❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕه‌بوو ( ته‌نگه‌نه‌فه‌سی – Asthma )

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-17 16:08:36

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

ڕه‌بوو ( ته‌نگه‌نه‌فه‌سی – Asthma )

ڕه‌بوو ( ته‌نگه‌نه‌فه‌سی – Asthma )
ڕه‌بو ( ته‌نگه‌نه‌فه‌سی – Asthma ) بریتیه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌کی درێژخایه‌نی سییه‌کان که‌ ئه‌بێته‌ هۆی ئاوسان و ته‌سك بونه‌وه‌ی بۆریه‌کانی هه‌وای ناو سییه‌کان و ده‌ردانی بڕێکی زۆر ماده‌ی لینج ( Mucous ) که‌ ناوپۆشی بۆریه‌کان دا ئه‌پؤشێت و ویزه‌ ویزی سنگ له‌ کاتی هه‌ناسه‌ داندا ( ده‌نگێکه‌ له‌ فیکه‌ ئه‌چێت کاتێ نه‌خۆشه‌که‌ هه‌ناسه‌ ئه‌داته‌وه‌ – خیزه‌ی سنگ )، له‌ هه‌مان کاتدا پشو ته‌نگی و هه‌ناسه‌ سواری و کۆکین، زۆر جار کۆکینه‌که‌ له‌ شه‌ودا یان به‌یانی زوو ڕوئه‌دات.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-8c630037bc.jpg
ڕه‌بوو به‌شێوه‌ی نۆبه‌ت ( Episode ) دێت به‌ واتایه‌کی تر نه‌خۆشه‌که‌ کاتێك نۆبه‌ته‌که‌ی بۆ دێت نیشانه‌کانی تێدایه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی تیژ ( Acute Asthma ) له‌م کاته‌دا نه‌خۆشه‌که‌ له‌خۆیه‌وه‌ یان به‌ چاره‌سه‌ر نیشانه‌کانی تیا دیار نامێنێت و ماوه‌یه‌ك بێ نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ ئه‌بێت ( له‌وانه‌یه‌ نیشانه‌کانی تیا بێت به‌ڵام زۆر به‌ سوکی ) به‌ڵام ماوه‌یه‌کی تر به‌ هۆی هۆکارێکه‌وه‌ که‌ به‌ تریگه‌ر ( Trigger ) ناسراوه‌ دوباره‌ نۆبه‌تێکی تری بۆ دێت و نیشانه‌کانی دوباره‌ تیا ده‌رئه‌که‌وێت.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-dc4cf658cf.jpg
نۆبه‌ته‌کانی ڕه‌بوو پۆلێن ئه‌کرێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی سوکی و قورسی نیشانه‌کان و ژماره‌ی نۆبه‌ته‌کان که‌ بۆ نه‌خۆشه‌که‌ دێت به‌ واتایه‌کی تر پۆلێن ئه‌کرێن به‌ ڕه‌بوی سوك، مام ناوه‌ندی و قورس ( به‌رده‌وام ).
ڕه‌بوی سوك ( % 30 ) نه‌خۆشه‌کانه‌ و‌ که‌متر له‌ دوو نۆبه‌تیان هه‌یه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌کدا.
مام ناوه‌ندی ( % 30 ) زیاتر له‌ دوو نۆبه‌تیان هه‌یه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌کدا.
ڕه‌بوی قورس ( % 40 ) که‌ ڕۆژانه‌ نۆبه‌تیان بۆ دێت و به‌ ته‌واوی دا ئه‌مێنن به‌ ده‌ست نه‌خۆشیه‌که‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژیانیان ئه‌کات.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-59bf9aa068.jpg
هه‌ندێ جار نیشانه‌کان سوکن و خۆیان نامێنن یان به‌ چاره‌سه‌رێکی که‌م ده‌رمان، هه‌ندێ جاریش نیشانه‌کان به‌رده‌وام ئه‌بن و خراپتر ئه‌بن، کاتێ که‌ نیشانه‌کان سه‌خت و خراپتر ئه‌بن و نیشانه‌ی تریشیان لێ ده‌ر ئه‌که‌وێت به‌مه‌ ئه‌وترێ نۆ‌به‌ته‌کانی ڕه‌بوو ( Asthma Attacks ).
که‌واته‌ ئه‌و کاته‌ی نه‌خۆشه‌که‌ هه‌ست ئه‌کات باش بوه‌ و نیشانه‌کان نامێنن، چاك نه‌بوه‌ته‌و به‌ڵکو نه‌خۆشیه‌که‌ هه‌ر ماوه‌ و له‌ هه‌ر کاتێکدا له‌وانه‌یه‌ سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه‌.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-9a8e79ae9b.jpg
ڕه‌بوو توشی‌ هه‌موو ته‌مه‌نێك ئه‌بێت، به‌ڵام له‌ زوربه‌ی جاردا له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا ده‌ست پێ ئه‌کات، بۆ نمونه‌
له وڵاتێکی وه‌ك‌ ئه‌مریکا زیاتر له‌ بیست و دوو ملیۆن که‌س ڕه‌بویان هه‌یه و ساڵانه‌ نزیکه‌ی پێنج ملیۆن که‌س به‌م نه‌خۆشیه‌ گیان له‌ ده‌ست ئه‌دات‌، له‌م له‌ بیست و دوو ملیۆن که‌سه‌ش نزیکه‌ی شه‌ش ملیۆنیان منداڵن.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-102eeb37c0.jpg
بۆریه‌کانی هه‌وا ئه‌و بۆریانه‌ن که‌ هه‌وایان پیا دێته‌ ناو سییه‌کان و پیایاندا ئه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ (هاتوچۆ ئه‌کات )، له‌ نه‌خۆشی ڕه‌بودا ئه‌م بۆریانه‌ ئه‌ئاوسێن و ته‌سك ئه‌بنه‌وه‌ و زۆر هه‌ستیار ئه‌بن بۆ هه‌ر شتێك که‌ له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌ هه‌ڵمژیندا ده‌چنه‌ سییکانه‌وه و وه‌ك کاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ هۆکاره‌که‌، ماسولکه‌کانی ده‌وری ئه‌م بۆریانه‌ کرژ  و توند ئه‌بن که‌ ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ هۆی ته‌سك بونه‌وه‌یان، که‌واته‌ که‌متر هه‌وا چونه‌ ناو سیه‌کانه‌وه‌، هه‌روه‌ها خانه‌کانی دیواری بۆریه‌کانی هه‌وا زۆرتر له‌ ئاسایی ماده‌یه‌کی لینج ده‌رئه‌ده‌ن ( Mucous )  که‌ خه‌ست و چه‌سپناکه‌ و به‌مه‌ش  کونی بۆریه‌کان زیاتر ته‌سکتر ئه‌بنه‌وه‌.
ئه‌م زنجیره‌ کاردانه‌وه‌یه‌ش ئه‌بێته‌ هۆی نیشانه‌کانی ڕه‌بوو. نیشانه‌کان له‌وانه‌یه‌ له‌ هه‌ر کاتێکدا ڕو بدات که‌ بۆریه‌کانی هه‌وا بهه‌ژێنرێت ( Irritation ).
زۆر گرنگه‌ که‌ چاره‌سه‌ری نیشانه‌کانی بکرێت که‌ یه‌که‌م جار ده‌ر ئه‌که‌ون و ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ نیشانه‌کان خرا‌پتر نه‌بن و نه‌بنه‌ هۆی نۆبه‌تێکی ڕه‌بوی توند و سه‌خت، چونکه‌ نۆبه‌تی ڕه‌بوی توند و سه‌خت پێویستی به‌ چاودێری کوتوپڕی نه‌خۆشه‌که‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر نا‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژیانی نه‌خۆشه‌که بکات‌.
له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی زانست و چاره‌سه‌ر دا زوربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ڕه‌بویان هه‌یه‌ ئه‌توانن چاره‌سه‌ر بکرێن یان زۆر که‌م نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌یان تیا بمێنێ و ژیانی ئاسایی به‌سه‌ر به‌رن وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ی چاره‌سه‌ر بکرێت پێویسته‌ نه‌خۆشه‌که‌ په‌یوه‌ندیه‌کی توند وتۆڵی هه‌بێت له‌ گه‌ڵ پزیشك و ستافی نه‌خۆشخانه‌که‌یدا.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-b944d2c6a4.jpg
* چی ئه‌بێته‌ هۆی ڕه‌بوو ؟
هۆی سه‌ره‌کی توش بون به‌ ڕه‌بو تا ئێستا به‌ ته‌واوی نه‌زانراوه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌کان وای ده‌ر ئه‌خه‌ن که‌ کؤمه‌ڵێك فاکته‌ر به‌ یه‌که‌وه‌ کار ئه‌که‌ن بۆ ڕودانی ڕه‌بوو به‌ زۆریش له‌ سه‌ره‌تای ژیاندا.
ئه‌و فاکته‌رانه‌ش گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :--
-    ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ بۆماوه‌ییاندا مه‌یلی توش بون به‌ حه‌ساسیه‌تیان هه‌یه‌ که‌ پیی ئه‌وترێت ( Atopy ) بۆ نمونه‌ حه‌ساسیه‌تی پێست یان ئه‌کزیمای پێستیان هه‌یه‌..
-    دایك و باوك ڕه‌بویان هه‌بوبێت.
-    هه‌ندێ هه‌و کردنی دیاری کراوی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان له‌ مندالیدا، به‌ زۆری هه‌وکردنی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ به‌ ڤایرۆس ( هه‌ڵامه‌ت – ئه‌نفلۆنزا ).
-    هه‌ڵمژینی هه‌ندێ ماده‌ی حه‌ساسیه‌ت هێنه‌ر ( Allergens ) که‌ له‌ هه‌وادا هه‌ن یان توش بون به‌ هه‌ندێ نه‌خۆشی ڤایرۆسی له‌ کۆرپه‌یی و سه‌ره‌تای منداڵیدا کاتێ که‌ سیسته‌می به‌رگری له‌ش دروست ئه‌بێت.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c08788ac51.jpg

:--Triggersتریگه‌ر ( ئه‌و هۆکارانه‌ی ئه‌بنه‌ هۆی نۆبه‌تی ڕه‌بوو )
زۆر هۆکار هه‌ن که‌ ئه‌بنه‌ هۆی نۆبه‌تی ڕه‌بوو له‌و که‌سانه‌دا که‌ نه‌خۆشیه‌که‌یان هه‌یه‌ و ئه‌م هۆکارانه‌ش له‌ یه‌کێکه‌وه بۆ یه‌کێکی تر‌ ئه‌گۆڕێت، واته‌ هه‌ر نه‌خۆشه‌ و به‌ هۆکارێك نۆبه‌تی ڕه‌بوه‌که‌ی بۆ دێت که‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن: --
وه‌رزش کردن که‌ ئه‌بێته‌ هۆی خێرا هه‌ناسه‌دان ( Exercise ) ، کێشانی توتن، ژینگه‌ و هه‌وای پیس و بۆگه‌ن، هه‌و کردنی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ ( Infections Respiratory ) بۆ نمونه‌ هه‌ڵامه‌ت، ئه‌نفلۆنزا و هه‌وکردنی جیوبی ئه‌نفی.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-69323b231c.jpg
هۆکاری تریش که‌ ئه‌بنه‌ هۆی حه‌ساسیه‌ت وه‌کو مایت (عث الغبار أو حشرة الفراش - dust mite ) که‌ مێرویه‌کی زۆر بچوکه‌ و به‌ چاو نابینرێت و له‌ ته‌پ و تۆزی ناو ماڵدا هه‌یه‌.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-7df1a4b368.gif
لێکه‌وتن له‌ گیانداره‌ ماڵیه‌کان، هه‌ڵاڵه‌ی گوڵه‌کان، سپؤڕه‌کان ( Mold spores )، سیسرك و ته‌پ و تۆز و هه‌ندێ خوارده‌مه‌نی وه‌ك گوێچکه‌ماسی (shellfish )، سۆزی به‌هێز (عاتیفه‌ی به‌هێز - strong emotions ) وه‌کو گریان و پێکه‌نینی له‌ ناخه‌وه‌ و دڵه‌ڕاوکێ و بۆنی به‌هێزی ماده‌ کیمیاییه‌کان و هه‌ندێ له‌ ده‌رمانه‌کان نمونه‌ ئه‌سپرین و برۆفین (( Ibuprophen & Asprin .
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-84e0097d77.jpg
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-aa235160ae.jpg
گۆڕینی پله‌ی گه‌رمی هه‌وا به‌ کوتوپڕی واته‌ چون له‌ شۆێنێکی گه‌رمه‌وه‌ بۆ شوێنێکی سارد یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆن و عه‌تره‌کان و سپرایه‌کانی بۆن بڕ( Deodorant Spray ) وهه‌وکردنه‌ ڤایرۆسیه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ و ماده‌ی وه‌ك سه‌لفایت ( Sulfite ) که‌ به‌کار ئه‌هێنرێت وه‌ك ماده‌ی پارێزگاریکه‌ر ( Preservatives ) له‌ دروست کردنی خواردنه‌وه‌ ئه‌لکهولیه‌کان ( شه‌رابی سور ) و شۆربا و میوه‌‌ ووشك کراوه‌کان و هه‌ندێ خوارده‌مه‌نی ناو‌ قوتوو.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-801c9d8a29.jpg
* کێ له‌باره‌ بۆ توش بون به‌ ڕه‌بوو ؟
هه‌ر وه‌کو ئاماژه‌مان پێدا هه‌موو که‌سێك له‌وانه‌یه‌ توشی ڕه‌بوو ببێت به‌ڵام زۆربه‌یان له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی‌ منداڵیدایه‌.

-    * ئه‌و منداڵانه‌ی که‌ زۆر توشی هه‌وکردنی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ ئه‌بن و خیزه‌ی سنگیان دێت.
-    ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ڕه‌بوه‌که‌یان به‌رده‌وام ئه‌بێت تا دوای ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی.
-    ئه‌وانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان هه‌یه‌ به‌ هه‌ر شتێك له‌ ژیاندا.
-    ئه‌وانه‌ی که‌ حه‌ساسیه‌ت و خورانی پێستیان هه‌یه‌.
-    ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ بۆماوه‌ییاندا ڕه‌بوویان هه‌بێت.

له‌ ناو منداڵاندا کوڕ زۆر تر توش ئه‌بێت وه‌ك له‌ کچ، به‌ڵام له‌ ناو گه‌وره‌ساڵاندا ژن زۆرتر توش ئه‌بێت وه‌ك له‌ پیاو ، به‌ڵام ڕون نیه‌ که‌ چۆن وه‌ ئایا هۆرمۆناتی سێکسی چ ڕۆڵێکی هه‌یه‌ وه‌ك هۆکارێکی ڕه‌بو که‌ زۆرتر له‌ ژندا ڕوو ئه‌دات.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-b2b7725bfe.jpg
ئه‌و که‌سانه‌ی ڕه‌بویان هه‌یه‌، زوربه‌یان ( نه‌ك هه‌مویان ) حه‌ساسیه‌تیان هه‌یه‌ و هه‌ندێکیشیان توش ئه‌بن به‌هۆی به‌رکه‌وتنی ماده‌یه‌کی کیمیایی (chemical irritants ) یان ته‌پ و تۆزی کارخانه‌ پیشه‌سازیه‌کان له‌ کاتی کار کردنیان له‌ کارخانه‌کاندا به‌مه‌ش ئه‌وترێت ڕه‌بوی کار کردن (occupational asthma ).
نیشانه‌ و ده‌رکه‌وته‌کانی ڕه‌بوو :--
ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ نه‌خۆشه‌که‌دا هه‌بێت.
ته‌نگه‌نه‌فه‌سی، خیزه‌ی سنگ ( Wheezing ) که‌ ئه‌مه‌ش له‌ ڕه‌بوی زۆر سه‌ختدا نییه‌، به‌ زه‌حمه‌ت هه‌ناسه‌ هه‌ڵمژین ، کۆکین، توانای کاری جه‌سته‌ییان که‌م ئه‌بێته‌وه‌ ( Inability for physical exertion ).
ماوه‌ی هه‌ناسه‌ دانه‌وه‌ درێژتر ئه‌بێت له‌ هه‌ناسه‌ هه‌ڵمژین، دڵه‌کوتێ و هه‌ڵاوسان و ده‌رپه‌ڕینی سنگ، کرژ بون و ده‌رپه‌ڕینی ڕه‌گی ملی نه‌خۆشه‌که‌، شین بونه‌وه‌ی پێست ( به‌ هۆی که‌م بونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئۆکسجین له‌ خوێندا ) و هه‌ندێ جار له‌ هۆش خۆ چونی نه‌خۆشه‌که‌.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-820b38a756.jpg
دیاری کردن و دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ ( التشخیص – Diagnosis ) :-
بۆ دیاری کردنی نه‌خۆشیه‌که‌ پزیشکه‌کان پشت ئه‌به‌ستن به‌ نیشانه‌کانی نه‌خۆشیه‌که‌و و سود وه‌رگرتن له‌ ئامێری سپایرۆمیته‌ر ( Spirometer ) که‌ نه‌خۆشه‌که‌ له‌ ڕێگای ئه‌م ئامێره‌وه‌ هه‌ناسه‌ هه‌ڵئه‌مژێت و هه‌ناسه‌ ئه‌داته‌وه‌ و ئامێره‌که‌ش بڕی هه‌واکه‌ دیاری ئه‌کات له‌ هه‌ردوو باره‌که‌دا و دیاری ئه‌کات که‌ نه‌خۆشه‌که‌ ڕه‌بوی هه‌یه‌ یان نا.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ce83053d81.jpg
کۆنترۆڵ کردنی نیشانه‌کانی
بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ڕه‌بوو دوو ئامانج هه‌یه‌ :--
یه‌که‌م وا بکرێت ڕه‌بوه‌که‌ لێی خراپتر نه‌کات.
دوه‌م چاره‌سه‌ری نیشانه‌کانی نۆبه‌تی ڕه‌بوه‌که‌ بکرێت کاتێ ڕوو ئه‌ده‌ن.
بۆ چاره‌سه‌ر کردن دوو جۆر ده‌رمان هه‌یه‌ یه‌کێکیان ماوه‌ی کار کردنه‌که‌ی کورته‌ ( Short Acting ) ئه‌وی تریان درێژخایه‌نه‌ ( Long Acting ).
نمونه‌کانیشیان ئه‌لبیۆتیرۆڵ ( albuterol ) یان فراوان که‌ره‌وه‌ی بۆریه‌کانی هه‌وای ناو سیه‌کان ( Bronchodilators ) که‌ ئه‌مانه‌ش ماسولکه‌کانی دیواری بۆریه‌کانی هه‌ناسه‌ خاو ئه‌که‌نه‌وه‌ و هه‌ناسه‌دان ئاسان ئه‌بێت و به‌ مه‌رجێ ده‌ست به‌جێ به‌کار بهێنرێن له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ کردنی نۆبه‌ته‌که‌دا ئه‌وا نیشانه‌کان ناهێڵن و له‌ هه‌مان کاتدا ناهێڵن لێی خراپتر بکات، ئه‌م ده‌رمانانه‌ش به‌هۆی به‌خاخ یان ئامێری نیبیولایزه‌ر نه‌خۆشه‌که‌ وه‌ری ئه‌گرێت.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c845383b2c.jpg
جۆرێکی تر له‌ ده‌رمان که‌ درێژخایه‌نن و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ کار ئه‌که‌ن بۆ کۆنترۆڵ کردنی نیشانه‌کان.
له‌مانه‌ش هه‌ڵمژینی کۆرتیکۆستیرۆید (inhaled corticosteroids ) یان حه‌ب و شروبی کۆرتیکۆستیرۆید بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئاوساوی دیواری بۆریه‌کانی هه‌وا و که‌مکردنه‌وی ده‌ردانی ماده‌ی لینج ( Mucous ) له‌لایه‌ن ناوپۆشی بۆریه‌کانه‌وه یان هه‌ڵمژینی ده‌رمانی درێژخایه‌نی وه‌ك سالبیوتامۆل ( salmeterol ) و مۆنتیلیوکاست (montelukast ‌) و کرۆمۆلاین (cromolyn ) و نیدۆکرۆمیل و ثایۆفیلین (nedocromil & theophylline ) که‌ کار ئه‌که‌ن بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ و به‌کارن له‌ چاره‌سه‌ر کردنی نیشانه‌کانی نه‌خۆشیه‌که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ.
هه‌ندێ ده‌رمان به‌ ته‌نیا به‌کار ده‌هێنرێت و هه‌ندێکی تریش له‌گه‌ڵ یه‌کێك یان زیاتر له‌ ده‌رمانه‌کان به‌کار ئه‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی باشترین ئه‌نجام ده‌ست که‌وێت.

تایبه‌ت به‌ کوردژین

بۆ نوسین و ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ سود وه‌رگیراوه‌ له‌م سه‌رچاوه‌ و سایتانه‌ :--
تێکست بوکی
CURRENT Medical Diagnosis and Treatment 2010, Forty-Ninth Edition (Lange Current Series)

وێنه‌کان به‌ گه‌ڕان له‌ گۆگڵ وه‌رگیراون.





دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن باپیره‌ (2010-12-19 12:02:48)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-17 16:44:34

د.كامةران
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-19
دواترین سه‌ردان: 2013-08-22
په‌یامه‌كان: 226
WindowsMSIE7

Re: ڕه‌بوو ( ته‌نگه‌نه‌فه‌سی – Asthma )

ده‌ست خۆش باپیره‌ گیان زۆر جوان روونت كردوه‌ته‌وه‌
ماندوو نه‌بی یاخوا

Kurdzhin
Any man can be a father,but it takes sumone special to be a Dad

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-17 16:55:50

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: ڕه‌بوو ( ته‌نگه‌نه‌فه‌سی – Asthma )

کاکه‌ باپیره‌ گیان یاره‌بی ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت
هه‌ر زۆر زۆر جوانت باس کردوه‌ زۆر جوان هه‌مویت شی کردۆته‌وه‌
به‌ راستی ئه‌م بابه‌تانه‌ی به‌رێزت بۆ بحث یه‌کاو یه‌که‌
هه‌ر بژیت خوا له‌ ئێمه‌ت نه‌سه‌نێ بۆ ئه‌م زانیاریه‌ به‌سودانه‌
جزاک الله‌ خیرا

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-12-17 17:22:08

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ڕه‌بوو ( ته‌نگه‌نه‌فه‌سی – Asthma )

ده‌سته‌کانت خۆش باپیرة گیان
سه‌رکه‌وتوو بیت هه‌میشه‌

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg

‌
کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-12-17 18:44:42

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: ڕه‌بوو ( ته‌نگه‌نه‌فه‌سی – Asthma )

به‌ڕێزان کاکه‌ د. کامه‌ران گیان، xama گیان، ڕۆنیاس گیان زۆر سوپاستان ئه‌که‌م بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانتان.
باپیره‌ زۆر شادمانه‌ که بابه‌ته‌که‌‌ به‌ دڵی ئێوه‌ی به‌ڕێزه‌، به‌ ڕاستی ئێوه‌ی به‌ڕێز هانده‌ری باپیره‌ی خۆتانن.
ته‌مه‌ن درێژ بن بۆ باپیره‌ی خۆتان، ئێوه‌ چاوی باپیره‌ن.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-03-28 16:38:11

iraq
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2011-03-28
په‌یامه‌كان: 4
WindowsXPOpera

Re: ڕه‌بوو ( ته‌نگه‌نه‌فه‌سی – Asthma )

به ڵێ‌ باپیره یگیان ئه م نیشانانه م تیایه ،به لام ئایا هیچ چاره سه ركردنێكی نیه كه به ته واه تی چاك ببیته وه ؟تكایه وه لام.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net