.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












چه‌ند ڕسته‌یه كي به‌سوود
پڕواتاترین وشه (ئێمه)یه، به‌کاری بێنه.
قووڵترین وشه (خۆشه‌ویستی)یه، گرنگی پێ بده.
بێسۆزترین وشه (ڕق)ه، مه‌یهێڵه.
سه‌رکه‌شترین وشه (هه‌وه‌س)ه، به‌گه‌مه‌ی مه‌گره.
خۆویستترین وشه (من)ه، لێی به‌دوور به.
کهمماوهترین وشه (تووڕه‌یی)یه، بیشاره‌وه.
گرفتترین وشه (ترس)ه، ڕووبه‌ڕووی بوه‌سته‌وه.
پڕجووڵه‌ترین وشه (ئیش)ه، لێی مه‌وه‌سته.
پووچترین وشه (چاوچنۆکی)یه، له‌ناوی به‌ره.
دروستکهرترین وشه (خۆڕاگری)یه، بۆ هه‌بوونی بپاڕێوه.
ڕووناکترین وشه (ئومێد)ه، پێی ئومێده‌وار به.
لاوازترین وشه (خه‌م)ه، مه‌یخۆ.
به‌تواناترین وشه (زانست)ه، فێری ببه.
به‌هێزترین وشه (پشتیوان)ه، با هه‌تبێت.
ژه‌هراویترین وشه (له‌خۆباییبوون)ه، بیشکێنه.
سستترین وشه (شانس)ه، به‌هیوای ئه‌و مه‌به.
به‌ناوبانگترین وشه (ناوبانگ)ه، شوێنی مه‌که‌وه.
ناسکترین وشه (زه‌رده‌خه‌نه)یه، بیپارێزه.
خه‌ماویترین وشه (حه‌سوودی)یه، لێی دوور به.
پێویستترین وشه (گونجان)ه، دروستی بکه.
ساغترین وشه (سه‌لامه‌تی)یه، نرخی بزانه.
سه‌ره‌کیترین وشه (دڵنیایی)یه، بیکه‌ره پاڵپشتت.
بێهه‌ست ترین وشه (گوێپێنه‌دان)ه، وریای به.
دۆستانه‌ترین وشه (هاوڕێیه‌تی)یه، خراپ سوودی لێ نه‌بینی.
جوانترین وشه (ڕاستی)ه، سه‌رڕاست به له‌گه‌ڵی.
ناشیرین‌ترین وشه (دووڕوویی)یه، یه‌کڕه‌نگ به.
وێرانکه‌رترین وشه (سووکایه‌تی)یه، بۆ که‌س پێت خۆش نه‌بێت.
زۆرماوهترین وشه (ڕێز)ه، نرخی بۆ دانێ.
نه‌رمترین وشه (ئارامی)یه، پێی بگه.
ژیرانه‌ترین وشه (إحتیاط)ه، زۆر وریا به.
پڕکۆسپترین وشه (سنوور)ه، نه‌هێڵی پێشت پێ بگرێ.
ناخۆشترین وشه (مه‌حاڵ)ه، بوونی نییه.
شێواوترین وشه (په‌شۆکان)ه، وریا به.
تاریکترین وشه (نه‌زانین)ه، به نووری زانست ڕووناکی که.
بکوژترین وشه (دوودڵی)یه، بیرتیژ به.
له‌سه‌رخۆترین وشه (چاوه‌ڕوانی)یه، چاوه‌ڕێی به.
بێ‌نرخ ترین وشه (تۆڵه)یه، ببووره.
به‌نرخترین وشه (لێبوردن)ه، هه‌وڵی خۆت بده.
ڕازاوه‌ترین وشه (ڕووخۆشی)یه، نهێنی جوانیی تێدا شاراوه‌یه.
پاکترین وشه (پاکی)یه، زۆر ئاسانه.
فریاکهوتووترین وشه (وه‌فاداری)یه، له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆت به.
ته‌نیاترین وشه (گۆشه‌گیری)یه، هه‌رده‌م ته‌نیا مه‌به.
بزوێنه‌رترین وشه (مه‌به‌ست)ه، ژیان بێ مه‌به‌ست نابێ.
مهبهستترین وشه (سه‌رکه‌وتن)ه، به‌ره‌وڕووی بچۆ.
س-.ezel

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێ گیان
هه‌موو وشه‌کان جوان و به‌پێزن ده‌رسێکی جوانه
سه‌رکه‌وتوو بیت
به‌ڵام ئه‌مه‌یان زۆریش لاواز نیه (لاوازترین وشه (خه‌م)ه، مه‌یخۆ.)
هههههههه

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه