❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ،،،له‌ خوا رازيبوون،،،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-27 19:08:38

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

،،،له‌ خوا رازيبوون،،،


له‌ خوا رازيبوون
له‌وه‌ته‌ی ژیانیه‌تی و ده‌ی ئاوزێ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ رووبه‌ڕووی شتی وا ببێت.. بۆیه‌ خۆی خسته‌ باوه‌شی دایكییه‌وه‌، به‌ڵام له‌شی دایكی ناتوانێ له‌و بارانه‌ خوڕزمه‌ دایبپۆشێ، هه‌ردوویان به‌ته‌واوی ته‌ڕبوون، دایكی خێرا هه‌وڵی دا ده‌رگا ته‌خته‌كه‌ ده‌ربێنێ و سه‌رێكی بلكێنێ به‌یه‌كێ له‌دیواره‌كانه‌وه‌و كوڕه‌ بچكۆله‌كه‌ی له‌ژێریا بشارێته‌وه‌، تا ئه‌وبارانه‌ خوڕزمه‌ نه‌یكوتێ..
له‌ماڵه‌كه‌یانا ده‌رگا هه‌یه‌
بێوه‌ژنێكی هه‌ژار و ساوا جگه‌رگۆشه‌كه‌ی له‌ژوورێكی بچكۆله‌دا ده‌ژییان ..ژیانێكی مه‌مره‌و مه‌ژی له‌بارودۆخێكی سه‌ختا.. به‌ڵام جگه‌ له‌ رازیبوون به‌ قه‌ده‌ریان شتێكی تر له‌به‌رده‌م ئه‌م خێزانه‌ بچكۆله‌یه‌دا نه‌بوو..
ئه‌وه‌ی ئه‌م دایكه‌ی زۆر سه‌خڵه‌ت ده‌كرد باران بوو له‌ وه‌رزی زستانا، چونكه‌ ژووره‌كه‌ ته‌نیا ده‌رگایه‌كی ته‌خته‌ی هه‌بوو له‌گه‌ڵ چوار دیواره‌كه‌یا ئیتر ئه‌م ژووره‌ سه‌ریشی نه‌بوو..چوار ساڵ به‌سه‌ر ژیانی ئه‌م ساوایه‌دا تێپه‌ڕی، و له‌كاتی له‌دایكبوونیه‌وه‌ شاره‌كه‌یان تنۆك تنۆك نه‌بێ بارانی لێ نه‌ده‌باری.. رۆژێك له‌وه‌رزی زستانا هه‌وره‌كان كۆبوونه‌وه‌و ناوچاویان دابوو به‌یه‌كا، كه‌ نیشانه‌ی باراێكی زۆربوو..
دایكه‌ خه‌می دنیاله‌سه‌رده‌روونیا كۆبووه‌وه‌، ناهه‌قیشی نه‌بوو، له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای تاریكی شه‌وا باران دایكرد و به‌خوڕزم ده‌هاته‌ خوار، خه‌ڵكی ماڵ و خانووه‌كانیان په‌نای ده‌دان وله‌باران ده‌یپاراستن، به‌ڵام ئه‌م بێوه‌ژنه‌ هه‌ژاره‌و منداڵه‌كه‌ی بوون كه‌ ده‌بێ رووبه‌ڕووی قه‌ده‌ریان ببنه‌وه‌..
منداڵه‌كه‌ سه‌راسیمه‌ ئاسا سه‌رنجێكی دایكی دا، و له‌وه‌ته‌ی ژیانیه‌تی و ده‌ی ئاوزێ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ رووبه‌ڕووی شتی وا ببێت.. بۆیه‌ خۆی خسته‌ باوه‌شی دایكییه‌وه‌، به‌ڵام له‌شی دایكی ناتوانێ له‌و بارانه‌ خوڕزمه‌ دایبپۆشێ، هه‌ردوویان به‌ته‌واوی ته‌ڕبوون، دایكی خێرا هه‌وڵی دا ده‌رگا ته‌خته‌كه‌ ده‌ربێنێ و سه‌رێكی بلكێنێ به‌یه‌كێ له‌دیواره‌كانه‌وه‌و كوڕه‌ بچكۆله‌كه‌ی له‌ژێریا بشارێته‌وه‌، تا ئه‌وبارانه‌ خوڕزمه‌ نه‌یكوتێ..
ئای له‌خۆشحاڵی منداڵه‌كه‌ی !! به‌دڵێكی سافه‌وه‌ روویكرده‌ دایكی و بزه‌یه‌كی ره‌زامه‌ندی به‌سه‌ر لێوه‌كانیه‌وه‌ بوو گوتی: دایه‌ به‌س نییه‌ ئێمه‌ ئه‌م ده‌رگایه‌مان هه‌یه‌ خۆمان له‌ژیریا ده‌شارینه‌وه‌!! ده‌بێ ئه‌و هه‌ژارانه‌ چیبكه‌ن كه‌ له‌كاتی بارانی وادا ده‌رگایشیان نییه‌!!
ساوای دڵ ساف ئاله‌وكاته‌دا هه‌ست ده‌كات خۆی له‌ چینی ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌، چونكه‌ خانووه‌كه‌یان ده‌رگای هه‌یه‌!!
ئای له‌پاش هه‌وڵی ته‌واو ره‌زامه‌ندی چه‌ند جوانه‌!! بێگومان سه‌رچاوه‌ی به‌خته‌وه‌ریی و دڵ ئارامییه‌..
ئیبنول قه‌ییم له‌باره‌ی ره‌زامه‌ندییه‌وه‌ ده‌فه‌رموێ: ره‌زامه‌ندی گه‌وره‌ترین ده‌رگای خوایه‌، و ئارامگای عیباده‌تكه‌ران و به‌هه‌شتی دنیایه‌..
سووپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی خۆمان و خێزانمانی له‌زۆر شت له‌وانه‌ پاراستووه‌ كه‌ خه‌ڵكی تر پێوه‌ی ده‌تلێنه‌وه‌، و رێزی داوین به‌سه‌ر به‌شێكی زۆری خه‌ڵكیدا..
حه‌سه‌ن پێنجوێنی
س:ئاڵتون

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-28 08:43:21

احمد_88
جوانی کوردژین
شوێن: ‌ ♥شه‌قڵاوه‌♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-10-09
په‌یامه‌كان: 895
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: ،،،له‌ خوا رازيبوون،،،

ده‌ست خۆش سه‌ركه‌وتووبیت

Kurdzhin
هه‌رجه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌ هیچ نازانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-30 01:17:14

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: ،،،له‌ خوا رازيبوون،،،

سپاس ده‌ستی تۆش خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net