.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









سێ كەوچك رۆن زەیتون و ژەمێك سەوزە، دڵتان دەپارێزێ

وەك بەشی تەندروستی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرای كردووە، نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن بەرپرسن لە 30%ی هۆیەكانی مردن لە سەرتاسەری جیهاندا. پسپۆڕان پێیانوایە گەڕانەوە بۆ خۆراكە كلاسیكییەكانی رۆژهەڵات ئەم ژمارەیە كەمدەكاتەوە.
لێكۆڵینەوەیەكی زەبەلاح لە ئیتالیاوە كە 26ی كانونی یەكەم لە هەمان ئاژانسدا بڵاوبۆتەوە و لەسەر 30،000 كەس كراوە، كە نێوەندی تەمەنیان 50 ساڵان بووە و 8 ساڵی خایاندووە، رۆڵی سەرسوڕهێنەری رۆنی زەیتون و سەوزە گەڵاپانەكان لە كەمكردنەوەی نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێندا روون دەكاتەوە
دوای لێكدانەوەی داتا دەستكەوتووەكان لە لێكۆڵینەوەكەوە دەركەوت، كە خواردنی ژەمێك لە سەوزەی گەڵاپان لە رۆژێكدا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن بە رێژەی 40% كەمدەكاتەوە.
هەمان لێكۆڵینەوە ئاشكرای كرد، خواردنی سێ كەوچك رۆنی زەیتون لە رۆژێكدا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن بە رێژەی 40% كەمدەكاتەوە.
شیاوی وتنە ئەو رۆنەی لە بەرهەمە گیانەوەرییەكاندا هەیە، بە پێچەوانەی ئەوەی لە زەیتون و رووەكەكاندا هەیە، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن زیاد
دەكات.
سه رچاوه سڤیل

لهسهر هێڵ نییه