.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














کەسانێک ھەن کاتێ دووچاری ھەلەیەک یان سەرنەکەوتن
لەکارو ئامانجێکدا یاخود گەر رووداوێکی نەرێنی ببن ، ئیدی
خۆیان تووشی رووخانێکی دەروونی دەکەن پەنا بۆ دوورە
پەرێزی و خۆگۆشەگیر کردن دەبەن ، چونکە ھەست بە ناتەواوی و
کەمیی خۆیان دەکەن و لێرەوە لە تێکەڵاویی خێزان و کۆمەلگا
رادەکەن ، گوایە دەکەونە بەر تانە و قسەی نەرێنی خەلکەوە ، ئەم
ھەلۆێستەی دوورەپەرێزی و خۆگۆشەگیر کردنە نەک ھەر نادروستە
و ھەرگیز چارەی ھیچ ھەلە و کەوتێنک ناکات ، بەلکۆ چەندین ئاریشەی دەروونی
تر بە دوای خۆێیدا دەھێنێ و ھاوکات کەسایەتی ئەو جۆرە
مرۆڤانەش دەخاتە ژێر پرسیارەوە ، ئەو کات
((بێ ئیرادەی ، بێ سەلقەیی ، بێ ئەزموونی ، خۆرانەگر ، رەشبین و
بروا بە خۆ نەبوون )) ئەمانە و چەندین حالەتی نەرێنی تری بەسەردا دەدرێ
یان تیدا دەخۆێندرێتەوە . کەواتە با ئێمەی مرۆڤ بزانین ،
کە نە ھیچ ھەلەیەک و نەھیچ شکست و رووداوێکی نەرێنی ئیدی کۆتایی ژیان نییە
تەنھا من و تۆ تووشی ئەم حالاتانا ناخۆشانە نەبووینە و نابین
ژیان پڕە لە دەرفەت و دەروازە ، دەرگایەک دابخرێ سەدانی
تر ھەن و ئامادەن لێیان بدەیت . رێگەیەک دەگیرێ دەیانی تر لە ئارادان
تا ھەنگاوی پیا ھەلبێنی .با ئێمەی مرۆڤ لە کاتە ناخۆشەکاندا ئیرادەمان بکەینە
پژیشی خۆمان ، با ئەزموون و جیھانبینیمان بکەینە مامۆستای خۆمان
لە مێژە کورد وتوویەتی ((سوار تا نە گلێ نابێ بە سوار)) کەواتە
با لەمە تێبگەین کە ھەر گلانێک بۆ مرۆڤ وانەیەکە تا پلەیەکی باشتری
سوار چاکی لە ژیاندا وەربگرین
ئامادەکردن:نیگار
تایبەت بە کوردژین
کوردژین پێشەنگە

لهسهر هێڵ نییه