❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌مشه‌و شه‌وی یه‌لدایه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-20 17:43:48

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

ئه‌مشه‌و شه‌وی یه‌لدایه‌

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-a8eed8f96f.gif




ئه‌مشه‌و شه‌وى یه‌ڵدایه‌
زاماكان ...
گریانێك له‌رۆحم ئه‌تكێنن
دڵم...
كێوى ئازاره‌كانه‌
چاوه‌كانم...
ته‌مه‌نێكى سوتاوه‌
حه‌زه‌كه‌م...
(( بتبه‌مه‌ نێو مه‌مله‌كه‌تى چراوه‌
به‌لام تۆ به‌ڕێگاكانى شه‌ودا خۆت چرا ئه‌كوژیت ))




شه‌وی یه‌لدایه‌
له‌گه‌ل شه‌وان زۆرمان گوزه‌ر کرد و زۆرمان نوسی له‌گه‌ل شه‌ودا زۆرمان خۆگونجاند و زۆرمان بیرکرده‌وه‌ ئه‌مه‌ی که‌ ده‌بێته‌ هه‌وێنی وشه‌ و خامه‌ به‌سه‌ریا تێپه‌ر ده‌بێت ره‌نگه‌ یادگاریه‌کی قول بێت له‌ ناخی هه‌موو که‌سه‌کان به‌لام ره‌نگه‌ زۆر تا ئێستا نه‌مان زانی بێت یاخود هه‌ستمان به‌وه‌ نه‌کردبێت که‌ ئه‌مشه‌و شه‌وی یه‌لدایه‌ درێژترین شه‌وی ساڵ ئه‌و شه‌وه‌ی زۆر به‌ی حه‌زه‌کان له‌ شه‌قه‌ی باڵ ده‌ده‌ن و خامه‌ی زۆربه‌ی شاعیر ونوسه‌ران به‌ جوانترین په‌سن و دیمه‌ن ئه‌هه‌ژێنێت و یه‌کات به‌ جوانترین مرواری و له‌ ملی که‌سانی ده‌کات
شه‌وێک که‌ مرۆڤ هه‌گیز بێ به‌سه‌ر بردن و ئاراسته‌ گۆڕین به‌ره‌وه‌ حه‌زه‌ شیته‌کانی هه‌نگاو نانێت ئه‌مه‌یه‌ بوونیه‌تی شه‌وێک که‌ هه‌موومان به‌ دوای یادگاریه‌کانا وێلین و به‌کام لا گوزه‌ر بکه‌ین هه‌نگاوێکی تر ئه‌مانخاته‌ ژێر پرسیاری وێنه‌کردن و خۆشه‌ویستی و هه‌بوونی چه‌ند دیمه‌نێکی رابردووی سه‌ر مه‌ستی که‌ خۆشمان زۆر جار به‌ دیار ئه‌ستێره‌کانه‌وه‌ ده‌یگێرینه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌وان تا دره‌نگانێک گوێ بیستی خه‌م و ئازار و دلخۆشی و شادومانی دله‌کان ده‌بن و هه‌رده‌م تا دره‌نگانێک به‌ چاوه‌ پر سحراویه‌کانیان
ئه‌ڕواننه‌ سه‌رشێتی شاعیر و نوسه‌ران و ئه‌بن به‌ دێرێکی جوانی نێو نوسینه‌کان


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-32b8e34c56.gif



شه‌وی یه‌لدایه‌
ته‌مه‌نێک له‌ جوانی و دنیایه‌ک له‌ تاریکی ئه‌نه‌خشێنی به‌سه‌ر بوونی ئێمه‌یا ئه‌و شه‌وه‌ی که‌ زۆر چاوه‌رێ ده‌که‌ین به‌لام له‌ دیاره‌کانی ژووه‌ره‌که‌ تروسکایی به‌دی ناکه‌ین و هه‌ست به‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ ئه‌مه‌ دواین شه‌وه‌ و شه‌وێکی جیاوازتره‌ ره‌نگه‌ بپرسین ئاخۆ چ پێنوسێک بتوانێت له‌ شه‌قه‌ی باڵ بدات و به‌ هه‌موو کوچه‌ و کۆلانه‌انی شار بروات تا وێنایه‌کی ئه‌م دیمه‌نه‌ هێمنانه‌مان بۆ بکات که‌ له‌ دره‌نگانی ئه‌م شه‌وه‌ به‌دی ده‌کرێت ئاخۆ کام هه‌ستی جوان ناسک هه‌بێت به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان به‌ نێو ناخه‌کانا رووبچێت و ئادگاره‌کان بکات به‌ سه‌بوری و دیمه‌نی ناسک و پڕ محه‌به‌ت و دڵرفێن ئایا ئه‌بێت شه‌وێک هه‌بێت جگه‌ له‌ شه‌وی یه‌لدا تا ئێمه‌ پێی سه‌رمه‌ست بین یاخود شه‌وێک هه‌بێت جگه‌ له‌ شه‌وی یه‌لدا تا ئێمه‌ بتوانین به‌ هه‌موو ئاراسته‌یه‌ک بڕۆین و له‌ ئاقاره‌کانا هێمن هێمن ئه‌سپی ئه‌فراندن تاوبده‌ین و له‌ نێو قولایی شه‌وا به‌ دێره‌ هۆنراوه‌یه‌ک مالئاوایی لێ بکه‌ین و به‌رووناکی رۆژا ئاشت بینه‌وه


شه‌وی یه‌لدایه‌
دوکه‌لی جگه‌ره‌کان ئه‌بن به‌ هه‌وێنی ئیلهامی شاعیرو له‌ ناخیا ئه‌بێت به‌ مۆمێکی گڕ گرتوو و له‌ بن نه‌هاتوو تا له‌م شه‌وایه‌ له‌ تاریکایی قولا ناخی خۆی و حه‌زه‌ هه‌ره‌ شێتهه‌کانی بنوسێته‌وه‌ ره‌نگه‌ له‌م شه‌وایه‌ بڕوای وا بێت ته‌نیای باشترین هاورێیه‌ چونکه‌ یه‌لدایه‌ یه‌لدایه‌

شاعیر ئه‌یه‌وێت له‌ دوا سات شه‌ونمێک بنوسێته‌وه‌ و بیکات به‌ ناسکترین ماچ و پێشکه‌شی بکات


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2648482ebd.gif


دوا ساته‌كان به‌رِێوه‌ن


له‌گه‌ل گوڵبژێرێكى سوۆهرابى
له‌گه‌ل دوا سانیه‌كانى ئاوابوونى كات
چاوه‌رێمه‌...
چاوه‌رێى...شه‌وی یه‌لدام
چرایه‌كى هاوسه‌فه‌رم ئه‌كه‌م
ژیانى بولبولێك و
رێبوارێكى نه‌وه‌ستاو و
ته‌مه‌نێكى ده‌ستى شه‌پۆڵه‌كانى ده‌نگ ئه‌كه‌م
چاوه‌رێى ...
دوا چركه‌كانى ده‌نگى پێى رێبوارێكى شه‌وی یه‌لدا  ئه‌كه‌م
چاوه‌رێى ...
تاریکایی  ئه‌كه‌م
تا له‌گه‌ل خۆى هه‌ڵم گرێ و
بم گه‌ینێنه‌ لاى به‌یانیه‌کی روون
وا ساته‌كانى ته‌مه‌نێكم به‌رێ كرد
هاتووم و
له‌گه‌ل كاروانى تۆ دا سه‌فه‌ر كه‌م
تا دیواره‌كانى عه‌شق به‌ ماچێكى ته‌ڕ برو خێنم...
به‌ره‌و دوا مه‌نزلگای شه‌وی تاریک بمبات و له‌وێش له‌گه‌ل یه‌لدایه‌
ده‌ست له‌ ملانێ بکه‌م




نـــــــــــــــــووســـینی // ســــــــــــــیروان
تــــــــــــــــایــــــــــــــبـــه‌ت بـــه‌ کــــوردژیـــــن


Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-20 18:18:56

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ئه‌مشه‌و شه‌وی یه‌لدایه‌

ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا کاک سیروان
ده‌می ئێواره‌ بوو ویستم بابه‌تێک له‌سه‌ر شه‌وی یه‌ڵدا بنوسم
به‌لام به‌هۆی خاوی خه‌ته‌که‌مه‌وه‌ هیچم پێ نه‌کرا
به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ویستم تۆ به‌ جوانترین شێوه‌ کردت
ده‌ستت خۆش بێت و سه‌رکه‌وتوو بیت،به‌رێوه‌به‌ره‌ به‌تواناکه‌ی کوردژین،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-20 18:34:07

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌مشه‌و شه‌وی یه‌لدایه‌

ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا کاکه‌ سیروان گیان ،،
به‌راستی بابه‌تێکی زۆر جوانه‌ و زۆر له‌ جێی خۆیه‌تی
هیوام سه‌ر که‌وتنی تۆ و ته‌مه‌ن درێژی تۆیه‌،،
هه‌ر سه‌ر که‌وتو سه‌ر فراز بیت




ئه‌مه‌ش شیعره‌که‌ی نالیی

شەوی یەڵدا

شەوی یەڵدایه یا دەیجـــــــووره ئەمشـــــەو

که دیدەم دوور له تۆ بێنــــــــووره ئەمشەو ؟!

دڵم وەک حاکمـــــی مـــــــەعزووله قوربان !

خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنــــــزووره ئەمشەو

دڵیش مایل به دیـــــــــــــــــــدەی تۆیه، بۆیه

له من وەحشی و ڕەمیـــده و دووره ئەمشەو

که تۆی شای کەچکولاهی دیـــــده مەستان،

چ باکم قەیسەر و فەخفـــــــووره ئەمشەو ؟!

له خەو هەڵساوه یا ئاڵـــــــــــــــــۆزه چاوت ؟

هەمیشه وایه یا مەخــــــــــمووره ئەمشەو ؟

سوروشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشــــــــێ

که جێم سەردارەکەی (مەنسوور)ه ئەمشــەو

موسوڵمانان دەپرسن حاڵی « نالــــــــــــی »

له کونجی بێکەســـــــی مەهجووره ئەمشەو

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-12-20 19:37:28

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsSafari

Re: ئه‌مشه‌و شه‌وی یه‌لدایه‌

ده‌سته‌كانت خۆش كاك سیروان گیان ،،ماندونه‌بیت ،،
به‌ڕاستی زۆر جاونه‌ نوسینه‌كانت ،،
هه‌ریه‌ك له‌ وشه‌كانت وێنایه‌كی گه‌وره‌ ئه‌نه‌خشێنن ،،
به‌هیوای ئه‌م شه‌وه‌ بۆ هه‌موان خۆشبێت ،،به‌خته‌وه‌ربیت .

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-12-20 22:49:14

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: ئه‌مشه‌و شه‌وی یه‌لدایه‌

،،،ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک سیروان،،،
،،،به‌ڕاستی بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوانه‌ ماندوو نه‌بیت،،،
،،،هیوادارم شاد و به‌خته‌وه‌ر بیت،،،
هه‌ر سه‌رکه‌وتو ته‌مه‌ن درێژ بیت یاخوا

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن لیــســا (2010-12-20 22:49:37)

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-12-21 13:56:54

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌مشه‌و شه‌وی یه‌لدایه‌

ده‌ستته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ سیروان
به‌راستی بابه‌تێکی زۆر جوانه‌
هه‌موو وته‌کانت وته‌ی به‌نرخ  و مانای زۆر جوان ئه‌به‌خشن
سه‌رکه‌وتوو بیت برا  گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-12-21 14:09:06

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌مشه‌و شه‌وی یه‌لدایه‌

ده‌ست خۆش کاکه‌ گیان
بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوان بوو
به‌س لاى من هیلدا نه‌بوو  هههه
ئیمتیحانم بوو کاته‌که‌م زوو لى رۆیشت
ههههه

به‌س به‌راستى زۆر ناسک و جوان بوو وشه‌کانت 
سه‌رکه‌وتتو بیت کاکه‌ گیان



ئه‌مه‌ش شیعره‌که‌ی نالیی

شەوی یەڵدا

شەوی یەڵدایه یا دەیجـــــــووره ئەمشـــــەو

که دیدەم دوور له تۆ بێنــــــــووره ئەمشەو ؟!

دڵم وەک حاکمـــــی مـــــــەعزووله قوربان !

خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنــــــزووره ئەمشەو

دڵیش مایل به دیـــــــــــــــــــدەی تۆیه، بۆیه

له من وەحشی و ڕەمیـــده و دووره ئەمشەو

که تۆی شای کەچکولاهی دیـــــده مەستان،

چ باکم قەیسەر و فەخفـــــــووره ئەمشەو ؟!

له خەو هەڵساوه یا ئاڵـــــــــــــــــۆزه چاوت ؟

هەمیشه وایه یا مەخــــــــــمووره ئەمشەو ؟

سوروشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشــــــــێ

که جێم سەردارەکەی (مەنسوور)ه ئەمشــەو

موسوڵمانان دەپرسن حاڵی « نالــــــــــــی »

له کونجی بێکەســـــــی مەهجووره ئەمشەو

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg

‌
کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-12-22 21:30:14

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌مشه‌و شه‌وی یه‌لدایه‌

dest xosh bet kak sirwan gyan be rasti babateki jwana her sarkew to bit

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-12-26 15:54:47

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: ئه‌مشه‌و شه‌وی یه‌لدایه‌

سه‌ره‌تا زۆر زۆر سوپاسی یه‌که‌ به‌یه‌که‌تان ده‌که‌م ده‌ست خۆشی بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانتان
زۆر خۆشحال بووم به‌به‌شداری ئێوه‌ی به‌رێز هیوادارم که‌ هه‌موو کات دلخۆش بن
ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بن و هه‌رده‌م له‌ خۆشیا بن
دووباره‌ ده‌ستتان خۆش هاوڕێیان بۆ په‌یامه‌کانتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net