .. تۆ به‌وپه‌رِى متمانه‌وه‌ روى تىَ ده‌كه‌ى .. فێرى ده‌كه‌ى .. هاورِێى راستگۆ گومانت چۆنه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دوان سێهه‌میان خوا بىَ خواى په‌روه‌ردگار ؟!!.

تۆ ئه‌وكاته‌ش كه‌ نه‌فامان به‌شوێن پێكانتا ده‌گه‌رِان .. بۆ ده‌سگیركردنت به‌خششى گرانبه‌هه‌یان پىَ ده‌دان .. سوارقه‌ هات به‌و نیازه‌ى به‌خششى ئه‌وان وه‌رگرىَ به‌لاَم تۆى نازدار و خۆشه‌ویست به‌ڵێنى شتێكتا پىَ دا بۆ ئه‌وكاته‌ زۆر ده‌بوه‌ جێى سه‌رسورِمان ..

له‌و شوێنه‌ش كه‌ كۆچى بۆ ده‌كه‌ى .. ئه‌وشاره‌ش ته‌شریفى بۆ ده‌بى .. هه‌موو دڵیان په‌شۆكاوه‌ .. له‌و بیابانه‌ گه‌رمه‌دا رۆژانه‌ له‌وبه‌ر خۆره‌دا چاوه‌رِوانن .. هه‌قیشیانه‌ چاوه‌رِوان بن .. چونكه‌ تۆ كۆچى بۆ ده‌كه‌ى .. جۆشوخرۆش .. دێن و ده‌چن .. هه‌ندێك له‌سه‌ر دارخورماكان دور ده‌رِوانن .. تابزانن كه‌ى قدومى به‌ره‌كه‌تت شاره‌كه‌یان نورین و منه‌وه‌ر ده‌كات ..

كه‌ده‌ركه‌وتى له‌دوره‌وه‌ دیسانه‌وه‌ به‌سروده‌كه‌ى (طلع البدر علینا) شاریان ئاوه‌دان كرده‌وه‌ ..


نوسینی : خالد محمد

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net