❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چات هۆكارێك بۆ توشبون به‌نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-23 09:21:03

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

چات هۆكارێك بۆ توشبون به‌نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كان

چات هۆكارێك بۆ توشبون به‌نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كان
چاودێر                                                                             


به‌شێكی‌ زۆری‌ گه‌نجان هۆگریی‌ چاتبون، هه‌روه‌كو خۆیشیان ئاماژه‌ی‌ بۆده‌كه‌ن، زۆرینه‌ی‌ كاته‌كانیانی‌ پێ به‌سه‌رده‌به‌ن، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك هاوڕێیان بۆ خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ڕای‌ توێژه‌ران هۆگربون به‌چاته‌وه‌ ده‌بێته‌هۆی‌ نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كان.
له‌رێگه‌ی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌چه‌ندین شێواز چات ده‌كرێت، كه‌ فراوانترینیان سایتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوكه‌، كه‌ ملیۆنان به‌شداربوی‌ هه‌یه‌و كه‌سانێكی‌ زۆری‌ به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵكردوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێستا له‌رێگه‌ی‌ مۆبایل‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسان چات له‌گه‌ڵ به‌شداربواندا ده‌كرێت.
شه‌یما ئازاد، خوێندكار، هۆگربونی‌ گه‌نجان به‌چاته‌وه‌ بۆ كۆمپانیاكانی‌ ئینته‌رنێت‌و مۆبایل ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و پێیوایه‌، ده‌بێت ئه‌و كۆمپیانیانه‌ به‌شداربوانیان له‌سه‌ر چۆنێتیی‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایانه‌ رێنمایی‌ بكه‌ن. ئه‌و خوێندكاره‌، وتی‌ "ئه‌گه‌رچی‌ چات لایه‌نی‌ باشه‌ی‌ زۆری‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببێته‌ حاڵه‌تی‌ هۆگربون‌و په‌یوه‌ستبونی‌ گه‌نج پێیه‌وه‌ ده‌بێته‌ حاڵه‌تێكی‌ خراپ". به‌وته‌ی‌ شه‌یما خۆی‌، به‌رده‌وام خه‌ریكی‌ چاته‌و هۆگری‌ بوه‌، "ئه‌وه‌یش له‌سوده‌وه‌ بۆم بۆته‌ زیان‌و زۆرینه‌ی‌ كاته‌كانم ده‌كوژێت". پێشیوایه‌، هه‌ندێ‌ له‌گه‌نجان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ لایه‌نی‌ سۆزداریی‌ په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌رچات‌و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ كچان‌و كوڕان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ به‌یه‌كتر ئاشناده‌بن، ئه‌وه‌یش له‌زۆربه‌ی‌ لایه‌نه‌كانی‌ تری ژیان دوریان ده‌خاته‌وه‌.
به‌بۆچونی‌ ئه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، ئه‌گه‌ر نه‌زانی‌ چۆن ته‌كنۆلۆژیای‌ نوێ‌ به‌كاردێنیت، ئه‌وا رزگاربون لێی‌ زه‌حمه‌ته‌، ئه‌و وتی‌ "ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هۆگری چاتبون، كاریگه‌ریی‌ خراپی‌ له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه‌، ده‌بێته‌هۆی‌ دواكه‌وتنیان له‌زۆر لایه‌نی‌ ژیان‌و راكردن له‌دنیای‌ راسته‌قینه‌، زۆرجاریش له‌رێگه‌ی‌ چاته‌وه‌ په‌یوه‌ندیی‌ خۆشه‌ویستی‌‌و هاوسه‌رگیری‌ دروستده‌بێت، به‌ڵام كۆتاییه‌كه‌ی‌ شكسته‌، چونكه‌ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ناتوانرێت كه‌سێتیی‌ مرۆڤ دیاربخرێت، كه‌واته‌ بۆخاڵیكردنه‌وه‌ی‌ فشاره‌كانه‌".
هه‌ركاتێ باسی‌ ته‌كنۆلۆژیا ده‌كرێت، سوده‌كانی‌ دێته‌به‌ر چاو، به‌ڵام له‌وڵاتی‌ ئێمه‌ باس له‌وریا به‌كاهێنانی‌ ته‌كنۆلۆژیا ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی‌ هه‌ڵه‌ به‌كارهێنانییه‌وه‌، بۆیه‌ بێستون ئه‌حمه‌د، خوێندكاری‌ زانكۆ هاتوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی‌، سه‌باری‌ سوده‌كانی‌ ته‌كنۆلۆژیا بۆ جیهان، لایه‌نی‌ خراپه‌كانمان بۆ ماوه‌ته‌وه‌. به‌پێی‌ قسه‌كانی‌ بێستون، بۆشایی‌ فكری‌و رۆحی‌ وای‌ له‌گه‌نجان كردوه‌، رو له‌چات بكه‌ن‌و هۆگریی‌ ببن، به‌رده‌وام خه‌ریك‌و فه‌یسبوك‌و گه‌ڕان به‌دوای‌ هاوڕێی‌ نوێدابن.
سه‌ردار به‌كر، كه‌ له‌فه‌رمانگه‌یه‌كدا شه‌وانه‌ پاسه‌وانه‌، ده‌ڵێت "شه‌وانه‌ كه‌ ته‌نیان ده‌بم‌و بێ‌ تاقه‌ت ده‌بم له‌رێگه‌ی‌ مۆبایله‌وه‌كه‌مه‌وه‌ ده‌ست به‌چاتكردن ده‌كه‌م، ئه‌وه‌یش باشترین هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بێتاقه‌ت نه‌بم". وه‌كو سه‌ردار باسیده‌كات، جگه‌ له‌ره‌واندنه‌وه‌ی‌ بێتاقه‌تییه‌كه‌ی‌، توانیویه‌تی‌ ژماره‌یه‌ك هاوڕێ‌ بۆ خۆشی‌ په‌یدابكات". وتیشی‌ "چه‌ند هاوڕێیه‌كم بۆخۆم په‌یداكردوه‌، به‌رده‌وام قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م‌و زۆرینه‌ی‌ كاتم به‌وه‌ به‌سه‌رده‌به‌م".
توێژه‌رێكی‌ ده‌رونی‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات، زۆرینه‌ی‌ گه‌نجان‌و ته‌مه‌نه‌كانی‌ تریش كاتی‌ زۆریان به‌چاته‌وه‌ خه‌ریكده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی‌ خراپی‌ له‌سه‌ر لایه‌نی‌ ده‌رونی‌‌و جه‌سته‌یی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌‌و چه‌ند حاڵه‌تی‌ لێده‌رده‌كه‌وێت".
سارا قادر، رونیده‌كاته‌وه‌، یه‌كێك له‌و نه‌خۆشی‌‌و حاڵه‌تانی‌ توشی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت، په‌شێویی‌ مه‌زاجه‌، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ دڵته‌نگی‌‌و خه‌مۆكی‌‌و چالاكییه‌كانی‌ لاوازده‌كات.

س: چاودێر

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net