.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















.کاتێک سەیری یەکێک دەکەیت، یەکەم سەرەنجی نیگات بۆ قژی ئەو کەسە دەڕوات، بۆیە پێویستە گرنگییەکی زۆر بە قژ بدرێت، زۆربەمان بە دوای دەرمانی باش دەگەڕێین بەڵام لە ڕاستیدا بە چەند کردارێکی سادەی ڕۆژانە دەتوانی ئەو قژە بە دەست بهێنی کە هەمیشە خەوی پێوە دەبینی.
یەکەم خاڵی سەرەکی قژ بڕینە، بە لای کەمەوە چوار مانگ جارێک کەمێک لە قژت ببڕە بۆ ئەوەی قژێکی ساخ و جوان بە دەست بهێنیت، قژ نەبڕین دەبێتە هۆی پچڕ پچڕ بوونی سەری تاڵەکانی قژ.
خاڵی دووەم شوشتن و شانەکردنی قژە، زۆر شوشتنی قژ دەبێتە مایەی وشک کردنی ق، دوو یان سێ ڕۆژ جارێک قژت بشۆیت زۆر چاکترە لەوەی هەموو ڕۆژێک قژ بیشۆیت، شانەکردنی قژ زۆر گرنگە بۆ ماساژ کردنی پێستی قژ، بەڵام دەبێت لە کاتێک دابێت کە قژت وشک بوبێتەوە.
خاڵی سێیەم قژ بۆیە کردنە،. زۆربەی ژنان حەز بە گٶڕانکاری ڕەنگی قژ دەکەن، بۆیە چەند ماددەیەکی کیمیایی لە خۆی دەگرێت کە زیانێکی زۆر بە قژ دەگەیەنێت، بەڵام هەموو بۆیەیەک وەک یەک کار ناکات، بۆ ڕەنگ کردنی قژت بۆیەیەک بە کواڵیتی بە کاربهێنە.
خاڵی چوارەم وشک کردنەوەی قژە، زۆر جار دەڵێن وشک کردنەوەی قژ بە موجەفیفە خراپی هەیە بۆ قژ، ئەمە زۆر دوورە لە ڕاستییەوە، ئەگەر قژت بە تەڕی جێبهێلیت لە دوای شوشتن ئەوا خراپییەکەی زۆر زیاترە، لیرەدا گرنگە دەرمانێک بە کار بهێنیت کە قژ دەپارێزێت لە گەرمی موجەفیفە، ئەم دەرمانە لە زۆربەی سوپەر ماڕکێت و ئارایشگا تازەکان دەست دەکەوێت.
خاڵی پێنجەم بەکارهێنانی بالسەم و حەمام زەیتە، بالسەم لە دوای هەر سەرشوشتنێک بە کاردێت و نەرمییەکی کاتی بە قژت دەبەخشێت، بەڵام بە بەکارهێنانی حەمام زەیت نەرم و شلییەکی درێژ خایەن و قژێکی ساخ بە دەست دەهێنیت.
كور د فه يم
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن ما ريا (2010-12-28 07:52:45)


لهسهر هێڵ نییه