❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رۆشه‌نبیری و لایه‌نی ده‌روونی ره‌گه‌زه‌کان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-08 19:34:50

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

رۆشه‌نبیری و لایه‌نی ده‌روونی ره‌گه‌زه‌کان

وه‌ک ده‌زانین چه‌ند جیاوازیه‌کی بنه‌ره‌تی و بنچینه‌یی هه‌یه‌ له‌ نیوان ره‌گه‌زی نێر و مێدا له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کان و هه‌لکه‌وته‌ی له‌شی باری فسیۆلۆژیای که‌سێتی هه‌ردووکیان و خوره‌وشت و ئه‌ندامه‌کانی له‌ش و لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی و چه‌ند لایه‌نێکی تر
ژیانی مرۆڤایه‌تی رتێچکه‌یه‌کی به‌رده‌وامه‌ و هیچ کام له‌م دوو ره‌گزه‌ به‌ بێ یه‌کتری توانانی ژیان به‌سه‌ر بردنیان نیه‌ به‌لکو هه‌ردوو لا په‌یوه‌ستن پێکه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ هه‌موو ئاین و فه‌لسه‌فه‌کانی ژیان ئاماژه‌ به‌و په‌یوه‌ست بوون و په‌یوه‌ندیه‌ ده‌ده‌ن که‌ له‌ نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا هه‌یه‌
له‌سه‌رده‌می ئێستاماندا زۆرێک له‌ کیشه‌کانی ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ خودی ره‌گه‌زه‌کان خۆیانه‌وه‌  ئه‌مه‌ش زۆر جار ده‌بێته‌ سروشتیه‌کی هه‌لکه‌وته‌ له‌ نیوان دوو که‌سی را جیاواز یاخود لێک تێنه‌گه‌یشتوو که‌ ئه‌بێته‌ هۆی دروست کردنی زۆر کیشه‌ی کۆمه‌لایه‌تی و بگره‌ له‌ کۆتایدا سه‌رده‌کیشی بۆ کێشه‌ی ده‌روونی ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌گه‌ره‌ به‌هێزه‌کانی لێکجیابوونه‌وه‌ی که‌سایه‌تیه‌کان له‌ یه‌کتری و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌و ژیانه‌ی که‌ پیشووتر پێکه‌وه‌ به‌سه‌ریان ده‌برد

ئه‌گه‌ر باس له‌ لایه‌نێک بکه‌ین ئه‌ویش هه‌بوونی مافه‌ . چه‌مکی ماف یه‌کێکه‌ له‌و چه‌مکانه‌ی که‌ ئێستاکه‌ جیهان زۆر سه‌رقاله‌ به‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌مو وکه‌س مافی خۆی پی بدرێت به‌لام ره‌نگه‌ له‌ کۆمه‌لگایه‌که‌وه‌ بۆ یه‌کێکی تر به‌پێی هه‌لکه‌وته‌ی جوگرافی و ئابوری سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی جیاوازی به‌ دی بکه‌ین

لێره‌دا ده‌مه‌ویت که‌مێک هه‌لوه‌سته‌ بکه‌م له‌سه‌ر رۆشه‌نبیری ده‌روونی دوو لایه‌نه‌ی ره‌گه‌زه‌کان به‌رامبه‌ر به‌ یه‌کتری ئه‌وانیش ره‌گه‌زی نێر و مێ یاخود پیاو و ئافره‌ته‌ که‌ له‌ خیزانێکدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن :

ئافره‌ت وه‌ک به‌ که‌سێکی هه‌ست ناسک ناسراوه‌ روویه‌کی ئاوێنه‌یی هه‌یه‌ و پیاو خۆی تیا ده‌بینێته‌وه‌ بۆیه‌ یه‌کێک له‌ خاله‌ هه‌ره‌ گرنگه‌کانی نیوان ئه‌م دوو که‌سه‌ بریتیه‌ له‌ گفتوگۆیه‌کی تێگه‌یشتنانه‌ له‌سه‌ر بابه‌تێک یاخود لایه‌نێکی وروژێنراو جا چ ئافره‌ته‌که‌ یان پیاوه‌که‌ خزستویه‌تیه‌ روو زۆر جار له‌ ئه‌نجامی لێکتێنه‌گه‌یشتن و رای جیاواز کیشه‌کان قولتر ده‌بن به‌لام هه‌بوونی رای جیاواز ئه‌مه‌ مانای دروست کردنی کیشه‌ نیه‌ به‌لکو لێک تێنه‌گه‌یشتنه‌که‌ ئه‌گه‌ری دروست کردنی کیشه‌کانه‌ چونکه‌ وه‌ک ده‌زانین یه‌کێک له‌ مه‌رج و بنه‌ماکانی گفتوگۆ بریتیه‌ له‌ رای جیاواز بۆ ده‌وله‌مه‌ند بوونی بابه‌ته‌که‌ یاخو ئه‌و لایه‌نه‌ی که‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێت به‌لام گنگ گه‌یشتنه‌ به‌ ئامانێک یان ئاکامێکه‌ نه‌ک ده‌سته‌ وه‌ستان و به‌ بی هیچ ئاوات و خۆزگه‌یه‌ک گفتوگۆیه‌کی تێروته‌سه‌ل دروست ببێت ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا له‌ ده‌روونی هه‌ردوو لا ده‌بێته‌ لایه‌نێکی شاراوه‌ هه‌رده‌م ئه‌م دوو که‌سه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئاکامێک وه‌لامی هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌ده‌نه‌وه‌ و سه‌ره‌نجام ئه‌بێته‌ هۆی دروست بوونی کێشه‌ی ده‌روونی به‌تایبه‌تی دوو دڵی و خه‌مۆکی و دووره‌ په‌ریزی بۆیه‌ خوێندنه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر به‌ راسترین ئاراسته‌ی ده‌روونی داده‌نرێت جونکه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ توانی به‌شیوه‌یه‌کی دروست و دوور له‌ هه‌له‌ که‌سی به‌رامبه‌ر بخوێنێته‌وه‌ ئه‌و کات له‌ هه‌لسه‌نگاندنی بابه‌ته‌که‌ش سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت

لایه‌نێکی تر ئه‌وه‌یه‌ زۆر جار به‌ هۆی لێک تێنه‌گه‌یشتن ته‌مێکی خراپ ئه‌که‌وێته‌ سه‌ر خێزان له‌مه‌وه‌ کاریگه‌ریه‌که‌ی سه‌رده‌کێشتی بۆ نیو تاکه‌کانی تری خێزان به‌تایبه‌تی مناله‌کان یان ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌م خیزانه‌ ده‌ژین ئه‌مه‌کش ئاراسته‌یه‌کی تری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ست و ده‌روونی ئه‌وانیش دروست بوونی ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ ئه‌گه‌رێکه‌ بۆ له‌ناوجوونی زۆرترین و باشترین په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی تاکه‌کانی نیو خیزان

شتێکی زۆر گرنگ که‌ ئه‌بێت زانیاری له‌باره‌یه‌وه‌ بزانین هه‌ستی ئافره‌ته‌ چونکه‌ ئافره‌ت له‌ باره‌کانی ده‌روونی خراپدا چه‌کێکی کاریگه‌ری هه‌یه‌ ئه‌ویش فرمێسکه‌ بۆیه‌ وه‌ستان له‌سه‌ر به‌ده‌سته‌وه‌نه‌دانی فرمێسکی ئافره‌ت باشترین رێگه‌یه‌ بۆ پیاوان بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ئاقاره‌ بگوزه‌رێنن بێ ئه‌وه‌ی کێشه‌کان سه‌ربکیشن بۆ گه‌وره‌بوون و دروسبوونی رای جیاوازتر وه‌ک له‌وه‌ی که‌ پیش بینی ده‌کرێت چونکه‌ میشکی ئافره‌تان جیاوازیه‌کی زۆری هه‌یه‌ له‌گه‌ل میشکی پیاو ئه‌مه‌ش وای لێکدرووه‌ به‌شیوه‌یه‌کی تر بیر بکاته‌وه‌ و خوا هه‌ستێکی تری پێ ببه‌خشێت

یه‌کێکی تر له‌و خالانه‌ی که‌ کاریگه‌ریه‌کیئ نێگه‌تیفی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئافره‌ت به‌کارهێنانی توندو تیژیه‌
توند و تیژی وه‌ک دیارده‌یه‌کی کۆمه‌لایه‌تی له‌ کۆنه‌وه‌ هه‌یه‌ و تاکو ئیستاش به‌رده‌وامه‌ و نابڕێته‌وه‌ بگره‌ نه‌ک ته‌نها له‌ نیو ولاتانی دواکه‌وتوو هه‌یه‌ به‌لکو له‌ نیوان ولاتانی پێشکوتووش هه‌یه‌ بۆیه‌ زۆر جار ستراتیژیه‌تی کۆمه‌لایه‌تی یاخود ده‌روونی پال به‌ که‌سه‌کان ده‌نێت بۆ په‌نا بردنه‌ به‌ر توندوتیژی ئه‌مه‌خۆی له‌ خۆیدا خراپترین فاکته‌ره‌ بۆ سه‌ر ده‌روونی ئافره‌ت یاخود که‌سی به‌رامبه‌ر جونکه‌ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌بێت که‌ هه‌موو کات ئه‌بێته‌ هۆی دروست کردنی نارۆشه‌نبیری ده‌روونی یاخود دروست کردنی لایه‌نێکی خراپ ئه‌ویش په‌یوه‌ست نه‌بوونه‌ به‌ بریارو بۆچونه‌کانی یه‌کتری له‌ نیوان دووکه‌س ئه‌وانیش هاوسه‌رانن یاخود ره‌گه‌زی جودان .. ده‌رووناسان زۆر جه‌خت لسه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ توند و تیژی هۆکاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ وه‌ک باری ده‌روونی خراپ و کۆمه‌لایه‌تی و ئابوری و بێ کاری و بیزاری له‌ کارکردن یاخود ماندوو بونی زۆر به‌تایبه‌تی دوای گه‌رانه‌وه‌ له‌ کار .

لێک تێنه‌گه‌یشتن له‌ نیوان دوو که‌س هیچ کات بێ هۆکار نیه‌ به‌لام گرنگترین شت ئه‌وه‌یه‌ له‌ ئه‌م دوو که‌سه‌ له‌ پێناو چی بۆ چی گفتوگۆ ده‌که‌ن بۆ له‌ هه‌مو وکات گفتوگۆیته‌کان دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌ چونکه‌ زۆر جار مرۆڤ له‌ کاتی هه‌بوونی کیشه‌ بیرکردنه‌وه‌کانی به‌رێژه‌یه‌کی زۆر به‌لای کیشه‌که‌ ده‌چێت و که‌م ه‌کس له‌م کاتانه‌دا گرنگی سو بایه‌خ به‌ لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌دات چونکه‌ هه‌موو کات ئه‌و باره‌ ده‌روونیه‌ی که‌ تیایه‌تی له‌ رێگه‌ی مێشکه‌وه‌ کۆنترۆلی ده‌کات به‌تایبه‌تی ئه‌و خانانه‌ی له‌ میشک که‌ تایبه‌تن به‌ بیرکتردنه‌وه‌ و ده‌روون په‌یوه‌ستی ده‌کات به‌ خه‌مۆکی و دوودلی و دووره‌ په‌رێزی ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ هۆی که‌م دروست بوونی خۆشه‌ویستی و لێکیءگه‌یشتن ، به‌پیی زانیاری و ئاماری توێژینه‌وه‌ ده‌روونیه‌کان یه‌کێک له‌و لایه‌نانه‌ی که‌ ده‌بنه‌ هۆکار بۆ دروست بوونی لێکتێنه‌گه‌ییشتن بریتیه‌ له‌ لایه‌نی رۆشه‌نبیری واتا که‌م بوونی ئاستی رۆشه‌نبیری ئه‌بێته‌ هۆی دروست بوونی بۆیه‌ هه‌موو کات پسپۆران هۆژداری ده‌ده‌ن به‌ خۆ پڕ رۆشه‌نبیری کردن له‌ بواره‌ جیاجیاکانی ژیان به‌تایبه‌تی لایه‌نی په‌وه‌ندیه‌ خێزانیه‌کان که‌ ئه‌مه‌یان گرنگتره‌ چونکه‌ پێکه‌وه‌ ژیان له‌ کات و ساتێکی که‌م دا نیه‌ به‌لکو رێڕه‌وێکی به‌رده‌وامه‌


سیروان خۆشناو

تایبه‌ت به‌ کوردژین

تێبینی به‌ سود وه‌رگرتن له‌ چه‌ند باسێکی عه‌ره‌بی

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-08 20:03:43

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: رۆشه‌نبیری و لایه‌نی ده‌روونی ره‌گه‌زه‌کان

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ سیروان گیان
ماندوو نه‌بی نوسینێکی جوان و به‌سووده‌
سه‌ربه‌رز ی به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-12 21:05:59

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: رۆشه‌نبیری و لایه‌نی ده‌روونی ره‌گه‌زه‌کان

زۆر سوپاس کاکه‌ خه‌مه‌ ده‌ستی تۆش خۆش بێت
هیوادارم سود مه‌ند بن به‌ بابه‌ته‌که‌
ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بیت کاکه‌ گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-13 13:47:10

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: رۆشه‌نبیری و لایه‌نی ده‌روونی ره‌گه‌زه‌کان

ده‌سته‌کانت خۆش بێت برا شازه‌که‌م کاکه‌ سیروان
زۆر زۆر جوان بوو من زۆر شتی لێ تێگه‌یشتم
سه‌رکه‌وت و بیت وه‌ هیوای به‌رده‌وامی  بۆ تۆی ئازیز

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-01-17 16:05:27

peiman.x
ناچالاک کراوه‌
شوێن: سۆران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-10
دواترین سه‌ردان: 2011-01-31
په‌یامه‌كان: 116
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: رۆشه‌نبیری و لایه‌نی ده‌روونی ره‌گه‌زه‌کان

ده‌سته‌کانت خۆش سیروان گیان دارشتنێکی جوان و به‌پێزه‌
وه‌ لێکدانه‌وه‌ی روون ورێکخستن ویه‌کخستنێکی بابه‌تیانه‌ت بۆ باسه‌که‌ کردووه‌،
دووباره‌ هه‌رئاسوده‌وبه‌خته‌وه‌ربی به‌قوربان به‌هیوای به‌رده‌وامیت

Kurdzhin

ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌راستگۆی بژین،ده‌بێت ئارمگریش بن تاکو راستیه‌کان ده‌ره‌که‌ون،،،
په‌یمان غه‌مگین به‌رزێوه‌یی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-01-21 12:57:06

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: رۆشه‌نبیری و لایه‌نی ده‌روونی ره‌گه‌زه‌کان

بونی جیاوازی له‌ بیرو رادا سودێکی زۆری ئه‌بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی که‌ گفتوگی له‌سه‌ر ئه‌کرێت چونکه‌ لایه‌نی پۆزێتیڤ و نیگێتتیڤه‌کانی له‌ هه‌ردوولاوه‌ ده‌خریته‌ روو وه‌ زۆر ئاساییه‌ لایه‌نێک دواتر بێته‌ سه‌ر هه‌مان رای لایه‌نه‌که‌ی تر دوای ده‌رکه‌وتنی راستیه‌کان..وه‌ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و بیربۆچونه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ که‌سایه‌تی که‌سی شاراوه‌ که‌م ئه‌کاته‌وه‌ که‌ نرخ بۆ بۆچونه‌کانی دا نانێت له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌بێته‌ هۆی کێشه‌‌ وه‌ دروست بونی کۆمه‌ڵێک شت که‌ بونی نیه‌ و تێنه‌گه‌یشتنی هه‌ردولا که‌ ئه‌مه‌ خۆی بۆ خۆی له‌ هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کدا و به‌تایبه‌تی له‌ خێزاندا ئاژاوه‌ ئه‌نێته‌وه‌..

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ سیروان گیان بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوانه‌
هه‌موو کات به‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت سه‌رنجمان را ئه‌کێشی
ئاسوده‌و کامه‌ران بی گیان

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net