.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






سوێند بەخوا خوا لێت خۆش نابێت
چیرۆكه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)
و په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رگرتن لێیان
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ(رضي الله عنه) قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) يَقُولُ: (كَانَ رَجُلاَنِ فِى بَنِى إِسْرَائِيلَ مُتَآخِيَيْنِ، فَكَانَ أَحَدُهُمَا يُذْنِبُ، وَالآخَرُ مُجْتَهِدٌ فِى الْعِبَادَةِ، فَكَانَ لاَ يَزَالُ الْمُجْتَهِدُ يَرَى الآخَرَ عَلَى الذَّنْبِ، فَيَقُولُ أَقْصِرْ، فَوَجَدَهُ يَوْمًا عَلَى ذَنْبٍ، فَقَالَ لَهُ أَقْصِرْ؟ فَقَالَ خَلِّنِى وَرَبِّى أَبُعِثْتَ عَلَىَّ رَقِيبًا، فَقَالَ وَاللَّهِ لاَ يَغْفِرُ اللَّهُ لَكَ، أَوْ لاَ يُدْخِلُكَ اللَّهُ الْجَنَّةَ، فَقُبِضَ أَرْوَاحُهُمَا، فَاجْتَمَعَا عِنْدَ رَبِّ الْعَالَمِينَ، فَقَالَ لِهَذَا الْمُجْتَهِدِ، أَكُنْتَ بِى عَالِمًا؟ أَوْ كُنْتَ عَلَى مَا فِى يَدِى قَادِرًا؟ وَقَالَ لِلْمُذْنِبِ اذْهَبْ فَادْخُلِ الْجَنَّةَ بِرَحْمَتِى، وَقَالَ لِلآخَرِ اذْهَبُوا بِهِ إِلَى النَّارِ) صَحيح: أَخْرَجَه أَبودَاوُد وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (4455) .
هاوەڵی خۆشەویست (أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) دەفەرمووێت: گوێم لێ بوو پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو: دوو پیاو هەبوو لەبەنی ئیسرائیل وەك برا بوون یەكێكیان تاوان كار بوو ئەوی تریشیان كۆششی دەكرد لە خواپەرستی دا، بەردەوام خواپەرستەكە براكەی دەبینی لەسەر تاوان پێی دەووت: دەست هەڵگرە لە تاوان بەسە، ڕۆژێكیان بینی لەسەر تاوانێك، ئەویش پێی ووت: دەست هەڵگرە؟ تاوان كارەكەش ووتی: وازم لێ بێنە توخوا خۆم‌و خوای خۆم، ئایا تۆ نێردراوی بە چاو‌دێر بەسەر منەوە؟ خوا پەرستەكەش پێی ووت: سوێند بەخوا خوا لێتخۆش نابێت، یان خوا ناتكاتە بەهەشتەوە ڕوحیان كێشرا، هەردووكیان گەڕانەوە لای پەروەردگار، پەروەردگار بە خواپەرستەكەی فەرموو: ئایا تۆ زانیاریت هەبوو بەوەی كە من لێی خۆش نابم؟ پاشان بە تاوانكارەكەی فەرموو: بڕۆ بۆبەهەشت بەڕەحمو بەزەیی خۆم، وە بە خوا پەرستەكەشی فەرموو: بیبەن بۆ دۆزەخ.
چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا.
(1) پێویستە مرۆڤی باوەڕدار ئاگاداربێت خوای گەورە لە خۆی توڕە نەكات، وە لە جیاتی خوای گەورە بڕیار نەدات‌و بەناوی ئەوەوە قسەنەكات.
(2) دەبێت باوەڕدار بەو خواپەرستی‌و بەندایەتییەی كە دەیكات لە خۆی بایی نەبێت.
(3) مرۆڤی باوەڕدار هەركاتێك قسەدەكات دەبێت بیر لەسەر ئەنجامەكەی بكاتەوە، پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی: (إِنَّ الْعَبْدَ لَيَتَكَلَّمُ بِالْكَلِمَةِ مَا يَتَبَيَّنُ مَا فِيهَا يَهْوِى بِهَا فِى النَّارِ أَبْعَدَ مَا بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِب) أَخْرَجَه الْبُخَارِيُّ (6477)، ومُسْلِمٌ (7407) . واتە: بەڕاستی بەندەی واهەیە كە قەسە دەكات‌و بیر لەسەر ئەنجامەكەی ناكاتەوە، خوای گەورە بەهۆی ئەو قسەیەوە دوورتر لە نێوان خۆر هەڵاتو خۆرئاوا بەری دەدات‌و دەیباتە خوارەوە بە ناو ئاگردا.
(4) لەناو خەڵكیدا كەسانێك هەن گومانیان وایە كە خەڵكی هەموویان بەهیلاك چوون‌و خۆیشی ڕزگاری بووە، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتیإِذَا قَالَ الرَّجُلُ هَلَكَ النَّاسُ، فَهُوَ أَهْلَكُهُمْ) أَخْرَجَه مُسْلِمٌ (6626) . واتە: ئەگەر پیاوێك ووتی: خەڵكی بەهیلاكا چوونە، ئەوا ئەو پیاوە خۆی لە هەموویان زیاتر بەهیلاك چووە.
(5) خوای گەورە لە هەموو تاوان‌و گوناهێك خۆش دەبێت ئەگەر ویستی لێبێت جگەلە شیرك، {إِنَّ اللّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاء } (48) سورة النساء واتە: بەڕاستی خوای گەورە لەكەسێك خۆش نابێت كە هاوبەشی بۆ بڕیار بدات، بەڵام لەو بچوكتر هەرتاوانێك بێت خۆش دەبێت بۆ هەركەسێك كە ویستی لێبێت‌و شایەنی ئەو لێ‌خۆش بوونە بێت.
ڕوونكردنەوەیەك:
زانای پایەبەرز (محَمّد بن صَالِح الْعُثَيمين (ڕەحمەتی خوای لێبێت) دەفەرمووێت: ئێمە شایەتی بۆ هەموو باوەڕدارێك دەدەین كە لەبەهەشتدایە، بەڵام ئەگەر كەسێكمان بینی نوێژ دەكات‌و زەكات دەدات‌و ڕۆژوو دەگرێت‌و حەج دەكات‌و خێر‌و صەدەقە دەكات‌و چاكەكارەو گوێڕایەڵی دایك‌و باوكێتیو سەردانی خزم‌و ناسیاری دەكات، ئەوا شایەتی بۆ نادەین كە ئەو كەسە لەبەهەشتدایە، چونكە ئێمە بۆمان نییە هیچ كەسێك دەستنیشان بكەین، وە ئەگەر پیاوێكی بێ باوەڕو یاخی مان بینی‌و قورئانی دەدڕانو دەیخستە ژێر پێیەوەو گاڵتەی بە خوای گەورەو پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەكرد، ئەوا ناڵێین: ئەو كەسە لە ئاگردایە، بەڵكو دەڵێین هەر كەس ئەو كارە بكات ئەوە لە ئاگردایە، بەبێ دەست نیشانكردن، چونكە دەگونجێت ئەو كەسە لە كۆتایی ژیانیدا خوای گەورە منەتی بەسەردا بڕێژێتو هیدایەتی بدات، وە تۆ نازانیت، بۆیە دەبێت جیاوازی بكرێت لە نێوان (التعيين والإطلاق، أوالتعيين والإجمال)، بۆیە بیروباوەڕی (ئەهلی سوننەو جەماعە) ئەوەیە كە شایەتی بۆ هیچ كەس نەدرێت كە لە بەهەشتدایە، وە شایەتیش بۆ هیچ كەس نەدرێت كە لە ئاگردایە، جگە لەوەی كە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەست نیشانی كردووەو شایەتی بۆ داوە . بڕوانە:تَفْسِير جُزْء الذَّارِيَات آية (يُؤْفَكُ عَنْهُ مَنْ أُفِكَ)، لِلشَّيْخِ / محَمّد بن صَالِح الْعُثَيمين .
سه‌رچاوه...سايتی به‌هه‌شت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت هاورێێ گیان
زۆر جوانه بابه‌ته‌که‌ت نابێت ئێمه له خۆمانه‌وه حوکم بده‌ین به‌ڵام رێنمایی کردنی که‌سانی به هه‌ڵدا چوو ده‌بێت بکرێت و بۆی روون بکرێته‌وه پێ بڵێت ئه‌و کاره‌ی تۆ ده‌یکه‌یت له گه‌ڵ داواکاریه‌کانی خوای گه‌وره‌دا ناگونجێت ،
وه‌ناش بێت ئێمه له خۆمانه‌وه وشه‌ی کافر بوون به‌سه‌ر که‌سانی نوێژ نه‌که‌ر یان ئه‌وانه‌ی له رۆژگاری ئه‌مرۆیان لایانداوه له کاری خوا په‌رستی ، وه ئێمه ئه‌وه هه‌موو چاک ده‌زانین ده‌رگای تۆبه کردن هه‌رده‌م کراوه‌یه بۆ هه‌موو مرۆڤه‌کان ، به‌ڵام هه‌رچی زوو بگه‌رێته‌وه ئه‌وه باشتره بۆ خودی خۆت ،
به هیوای ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره هیدایه‌تی هه‌موو لایه‌کمان بدات له سه‌ر کار و کرده‌وه‌ی چاکه
له سه‌ر ئاینه‌که‌ی خۆی رامان بێنێت و له دونیا و له قی امهتدا بمان پارێزێت .....
دووباره ده‌ستت خۆش بێت هاورێێ گیان بۆ ئه‌م باباته پر له سود وئامۆزگارییهت
به‌رده‌وامی بۆتۆی خۆشه‌ویست له کاره جوانه‌کانتدا.
هه‌رده‌م له خۆشی ژیاندا بیت .......

له‌سه‌ر هێڵ نییه
yadgar نووسی:
ده‌ستت خۆش بێت هاورێێ گیان
زۆر جوانه بابه‌ته‌که‌ت نابێت ئێمه له خۆمانه‌وه حوکم بده‌ین به‌ڵام رێنمایی کردنی که‌سانی به هه‌ڵدا چوو ده‌بێت بکرێت و بۆی روون بکرێته‌وه پێ بڵێت ئه‌و کاره‌ی تۆ ده‌یکه‌یت له گه‌ڵ داواکاریه‌کانی خوای گه‌وره‌دا ناگونجێت ،
وه‌ناش بێت ئێمه له خۆمانه‌وه وشه‌ی کافر بوون به‌سه‌ر که‌سانی نوێژ نه‌که‌ر یان ئه‌وانه‌ی له رۆژگاری ئه‌مرۆیان لایانداوه له کاری خوا په‌رستی ، وه ئێمه ئه‌وه هه‌موو چاک ده‌زانین ده‌رگای تۆبه کردن هه‌رده‌م کراوه‌یه بۆ هه‌موو مرۆڤه‌کان ، به‌ڵام هه‌رچی زوو بگه‌رێته‌وه ئه‌وه باشتره بۆ خودی خۆت ،
به هیوای ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره هیدایه‌تی هه‌موو لایه‌کمان بدات له سه‌ر کار و کرده‌وه‌ی چاکه
له سه‌ر ئاینه‌که‌ی خۆی رامان بێنێت و له دونیا و له قی امهتدا بمان پارێزێت .....
دووباره ده‌ستت خۆش بێت هاورێێ گیان بۆ ئه‌م باباته پر له سود وئامۆزگارییهت
به‌رده‌وامی بۆتۆی خۆشه‌ویست له کاره جوانه‌کانتدا.
هه‌رده‌م له خۆشی ژیاندا بیت .......
زۆر سوپاس بۆ تۆ کاک سیروان به‌ته‌ئکید وایه تازو بگه‌رینه‌وه باشتره هیوای سه‌ر که‌وتن بۆتۆش ده‌خوازم برا شیرینه‌که‌م خواش زاناتره به‌س هه‌تا ئه‌توانین بابه‌تی به‌سود دابین تا هاوریان سودی لی وه‌ربگرن
له‌سه‌ر هێڵ نییه