.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












پزیشكانی ددان ڕایانگەیاند كە خەڵك بەبێ ئەوەی ئاگایان لێ بێت، هەڵەی وا دەكەن كە دەبێتە هۆی تێكچوون و كلۆربوونی ددانیان، ئەم هەڵانەش ئەمانەن:
1. بەردەوام قاوەخواردنەوە: زۆر كەس ڕۆژانە بەردەوام چا و قاوە دەخۆنەوە و بەردەوام دەمیان دەجووڵێت، ئەمەش وا دەكات كە ئەو بەكتریایانەی كە لەسەر ددان "ئەسیت" دروست دەكەن، ئەكتیڤ ببن و ببنە هۆی ئەوەی كە ددان كلۆر بكەن. بۆ چارەسەركردنی ئەمەش، یا دەبێت چا و قاوە بێ شەكر بخورێنەوە، یا لەجیاتی ئەوانە شیر و بەرهەمەكانی بخورێتەوە.
2. جگەرەكێشان: جگەرەكێشان دەبێتە هۆی زەردبوون و تێكچوونی ددان و دروستبوونی بۆنی دەم، هەروەها دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی دەم.
3. بەكارنەهێنانی داوی ددان: تەنیا بە بەكارهێنانی فڵچەی ددان، ددان باش خاوێن نابێتەوە و ئەو شوێنانەی كە فڵچە نایگاتێ بە پیسی دەمێنێتەوە و ددان تێك دەدات.
4. فڵچەلێدان: یەكێك لە پێداوێستییە گرنگەكانی تەندروستیی ددان ئەوەیە كە دەبێت هەموو ڕۆژێك 2 جار ددان بە فڵچە بشۆرێن.
5. شیرینی خواردن: وا باشترە كە شیرینی دوای نانخواردن بخورێت.
6. ئاوخواردنەوە: لە دوای نانخواردن باشترین شت بۆ ددان ئاو خواردنەوەیە.
7. خواردنی میوە و سەوزە: ئەو ڤیتامینانەی كە لە میوە و سەوزەدا هەن، زۆر پێویستن بۆ ددان. بە تایبەتی میوەی ڕەقی وەك سێو ددانەكانی پێشەوە خاوێن دەكاتەوە.
8. بنێشتجوین: تا بتوانی لە بنێشت دوور بكەوە، چونكە زۆر جوینی بنێشت ددان دەوەرێنێت.
هیوادارم سودی ههبێ...
كورد كليك
لهسهر هێڵ نییه






دهسته كانت خۆش سه ركهوتووبی به هیوای كاری باشتر گوڵم
لهسهر هێڵ نییه






سوپاس دهستى تۆش خۆش بێت ئهزيزم...
لهسهر هێڵ نییه