❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ( Breast Cancer ) :--

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-20 18:10:34

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ( Breast Cancer ) :--

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ( Breast Cancer ) :--

مه‌مکی مرۆڤ پێکهاتوه‌ له‌ شانه‌کانی مه‌مك ( Breast Tissues ) ، بۆری و ملوله‌کانی خوێن، ده‌ماره‌کانی هه‌ست ( Nerves )، گلانده‌کانی شیر ( Lobes & Lobules ) و که‌ناڵه‌کانی شیر ( Lactiferous Ducts ).
به‌ واتایه‌کی تر مه‌مك پێکهاتوه‌ له‌ 15 – 20 به‌ش که‌ به‌ لۆب ( Lobe ) ناو ده‌برێن، هه‌ریه‌ك له‌م لۆبانه‌ش پێکهاتون له‌ چه‌ند به‌شێکی بچوکتر که‌‌ به‌ لۆبیول ( Lobule ) ناسراون.
لۆبیوله‌کان شیر دروست ئه‌که‌ن و به‌هۆی که‌ناڵه‌کانی شیره‌وه‌ (Lactiferous Ducts ) ئه‌گوێزرێنه‌وه‌ بۆ گۆی مه‌مك، هه‌ریه‌ك له‌م به‌شانه‌ش بۆری و ملوله‌ی خوێن و هه‌سته‌ ده‌ماری خۆیان هه‌یه‌.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-54b547b979.jpg
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ( Breast Cancer ) :-
بریتیه‌ له‌ گروپێ نه‌خۆشی که‌ تیایاندا خانه‌ی شانه‌کانی مه‌مك نائاسایی ئه‌بن و به‌ شێوه‌یه‌کی خێرا تر دابه‌ش ئه‌بن به‌ بێ ویست و کۆنترۆڵکردنی له‌شی مرۆڤ.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-9d0119a3ce.jpg
دوه‌م شێرپه‌نجه‌ی بڵاوه‌ دوای سیه‌کان له‌ مرۆڤدا‌، وه‌ بڵاوترین شێرپه‌نجه‌ی ژنانه‌.
پێنجه‌م هۆکاری مردنه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌کان له‌ هه‌مو جیهاندا به‌ جۆرێك له هه‌ر‌ 8 ژنی ئه‌مریکی یه‌کێکیان توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ئه‌بن.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-1c75cfd250.gif
شێرپه‌نجه‌ی که‌ناڵه‌کانی شیر 86 %  و لۆبیوله‌کان 12 %  و شانه‌کانی ده‌وروبه‌ریشیان 2 % ی توش بون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك پێك ئه‌هێنن.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-6590ada757.jpg
جۆره‌کانی :-
دو جۆر شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك هه‌یه‌ :-
1 -  جۆرێکیان بڵاو نابنه‌وه‌ و له‌ جێگای خۆیاندا ئه‌مێننه‌وه‌و به‌ ( Non- Invasive ) ناسراون که‌ ئه‌م جۆره‌ش به‌ پێی ئه‌و جێگایه‌ی‌ لێی سه‌ر هه‌ڵئه‌دات ئه‌کرێت به‌ دو جۆری تره‌وه‌.
ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ لۆبیوڵه‌کانه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن و ئه‌وانه‌ی تر که‌ له‌ که‌ناڵه‌کانی شیر گواستنه‌وه‌ وه‌ سه‌ر هه‌ڵئه‌ده‌ن ( ئه‌مانه‌ش‌ زۆرترین جۆر پێك ئه‌هێنن و زۆر جار زاناکانی بواری پزیشکی به‌ شیرپه‌نجه‌شی ناده‌نه‌ قه‌ڵه‌م                                                                         سه‌باره‌ت به‌ سه‌لامه‌تی ئه‌م جۆره‌ چونکه‌ هه‌ندێ خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ دروست ئه‌که‌ن و هه‌ر له‌ جێگای خۆیاندا ئه‌مێننه‌وه‌ و هێرش ناکه‌نه‌ سه‌ر شانه‌کانی تری مه‌مك ).
2 – جۆری دوم ئه‌وانه‌ن که‌ هێرش ئه‌که‌نه‌ سه‌ر شانه‌کانی تری مه‌مك و به‌ ( Invasive ) ناسراون، ئه‌مانه‌ شانه‌ ئاساییه‌کانی مه‌مك ئه‌سمن و دوایش بڵاو ئه‌بنه‌وه‌ بۆ ئێسقان، جگه‌ر، سیه‌کان یان مێشك وه‌ به‌مه‌ش زۆر ترسناکترن له‌ جۆری یه‌که‌م.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-5bdf322339.gif
نیشانه‌کانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك :-
•    دروست بونی گرێیه‌کی بێ ئازار ( Painless Lump ) به‌ یه‌که‌م نیشانه‌ دائه‌نریت که‌ له‌ زوربه‌ی کاتدا له‌ لایه‌ن نه‌خۆشه‌که خۆیه‌وه‌‌ یان پزیشکه‌که‌یه‌وه ئه‌‌دۆزرێته‌وه‌، گرێکه‌ ڕه‌قه‌، ناجوڵێ ( به‌ شانه‌ ئاساییه‌کانی تری مه‌مکه‌وه‌ به‌نده‌ )، قه‌راغه‌کانی به‌ باشی دیاری ناکرێت ( خڕ نیه ) و هه‌ندێ جار له‌ بن باخه‌ڵ هه‌ستی پێ ئه‌کرێت.
•    هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی گۆی مه‌مك بۆ ناوه‌وه‌ ( Nipple Inversion ).
•    هاتنه‌ خواره‌وه‌ی خوێناو یان ئاوێکی لینج له‌ گۆی مه‌مك ( Nipple Discharge ).
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-59852ab553.gif
•    گۆڕانی شێوه‌ یان قه‌باره‌ی مه‌مك، به‌ واتایه‌کی تر هه‌رچ گۆرانێك له‌ شێوه‌ یان قه‌باره‌ی مه‌مکدا ڕوبدات، ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌ له‌ ئارادایه‌ بۆ نمونه‌ ئه‌که‌ر یه‌کێ له‌ مه‌مکه‌کان قوت تر بو ( Pendulous ) له‌ مه‌مکه‌که‌ی تر یان گۆی مه‌مکه‌کان له‌ یه‌ك ئاستدا نه‌بون.
•    کرژ بونی  به‌شێك له‌ پێستی مه‌مك ( Skin Dimpling ) به‌ هۆی ڕاکێشانی پێسته‌که‌وه‌ له‌ لایه‌ن گرێی شێرپه‌نجه‌که‌وه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ نیشانه‌یه‌کی گرنگی شێرپه‌نجه‌ دا ئه‌نرێت.
•    نیشانه‌یه‌کی تر که‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ زه‌حمه‌ت هه‌ستی پێ بکرێت له‌ لایه‌ن نه‌خۆشه‌که‌وه‌ بریتیه‌ له‌ ئه‌ستور بونی به‌شێك له‌ شانه‌کانی مه‌مك.
•    ئه‌و نیشانانه‌ی ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌ یان هه‌یه ... ‌ وه‌ك سوربونه‌وه‌ و کرژ بون یان گۆڕانی به‌شێکی پێستی مه‌مك بۆ شێوه‌ی توێکڵی پرته‌قاڵ ( Peau d’orange )، توێخ هه‌ڵدان، ئازار یان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی گۆی مه‌مك بۆ ناوه‌وه‌ به‌ هۆی ڕاکێشانیه‌وه‌ له‌ لایه‌ن که‌ناڵه‌کانی شیره‌وه‌ که‌ پێوه‌ی نوساون و توشی شێرپه‌نجه‌ بون.
•    بینینی مولوله‌ی خوێنی زۆر تر له‌ ئاسایی له‌ پێستی مه‌مکه‌که‌دا، چونکه‌ کاتێ خانه‌کانی شێرپه‌نجه‌ به‌ خێرایی زیاد ئه‌که‌ن پێویستیان به‌ خوێنی زیاتر هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ هۆی زیاد بونی مولوله‌کانی خوێن له‌ پێستی مه‌مکه‌که‌دا.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-66d4a9cc5f.jpg
•    ئه‌گه‌ر نیشانه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان فه‌رامۆش بکرێن و گرێکه‌ گه‌وره‌تر ببێت، له‌وانه‌یه‌ برین له‌ پێستی جێگا توشبوه‌که‌ دروست ببێت و دوایش‌ هه‌و ئه‌کات ( Infection ) و ئه‌ڕزێت و بۆنێکی ناخۆشی لێ دێت و‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی گیرانی لیمفه‌ که‌ناڵه‌کانی قؤڵ و له‌ ئه‌نجامدا ئاوسانی هه‌مو قۆڵ.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-66817f29ec.jpg
هۆکاره‌کانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك :-
وه‌کو هه‌مو شێرپه‌نجه‌کانی تر هۆکاره‌کانی نه‌زانراوه‌ و بریتین له‌ کۆمه‌ڵێ هۆکار، به‌ڵام زاناکانی بواری پزیشکی ئه‌و که‌سانه‌یان دیاری کردوه‌ که‌ مه‌ترسی زیاتریان لێ ئه‌کرێت وه‌ك...
•    ته‌مه‌ن ... شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك‌ زیاد ئه‌کات به‌ زیاد بونی ته‌مه‌ن، نزیکه‌ی 2 له‌سه‌ر 3 ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌ سه‌رو ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا ڕوئه‌ده‌ن.
•    هۆکاره‌ خێزانیه‌کان ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌یه‌، به‌ واتایه‌کی تر ئه‌گه‌ر ژنێك دایکی یان خوشکێکی ئه‌م جۆره‌ شێرپه‌نجه‌یه‌یان هه‌بوبێت ئه‌وه‌ چانسی توش بونی دوو به‌رابه‌ر ئه‌بێت، هه‌روه‌کو چۆن بونی هه‌ندێ جین له‌ بۆماوه‌یی ئه‌وکه‌سه‌دا که‌ به‌ جینه‌کانی ( BRCA 1 & BRCA 2 ) ناسراون ڕۆڵێکی گرنگ ئه‌بینن و‌ لێره‌دا پێویست به‌ باسکردن ناکات.
•    ئه‌و ژنانه‌ی که‌ پێشتر خۆیان گرێ یان کیسی مه‌مکیان هه‌بوبێت ( شێرپه‌نجه‌ نه‌بوبێت ) چانسی توشبونیان زیاتر ئه‌بێت.
•    ئه‌وژنانه‌ی یه‌که‌م سوڕی مانگانه‌یان ( Menstruation ) زوتر ده‌ستی پێ کردبێت واته‌ پێش ته‌مه‌نی 12 ساڵی بوبێت، یان ته‌مه‌نی نائومێد‌یان ( Menopause ) دره‌نگ ده‌ستی پێ کردبێت و‌ دوای ته‌مه‌نی 50 ساڵی بوبێت مه‌ترسی زیاتریان لێ ئه‌کرێت.
•    ئه‌و ژنانه‌ی منداڵیان نه‌بوه‌ یان دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵی منداڵیان شیرداوه‌ مه‌ترسی زیاتریان هه‌یه‌.
•    ژینگه‌ی خراپ، جگه‌ره، ئه‌لکهول‌، که‌می چالاکی وه‌رزش نه‌کردن و زۆر خوارنی چه‌وریش هۆکاری خۆیان هه‌یه‌.

به‌رگری کردن له‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك :-
هه‌روه‌کو زانراوه‌ خۆپاراستن له‌ چاره‌سه‌ر کردن باشتره‌، هه‌رچه‌نده‌ زوربه‌ی جار ناتوانین به‌رگری بکه‌ین له‌ نه‌خۆشیه‌کان، به‌ڵام به‌ خۆ پاراستنمان ئه‌توانین ڕێژه‌ی توشبون به‌ نه‌خۆشیه‌کان که‌م بکه‌ینه‌وه‌.
بۆ خۆ پاراستن له‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك چه‌ند خاڵێکی گرنگ دیاری کراوه‌ له‌ لایه‌ن زاناکانه‌وه‌ :-
•    جگه‌ره‌ نه‌کێشان یان واز هێنان ئه‌گه‌ر بکرێت، چونگه‌ ئه‌و ماده‌ سه‌ره‌تانزایانه‌ی له‌ جگه‌ره‌دا هه‌یه‌ وا ئه‌کات که‌ 50 % چانسی توش بون زیاد بکات و ئه‌و ژنه‌ له‌بارتر بیت بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه‌.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-93d6e73420.jpg
•    خواردنه‌وه‌ ئه‌لکهولیه‌کان چانسی نه‌خۆشیه‌که‌ زیاتر ئه‌که‌ن و‌ وازهێنان یان که‌م کردنه‌وه‌یان پێویسته‌‌.
•    وه‌رزش و چالاکی کێشی له‌ش ڕا ئه‌گرێت و مه‌ترسی توش بون که‌متر ئه‌که‌نه‌وه‌.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-a6c781d7de.jpg
•    که‌م خواردنی خۆراکی چه‌ور ... توێژینه‌وه‌کان ده‌ریان خستوه‌ که‌م کردنه‌وه‌ی خواردنی چه‌ور ڕێژه‌ی توش بون به‌م نه‌خۆشیه‌ تا ئاستێك که‌م ئه‌کاته‌وه‌، هه‌روه‌کو چۆن کێشی له‌شیش که‌م ده‌کاته‌وه‌ که‌واته‌ دیسان به‌ ناڕاسته‌وخۆ ڕۆڵی ئه‌بێت.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c5d8f3534b.jpg
•    پێویسته‌ هه‌موو ژنێك له‌ دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵیه‌وه‌ مامۆگرافی ( Mammography ) بکات به‌ شێوه‌یه‌کی وه‌رزی، که‌ ئه‌ویش وێنه‌ی تیشکی مه‌مکه‌کانه‌ و ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی به‌ر بڵاو له‌ جیهاندا به‌کار ئه‌هێنرێت و له‌ کوردوستانیش ئه‌م ئامێره‌ به‌کارئه‌هێنرێت‌‌.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-fffb47c688.jpg
•    بۆ خۆ پاراستن له‌م شێرپه‌نجه‌یه‌ پێویسته‌ خۆپشکنین ( Self-Examination ) ببێت به‌ خویه‌ك بۆ هه‌مو کچێکی ته‌مه‌ن 20 ساڵ و به‌ره‌وژور.
•    هه‌مو ژنێکی سه‌رو 40 ساڵ به‌ شێوه‌ی وه‌رزی پشکنینی کلینیکی ( Clinical Examination ) بکات بۆ مه‌مکه‌کانی، هه‌روه‌ها ژنی نێوان 29 – 40 ساڵ پشکنینی کلینیکی بکات هه‌ر 3 ساڵ جارێك.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-e7403e1481.jpg
•    زۆر خواردنی تۆوی که‌تان و سۆیا و دانه‌وێڵه‌کان ( Flax Seed, Soya Bean, Whole Grain )، به‌رگری له‌ش زیاد ئه‌که‌ن دژی ئه‌م جۆره‌ شێرپه‌نجه‌یه‌، چونکه‌ ئه‌و ماده‌ کیمیاییه‌ی که‌ تێیاندایه‌ و پێی ئه‌وترێ فیتۆئێسترۆجین ( Phytoestrogen ) به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ڕێژه‌ی توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك که‌م ئه‌که‌نه‌وه‌.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-0c4ddf88f6.jpg
•    خواردنی هاوسه‌نگ و میوه‌ی تازه‌ش سودێکی به‌رچاویان هه‌یه‌ له‌ به‌رگری کردن له‌ هه‌مو نه‌خۆشیه‌کان به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکیشه‌وه.
ده‌ستنیشان کردنی ( Diagnosis )
بۆ دستنیشانکردنی نه‌خۆشیه‌که‌ پشتئه‌به‌سترێ به‌ :-
•    نیشانه‌کانی نه‌خۆشیه‌که‌.
•    پشکنینی کلینیکی.
•    شیکاره‌کانی تاقیگه‌.
•    سۆنۆگرافی .
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-409e5c11b1.jpg
•    مامۆگرافی .
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-6ccc2c511e.jpg
•    وه‌رگرتنی به‌شێکی بچوك له‌ گرێکه‌ بۆ شیکاری کردنی ( Biopsy )

چاره‌سه‌ر کردنی :-
بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ پزیشکه‌کان پشت ئه‌به‌ستن به‌ جۆری شێرپه‌نجه‌که‌ و ڕێژه‌ی بڵاو بونه‌وه‌ی کاتی دۆزینه‌وه‌ی هه‌روه‌ها فاکته‌ره‌کانی تر که‌ په‌یوه‌ندن به‌ باری ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌که‌وه‌.
به‌ گشتی چاره‌سه‌ر کردنی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌بێت، وه‌ك‌ بڕین و لابردنی گرێکه‌ ( Lumpectomy )، یان
بڕینی مه‌مك ( Mastectomy )، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر به‌ تیشك یان چاره‌سه‌ری کیمیایی و له‌ هه‌ندی جاردا دوان یان زیاتر له‌م ڕێگایانه‌ به‌ یه‌که‌وه به‌کار ئه‌هێنرێن‌.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-80f0ebedbf.jpg
تێبینیه‌کان :-
•    به‌ باوترین شێرپه‌نجه‌ی ڕه‌گه‌زی مێینه‌ ئه‌ژمار ئه‌کرێت، دو به‌رابه‌ری ڕێژه‌ی توشبونیانه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ی کۆڵۆن و ڕه‌حم، هه‌روه‌ها سێ به‌رابه‌ری توشبونیانه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان.
•    شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك 100 جار له‌ ژندا زیاتره‌ وه‌ك له‌ پیاو، به‌ڵام کاتێ له‌ پیاویشدا ڕوبدات هه‌مان ئه‌نجام و ترسناکی هه‌یه‌ که‌ له‌ ژندا ڕوئه‌دات.
•    به‌ پێی توێژینه‌وه‌کان زوربه‌ی توشبوانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌و گروپانه‌ نین که‌ مه‌ترسی توش بو‌نیان هه‌یه‌ به‌م نه‌خۆشیه‌
•    به‌ پێی سه‌رچاوه‌ زانستیه‌کان ڕێژه‌ی هۆرمۆنه‌کانی ئێسترۆجین و پرۆجسترۆن که‌ دو هۆرمۆنی مێینه‌ن ڕۆڵی سه‌ره‌کی ئه‌بینن له‌ سه‌رهه‌ڵدانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکدا.
•    16 % ی ژنان له‌ ته‌مه‌نی 40 – 60 ساڵیدا کێشه‌ی په‌یوه‌ند به‌ مه‌مکیانه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌مانه‌ش 40 % یان گرێی مه‌مکیان هه‌یه‌، له‌ کاتێکدا زوربه‌ی ئه‌و کێشانه‌ له‌وانه‌یه‌ خراپ نه‌بن به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که‌ ژنانی ته‌مه‌ن سه‌رو 40 ساڵ گرێکانیان مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ی لێ ئه‌کرێت‌.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-619caf5452.jpg
•    هه‌رچی زوتر ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و پێ بزانرێ نه‌خۆشه‌که چانسی ژیانی زۆر تر‌ ئه‌بێت.
•    له‌وانه‌یه‌ شێرپه‌نجه‌ به‌ بێ هه‌ست پێکردنی هیچ نیشانه‌یه‌ك ڕوبدات، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا مامۆگرافی ئه‌توانێت بیدۆزێته‌وه‌، چونکه‌ مامۆگرافی ئه‌توانێت گرێی ئه‌وتۆ ببینێت که‌ نیو سانتیمه‌تر بێت له‌ کاتێکدا که‌ به‌ پشکنین گرێی دو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مه‌ش هه‌ندێ جار ناتوانرێ‌ ببینرێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ که مامۆگرافی دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی ئه‌وه‌نده‌ گرنگ و پێویسته‌.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-d85f0b1a3d.jpg
•    ئه‌گه‌ر مه‌مك بکه‌ین به‌ چوار به‌شه‌وه‌، ئه‌وا چاره‌کی سه‌ره‌وه‌ی به‌شی ده‌ره‌وه‌ زۆرترین جێگای مه‌مکه‌ که‌ شێرپه‌نجه‌ی تیا ڕو ئه‌دات.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-aa13701ffb.jpg
به‌ واتایه‌کی تر ئه‌گه‌ر وه‌ك کاتژمێرێك سه‌یری مه‌مك بکه‌ین، ئه‌وا زۆرترین شێرپه‌نجه‌ له‌ کاکاتژمێر 12 – 3 ڕو ئه‌دات له‌ مه‌مکی چه‌پدا وه‌ له‌ کاتژمێر 9 – 12 له‌ مه‌مکی  ڕاستدا.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c832a32d63.jpg
•    ئه‌و ژنانه‌ی که‌ هه‌مو مانگێك به‌رده‌وام و به‌ ڕێکوپێکی مه‌مکی خۆیان به‌ ده‌ستی خۆیان ئه‌پشکنن، هه‌ست به‌ هه‌مو گۆڕان و چڕبونه‌وه‌یه‌کی شانه‌کانی مه‌مکیان ئه‌که‌ن، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی که‌ شاره‌زای مه‌مکی خۆیان نین.
•    خوێناو هاتن له‌ گۆی مه‌مك به‌ نیشانه‌یه‌کی باوی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك دانانرێت، به‌ڵام ئه‌گونجێت هۆکاره‌که‌ی ئه‌و بێت به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌ یه‌ك مه‌مکدا بێت ( 4 % خوێناو هاتن له‌ گۆی مه‌مك هۆکاره‌که‌ی شێرپه‌نجه‌یه‌).
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-0c6bff5e49.jpg
•    ده‌رکه‌وتنی گرێیه‌ك یان چه‌ند گرێیه‌ك له‌ بن باخه‌ڵ له‌وانه‌یه‌ نیشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك‌‌ بێت، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌گونجێت نیشانه‌ی ئه‌و نه‌بێت.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-01e1852ace.jpg
•    ئازاری مه‌مك به‌ نیشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ ئه‌ژمار ناکرێت، به‌ واتایه‌کی تر ئازار به‌ یه‌کێ له‌ کێشه‌ ته‌ندروستیه‌کانی مه‌مك دا ئه‌نرێت و پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ به‌ ده‌نگیه‌وه‌ بچین بۆ زانینی هۆکاره‌که‌ی.
•    له‌ جیهاندا ژنانی ئه‌مریکا زۆرترین توشبوی ئه‌م جۆره‌ شێرپه‌نجه‌یه‌ن‌ و له‌وێ له هه‌ر‌ 8 ژن یه‌کێکیان توش ئه‌بن.
•    به‌ پێی هه‌ندی توێژینه‌وه‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌کی که‌م له‌ مه‌مکی ڕاستدا زیاتره‌ وه‌ك له‌ مه‌مکی چه‌پ.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-b8c2d19a2c.jpg
خۆ پشکنینی مه‌مك ( Breast self-examination )
خۆپشکنینی مه‌مکه‌کان به‌ یه‌کێ له‌ ڕێگا گرنگه‌کانی پێشگیری له‌ ئه‌نجامه‌ خراپه‌کانی ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه‌ ئه‌ژمار ئه‌کرێت.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-41055af00e.jpg
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م گرنگیه‌ی له‌ زوربه‌ی وڵاته‌ پێشکه‌وتوه‌کانی جیهاندا په‌یڕه‌وی لێ ئه‌کرێت.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-4c10cab214.jpg
ئه‌مه‌ش وای کردوه‌ که‌ ڕێژه‌ی مردن به‌م نه‌خۆشیه تا ئاستێکی به‌رچاو که‌می‌ کردوه به‌ پێی ئاماره‌کانی دامه‌زراوه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکی ئه‌مریکی (American Breast Cancer Association ).
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-db64e65629.gif
به‌ پێی ڕێنماییه‌کانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ پێویسته‌ هه‌موو کچێکی سه‌رو ته‌مه‌ن 20 ساڵ وه‌کو خویه‌ك خۆ پشکنین بکات بۆ مه‌مکه‌کانی.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-070a184097.gif
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌توانرێ چۆنێتی خۆ پشکنین له‌م وێنانه‌دا پێش چاو بخرێت:--
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-6a81eb715c.jpg
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-27fba0cdd2.jpg
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2887d14426.gif
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-37632008ef.jpg
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-93546229d6.jpg
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-f43f569c4f.jpg
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-e4c4c20999.jpg
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-17401b6d71.jpg
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-817b4fe8da.jpg
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-f6b6ae1780.jpg


تایبه‌ت به‌ کوردژین
ئاماده‌کردنی باپیره‌
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نوسینه‌ کتێبی
Textbook of Breast Cancer 2nd edition
a clinical guide to therapy
by Gianni Bonadonna, Gabriel N. Hortobagyi, A Massimo Gianni
Published in October 2009, Taylor & Francis
هه‌روه‌ها وێنه‌کان له‌ هه‌مان کتێب و گه‌ڕان له‌ Google وه‌رگیراون.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-24 16:17:40

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ( Breast Cancer ) :--

ده‌سته‌کانت خۆش بێت باپیره‌ گیان بۆ ئه‌م روون کردنه‌وه‌یه‌ت
به‌راستی   ئه‌م شێر په‌نجه‌ی مه‌مکه‌ نه‌خۆشیه‌کی ترسناکه‌،
به‌ هیوای ئه‌وه‌ی هیچ که‌سێک توشی نه‌بێت
وه‌ هه‌موو لایه‌ک سود مه‌ند بن له‌م روون کردنه‌وه‌ جوانه‌ت
ماندوو نه‌بیت و له‌ش ساغ بیت باپیره‌ گیان
هیوای به‌رده‌وامی بۆتۆی خۆشه‌ویست له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت
هیوادارم به‌ پێ توانای خۆت ئێمه‌ی هاورێانت له‌م یانه‌یه‌ له‌سه‌رجه‌م نه‌خۆشیه‌کان له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانته‌وه‌ ئاگار بکه‌یته‌وه‌ وه‌ رێنماییمان بکه‌یت بۆ خۆ پاراستنمان له‌ هه‌موو جۆره‌ نه‌خۆشیه‌ک
دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت باوانه‌که‌م،،،،،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-02 16:19:09

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ( Breast Cancer ) :--

ده‌سته‌کانی تۆی به‌ڕێزیش خۆش بێت کاکه‌ یادگار
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ ناسك و جوانه‌که‌ت
هیوای ته‌مه‌ن درێژی و‌ ته‌ندروستی باشت بۆ ده‌خوازم چاوی باپیره‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-04-07 16:33:51

Nabaz Garmiany
جوانی کوردژین
شوێن: kalar
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-16
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 922
WindowsMSIE7

Re: شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ( Breast Cancer ) :--

dastakant xosh bet barezm barasty sudi zora supas bo mandu bunt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net