❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كچێك: گه‌ر له‌زیندانیش ئازاد بكرێم هیچ كه‌سێكم نیه‌ بمگرێته‌ خۆی‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-08 09:22:57

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

كچێك: گه‌ر له‌زیندانیش ئازاد بكرێم هیچ كه‌سێكم نیه‌ بمگرێته‌ خۆی‌

ئا: سارلین


"ئه‌و كاته‌ی‌ دایك‌و باوكم جیابوونه‌وه‌ خۆم‌و هه‌ردوو خوشكه‌كه‌م ریسواو سه‌رگه‌ردان‌و په‌رته‌وازه‌ بوین".

ئه‌مه‌ قسه‌ی‌ رازی‌ ته‌مه‌ن 19ساڵه‌، كه‌ كچێكی‌ ئه‌سمه‌ری‌ ره‌شتاڵه‌یه‌. ئه‌‌و چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ئێستا له‌ناو باخچه‌ی‌ ئوتێلێكدا له‌گه‌ڵ كچێكی‌ هاوڕێیدا پشوویه‌ك ده‌ده‌ن‌و خه‌ویان لێده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌و خه‌ولێكه‌وتنه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ زیندانیكردنیان‌و تا ئێستاش ئازاد نه‌كراون.


ئه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ دوای‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ دایك‌و باوكیان، خۆی‌‌و دوو خوشكه‌كه‌ی‌ هه‌ریه‌كه‌یان ئاواره‌ی‌ لایه‌ك كراون، "بۆیه‌ ته‌مه‌نم 19 ساڵه‌، كه‌چی‌ دووجار بێوه‌ ژن بووم‌و ئێستاش پێمئه‌ڵێن به‌دڕه‌وشتی‌‌و كه‌س نامگرێته‌ خۆی‌، ته‌نانه‌ت دایكیشم وه‌ك ئاگرێك ته‌ماشام ده‌كات".

ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ راز ته‌مه‌نی‌ 13ساڵان ده‌بێت، دایك‌و باوكی‌ له‌یه‌كتر جیاده‌بنه‌وه‌، ئه‌م ده‌چێته‌ لای‌ دایكی‌‌و دوو خوشكه‌ بچوكه‌كه‌ی‌ باوكی‌ ده‌یانگرێته‌ خۆی‌، به‌ڵام به‌دبه‌ختی‌ راز له‌وه‌دا ده‌بێت هه‌رزو له‌لای‌ مه‌لایه‌ك ماره‌ی‌ ده‌بڕن‌و ئه‌یده‌نه‌ پیاوێكی‌ پیر، كه‌ كوێریش ده‌بێت‌و پاش ماوه‌یه‌ك لێیجیاده‌بێته‌وه‌و ته‌ڵاقی‌ خۆی‌ لێوه‌رده‌گرێت "تا ئه‌و كاته‌ له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌م بووم به‌رده‌وام كێشه‌مان هه‌بوو، بۆ منیش كه‌ له‌خێزانێكی‌ پر كێشه‌وه‌ چووبووم نه‌مده‌توانی‌ چاره‌سه‌ری‌ هیچ شتێك بكه‌م، بۆیه‌ ته‌ڵاقم وه‌رگرت‌و هاتمه‌وه‌ لای‌ باوكم".

ئه‌و كاته‌ باوكیشی‌ ژنی‌ هێناوه‌ته‌وه‌و وه‌ك خۆی‌ باسی‌ ده‌كات به‌رده‌وام باوه‌ژنه‌كه‌ی‌ باوكی‌ هانداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ سوكایه‌تی‌‌و جنێوی‌ سوكی‌ پێبدات بۆیه‌ "چیتر ته‌حه‌مولم نه‌كردو ئه‌مجاره‌ كوڕێك هات‌و شوووم پێكرده‌وه‌و به‌ڵام ئه‌و كوڕه‌ شێت بوو براكانی‌ لێیان ئه‌داو چی‌ پاره‌ی‌ پێبوایه‌ لێیان ئه‌سه‌ند كه‌ منیش داوام لێئه‌كرد شووبراكانم په‌لاماریان ئه‌دام‌و ئه‌یانووت مێرده‌كه‌ت نیه‌تی‌ له‌كوێی‌ بێنین".

مه‌ینه‌تی‌ راز ته‌نها به‌وه‌ ته‌واو نابێت كه‌ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر باوكی‌ ئه‌مرێت، به‌ڵكو له‌و كاته‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ ئه‌و كوڕه‌ی‌ پێش زه‌واجی‌ یه‌كه‌می‌ حه‌زی‌ لێكردووه‌ ئه‌یدۆزێته‌وه‌و ته‌له‌فۆنی‌ بۆ ئه‌كات "ئیدی‌ مێرده‌كه‌م پێیزانی‌‌و به‌خیانه‌تكار له‌قه‌ڵه‌می‌ دام‌و ته‌ڵاقنامه‌ی‌ بۆ ناردم به‌ڵام ئه‌مجاره‌ نه‌ ماڵه‌ئامۆزاكانم گرتیانمه‌ خۆیان‌و نه‌ دایكیشم".


له‌ئێواره‌دا كه‌ چوومه‌وه‌ لای‌ دایكم باوه‌پیاره‌كه‌م زۆری‌ له‌دایكم داو سوێندی‌ لێخوارد كه‌ ئه‌و شه‌وه‌ له‌ماڵه‌كه‌یدا رۆژ نه‌كه‌مه‌وه‌ بۆیه‌ له‌ماڵی‌ دراوسێیه‌كیان مامه‌وه‌ تا به‌یانی‌".

هه‌ر كه‌ رۆژ ئه‌بێته‌وه‌ راز به‌ره‌و سلێمانی‌ به‌ڕێده‌كه‌وێت‌و ئه‌چێته‌ په‌ناگه‌یه‌كی‌ ژنان به‌ڵام "له‌و په‌ناگه‌یه‌دا هه‌ر مردین له‌برسانا، زیندان زۆر باشتره‌ له‌وێ‌، له‌په‌ناگه‌كانی‌ ژنان راوت ده‌نێن تا بكه‌ویته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان".

ئه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ "له‌وێ‌ ئه‌م كچه‌ هاوڕێیه‌م ناسی‌ كه‌ ناوی‌ جوانه‌و ئێستا له‌گه‌ڵمایه‌ له‌زینداندا، ئه‌ویش 19 ساڵه‌و له‌مێرده‌كه‌ی‌ جیاببۆوه‌و له‌وێ‌ بوو به‌ڵام بریارماندا رابكه‌ین‌و ته‌حه‌مولمان نه‌كرد".

ماوه‌یه‌كی‌ زۆر رازو جوانه‌ پێكه‌وه‌ له‌ماڵی‌ جوانه‌ ئه‌بن تا ئه‌و رۆژه‌ی‌ له‌ناو باخه‌كه‌دا به‌بۆنه‌ی‌ مۆبایله‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن.

هه‌رچه‌نده‌ هه‌ردووكیان نكۆڵی‌ له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌سه‌ر كاری‌ له‌شفرۆشی‌ گیرابن، به‌ڵام ئه‌و مادده‌یه‌یان هه‌یه‌و تا ئێستا له‌زیندانن. ئێستا راز له‌په‌ژاره‌ی‌ ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ ئه‌مجاره‌ش ده‌كه‌وێته‌وه‌ سه‌ر جاده‌و كه‌س نیه‌ بیگرێته‌ خۆی‌. راز وتی‌ "خه‌می‌ ئه‌وه‌مه‌ گه‌ر له‌زیندانیش ئازاد بكرێم، نازانم روو بكه‌مه‌ كوێ‌؟ چونكه‌ هیچ كه‌سێك شك نابه‌م بمگرێته‌ خۆی‌".





به‌ریز هه‌ولبده‌ جگه‌ له‌ ناوى ئاماده‌کارى بابه‌ت سه‌رچاوه‌که‌ى بنوسیت تا مافى که‌س نه‌خوریت له‌گه‌ل خۆشه‌ویستى و ریز ...به‌ریو به‌رایه‌تى کوردژین

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-26 21:18:45

shvan.kurdi
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-26
دواترین سه‌ردان: 2012-04-28
په‌یامه‌كان: 52
WindowsXPMSIE

Re: كچێك: گه‌ر له‌زیندانیش ئازاد بكرێم هیچ كه‌سێكم نیه‌ بمگرێته‌ خۆی‌

[mail][/mail]خوزكه ئه وه نده هيزو شيانم هه بوايه
                هه مو كيشه جاريكم بو دوزى بايه ((( دلم ده سوتى وه كو سوتانى موم كاتى كوى بيستى ئه م روداوانه ده بم  ))) كه ى روزيك ديت كجو كور به راست كو يى له كه ل يه كتر
    خوشه ويستى ده كه ن و خيزان بيك ده هينن ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

Kurdzhin
هه مو كرداره كانت باشبن ؟؟؟ باشى ديته ريى تو ؟؟؟؟
دلت باك بيت ؟ خه فه فه ت له كه س نا خويت ؟؟؟
  دلى كه س مه شكينه ؟؟؟ دلى تو ش ناشكيت ؟؟؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-01 19:31:44

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPFirefox

Re: كچێك: گه‌ر له‌زیندانیش ئازاد بكرێم هیچ كه‌سێكم نیه‌ بمگرێته‌ خۆی‌

dastt xosh bet bo payamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net