.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















تــاوانــی عــهشـــق....
نهم ئه‌زانی عه‌شق چیه؟
نیگاكانت فێریان كردم..
نهم ئه‌زانی په‌ژاره‌كان
له‌دڵه‌وه تێریان كردم..
بووی بهقیبلهم
هه‌موو جارێك ڕووم له‌تۆ بوو..
باش ئه‌تزانی كه‌وا دڵم
ته‌نها و ته‌نها
جێگای تۆبوو..
بووی به‌ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی
ته‌مه‌نێكی بێ ئه‌ستێره‌ی لاوێتی من...
بووی بهمرواری و درووست بووی
لهناوقووڵایی ده‌روونم،،،
له‌ناو زه‌ریای قووڵی بێ بن....
ڕێگام زۆر دای
هه‌تا دڵم بوو بهلانهت
به‌ئاسانی به‌نێو دڵما گوزهرتهكرد..
چۆن نه‌تزانی خۆشم ئه‌وێیت
بۆ سه‌دان جار
بۆ عه‌شقی تۆ خۆمم تووش كرد...
له‌پێناوتا
من سه‌رتاپای لاوێتیمم
به‌خشی به‌تۆ...
وه‌ك نه‌مام بووی
منیش وه‌ك باخه‌وانی تۆ...
هه‌زاران جار
بۆتۆ گریام...
له‌ته‌نیایی
بۆتۆ ئه‌ژیام..
زۆر ئه‌ترسام ڕۆژێك بێت و
به‌ئاسانی باركه‌ی له‌لام...
ههرترس بوو
لهبهرچاووم
گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تریشی ئه‌كردی...
ههرترس بوو
وای لێكردم
ته‌نها له‌شه‌وی تار یكدا
لهتنهایی ژیانمدا باسمهكردی..
هه‌زاران جار ... له‌دله‌وه
نهم ئه‌ویست له‌گه‌ڵتا بدوێم
گریان ئه‌هاته پێش چاوم
فرمێسكی له‌چاو ئه‌باراند..
پێكه‌نینیش...
سهرلێومی تهڕئهكرد و
ماتهمێكیش ،،،
ڕوخسارمی دائهپۆشاند...
ههرترس بوو وای لێكردم
لای ئه‌م و ئه‌و باست نه‌كه‌م....
ههرترس بوو
وای لێكردم بهناسكترین ووشه‌ی عه‌شق
كاست نه‌كه‌م...
بڕوا بكه به‌قه‌د گه‌وره‌یی خۆری زه‌رد
گه‌وره بووی لام...
نه‌تئه‌زانی نیگایه‌كت
چه‌ند به‌نرخه بۆ ده‌وای زام...
گشت به‌یانیان
جوانترین به‌یانی باشم ئه‌نووسی بۆت
له‌نێو دڵا..
له‌نێو خونچه‌و گه‌ڵاو گوڵا...
كه‌چی زارم به‌رامبه‌رت ئه‌بوو به‌لاڵ...
ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ
بێ ده‌نگ ئه‌بووی
خۆت نیشان ئه‌دا وه‌ك مناڵ...
چ تاوانێكم كردووه؟
ته‌نها ئه‌وه‌ی خۆشم ویستی..
چ تاوانێكم كردووه؟
چه‌ند بهخهبال بێ ئاگای خۆت
ده‌نگم بیستی...؟
من به‌بێ تۆ
هه‌ست به هیچ ژیانێك ناكه‌م...
من به‌بێ تۆ
حه‌ز به‌بینینی هیچ گوڵ و خه‌نده‌و گریانێكیش ناكه‌م...
هه‌مووجارێك
بڕیار ئه‌ده‌م
ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ل به‌ڵێی سه‌ر زارتدا
یه‌كسه‌ر بڵێم خۆشم ئه‌وێی...
كه‌چی له‌زارم ده‌رنایه‌ت
یه‌ك ووشهش بپرسم له‌كوێی...
به‌ڕێگادا ڕۆیشتنم..
له‌هه‌ڵسان و
له‌گفتوگۆو
لهخهوتنم...
تـــــۆ لــهبـیــرمــــای
له‌گریانی قوڵی ده‌روون...
لهههردڵۆپه فرمێسكێك
له‌چاوه‌كانم په‌یدا بوون..
تـــــۆ لــهبـیــرمــــای
له‌پێكه‌نین
له‌خه‌نده‌ی لێو ...
له‌بیركردنه‌وه‌و بڕینی
هه‌زاران چیا‌و ده‌شت و كێ‌و...
تـــــۆ لــهبـیــرمــــای
تاكه‌ی.........؟
تاكه‌ی ،،هه‌سته‌كانم ئه‌كوژی..
تاكه‌ی هه‌موو خۆزگه‌كانم
لهنیگاتدا ههڵئهڕژی...
لـــهبــیــرنــاچـــی،،،،!!!!!
خۆتۆ شه‌و نیت،،
به‌خه‌وتووی خۆم لهدهرونتا حه‌شارده‌م..
تیشكی ڕؤژنیت
هه‌موو ڕۆژێك
په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌م به‌سه‌ر تیشكهكانتدا داخه‌م....
لـــهبــیــرنــاچـــی،،،،!!!!!
وا ئه‌م جاره هاواری ڕاستت لێ ئه‌كه‌م
چاره‌م بكه
بۆ عه‌شقی تۆ بریندارم...
دكتۆرم به
خۆشم ئه‌وێی
ئاره‌زوومه ببیه یارم...
ئاوڕ ده‌وه ،،،،لهبرینم
لههاوارم ،،،،لهناڵینم..
له‌و چه‌ند ساڵه‌ی منت ناسی و
كه‌م بوو له‌لات بۆ ناسینم..
به‌ده‌نگی خۆت
به‌ناوی خۆم
با‌نگم بكه پێش مردنم...
ئه‌وا ژیان ته‌واو ئه‌كه‌م
ڕۆحم هاتۆته گه‌ردنم...
به‌زه‌ییت بێت،، دڵ ڕه‌ق مه‌به
دڵم بێزار بووه له‌ژین،،،
هه‌رئازاری ژینم ئه‌ده‌ی
جه‌رگ و دڵم بوو به‌برین...
دڵم عاشقی تۆ بووه
له هه‌موو گوڵی باخچه‌ی زه‌وی
هه‌ر تۆی ئه‌وێ....
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه تۆی دیوه
عه‌شقت نایه‌ڵێ بسره‌وێ...
ئه‌وا ژیان ته‌واو ئه‌كه‌م
شه‌رت پێ
له‌ناو گۆڕهكهشما
خۆشم بووێیت تادهبمه خۆڵ....
جگه له عه‌شقی پاكی تۆ
خۆشه‌ویستی هیچ كه‌سی تر نه‌گرمه كۆڵ...
قه‌ینا گوڵم
باژیانم،،له‌پێناوی عه‌شقی تۆدا ته‌واو بكه‌م
باتۆش بهعهشقم نه‌زانی...
با بۆ دووریت
گشت ڕووخسارم
بێ به‌ش كه‌م له كامه‌رانی...
تازه عه‌شقت چووه خوێنم
چووه دڵم
چووه له‌شم...
باههرخهم و
بێزاری ژین
بێخه‌وی شه‌و بێته به‌شم...
ئیتر ته‌واو ماندووت كردم
ئه‌قڵم تێك چوو
فرمێسكم هه‌ربۆتۆ ڕژاند...
یه‌كه‌م كه‌س بووی
میهری عه‌شق و خۆشه‌ویستیت
وه‌ك باران
به‌دڵما باراند...
ئه‌م نهێنیه ئه‌به‌مه گۆڕ
با هه‌موو گڵیش بزانێ..
بادارو به‌رد هه‌ر بتناسن
لێت بپرسن
هه‌ستت كوانێ...
هه‌ڵه تێمه‌گه لهووشهم
هه‌ڵه تێمه‌گه له‌چاوم...
هه‌ڵه تێمه‌گه
كه‌وا من
بۆچی ...؟ بۆ عه‌شقت گریاوم....؟
خۆشه‌ویستیت وای لێكردووم
هه‌موو كه‌س بهمن بڵێت شێت
بڵێن عه‌قڵی له ده‌ست داوه...
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ژین ته‌رك ئه‌كه‌م
هه‌ر بۆ جوانی و باڵای به‌رزت
ئه‌نه‌خشێنم سه‌د هۆنراوه...
هه‌تاكو ژیانم ماوه...........
نوسـیـنـی// مـریــوان بــاوهنــوری
تـــایــبــهت بــــه كـوردژیـــن

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه









به‌ڕاستی هیونراوهیهكی بێ ئه‌ندازه پڕ مانایه ،، هه‌ر وشه‌یه‌ك
دونیایه‌ك مانا له‌سه‌ر گه‌ڵا كانی ئه‌م پایزه ئه‌نه‌خشێنێت ،،
له‌گه‌ڵ گشت كه‌شتییه‌كاندا ئه‌ڕۆن تا ئه‌گه‌نه كوخێك
به‌ناوی شارێك له پایزێكی ڕۆحی و پڕ سه‌ختی و ئاسوده‌یی ده‌رئه‌نجام ،،
ناتوانم بڵێم ئه‌و دێڕه‌ت جوانتره یا هورهتره هه‌مووی پڕن له به‌هێزی ،،
ده‌سته‌كانت خۆش یارب ،،هیوام بۆت به‌رده‌وامیته بێ ماندوبوون ،،
ئه‌خوازم به‌خته‌وه‌ر و هه‌میشه ته‌ندروست باشبیت اینشاءالله .

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
له‌سه‌ر هێڵ نییه







خۆشەویستیەک هەرگیز بە ئاقارێک نەرۆشتووە
کە دلی خۆشەویستەکهتی هێنابێته گازانده ....
عاشقێک هەرگیز بە کوچەیەک گوزەری نەکردووە
کە چاوی مەعشوقەکەی بە مەستی نەبینیبێت .....
ئه‌وه تۆیت .....
هیچ وشەیەکم پێ نەبوو تاوەکو پێناسەی هۆنراوەکەتی پێ بکەم..!!
هیچ رستەیەکم لەلا نەبوو تاوەکو وەسفی هۆنراوەکەتی بۆ بکەم ..!!
دەستت خۆش .... تۆش هیچت لە پەشێوو بێکەس و گۆران و موکری و فلان و فیسار کەمتر نییە ...
هەروەک خۆت سەرکەوتویت ..خوازیارم هەمیشە سەرکەوتو تر بیت
برات ڕێگا شیاو
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه مه‌ریوان گیان
ده‌ستوو په‌نجه‌ت هه‌ر ئاوا گه‌ش و ڕازاوه‌و پر له جوانی بن
هه‌سته‌کانت پرن له جوانی و نوسینه‌کانت لێوان لێ‌ون له عشق
هیوام وایه ببیته قوتابخانه‌یه‌کی جوانی ئه‌ده‌بی
سه‌ربه‌رز بیت

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بۆ هه‌رسێ خۆشه‌ویستم (ڤیان و ڕێگاشیاو و كاكه خه‌مه)
زۆر زۆر خۆشحاڵم بهپهیامهكانتان
ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت بۆ ئه‌و هه‌سته جوانانه‌تان
ئه‌خوازم هۆنراوه‌كه له‌ئاست ئه‌و پیاهه‌ڵدانانه‌ی بهڕێزانتانا بێت
هیوادارم هه‌میشه شادوو سه‌ركه‌وتوو بن...
هیچ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌كی ژیانتان نه‌یه‌ته ڕێگا
چاوی منن
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه مه‌ریوان گیان
زۆۆر جوان بوو هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت شازهگیان
خۆشحاڵم هۆنراوه‌كه به‌دڵی تۆی به‌ڕێزه
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت و په‌نجه‌کانت خۆش بێت بۆ نوسینی ئه‌م شیعره جوانه
به‌راستی زۆر زۆر جوان بوو
هیوادارم بیبیته یه‌کێ له شاعیره به‌ناوبانگه‌کانی کورد
سه‌رکه‌وتوو و سه‌ربه‌رزبیت ئه‌زیزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده سته كانت خؤش هؤنراوه يه كى جوانه به هیوای رده وامی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dest xosh bet kak mariwan gyan be rasti honrawaki xosh sarkew to bit

له‌سه‌ر هێڵ نییه





dastw panjat xosh hawrekam sarkawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌كانتان خۆشحاڵتان كردم
ده‌سته‌كانتان خۆش و سه‌ركه‌وتووی ژیان بن هه‌میشه
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ست خۆش مه‌ریوان گیان به‌راستی جوان بوو سه‌ركه‌وتوبیت . ( رود زدل آنكه زدیده رود )


له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان كاكه احمد و سامان گیان
خۆشحاڵم هۆتراوهكهتان به‌دڵ بووه ..................
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh hawre barez sar kawtw bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت هاوڕی گیان ده‌ستت خۆش بیت
خۆشحاڵم هۆنراوه‌كه‌ت به‌دل بووه
له‌سه‌ر هێڵ نییه





كاكه مه ريوان كيان به راستى ئه مجاره شيان و به م هونراوه جوان و بر بر له بيزه ت هه ستى هه م‌و هاورييانى يانه كه مانت وروزاند
به راستى كه هونراوه كه تم ئه خوينده وه هه ستم به ئازاره كانت ئه كرد وام هه ست ئه كرد به ته نيشتته وه دانيشتوم و بؤمى ئه خوينيته وه
به هيوام به رده وام بيت له نوسين تا له لوتكه دا ئه تبينم
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش کاکه مه‌ریوان گیان بۆ نوسینی ئه‌م هۆنراوه جوان و پرمانایهت
به‌راستی هه‌گیز لهتواناکانت که‌م نانێته‌وه هه‌میشه سه‌رکه‌وتویت وه منیش هیوای هه‌میشه سه‌ر کهوتوترت بۆ ده‌خوازم

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌كانتان كاكه به‌هه‌ست و ئاراگۆن گیان
خۆش حاڵم هۆنراوهكهتان به‌دل بووه
ئه‌خوازم هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو سه‌رفه‌رازی ژیان بن به‌قوربان
چاوتان ماچ ئه‌كه‌م
ڕیزو خۆشه‌ویستیم بۆتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه