❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوڕێت هه‌یه ‌که‌ له ‌شوێنی کاره‌که‌ت بێزارت بکات؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-14 08:49:29

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234
WindowsXPFirefox

هاوڕێت هه‌یه ‌که‌ له ‌شوێنی کاره‌که‌ت بێزارت بکات؟

هاوڕێت هه‌یه ‌که‌ له ‌شوێنی کاره‌که‌ت بێزارت بکات؟
ڕێنمایه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
ڕاهێنه‌ری ده‌روونی- سوید

کێشه‌ت هه‌یه‌له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی سه‌ر کاره‌که‌ت یان به‌رپرسی کاره‌کات؟ شتێك که‌تۆ بێزار بکات یان وزه‌یه‌کی زۆرت لێببات؟ یان شتێك لێی تێنه‌گه‌یت که‌بۆ به‌و شێوه‌یه‌بێت؟
له‌و بڕوایه‌دام هه‌موومان ڕووبه‌ڕووی یه‌کێك له‌م کێشانه‌‌ئه‌بینه‌‌وه، به‌ڵام ته‌کنیکێکی ئاسان هه‌یه‌که‌یارمه‌تیت ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بێزاری و توڕه‌بووونه‌ڕزگارت ببێت.
به‌م شێوه‌یه‌بکه:
- باشترین کار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌که‌بگه‌ڕێیت به‌دوای ئه‌و شتانه‌دا که‌له‌یه‌ك ئه‌چن له‌نێوان‌تۆو که‌سه‌کی تردا نه‌ك ئه‌و شتانه‌ی که‌جیاوازن.
- بیر بکه‌ره‌وه‌له‌وه‌ی که‌ئێوه‌هه‌ردووکتان مرۆڤن، هه‌ردووکتان له‌یه‌ك وڵاتدا ئه‌ژین، له‌یه‌ك شاردا، له‌یه‌ك کاتدا له‌سه‌ر زه‌وین، وه‌هه‌ردووکتان له‌یه‌ك کارگه‌یان شوێندا کارده‌که‌ن بۆ هه‌مان ئامانجیش. هه‌تا ئێستا نزیکه‌ی سه‌د میلیارد مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ژیاوه‌و ئێستا ته‌نها 10% ی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژی، ئێوه‌ئه‌و هه‌موو له‌یه‌کچوونه‌تان هه‌یه. ئێوه‌به‌هه‌مان زمان قسه‌ئه‌که‌ن، هه‌ردووکتان ئه‌تانه‌وێت دڵتان خۆشبێت، ئێوه‌هه‌ردووکتان سه‌رکه‌وتن و شکستان به‌سه‌رهاتووه، هه‌روه‌ها دوچاری خه‌م و خۆشی بوون له‌ژیانتاندا. هه‌ردووکتان مناڵبوون، له‌وانه‌یه‌ئێستا ئێوه‌هه‌رووکتان مناڵتان هه‌بێت، له‌وانه‌یه‌هه‌ردووکتان پێتان خۆشبێت که‌کاره‌که‌تان سترێسی که‌م بێت و ژیانی ده‌ره‌وه‌ی کارکردنتان به‌خۆشی به‌سه‌ربه‌رن. له‌وانه‌یه‌هه‌ردووکتان حه‌زتان له‌هه‌مان مۆسیك و گۆرانی بێت و هه‌مان فلیمتان به‌لاوه‌خۆشبێت و هه‌رووکتان ڕقتان له‌ناهه‌قی بێت.
- به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌به‌شوێن له‌یه‌کچوونه‌کانتاندا بگه‌ڕێن زۆر شتی تر هه‌یه‌ که ‌من نه‌منووسیوه، بۆتان ئاسانتر ئه‌بێت که‌بگه‌نه ‌ته‌بایی و یه‌کترتان قبوڵ بێت که‌هه‌ندێ شتتان له‌یه‌ك نه‌چێت.
- ئه‌وه‌ی که‌تۆ زۆرترین بیری لێده‌که‌یته‌وه‌زۆرتر ڕووده‌دات، بۆیه‌ئه‌بێت بیر له‌وه‌بکه‌یته‌وه که‌چ شتێك یه‌کتان ئه‌خات نه‌ك له‌یه‌کتان جیا بکاته‌وه.
- لێره‌دا مه‌به‌ستم له‌وه‌نیه‌که‌ئیتر تۆ ئه‌بێت حه‌ز له‌هه‌مووشتێك بکه‌یت که‌ئه‌و ئه‌یکات، به‌ڵام ئاسانتر ئه‌بێت که‌خۆت بخه‌یته‌باری ئه‌و که‌سه‌یتره‌وه‌و بزانیت که‌زۆرشتتان هه‌یه‌که‌له‌یه‌ك ئه‌چێت. به‌هامان شێوه‌یه‌ش تۆ واز له‌و سه‌رئێشه‌و بیرکردنه‌وه‌خراپانه‌ئه‌هێنیت که‌هه‌میشه‌به‌بینینی ئه‌و یان قسه‌کردنی په‌ست و بێزار ببیت. تۆ ده‌توانیت له‌باتی به‌فیڕۆدانی ئه‌و هه‌موو وزه‌یه‌بۆ ئه‌و شته، وزه‌کانت به‌کار بهێنی بۆ شتێك که‌دڵت خۆش ئه‌کات.

وه رزشى ده رونى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-29 18:11:18

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: هاوڕێت هه‌یه ‌که‌ له ‌شوێنی کاره‌که‌ت بێزارت بکات؟

dastt xosh bet hawnaz gean sarkawtwwbet

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net