.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ماوەیەک بوو ، گومانی لەو ھەبوو رەفتارەکانی سەیر دەھاتنە بەرچاو درەنگتر لە ھەمیشە بۆ ماڵ دەھاتەوە ئیتر نەیدەتوانی دان بە خۆ‌یا بگرێ لە کاتێکدا فرمێسک ھێدی ھێدی لە چاوەکانی دەھاتنە خوارەوە ، جانتاکەی بەست.
لەناکاو جانتایەکی تر لە گۆشەی ژوورەکە سەرنجی راکێشا ، ویستی بیکاتەوە ،گشت ئەو رەمزانەی کە بە بیری دەھاتنەوە تاقی کردنەوە بەلام نەکرایەوە توورە بوو جانتای فرێ داا لەو بەرپەرێک بەرپەرەکان ھەلدران چاوەکانی درەوشانەوە
یەکەمین وێنە کە پێکەوە گرتبوویان لەوبەر شتێکی تر سەرنجی راکێشا ، بەستەیەکی بچووک کەبە دیاری پێشکەشی کرابوو لێدانی دڵی زیاتر بوو بەستەکەی کردەوە ھەمان ئەنگوستیکەی کە ھەرکاتێک لەبەردەم زێرنگەر تێدەپەڕی خۆنوێنی دەکرد لەگەل یادداشتێک کەلە سەری نوسرابوو
(ئازیزەکەم ، لەدایک بوونت پیرۆز ، بۆ دواکەوتنم لەو ماوەیەدا داوای لێبووردن دەکەم پێوست بوو زۆرتر کار بکەم تاکو بتوانم ئەم دیاریە پێشکەشت بکەم)
لە ناکاو ھاتەوە بیری کە جانتا چۆن کرایەوە ، تەماشایی رەمزی جانتای کرد تەنیا شتێک کەبە فکری نەدەھات
شەمەزاری لە رووخساری شەپۆلی دا چونکە رەمزی جانتا ژمارەیەک نەبوو جگە لە رێکەوتی لە دایک بوونی
ئاماده‌کردنی :نيگـار
تایبه‌ته به کـــوردژین

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆرجوانه ده ست خۆش گیان به هیوای به رده وا میت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سۆپاس نازیله بۆ پەیامەکات زۆر پێ خۆش حال بۆم کە چیرۆک بە دل بوو
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه نیگار گیان
زۆر جوانه هه‌ر بژیت
به هیوام کاری جوانترت ببینین
سه‌ربه‌رز بیت

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سۆپاس خه مه بۆ پەیامەکات زۆر پێ خۆش حال بۆم کە چیرۆک بە دل بوو
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Nigar (2011-01-22 14:30:20)
له‌سه‌ر هێڵ نییه