.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






سڵاو لە هاوڕێیان و ئەندامانی یانەی کوردژین..
چەند ڕۆژێکە هونەرمەندی ڕەسەن و گەورەی کورد مامۆستا بەهجەت یەحیا ئەلبومێکی نوێی تۆمارکردووە بە ناوی "من کوڕی ڕۆژهەڵاتم" ،لەو ئەلبومەش دووبارە وەکو گشت ئەلبومەکانی تری هەستێکی تایبەتمان پێ دەبەخشێ بە دەنگە خۆشەکەیی و ئاوازە پڕ سۆزەکەی ،ئەلبومەکە گشت ئاوازەکان خۆی دایناوە واتە گشت ئاوازەکان بەهجەت یەحیا دایناوە وەکو زۆربەی ئەلبومەکانی ،وە هۆنراوەکان گشتی هۆنراوەی "هێمنی مام نادرن" ئەلبومەکە لە ٧ گۆرانی پێکهاتووە ، منیش حەزم کرد هۆنراوەکانی ئەو ئەلبومە نوێیەی لێرە دابنێم ،کە بەڕاستی خۆشترین کۆپلە و هۆنراوەکانی هەڵبژاردووە. بەو هیوای ببێتە جێگای ڕەزامەندیتان.
___________________
___________________
___________________
من و شەو
من هۆگری شەوی تارم هەمیشە
لەتاسەی تۆ بێدارم بوو بە پیشە
شەو خۆی کەماتەم گێڕی دووری خۆرە
کەچی هەردەم گوێی لەناڵەی منیشە
بێ نەوایە منیش دڵی بەخوێنم
گەر شەو نەبێ سەبوریم بەچی بێنم
لەیەک دەگەین هەردوو خۆرمان لێ دوورە
هاودەمێکە ڕازی لا ئەدرکێنم
شەو خۆی دەکاتە قوربانی خۆر هەڵبێ
من سەر ئەدەم جارێ ئەوم بێتە ڕێ
لە شەو و خمی من ناگەن خەڵکی ڕۆژ
دەنا دابی ئەوینیم ئەبێتە ڕێ
بەفری زەمانە
گەرچی بەفری زەمانە داویەتە سەروو ڕیشم
ئێستاش بەیادی جاران لەسەر ڕێت دائەنیشم
خۆر ئاوادەبێ و نایەی دڵم هەر چاوو لەڕێیە
لە ڕێبواران ئەپرسم کێ هەواڵی تۆی پێیە
پێم دەڵێن هەرزە گۆیان خۆری عەشقت ئاوابوو
دانیشتنی ئەم ڕێیەت بێ هوودە کردوە بە خوو
گەردی زەمانە ناگرێ شووشەی پەنجەرەی عەشقم
زامی بێتۆییم سەختە بۆیە وا گەرمە ئەشکم
خەونی ڕۆژانی لاویم خۆزگەی ساڵانی پیریم
هەمووی هەر باسی تۆیە دەفتەری یادەوەریم
پیری مەیخانە
لەسەردوو چاوانی تۆ بوومە پیری مەیخانە
وەرن سەیری دڵم کەن چ عەشقێ تیا پەنهانە
تا دواڕادەی بەدمەستی بە ئەوینی تۆ مەستم
جا ئیتر منی شاعیر چۆن خامە بگرێ دەستم
بەدابی ئەونینداری زارم هەڵبێنم بە سۆز
}ەسنی ئەوینیت بکەم بینووسم ووشەی پیرۆز
بولبول و پەروانە ئازیز مەنێ ناو یەک تای تەرازوو
ئەم بۆ عەشقە کە دەسووتێ ئەو دەخوێنێ بۆ ئارەزوو
بولبول نیم لەدوور بخوێنم پەروانەم دێم تا بسووتێم
ئەوانەی لە سووتان ناگەن ڕەنگە گەلێ شت بڵێن پێم
چوون لە پەیڤی من ناگەن هەمووی سۆزی دووریتە
پێم دەڵێن ئەو عاشقە کەسێکی بێ نەریتە
ڕێزی نەریتێ ناگرم ڕێی عەشقی تۆم لێبگرێ
گەر نەزانی سەر ڕێگەش سەد جار بەردم تێبگرێ
منم ڕابەری دەروون پڕ ئێشان
ساقی مەهێنە بۆ من لەو بادە
کەسێ دەینۆشێ کە دڵی شادە
ئیتر بەو بادە من نابم سەرخۆش
کە هەرزەمەستان ئەهێنێتە جۆش
وەرن ئاشقان وەرن دەروێشان
منم ڕابەری دەروون پڕ ئێشان
تۆ کە ناتوانی تینووم بشکێنی
باشترە ئیتر بڕۆی وازبێنی
دەڕۆم لە جۆگەی عەشقێ دەبم مەست
سەرتاپام سڕکاو پڕمکا لە هەست
من بۆ خۆم دەبمە ساقیی دەروێشان
دەبمە ڕابەری دەروون پڕئێشان
تا دەستە دەستە لەم ڕێ زۆر ئەبین
سەرمەستی عەشق و ڕوو لەخۆر ئەبین
گریانی ڕووح
گەربواری داینەوە ڕۆژگاری چەووت
جاریکی تر یەکمان بینی بەڕێکەوت
نەکەی هەروا بە نیگایەک بەڕێم کەی
بەڕووخسارما بڕوانی لێم تێدەگەی
بەفری تەمەن باریوە سەردەمێکە
هەرتاڵێکی قژم باسی خەمێکە
وەک ڕەوەندان چۆن ئەڵوەدای کوێستانن
یان برسیان چەندە لە خەمی نانن
وەک شنەی بای هۆگری پەلکی داران
وەک تینوێتی ووشکەساڵێ بۆ باران
ئاوا منیش بۆ دیدارت پەرۆشم
خەیاڵی تۆ تەنیویە بیر و هۆشم
دەستی ڕۆژگار خۆزگەی کردم بە بریا
بێ ناز کەوتم دڵم وەک کۆرپە گریا
بۆیە چاوم ئێستاش پڕ لە ئەسرینە
ساڕێژ نابێ برینی ئەو ئەووینە
هەموو تەمەن لەگەڵ خۆما ئەیگێڕم
ئەو زامەیە هەوێنی ووشە و دێرم
گوڵێ نەبووی لەپاش وەرزێ بژاکێی
ڕەنگە خۆشت نەزانی وەک من تۆ کێی
حەزێ نەبووی پاش ساڵانێ بەسەرچی
تۆ ئەو هەستەی لەگەڵ ڕووحا دەرئەچی
بێ وویستی من دەستی زەمەن وای هێنا
کەتۆ ڕووح بی من بەچی بتکەم وێنا
من کوڕی ڕۆژهەڵاتم
هەستێکە پێناسە ناکرێ غوربەتم
بەردیش گریا لە ئاهی من کە ووتم
ئەوا لێرە لە سەرما ڕەق هەڵاتم
بمبەنەوە من کوڕی ڕۆژهەڵاتم
عومرم بەخشی فیدای خۆشەویستیمان
کوا باوەشی گەرمی تۆ ئەی نیشتیمان
بۆ تۆ چوومە ژوانی مەرگ ئەی ووڵات
مەرگ بۆخۆی پەیمان شکێن بوو نەهات
لە سوتانا گۆرانیم بۆ تۆ ئەچڕی
بۆ لەئاستم وەک بەفر ساردوو سڕی
بەسەر لاشەما ڕێکە بۆ ئازادی
لای منەوە هەردەم گەردن ئازادی
ساڵانێکە
ساڵانێکە من جۆگەی ئاو تۆ شەنگەبیی پەلک شۆڕی
لەوەتەی هەم من سێبەری کپ و ماتم تۆ وەک خۆری
دە هەڵبێ با خۆرنەوازانی ئەم دڵەم گەرم دابێ
خۆری دنیا ڕوو لەمن کا بەتیشکی چاوی تۆ نابێ
من پێدەشتێ نشێوێکم تۆ هەورازی بەرز و سەختی
تینووم و تۆ هەوری تەڕی پایزێکی درەنگ وەختی
دەببارێ تاکو ڕووحی شەقاربووی من دەم با لەیەک
تۆ نابارێی تینوێتی من ناشکێنێ هیچ بادەیەک
من کۆترێکی باڵ سپیم و تۆ ئاسمانی بێ پایانی
زمانی من گەربێتە گۆ شیعر بڵێ تۆ شایانی
کە زمان لاڵە گۆ ناکا دەبێ گیانە لێم ببوری
ڕەوان بێژیی نالی دەبێ تۆ مەحبووبەی شارەزووری
____________________
بــــڕوا
***كوردژین***
لهسهر هێڵ نییه










دهستهکانیت خۆش بێت کاکه بروا گیان
ئهکبومێکی جوانه مامۆستا بههجهت یهحیا
ههمیشه شتی جوان پێشکهش دهکات سهر کهوتنی بۆ دهخوازم
سهرکهوتو بیت کاکه بروا گیان

عادهتی ئهم چهرخه وایه ، ئههل دڵ غهمگین ئهکا
شا ههمیشه ماته ، پیاده پهیلی جێی فهرزین ئهکا
لهسهر هێڵ نییه
سوپاس بۆ تۆ کاکە بڕوا.
هەمیشە جوانترین و باشترین پێشکەش دەکات ،هیوام بەردەوامیەتی.
کاتێکی خۆش بۆ تۆ.
لهسهر هێڵ نییه








دهستهکانت خۆش بێت کاکه بڕوا گیان
انشاالله 94 ساڵ تهمهنت بێت پڕ له خێر و خۆشی
ههموو هۆنراوهکان جوانن ماندوو نهبی بۆ ئامادهکردنی
هیوام شادیته

که ئهزانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گهوره ئهزانیت؟!

لهسهر هێڵ نییه
زۆر سوپاس بۆ ئەو هەستە جوانەت هاوڕێ گیان.
ئیشاللە لەگەڵ تۆشدا هەر تەمەن درێژبیت.
دووبارە دەستی مامۆستا بەهجەت خۆشبێت بۆ ئەو کارە جوانەی ،هەربژی.
کاتێکی خۆش.
لهسهر هێڵ نییه