❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ پشت په‌رده‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-09 13:51:11

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

له‌ پشت په‌رده‌وه‌


                                                  http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-0b5af817c8.jpg
له‌ پشت په‌رده‌وه‌ 


  دوای مردنی دایكم ئێمه‌ دوو خوشك و برایه‌ك پێكه‌وه‌ ماینه‌وه‌، كاتی شووكردنمان هاتبوو یان ڕاستر بڵێم له‌گه‌ڵ زمانی ئه‌م زه‌مه‌نه‌دا دواكه‌وتبووین، براكه‌م له‌ ئێمه‌ گه‌وره‌تر بوو و ده‌بوو ئێستا منداڵه‌كانی گه‌وره‌ بوونایه‌ به‌ڵام هێشتاكه‌ ژنی نه‌هێنابوو، ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتبوو ژن بهێنێ‌ و له‌وه‌ زیاتر كات به‌سه‌ر نه‌چێت.
  من و خوشكه‌كه‌م زۆر هه‌وڵماندا ژنێكی باشی بۆ بدۆزینه‌وه‌ و گرێی به‌ختی بكه‌ینه‌وه‌، له‌ناو ئێمه‌دا ئه‌و شته‌ به‌ به‌خت ناوده‌برێت و كه‌سێك شوونه‌كات له‌ واده‌ی خۆی یان ژن نه‌هێنێت به‌ گرێی به‌خت لێكده‌درێته‌وه‌ و پێویسته‌ بكرێته‌وه‌، هه‌ندێكیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی شێخ و ده‌ستگره‌وه‌ و فاڵچییه‌كان ده‌كه‌ن تاوه‌كو گرێی به‌ختیان بۆ بكاته‌وه‌ و چه‌نده‌ها شتی دیكه‌ش له‌و پێناوه‌دا.
  زۆر بیرمان كرده‌وه‌، شه‌وێك پورزازایه‌كی خۆمان هاته‌وه‌ یاد كه‌ ئه‌وانیش خوشك و برایه‌ك بوون و كه‌سیان له‌ دنیادا نه‌مابوو، پێكه‌وه‌ ده‌ژیان و نه‌ براكه‌ی ژنی هێنابوو نه‌ خۆی شووی كردبوو، كچه‌كه‌ ته‌مه‌نی كاڵتر بوو و ده‌كرا له‌چاو براكه‌مدا به‌ بچووك له‌ قه‌ڵه‌م بدرێت، به‌ڵام وتمان ته‌مه‌ن ڕێگر نییه‌ و من و خوشكه‌كه‌م سه‌ردانمان كردن، به‌ كچه‌كه‌مان وت ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی كه‌سێكی دیاریكراو بكات ئێمه‌ ئه‌و شته‌ نادركێنین، بۆمان ڕوونبۆوه‌ كه‌س له‌ ژیانیدا نه‌بوو وه‌ك ئێمه‌، بڕێك جرپن و زیت بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی زۆری هه‌بێت له‌ ژیاندا، كچی ماڵه‌وه‌ بوو و ته‌نها براكه‌ی ئیشی ده‌كرد.
  پێمان وت و چه‌نده‌ها جار ئه‌وه‌مان بۆ دوپات كرده‌وه‌ كه‌ براكه‌مان كه‌سێكی باشه‌ و سڵ له‌و ته‌مه‌نه‌ی نێوانیان نه‌كاته‌وه‌، ئه‌و ڕازینه‌بوو و دواجار پێی وتین پێویسته‌ براكه‌ی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ئاگادار بكاته‌وه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌وه‌ش نه‌ك ویستی ئێمه‌، به‌ڵكو ژن و ژنخوازیی له‌م وڵاتانه‌ی وه‌ك ئێمه‌دا هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه‌ و ده‌بێت كه‌سانی گه‌وره‌ لێی ئاگاداربن و به‌ ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو لا ئه‌وه‌ بكرێت.
  پاش ماوه‌یه‌ك ته‌واو ڕازینه‌بوونی خۆی پێ‌ ڕاگه‌یاندین و ئێمه‌ش چه‌ندین شتمان پێوته‌وه‌، سودی نه‌بوو، به‌دوای كه‌سی شیاوی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕاین و براكه‌م هیچ چانسێكی نه‌بوو له‌ هیچ كامیاندا، ده‌توت له‌ وه‌چه‌كه‌ی ئه‌و هه‌موو شوویان كردبێ‌ بۆیه‌ كه‌سێكمان نه‌ده‌دۆزییه‌وه‌، ئه‌گه‌ر بڵێی براكه‌شم به‌هۆی ئیش و كاره‌وه‌ نه‌ده‌په‌رژا خۆی كه‌سێك بدۆزێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌یان ڕێگه‌ی ته‌ندروست و گونجاوه‌، له‌ وڵاتێكدا كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی داموده‌زگاكان نه‌بن چۆن دێنه‌ كایه‌وه‌؟! واته‌ داموده‌زگای كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات.
  ڕۆژێك كچه‌ ناسیاوه‌كه‌مان خۆی هات و چاوه‌ڕواننه‌كراو پێی وتین پێویسته‌ له‌گه‌ڵ براكه‌ماندا قسه‌ بكات، خۆشحاڵ بووین و ئیتر كار گه‌یشته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی داوای ئاڵتوونێكی زۆری كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی دێته‌ سه‌ر ماڵ و مادامه‌كی ماڵی بۆ ناكرێت ده‌بێت مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ئاڵتونێكی باشی بۆ بكات ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ جیاوازی نێوان ته‌مه‌نیشیان، براكه‌م ڕازیبوو و هێنای، گرێی به‌ختی هه‌موو كرانه‌وه‌ كه‌ نازانین چه‌ند بوون.
  له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دوو شه‌و ده‌چووه‌وه‌ لای براكه‌ی، به‌ڵكو ده‌بووه‌ سێ‌ شه‌و و ئه‌مه‌ش لای هه‌موومان شتێكی ناخۆش بوو، له‌و ڕووه‌وه‌ ده‌نگه‌ ده‌نگ كه‌وته‌ ماڵمانه‌وه‌، براكه‌ی هات و به‌شێوه‌یه‌كی ناخۆش به‌رپه‌چی ده‌داینه‌وه‌، براكه‌م پێی ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا جگه‌ له‌ شه‌وێك زیاتر بۆی نییه‌ بڕوات و ئێستا ماڵه‌ مێردی هه‌یه‌ نه‌ك وه‌ك جاران بیربكاته‌وه‌، براكه‌ی منداڵ نییه‌ و له‌و ته‌نیاییه‌ی ڕادێت و یان ژن ده‌هێنێ‌ و چه‌نده‌ها شتی دیكه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌.
  دواتر زانیمان كه‌ براكه‌ی به‌ براكه‌مانی وتبوو ئه‌و خوشكه‌ی سكاڵای هه‌یه‌ و نابێت براكه‌م زۆر له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا بخه‌وێت، له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها جارێك بۆی هه‌یه‌ و له‌و شته‌ نه‌شیاوانه‌ش كه‌ هه‌رگیز نابێت بوترێن.. براكه‌م ورده‌ ورده‌ بێتاقه‌ت ده‌بوو و چ ڕۆشناییه‌ك له‌ ڕوخساریدا نه‌مابوو، براكه‌م بڕیاریدا نه‌هێڵێت بچێته‌وه‌ ماڵی خۆیان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌بێت.. ڕۆژێك براكه‌ی هات و كه‌وته‌ باوه‌شكردنی خوشكه‌كه‌ی، ماچی كرد و بینیمان ده‌میشی ماچ كرد، وه‌ك دوو دۆست كه‌وتنه‌ ماچكردنی ده‌می یه‌كتر و ئێمه‌ ته‌واو سه‌رمان سوڕما له‌و ڕه‌فتاره‌ ناوازه‌یه‌، له‌ پاشاندا ئه‌وه‌مان به‌ براكه‌مان ڕاگه‌یاند كه‌ ته‌واو ماڵه‌كه‌ی لێكردینه‌ دۆزه‌خ و له‌وه‌دابوو بڕیار بدات ته‌واو لێی جیاببێته‌وه‌.
  به‌ڵێ‌ ئه‌و ڕۆژه‌ هات و له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه‌، من هه‌رگیز شتی خراپ ناڵێم و نه‌ریتمان وایه‌ شتێك به‌ چاوی خۆمان نه‌بینین مه‌زنده‌ی نه‌كه‌ین، واته‌ په‌یوه‌ندییه‌كی نهێنی له‌نێوان ئه‌و خوشك و برایه‌دا بوونی هه‌بووبێت، به‌ڵام كه‌سانێك له‌پێش چاوی دوو كه‌سدا ده‌م بخه‌نه‌ ده‌می یه‌كتره‌وه‌ ده‌بێت چیتر بهێڵدرێته‌وه‌ بۆ وتن؟! له‌ پشت په‌رده‌وه‌ ده‌یان پرسیاری تر بوونی نه‌بێت و به‌ خه‌یاڵدا نه‌یه‌ت چی تر ببێت؟! یان بۆچی ڕێگه‌ی به‌خۆی دا شوو بكات و ڕێی پێبدرێت ئه‌و شووه‌ كاتییه‌ بكات؟! ئه‌مه‌ دزێوكردنی وێنه‌كه‌ی مرۆڤ نییه‌ له‌لامان ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ئاگابێینه‌وه‌ و باشتر شته‌كان ببینین، یان ئه‌و شتانه‌ بهێنینه‌ به‌ر باس كه‌ تابۆن و كه‌س ده‌ڕۆستی وتنیان نایه‌ت.

  ئاشتی بؤ كؤفارى خود نوسيويةتى

------------------------

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net