.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














فرمێسک شتێکی سەرەکیە لە ژیان مرۆڤدا بە راستی لە توورە بوونەوە ئەو فرمێسکانە سەر ھەلدەدەن
راستە مرۆڤ بە سروشتی خۆی بریتییە لە ڕەگەزێکی بیرکەرەوەو بالادەست بە سەر ھەمووشتێکدا ، بەلام مرۆڤی ئەم وەلاتەی ئێمە لە ناو کەلتوورێکی تەواو عاتیفدا دەژین و ئەم چەمکەش بۆتە بۆنیادێکی سەرەکی لە ژیانیاندا ، زۆرجار سنوورەکانی ئەم حالاتە تێکەل بە پانتاییە واقیعیەکانیشمان دەبێت دەروازەکانی مەنتیقمان بە روودا دادەخات ، ئەمە زۆر کات بووەتە ھۆکارێک کە نەتوانین واقیعبینانە مامەلە لەگەل رووداوو پێش ھاتەکاندا بکەین ، عەتف و سۆز وایلێکردووین ھەمیشە فرمێسک لە چاوانماندا ئامادەبێت ، زۆرجار لە رێگەی دابارینی فرمێسکەوە گوزارشتمان لەشتەکانی ناخمان کردووەو فرمێسک یەکەم ھەلویستی ئێمەی نیشانداوە ، تەنانەت لە سەرکەوتن و ساتە خۆشەکانیشیدا بەرلەوەی بزەیەکی شادی بێتە سەر لێوانمان ، چاوانمانی تەرکردووە بەشبەحالی خۆم ئەو کاتەی دووکەلی مەرگ شارەکەمی خنکاندو ھاورێ مندالەکانم مردن زۆر گریام ، کەچی کاتێک گەورە بووم و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان گەیشتن ، دلم بە حەدێک خۆشبوو کە ئیدی تێر تێر گریام ، دەشزانم تامی ئەو فرمێکانەی بۆ کارەساتێکی ناخۆش دەرژێن زۆر جیاوازترن لەو فرمێسکانەی کە بۆ شادی و خۆشییەک دەوەرن ، بەڵام ھەمیشە دەپرسم :مێسک کەی لە چاوانی مرۆڤی ئەم ولاتەی ئێمە وشک دەکات ؟ ئەی چۆن دەتوانین گوزارشتێکی جیاواز لە خۆشی و ناخۆشییەکانمان بکەین ، روو لە فرمێسک ؟ منداڵ دەگری لە سەر ئەوەی باوکی لێی تورە بووە ، ژنێک دەگری ، چونکە کۆرێکی دیوە شێوەی لەبرا شەھیدەکەی چووە ، زۆر جاریش کە ھەوالێکی خۆشمان پێدەگات فرمێسک دەزێتە چاوانمانەوە ، ئیدی فرمێسک تەنھا شتێکە لە خۆشی و ناخۆشییەکانماندا ئامادەیە و تاکە ھۆکارێکە بۆ ھۆیەوە گوزارشت لە ناخمان دەکەین ئێوارانی ئەم مانگی رەمەزانە بەھۆی بەرنامەی (خوانی گەلی کوردستانەوە) دەچینە ناو ژیانی تایبەتی کۆمەلێک خێزانەوە گۆێ لەو چیروکانە دەگرین کە ھەژاری دەگێڕنەوە ، من کارم بەسەر ئەوەوەنییە ئەم بەرنامایە تاچەند باشە یان خراپ ، بەڵکۆ کارم بەوەیە لە رەوتی گێرانەوەی ئەو ژیانە کۆلەمەرگی و ھەژارانەیەدا بەر کۆمەلێک سات دەکەوین کە یەکبەخۆ لار لەروح و ھەستمان دەکەن ، لەچیروکی ئەو ژنەوە کەبۆ پارسێو ھەستاوەو ھیچ نەبووە لە مالەکەیدا بیخوات ، ھەتا دەگاتە ئەو مندالانەی خواردنی ناو زبلخانەکانیان بردووەتەوە بۆ مالەوەو خۆیان پێ تێرکردووە .. لە بەردەم ھەموو ئەو ساتە دژوارانەدا دیسان چاوانمان تەر دەبنەوە بە فرمێسک .
لێرەدا کێشەکە ئەوە نییە کە درک بەو کارەساتە بکەین کە ئێمە لەوڵاتێکدا دەژین ھێشتا چیرۆکەکانی ھەژاریی و برسێتی زۆر بە ئاسانی لە شاشەکانەوە نیشاندەدرێت ، ئەوەش نییە کەلە بروایەکی ئینسانیمانەوە ھەست بەو رەھەندە چینایەتییە بکەین کە بووەتە بونیادی ژیانی مرۆڤەکان ، بەلکۆ ئەوەیە کۆ بۆچی لەبەردەم ئەم پرسە ئینسانییەدا تەنھا دەتوانین بگرین و فرمێسک داببارێنین ؟ بۆچی ھێشتا پێمانوایە لەم حاڵەتاندا دەبێ مرۆڤێک ھەبێت دەستی خێر بۆ کەسێکی تر درێژ بکات ؟ بۆچی دەبێ کۆمەلە مرۆڤێک ھەبن بۆ ئەوەی ھاوکارییان پێبگات ، دەبێت نھێنییەکانی ژیان و ئازاری دەروونی خێزانەکانیان نیشانبدەن ؟.
ئــامــادهکــردنــی :نيگــــــــــار
ڕۆحــــێـــــكــی دی بـــۆ كـــوردژیـــن

لهسهر هێڵ نییه