❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هەندێک زانیاری لەسەر ڤایرۆس

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-08 16:56:56

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

هەندێک زانیاری لەسەر ڤایرۆس

ئه‌گه‌ر ڤایروس بكه‌وێته‌ ناو كۆمپیۆته‌رێكه‌وه‌، مرۆڤ چی له‌ ده‌ست ده‌ده‌ا؟ ئه‌وه‌ی كه‌ ڤایروس یان كرمێك چ زه‌ره‌ر و زیانێكی هه‌یه‌، جیاوازی هه‌یه‌. ڕه‌نگه‌ ته‌نیا نووسراوه‌یه‌كی خۆش (بێكه‌نین هێنه‌ر) له‌ سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ بنووسێ. یان هێندێكیان ره‌نگه‌ خرابتر بن و هارد دیسكی کۆمپیوتەره‌كه‌ بشۆرنه‌وه‌، یان فۆرماتی بكه‌ن و یان به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ زه‌ره‌ر بده‌ن.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوتەرێك به‌ بێ هۆ، خۆی به‌ شێوه‌ی جۆراوجۆر گۆڕی، ئه‌وا ده‌بێ له‌ تووشبوونی کۆمپیوتەره‌كه‌ وه‌شك كه‌وی. جۆرێكی زۆر خراپی ڤایروس كه‌ چه‌ند ساڵ پێش سه‌ری هه‌ڵدا، ده‌چێته‌ نێو "بیوس"ی کۆمپیوتەره‌كه‌وه‌. پێشتر ده‌مانتوانی به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بڵێین كه‌ ڤایروس ته‌نیا "نه‌رمه‌واڵه‌"ی کۆمپیوتەره‌كه‌ تێك ده‌دا. به‌ڵام بیوسه‌ مۆدێڕنه‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌كرێ به‌ پرۆگرام كردنه‌وه‌ی Kretsه‌كه‌ی چاك بكرێته‌وه‌. ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره‌ فایروسه‌یان چاك كردووه‌ (ڤایروس ساز) مه‌به‌ستیان تێكدانی بیوسی کۆمپیوتەره‌كانه‌. ئه‌م کۆمپیوتەرانه‌ تووشی ئه‌م جۆره‌ ڤایروسه‌ ده‌بن، هیچ چاره‌سه‌رییه‌كیان نیه‌، بێجگه‌ له‌وه‌ی بڕۆنه‌ سه‌ر ئۆسا و له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ ساز بكرێنه‌وه‌. هێندێك كه‌س له‌و بڕوایه‌دان كه‌ ئه‌وانه‌ی کۆمپیوتەری ماكنتاش Mac به‌كار دێنن، تووشی ڤایروس نابن، ئه‌ی چۆنه‌ كه‌ ڤیندۆس زۆرتر تووش ده‌بێ؟
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-4485fdab9a.jpg
ئه‌وانه‌ی کۆمپیوتەره‌كه‌یان ماكنتاش Macه‌ و واده‌زانن كه‌ كه‌متر تووشی ڤایروس ده‌بن، زۆر له‌ هه‌ڵه‌دان. ڤایروس ساز ده‌توانێ زۆر به‌ هاسانی چۆن ڤایروس بۆ ڤیندۆس ده‌نووسێ، هه‌ر واش بۆ کۆمپیوتەری ماكنتاش و بۆ "لینوكس"یش بنووسێ. ئه‌وی كه‌ مرۆڤ پێی وایه‌ ماكنتاش كه‌متر تووش ده‌بێ، هی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ کۆمپیوتەرانه‌ كه‌متر به‌كار دێن. ڤایروس سازیش ده‌هه‌وێ هه‌ر جارێك ڤایرسێك دروست ده‌كا، خه‌ڵكێكی زۆرتر تووش بكا، له‌ كاتێك دا له‌ سه‌د دا نه‌وه‌دی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ جیهاندا کۆمپیوتەر به‌كار دێنن، كار به‌ پی سی ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ تاكوو پی سی وێسابێ، ڤایروس ساز ناڕوا ڤایروس بۆ سیستمێكی دیكه‌ دروست بكا. بێجگه‌ له‌م هۆیه‌ش، هۆی دیكه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تاكوو ئێستا شیركه‌تی "ماكروسۆفت" له‌م پێوه‌ندیه‌دا كه‌م كاری زۆری كردووه‌، ئه‌م كه‌م كاریه‌ی ماكروسۆفتیش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ كه‌ "هاكر"ه‌كان به‌ هاسانی زه‌فه‌ر به‌م سیسته‌مه‌ به‌رن. به‌ڵام ئێستا ئێتر ئه‌وانیش وه‌خۆ كه‌وتوون و له‌ سیسته‌مه‌ نوێیه‌كانیاندا ئه‌مه‌ مه‌حه‌كه‌م كاریه‌ به‌رچاو ده‌كه‌وێ. ئایا مرۆڤ له‌ رێگای Cookiesه‌وه‌ تووشی ڤایروس ده‌بێ؟ ڤایروس ده‌توانێ ته‌نیا له‌ رێگای ئه‌و فایلانه‌وه‌ بڵاو بێته‌وه‌ كه‌ ده‌كرێنه‌وه‌، واتا فایلی پرۆگرام، سكریپت، دۆكۆمه‌نت ماكرۆ و هیتر. له‌سه‌ر Cookies قسه‌ی دیكه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ناتوانێ ڤایروس بڵا بكاته‌وه‌. چ جۆره‌ ڤایروسێك زۆر ئاساییه‌؟ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ مێژه‌ ئاسایی بوونه‌ته‌وه‌ Startsektorvirus و ڤایروسی پرۆگرام فایلن. ئه‌وه‌ی پێشێ زۆرتر له‌ دیسكه‌تدا بڵاو ده‌بێته‌وه‌. هه‌ركاتێك دیسكه‌تێكی تووش بوو و نه‌خۆش له‌ دیسك ستاشوونێك داوێین، كۆدی ڤایروسه‌كه‌ له‌ مێشكی کۆمپیوتەره‌كه‌تدا بڵاو ده‌بێته‌وه‌. به‌ره‌ به‌ره‌ ده‌چێته‌ نێو Startsektorی بیری کۆمپیوتەره‌كه‌ و پاشانیش له‌وێوه‌ ده‌چێته‌ نێو هارد دیسك و له‌وێشه‌وه‌ ده‌ڕواته‌ نێو دیسكه‌تی دیكه‌وه‌. ڤایروس پرۆگرام فایل كاتێك بڵاو ده‌بێته‌وه‌ كه‌ مرۆڤ پرۆگرامه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ بكاته‌وه‌، لێره‌شه‌وه‌ ئه‌میش ده‌ڕواته‌ نێو بیری کۆمپیوتەره‌كه‌وه‌ و له‌وێشه‌وه‌ كۆده‌كه‌ی ده‌چێته‌ نێو ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه‌ مرۆڤ به‌كاری دێنێ و پاشانیش بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه‌ له‌ کۆمپیوتەره‌كه‌دان.
ئا لێره‌دایه‌ كه‌ مرۆڤ هه‌ست به‌ تووش بوونی کۆمپیوتەره‌كه‌ی ده‌كا. هه‌موو جارێكیش ڤایروسه‌كان به‌ خێرایی به‌ کۆمپیوتەره‌كه‌دا بڵاو نابنه‌وه‌. ڤایروس سازه‌كان ده‌یانهه‌وێ ڤایروسه‌كه‌یان باش له‌ کۆمپیوتەره‌كاندا بڵاو بێته‌وه‌ و په‌ل داكوتێ. نابێ به‌ چوونه‌ ژووری ڤایروسێك بۆ نێو کۆمپیوتەر، پێی بزانرێ، چوونكه‌ ئه‌گه‌ر وابێ زوو پێی بزانرێ، زووش چاره‌سه‌ر ده‌كرێ. ئێستا ئیتر كرمی ئه‌م جۆره‌ ڤایروسانه‌ زۆر ئاسایی بوونه‌ته‌وه‌، ئه‌م دوو جۆره‌ی سه‌ره‌وه‌ش له‌وانه‌ن كه‌ زۆر ئاسایی بوونه‌ته‌وه‌. بۆ هێندێك ڤایروس له‌ رێكه‌وتێكی تایبه‌تی دا بڵاو ده‌بنه‌وه‌؟ زۆربه‌ی ڤایروسه‌كان دوای ماوه‌یه‌ك له‌ دروست بوونیان بڵاو ده‌بنه‌وه‌. دیاره‌ له‌ رێكه‌وتێكی تایبه‌تی یان دوای ئه‌وه‌ی كه‌ گۆڕانگاریه‌كی تایبه‌تی له‌ کۆمپیوتەردا پێك دێ ڤایروسه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێ. هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ هێندێك كات به‌سه‌ر بڵاو بوونه‌وه‌كه‌یدا تێپه‌ڕێ دایه‌ پێی بزانرێ و ئاشكرا بكرێ. ده‌بێ باش چنگ داكوتێ و به‌ کۆمپیوتەره‌كه‌دا بڵاو بێته‌وه‌، ئینجا کۆمپیوتەره‌كه‌ تووش بكا. كێ ئه‌م ناوه‌ سه‌یرانه‌ بۆ ڤایروسه‌كان ده‌دۆزێته‌وه‌؟ ئایا ڤایروس سازه‌كان ناویان ده‌نێن؟ زۆر جار ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌یاندۆزنه‌وه‌ ناویان لێ ده‌نێن. بێگومان ناوه‌كانیش پێوه‌ندیان به‌ كاركرد و زه‌ره‌ردانی ڤایروسه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-66b3f9a927.jpg
بۆ وێنه‌ ڤایروسی W32 ناوه‌ بۆ جۆره‌ ڤایروسێك كه‌ هه‌موو ڤیندۆسه‌ 32 بایته‌كان تووش ده‌كا. ماكرو ڤایروس چییه‌؟ زۆر پرۆگرام، له‌وانه‌ ئۆفیس رێگا ده‌دا مرۆڤ له‌ پرۆگرامه‌كه‌یاندا "ماكرۆ" به‌كار به‌رێت. ئه‌مه‌ش پرۆگرامی چووكه‌ن كه‌ به‌كارهێنه‌ره‌كان بۆ هاسانتر بوونی كاره‌كانیان له‌ پرۆگرامه‌كه‌دا پێكی دێنن. بۆ وێنه‌ ئه‌گه‌ر پێویست بێ مرۆڤ له‌ پرۆگرامی ڤۆرد دا زۆرجار مانۆڕێك ئه‌نجام بداته‌وه‌، ده‌توانێ ماكرۆیه‌ك بۆ خۆی دروست بكا و له‌ كاتی پێویست دا به‌ داگرتنی ته‌نیا یه‌ك دوكمه‌ی كیبورده‌كه‌ی، ئه‌م مانۆڕه‌ بكا. ئه‌م ماكرۆگه‌له‌ یاسایین و مرۆڤ بۆی هه‌یه‌ به‌كاریان بێنێ، به‌ڵام ڤایروس سازه‌كان ئه‌م هه‌له‌یان قواستوه‌ته‌وه‌ و به‌ جۆرێكی دیكه‌ به‌كاری دێنن. ڤایروس زۆر به‌ هاسانی له‌م جۆره‌ پرۆگرامانه‌دا خۆی حه‌شار ده‌دا و بڵاو ده‌بێته‌وه‌. ئایا مرۆڤ له‌ رێگای وێنه‌وه‌ تووشی ڤایروس ده‌بێ؟ فایلی گرافیك بۆ وێنه‌ی Gif و jpg ته‌نیا زانیاری وێنه‌یان تێدایه‌ و ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌ پرۆگرامی دیكه‌ش دا بیانكاته‌وه‌، ته‌نیا ده‌توانێ چاویان لێ بكا. هه‌ر بۆیه‌ ناتوانن ڤایروس بڵاو بكه‌نه‌وه‌. دیاره‌ فایلی موزیكیش هه‌ر وایه‌. به‌ڵام ده‌بێ مرۆڤ ئاگای له‌ خۆی بێ، ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌كی بۆ هات و ئه‌و پرۆگرامه‌ی وێنه‌كه‌ی پێ دروست كراوه‌ له‌گه‌ڵ بوو، ئه‌وا ده‌بێ زۆر ئاگادار بێ. یان وێنه‌كه‌ له‌ نێو فایلی دیكه‌دا دانرابێ كه‌ مرۆڤ مه‌جبوور بێ بیكاته‌وه‌. پرۆگرامی ئانتی ڤایروس چۆن كار ده‌كا؟ زۆربه‌ی ئه‌م جۆره‌ پرۆگرامانه‌ چه‌ندین جۆره‌ تكنیك به‌كار ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڤایروسه‌كان بدۆزنه‌وه‌. به‌ڵام بۆ ڤایروسه‌ ناسراوه‌كان، ڤایروس داتاباس له‌ هه‌موویان باشتره‌.



-----------------------
      بــــڕوا
***کوردژین***

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net