.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه

















ئه‌مشه‌و له گولدانه ره‌نگ په‌مه‌یه‌کان هێمن هێمن ئه‌ژنۆیان شل ئه‌بێت و ده‌ستیان لهرزن لهرزن به ده‌نگی به‌رز و نزمه‌وه له گوێچکه‌ی یه‌کا ئه‌خوێنن ئه‌مشه‌و له نێو ره‌نگه سپیهکانا سه‌فه‌ر ده‌که‌ن به‌ره‌و دواهه‌مین مه‌نزلگای ته‌مه‌ن ئه‌مشه‌و چراکان له ته‌نیای ته‌مه‌نتا رێگر ده‌بن له به‌رده‌م بینینی ساته وه‌ختێکی فیرده‌وسی به‌لام ئه‌وان به هه‌موو رۆحێکا گوزه‌ر ده‌که‌ن تۆش هێمن هێمن له په‌نا دیواره‌کانی ته‌مه‌نا بگری و به ئاسته‌م بچریکێنه به ده‌م گوێچکه‌ی خۆتا تۆش له ته‌نها یی ده‌چیت له مێزێکی بێ قاچ و قاچێکی بێ پێلاوی به‌ر ئاگردانه‌کانی ئه‌م زستانه ئه‌ی فریشته‌ی بێ ناز به ده‌م گۆچانی ساردا بگری ئه‌ی فریشته‌ی بێ ناز به‌ده‌م گونیه‌ی سپیا هاوار بکه ئاخۆ که‌ی فریشته‌یه‌کی تر دێت ده‌ستی ته‌مه‌نت ئه‌گرێت و له نێو جه‌نجالی ژیانه رزگارت ئه‌کات . ئێمه واین ته‌نها به‌ده‌م پێکه‌نینه‌وه سه‌فه‌ر ده‌که‌ین و به نێو ئاسمانه‌کانی خۆشیا هه‌ناگو ده‌نێین به‌لام بیر له ده‌ستی شکاو ساردی تۆ ناکه‌ینه‌وه ، ئاخۆ ئه‌م ولاته‌ش به‌هه‌مان ئاقاری مه‌رگ بێت که که‌سێکی رۆح شیرینی تیا نه‌بێت ، ئه‌م ولاتهم پڕه له دیل پڕه له هه‌نگاوی نامورادی پڕه له مامه‌ی بێ انز و که له په‌نا دیواره‌کانا هێمن هێمن دائه‌نیشن و گۆچانه‌کانیان ئه‌که‌ن به سه‌نتور و تاله سپیه‌کانی قژ ئه‌که‌ن به ته‌ل و سه‌مفۆنیاو ئاوازی ته‌نیای ئه‌ژه‌نن و له‌گه‌ل هه‌ر ژهنینێکا هه‌نگاو ئه‌نێن به‌ره‌و جوانترین به‌هه‌شتا ، دهههلسهوه با بالای جوانت ببینین ئاخۆ تۆ له کام ئاراسته‌وه گوزه‌رت کردووه و به کام دنیا تێده‌په‌ریت ، دهههلسهوه با پێلاوه دڕاوه‌کانت ببینین ئه‌بێت ئه‌مه باری ئاسای و به‌رده‌وامی تۆ بێت یان دیمه‌نێکی جه‌رگ بڕی نێو ئاقاره‌کانی زه‌مه‌ن ، چامانه‌ی سه‌رت هێنده‌ی بیابانهکانا تۆزی گرتووه ئاخۆ که‌سێ نه‌بێت به په‌نجه و ده‌سته‌وه بۆت بشوات ، ئاخ زه‌مه‌نی بێ وه‌فا ئاخۆ تۆ چۆن هه‌موو شه‌وێک به دار منالهکانتا دانیشتبیت و گوێت بۆ هه‌نسکی گریانی ئه‌وان ههلکردبێت به‌لام ئه‌وان ئاخۆ ئێستا له کام به‌هه‌شتا یان دۆزه‌خا ژیان به‌سه‌ر به‌رن ، ئاخ له قه‌مسه‌له‌ی به‌رت له‌م زستانه‌یه چۆرێ ئاو نیه به ههنگاوێکا بیشوات و له به‌رده‌م هه‌تاوێکی گه‌رما وشکت کاته‌وه ، ئاخ زه‌مه‌ن ئه‌بێت ئێستا له‌م شه‌وه‌یا تۆ له کام کۆلانی شاره بگوزه‌رێنی به پێلاوی دڕا‌و و چامانه‌ی چلکن و قه‌مسه‌له‌ی دڕا‌و و تۆزاویه‌وه ئاخۆ سه‌رکرده‌کانی ئێمه‌ش له کام ئاراسته بن و به کام ڤۆدگاو وێسکی یه‌که‌وه خیان گه‌رم داپۆشن که تۆش ته‌نها به‌تانیه‌کی شور یان لێفێکی گه‌رمت نیه تاکو له سه‌رمای ئه‌مشه‌وه بتپارێزێت ، ئه‌ی مامه‌ی ریش سپی ته‌مه‌نت درێژ چاوت گه‌ش ، ئه‌م پاره‌یه‌ی ده‌ستت هێنده به تاسه‌وه سه‌یری ده‌که‌یت ئه‌زانین شه‌که‌ت و ماندوو بونی خۆته و به ئاره‌قه‌ی نێو چاوانت له رۆژانهیهکی ساردا په‌یدا کردووه ره‌نگه ئه‌مه نه‌ک هه‌موو رۆژێک بێت به‌لکو له نێو چه‌ندین رۆژا بگره به مانگیشا ئه‌مه داهات و سامانی ده‌ستت بێت ، ئێستا زه‌مه‌ن به‌ره‌و هه‌لدێر ئه‌چێت ئاخۆ تۆش به کام لا له کام کوچه له کام شه‌قام و کام کۆریتێکی له‌قاو ژیان به‌سه‌ر به‌ریت ئێستا هه‌موو دنیا گه‌شاوه‌یه ته‌نانه‌ت ژیانیش وا مالئاوایمان لیده‌کات خه‌لک به‌ده‌م سه‌ماو و گۆرانیه‌وه هه‌لده‌په‌ڕن به‌لام ده‌سته‌کانی تۆش به‌ده‌م گۆچانه‌وه گوزه‌ر ده‌کات به‌ره‌و کوێ ئیستا نازانین ،، ته‌مه‌نا ده‌که‌ین ژیانت پڕ بێت له نور و ئاسوده‌یی به‌لام ئاخۆ له به‌ر جه‌لاده‌کانی ژیان تۆ بهشت هه‌بێت ؟؟؟؟؟؟؟؟
نوسینی // سیروان خۆشناو
ئه‌مشه‌و 2010/12/31
تێبینی // ئه‌م وێنه‌یه‌م له فه‌یس بووک ده‌ست که‌وت ویستم ئه‌م چه‌ند دێره په‌خشانه‌ی له‌سه‌ر بنوسم چونکه به‌راستی ناخ و ویژدانی هه‌ژاندم


له‌سه‌ر هێڵ نییه









وای به‌ڕاستی زۆر زۆر جوان نوسیوته ،،نازانم چ بڵێم ،،
ده‌شت و پهپهنجهت هه‌ر ساغ و باشبێت یارب ،،
به‌ڕاستی ناخ ئه‌هه‌ژێنێ ،،خالق هاوكاری هه‌موانبێت.

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dest xosh bet kak sirwan gyan be rasti pexshaneki jwana her sarkew to bit desan delam dest xosh bet gyan
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Nigar (2011-01-02 20:31:55)

له‌سه‌ر هێڵ نییه






کاکه سیروان گیان یان نا نوسیت یان که نوسیت ئاوا ئه‌نوسیت !!!!!.
چۆن توانیت ئه‌و ووشانه به‌و جۆره ده‌سته‌مۆ بکه‌یت و ئاوا ڕێکیان بخه‌یت و بیان ڕازێنیته‌وه ؟
نه‌متوانی به یه‌ك جار بیخوێنمه‌وه ... دوایی دوباره دێمه‌وه و ئه‌یخوێنمه‌وه، ئاخر ئێستا دڵم پڕ بوه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت به ڕاستی په‌خشانێکی جوانه
به‌رده‌وام و شاد و ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ کوردژین و باپیره‌ی خۆت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر زۆر سوپاستان ده‌که‌م بۆ به‌شداری و په‌یامه‌کانتان ئه‌زیزانم
ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌راستی دیمه‌نێکی جه‌رگ بڕ بوو بۆیه حه‌زم کرد چهندوشهیهکی له باره‌یه‌وه بنوسم
دووباره ده‌ستتان خۆش بێت
خۆشحال بووم به به‌شداریتان
'ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بن له ژیان دووربن له هه‌موو ناخۆشیه‌کان
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌كانت خۆش بێت مامۆستا گیان به‌ڕاستی ئافه‌رین
بۆ ئه‌و په‌خشانه ..........
له‌خوای گه‌وره داواكارم ته‌مه‌ن درێژ بیت و به‌ئازاره‌كانی ژیانی مه‌ینه‌تیمان
به‌زمانی ئه‌ده‌ب بناسێنیت.........

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس کاکه مه‌ریوان گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت زۆر خۆشحال بووم به به‌شداریه‌که‌ت
جاوی منی کاکه گیان ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت له ژیان و دوور بیت له هه‌موو ناخۆشیه‌ک
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش كاك سیروان په‌خشانێكی زۆر جوانت نوسیوه "
دووباره ده‌ست خۆ ش ماندوو نه‌بی
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن احمد_88 (2011-01-03 06:57:55)

له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس کاکه احمدی شه‌قلاوه‌یی ده‌ستی تۆش خۆش بێت زۆر خۆشحال بووم به به‌شداریه‌که‌ت
جاوی منی کاکه گیان ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت له ژیان و دوور بیت له هه‌موو ناخۆشیه‌ک
له‌سه‌ر هێڵ نییه