.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






ناوه‌ندی "ناسا"، فیلمی زانستی – خه‌یالی "2012" له ده‌رهێنانی "رۆلاند ئێمریخ"ی وه‌كو خه‌راپترین فیلمی مێژوو ده‌ستنیشان كرد.
له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسێك كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له كالیفۆرنیا بهرِێوهچوو، ژماره‌یه‌ك له زانایانی ناوه‌ندی ناسا له ئه‌مه‌ریكا، رایانگه‌یاند، فیلمی زانستی – خه‌یالی "2012" له ده‌رهێنانی "رۆلاند ئێمریخ"ی له رووی زانستییه‌وه، خه‌راپترین فیلمی مێژووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی "گاردیه‌ن"، فیلمی "2012" كه ئاماژه به له‌ناوچوونی جیهان ده‌دات، ساڵی (2009) له سینه‌ماكانی جیهان نمایش كرا و داهاتێكی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێنا. ئه‌و فیلمه كه به بودجه‌یه‌كی (200) ملیۆن دۆلاری به‌رهه‌م هێنرابوو، توانی داهاتێكی (800) ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ست بێنێت.
ئه‌و راوبۆچوونه‌ی زانایانی "ناسا" دهگهرِێتهوه بۆ ئه‌و نامانه‌ی كه خه‌ڵك ئاراسته‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌یان كردووه و پرسیاری ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونی جیهانیان ئاراسته‌ی ئه‌وان كردووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه، زانایانی ناسا ماڵپهرِێكی تایبه‌تی دابمه‌زرێنن، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خه‌ڵك.
له‌و ناوه‌نده‌شدا زانایانی ناسا رێزیان له چه‌ندین فیلمی زانستی وه‌كو "پاركی ژوراسیك"، "مێترۆ پۆلیس"، "بله‌ید رانێر" و "گاتاكا" گرتووه و ئه‌و فیلمانه‌یان له رووی زانستییه وه‌كو فیلمی باش هه‌ژمار كردووه
س.PNA


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
