.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






١-ئاگۆن Agon
جۆرێکە لە سەمای بالێت ،کە دوانزدە کەس دەیکات.
٢-ئاگرێت Aigrett
جۆرێکە لە بالێت.
٣-بالماسکە Balmasque
ووشەیەکی فەڕەنسییە کە لە دوو واژە پێکهاتووە ،(بال) واتا سەما ،(ماسکە) واتا ڕووپۆش (دەمامک) ،جۆرێکە لە سەمای تێکڕایی کە سەماکەران دەموچاوی خۆیان بە ڕووپۆشێک دادەپۆشن بۆ ئەوەی نەناسرێن ،جار جارێک ڕووپۆشەکانیان نیگاری دەموچاوی دڕندەی تێداکێشراوە یان لەسەر سەروگوێلاکی چوارپێ داڕێژراوە.
٤-بالە Ballet
ئەم جۆرە سەمایە سەمایەکی تێکڕاییە ،بەشێک لە ژیانی میللەتەکان دیاردەکات کە لە کۆنەوە هەبووە...
لە هیندستاندا تاکو ئێستا ئەو سەمایانەی کە پێش هەزاران ساڵ و لە ئەفسانەکانیاندا هەبووە هەر پارێزگاری لێدەکەن ،بەڵام سەماکانی یۆنانی کۆن نەماون و ئەگەرچی زۆر نەخشی بەرجەستە هەیە چۆنیەتی ئەو سەمایانە دەردەخات. پاشاکانی سەدەکانی ناوەڕاستیش لە ئەوروپادا زۆر سەمایان لا گرنگ بووە.
لویسی چواردەهەم گەلێک جوان سەمای کردووە و لە ساڵی ٦٦١ی زاینییدا خانوویەکی فێربوونی سەمای دروستکرد.
بالە لە ڕاستیدا باسی ڕابردوو دەکا بە جووڵامەوەی ناسک و لەسەرخۆ ،هەروەها لەگەڵ سەمادا جیاوازی هەیە کە سەما ئاکامێکی فیزیۆلوژیکە و ڕوحی کەس لە ماوەیەکی کەمدا کەسایەتیی خۆی لەبیردەکا و خۆی دەداتە دەست هەستێکی تێکڕایی لەگەڵ مۆسیقادا.. بەڵام بالە لە ڕاستیدا جۆری مۆسیقا ئەم شێوە سەمایەی پێکهێناوە و لەسەدەی پانزەهەمدا لە ئیتاڵیادا پێکهاتووە.
٥- بورە Bourree
سەمایەکی توند و خێرایە ، بە جووڵانەوەی چوار لەسەر چوار
٦- بۆلێرۆ
جۆرێکە لە سەماکانی (رومبا) و لە سەماکانی میللەتی ئیسپانیایە ،دوو کەس پێکەوە لە باوەشی یەکدا لەسەر ئاوازێکی ئارامدا ئەنجامی دەدەن ،زۆرتر ئەم ئاوازانە چاوگەکانی ئەفریقیایە.
٧- بەهارات ناتیام
یەکێکە لە سەما کۆنەکانی هیندستان ،زۆرتر لە ناوچەی تامیلدا لە سەرەتاوە ئەم سەمایە تەنیا ژنانی پەرستگاکانی خوارووی هیندستان دەیانکرد ،،،لەڕاستیدا خۆی سەمایەکی ئاینییە.
٨- پاوان Pavan
سەمایەکی سەدەکانی ناوەڕاستە.
٩- پولگا
سەمایەکی بازنەییە ،لەگەڵ لێدانی ٢/٤ لە ووڵاتی پۆڵەندەدا برەوی هەبووە ،دەڵێن کچێک دایهێناوە.
١٠- پنیزە
جۆرێکە لە سەما کە ئسلامەکان لە کۆن لە ئیسپانیادا بڵاویان کردەوەتەوە.
١١- تارانتلا
سەمایەکی خۆماڵی ووڵاتی ئیتاڵیاییە.
١٢- تامپورن Tambourin
سەمایەکی لادێییانەی سەدەکانی ناوەڕاستی ئەوروپا بووە.
١٣- تانگۆ Tango
سەمایەکی بەویقاری ئیسپانیاییە ،لەدوابەدوای سەدەی نۆزدەدا بڵاوبووەتەوە ،لەساڵی ١٩٢٠ی زاینییدا ئەم سەما ڕۆمانتیکییە لە دنیادا ناوبانگی دەرکرد ،خەڵکی زۆری حەزی لێدەکەن و سەمایەکی ڕێک و ئارام و لەسەرخۆیە.
١٤- تویست
سەمایەکی نوێیە ،بە مۆسیقایەکی توند و خێراوە دەکرێت.
١٥- چاچا
جۆرە سەمایەکی تازەیە ،کە لەسەر ڕیتمی مۆسیقای توند و خێراوە دەکرێت.
١٦- چۆپی
سەمایەکی تێکڕاییە ،لەلایەن زۆربەی میللەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەکرێت.
١٧- Rock and Roll ڕۆک ئەن ڕۆڵ
جۆرێکە لە سەما فەڕەنگییەکان ،لەم چەند ساڵەی دواییدا ناوبانگی دەرکردووە ،ووشەی (ڕۆک ئەن ڕۆڵ) بە واتای خۆبادان و لەراندنەوە دێت.
١٨- Rumba ڕومبا
یەکێکە لە سەماکانی ووڵاتی ئەمریکا و بە چوار شێوە دەگوترێت:
آ-بولێرۆ
ب-شان مۆزیک
ج-گوارجا
د-ڕومبای ڕاستەقینە.
١٩- ڕومبای ڕاستەقینە
سەمایەکی ووڵاتی ئەمریکایە بە دوو قۆڵی دەکرێت، لەبەر ئەوەی مۆسیقاکە توند و خێرایە سەماکەران دەبێت چالاک و چابک بن.
٢٠-Samba سامبا
سەمایەکە لە خۆپێشاندانی شەقامانەوە گەیشتووەتە یاریگا و یانەکان ،خێراییەکەی ٤/٢ دانراوە و لە ووڵاتی بەڕازیلەوە بڵاوبووەتەوە.
٢١- سەمای سۆفیان
جۆرێکە لە سەمای سۆفییەکان لەگەڵ هەندێک ویرد و ستایشدا دەکرێت ،لەسەر ڕیتمێکی ڕێک و تایبەتی.
٢٢- Swing سوینگ
سەمای ئازادی پێ دەگوترێت ،سەمایەکی میللەتی ئەمریکاییە ،سەرەتا هەر لاوان دەیانکرد ئێستا تێكڕاییە.
٢٣- کاتاکالی
سەمایەکی ئاینیی هیندستانە ،تێکەڵ بە شێوەیەکی شانۆگەرییە ،ئەم سەمایە لە خوارووی هیندستاندا زۆر باوی هەیە.
٢٤- کاتهک
سەمایەکی کلاسیکی ووڵاتی هیندستانە ،بەشی سەرەوەی لەگەڵ گۆرانیدا دەبێت بە تایبەتی لە پەرستگایاندا.
٢٥- کارول - کوارنت - گاوت - گایارات
ئەم چوار سەمایە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا لە ئەوروپدا دەکران.
٢٦-Mambo مامبۆ
سەمایەکی شێتانەیە ،بەڵام خۆش و ڕێتمدارە کە لە ڕومباوە وەرگیراوە ،ئەم سەمایە لە ئەمریکاوە دەرکەوتووە.
٢٧- میاکواو و دوری
سەمایەکی ووڵاتی ژاپۆنە ،کە ٣٢ کچۆڵەی جوانکیلە دەیگێڕن.
٢٨- ڤالس
ئەم سەمایە لە سەدەی هەژدەدا برەوی پەیداکردووە ،دەڵێن لە ووڵاتی نەمسا و سویسرادا - یەکەم جار دەرکەوتووە ،ئێستاش بە دوو جۆرە ڤالس ناسراوە ،ڤالسی کۆن و ڤالسی ئەمریکا.
-------------------------------------------------
بـــــڕوا
***كوردژین***
لهسهر هێڵ نییه
دهستهکانت خۆش بێت بڕوا گیان
توانیوته ههموو جۆره سهما نامۆکان ئاشنا بکهیت پێمان
سهمای بالماسکە زۆر سهرنج ڕاکێش بوو لام
پێشتر هیچ نهمدهزامی یاسای سهماکه وایه که دهبێت دهم و چاویان دابپۆشن
سهرکوتوو بیت،،
لهسهر هێڵ نییه
دهستت خۆش بێت کاکه بروا گیان
روون کردنهوهیهکی زۆر جوانت بۆ جۆرهکانی سهما کردووه لهسهرجهم جیهاندا..
تهمهن درێژی ولهش ساغی بۆ تۆی ههمیشه ئازیز
هیوای بهردهوامیت بۆ دهخوازم له کاره نایهبهکانتدا..
دووباره دهستت خۆش بێت بۆ دانانی باباته سهرهنج راکێشهکهت.....

لهسهر هێڵ نییه
زۆر سوپاس بۆ پەیامەکانتان .کاک یادگار ،سۆزی خان
خۆشحاڵم کە بابەتەکە بۆتە جێگای ڕەزامەندی و سوودی ئێوە.
هەر شاد و سەرکەوتوبن.
لهسهر هێڵ نییه









دهستهكانت خۆ شبێت كاكه بڕوا
بهڕاستی زۆریان نهبیستراو بوون بهتایبهت بهلای منهوه
هیوای سهركهوتن و بهردهوامیت

زیرهکی سنوری ههیه،،بهڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئهقڵی.
لهسهر هێڵ نییه