❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌ردی زراو ( Gallstones )

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-14 10:02:53

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

به‌ردی زراو ( Gallstones )

به‌ردی زراو ( Gallstones ) : --
به‌ردی زراو بریتین له‌ ته‌نی ڕه‌ق که‌ له‌ به‌رد ئه‌چن و له‌ ناو کیسی زراودا دروست ئه‌بن، له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ بچوك بن به‌قه‌د زیخێك، یان‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بن به‌قه‌د تۆپێکی گۆڵف ببن.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-96e8183331.jpg
کیسی زراو ئۆرگانێکی کیسه‌یی بچوکه‌ له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لای ڕاستی سك دا و ئه‌که‌وێته‌ ژێر جگه‌ر له‌ خوار په‌راسوی چواره‌م له‌ لای ڕاست.
کیسی زراو به‌شێکه‌ له‌ سیسته‌می زراو (  biliary system ) که‌ جگه‌ر و په‌نکریاس پێکی ئه‌هێنن و کاریان دروست کردنی ماده‌ی زراو و هه‌ندێ ئه‌نزیمی هه‌رس کردنن.
زراو (  Bile ) بریتیه‌ له‌ شله‌یه‌ك که‌ جگه‌ر دروستی ئه‌کات بۆ هه‌رس کردنی چه‌وریه‌کان و چه‌ند ماده‌یه‌کی وه‌ك کۆلیستیرؤڵ و بلیروبین (bilirubin ) ی تیایه‌ که پاشه‌ڕۆیکه‌‌ له‌ ئه‌نجامی تێکشاندنی خڕۆکه‌ سوره‌کانی خوێن له‌ جگه‌ردا دروست ئه‌بێت، زراو له‌ کیسی زراودا پاشه‌که‌وت ئه‌کرێت تا کاتی به‌کارهێنانی.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83642f81d8.jpg
هۆکار و مه‌ترسیه‌کانی  (  Causes, incidence, and risk factors )
هۆکاره‌کانی به‌ردی زراو جیاوازن، به‌ڵام دوو جۆر به‌ردی زراوی سه‌ره‌کی هه‌ن
•    ئه‌و به‌ردانه‌ی له‌ ماده‌ی کۆلیستیرۆڵ (  Cholesterol ) دروست ئه‌بن که‌ باوترین جۆری به‌ردی زراون.
•    جۆری دوهه‌م ئه‌و به‌ردی زراوانه‌ن که‌ به‌ هۆی زۆری‌ ماده‌ی بلیروبین (  Bilirubin ) له‌ زراودا دروست ئه‌بن
هه‌روه‌کو ئاماژه‌مان پێ دا ماده‌ی زراو (  Bile ) بریتیه‌ له‌ شله‌یه‌ك که‌ له‌ جگه‌ر دا دروست ئه‌کرێت و یارمه‌تی له‌ش ئه‌دات له‌ هه‌رس کردنی چه‌وری دا و پیك هاتوه‌ له‌ ئاو، کۆلیستیرۆڵ، خوێکانی زراو هه‌روه‌ها ماده‌ی کیمیایی تر وه‌ك بلیروبین و به‌م جۆره‌ به‌ردانه‌ش ئه‌وترێت به‌ردی ڕه‌نگاوی (  Pigment Stones ) سه‌باره‌ت به‌ بونی ڕه‌نگه‌کانی ماده‌ی زراو تیایاندا.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-43b725c597.jpg
به‌ردی زراو له‌ ژنان دا و سه‌رو ته‌مه‌نی 40 ساڵی، ئه‌مریکیه‌کان و هه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی تردا باو تره، هه‌روه‌کو چۆن بۆ ماوه‌ییش ڕۆڵی خۆی هه‌یه‌ واته‌ له‌ خێزانه‌کاندا له‌وانه‌یه‌ دوباره‌ ببنه‌وه‌.‌
ئه‌م هۆکارانه‌ی خواره‌وه‌ش وا له‌ مرۆڤ ئه‌کات که‌ له‌بار تر بێت بۆ دروست کردنی به‌ردی زراو: --
•    کاتێ کیسی زراو نه‌توانرێت به‌ باشی و به‌ ته‌واوی خاڵی ‌بێته‌وه ( نمونه‌ کاتی دوگیانی ژنان ).
•    ‌هه‌ندێ نه‌خۆشی که‌ وا له‌ جگه‌ر ئه‌کان زۆر زیاتر ماده‌ی بلیروبین دروست بکات وه‌ك جۆرێك له نه‌خۆشی که‌م خوێنی درێژخایه‌ن ( chronic hemolytic anemia ) که‌ ئه‌بێته‌ هۆی شیبونه‌وه‌ی خڕۆکه‌ سوره‌کانی خوێن به‌ ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن.
•    هه‌وکردنی که‌ناڵه‌کانی زراو هه‌روه‌ها کۆبونه‌وه‌ و نیشتنی چه‌وری به‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ جگه‌ر دا ( تشمع الکبد  - Liver Cirrhosis ).
•    نه‌خۆشی شه‌کره‌.
•    چاندنی مۆخی ئێسك و ئۆرگانه‌کانی تر بۆ ئه‌خۆش.
•    دابه‌زاندنی کێشی له‌ش زۆر به‌ خێرایی به‌ تایبه‌تی خواردنی که‌م ووزه‌ (کالۆری که‌م بێت ).
•    ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن خواردنیان ئه‌درێتێ له‌ ڕێگای ده‌ماره‌کانیانه‌وه‌ ( intravenous feedings )
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-dee67861d2.jpg
نیشانه‌کانی (  Symptoms ) : --
زوربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ردی زراویان هه‌یه‌ هه‌رگیز هه‌ست به‌ هیج نیشانه‌یه‌ك ناکه‌ن و زوربه‌ی جار پێ ئه‌زانرێت له‌ کاتی ئه‌نجامدانی هه‌ندێ پشکنینی ڕۆتین بۆ هه‌ر هۆیه‌کی تر وه‌ك ئه‌نجام دانی سۆنه‌رێك بۆ ناوسك یان وێنه‌یه‌کی تیشك وه‌ یان نه‌شته‌رگه‌ری ناوسك بۆ هه‌ر نه‌خۆشیه‌کی تر بێت.
هه‌ندێ جار ئه‌گه‌ر به‌ردێکی گه‌وره‌ که‌ناڵی کیسی زراو یان که‌ناڵی سه‌ره‌کی زراو بگرێت ئه‌وا نه‌خۆشه‌که‌ هه‌ست به‌ ئازارێکی تیژ ئه‌کات له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لای ڕاستی سکی یان له‌ ناوه‌ڕاستی سکی دا و ئازاره‌که‌ نامێنێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌که‌ بچێته‌ به‌شی یه‌که‌می ڕیخۆڵه‌ باریکه‌وه‌ که‌ به‌ دوانزه‌گرێ ناسراوه‌ و که‌ناڵی سه‌ره‌کی زراوی پێوه‌ به‌ستراوه‌ له‌ له‌شی مرۆڤ دا.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a285beafa4.jpg
ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌ش له‌وانه‌یه‌ له‌ هه‌ندێ نه‌خۆش دا ڕو بده‌ن : --
•    ئازار له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لای ڕاستی سك یان ناوه‌ڕاستی سکی نه‌خۆشه‌که، و ئازاره‌که‌ دێت و ئه‌ڕوات وله‌وانه‌یه‌ تیژ یان ئازارێکی نا دیاری له‌سه‌رخۆ بێت و هه‌ندێ جار‌ بچێت بۆ پشت یان خوار شانی ڕاست و زۆر جار به‌ چه‌ند خوله‌کێکی که‌م دوای ژه‌مه‌ خواردنه‌کان دێت‌.
•    تا لێ هاتن
•    زه‌رد بونی پێست و سپێنه‌ی چاو واته‌ زه‌ردویی ( Jaundice ).
•    هه‌ست کردن به‌ ناڕه‌حه‌تی و پڕی له‌ ناوسك دا.
•    هه‌ندێ جار پیسایی نه‌خۆشه‌که‌ ڕه‌نگی قوڕێکی مه‌یله‌و ڕه‌ساسی په‌یدا ئه‌کات (  Clay-color Stool ).
•    دڵ تێکهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه‌.

بۆ ده‌ستنیشان کردنی نه‌خۆشیه‌که‌ پێویست به‌م پشکنین و تاقی کردنه‌وه‌ پزیشکیانه‌ ئه‌کان : --
•    سۆنۆگرافی بۆ سکی نه‌خۆشه‌که (  Abdominal Ultrasound )‌.
•    سی تی سکان بۆ سکی نه‌خۆشه‌که‌ (  CT – Scan ).
•    ئێم ئاڕ ئای بۆ زراو و په‌نکریاس که‌ به‌ (  MRCP ) ناو ده‌برێت.
      ئه‌م دوو پشکنینه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ ناو خه‌ڵکدا به‌ ئه‌شیعه‌ی ته‌نوری ناسراون.
•    نازوری ناوسك بۆ زراو و په‌نکریاس که‌ به‌ (  ERCP ) ناو ده‌برێت.
•    پشکنینی ڕێژه‌ی ماده‌ی بلیروبین له‌ خوێندا.
•    پشکنین و تاقی کردنه‌وه‌ی کاره‌کانی جگه‌ر ( Liver Function Tests ).
•    پشکنینی ئه‌نزیمی په‌نکریاس.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d2d6f46371.jpg
چاره‌سه‌ر کردنی به‌ردی زراو 
•    نه‌شته‌رگه‌ری.
هه‌روه‌کو ئاماژه‌مان پێ دا له‌ سه‌ره‌وه‌، هه‌ندێ که‌س که‌ به‌ردی زراویان هه‌یه‌ هیچ کاتێك هه‌ست به‌ نیشانه‌کانی ناکه‌ن و به‌ ڕێکه‌وت له‌ کاتی ئه‌نجام دانی سۆنه‌ر بۆ هه‌ر هۆیه‌کی تر بێت ئه‌دۆزرێته‌وه‌ که‌واته‌ له‌وانه‌یه‌ پێویستیان به‌ نه‌شته‌رگه‌ری نه‌بێت هه‌تا نیشانه‌کانی به‌ دیار ئه‌که‌ون.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ab21cbe46c.jpg
به‌ گشتی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ نیشانه‌کانیان تیا ده‌رئه‌که‌وێت نه‌شته‌رگه‌ریان پێویسته‌، ئینجا یه‌کسه‌ر یان دوای ماوه‌یه‌کی کورت.
پێشتر نه‌شته‌رگه‌ری کردنه‌وه‌ی سك (  Laparotomy ) و لابردنی کیسی زراو ڕێگا ئاساییه‌که‌ بوو بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که‌ به‌رده‌کان هیچ ماکێك یان شوێنکاری تری نه‌بوو له‌ سه‌ریان، به‌ڵام له‌ ئێستادا ئه‌م جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ زۆر به‌ که‌می ئه‌نجام ئه‌درێت له‌ جیهاندا و له‌ کوردستانیش که‌مه‌.
ئێستا ته‌کنیکی باو بۆ نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌ بریتیه‌ له‌ ئامێری لاپرۆسکۆپ (  laparoscopic cholecystectomy ) که‌ پێویست به‌ کردنه‌وه‌ی سکی نه‌خۆش ناکات و ته‌نها کونی بچوك له‌ سکی نه‌خۆشه‌که‌دا ئه‌کرێت بۆ بردنه‌ ژوره‌وه‌ی به‌شه‌کانی ئامێره‌که‌ و پڕۆسه‌یه‌کی زۆر خێرایه‌ و ئاسانه‌ بۆ نه‌خۆشه‌که‌ و ستافه‌ پزیشکیه‌که‌ش و نه‌خۆشه‌که‌ زوو چاك ئه‌بێته‌وه‌ و زوربه‌ی کات نه‌خۆشه‌که‌ هه‌مان ڕۆژ یان ڕۆژی داهاتو نه‌خۆشخانه‌ به‌جێ ئه‌هێڵێت.
•    چاره‌سه‌ر به‌ ده‌رمان
هه‌ندێ جار ده‌رمانی وه‌ك کینۆدیۆکسی کۆلیك ئه‌سید (chenodeoxycholic acids  ) به‌ شێوه‌ی حه‌ب ئه‌درێت به‌و نه‌خۆشانه‌ی که‌ به‌ردی زراویان هه‌یه‌ له‌ جۆری به‌رده‌کانی کۆلیستیرۆڵ بۆ توانه‌وی به‌رد، هه‌رچه‌نده‌ له‌وانه‌یه‌ پێویست بکات بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ یان زیاتریش ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ وه‌ربگرێت تا کار بکات و له‌ هه‌مان کاتدا له‌وانه‌شه‌ په‌یدا ببنه‌وه‌ دوای ته‌واو بونی چاره‌سه‌ره‌که‌، به‌ڵام بۆ هه‌ندێ نه‌خۆش باشه‌ که‌ نه‌توانریت نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ بکرێت ته‌نانه‌ت به‌ ئامێری لاپرۆسکۆپیش.
ڕێگایه‌کی دیاری کراو و زانراو نییه‌ بۆ پێشگیری له‌ دروست بونی به‌ردی زراو، به‌ڵام بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان تیا ده‌رئه‌که‌وێت خوراکی که‌م چه‌وری و که‌م کردنه‌وی کێشی له‌شیان سودمه‌نده ته‌نها‌ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی نیشانه‌کانی نه‌خۆشیه‌که‌.

تایبه‌ت به‌ کوردژین
ئاماده‌ کردنی باپیره
سود وه‌رگیراوه‌ له‌ کتێبی
Schwartz's Principles of Surgery, Ninth Edition‌
وێنه‌کان به‌ گه‌ڕان له‌ گۆگڵ وه‌رگیراون.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-14 10:29:48

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: به‌ردی زراو ( Gallstones )

ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا باپیره‌ گیان بۆ بابه‌ته‌ به‌نرخه‌کانت
یاخوا له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ بیت به‌هیوای به‌رده‌وامیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-14 11:05:54

نازیله‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: Germany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-23
دواترین سه‌ردان: 2011-08-11
په‌یامه‌كان: 516
WindowsSafari

Re: به‌ردی زراو ( Gallstones )

ده‌سته‌کانت خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-14 11:15:46

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: به‌ردی زراو ( Gallstones )

یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت هه‌ر ساغ بن پاپیره‌ گیان
ماندوو نه‌بیت ، به‌ راستی بابه‌تێکی زۆر زۆر جوانت ئاماده‌ کردوه‌
به‌ هیوام کامه‌ران و به‌خته‌وه‌ر بیت بمێنی بۆمان
،،،
باپیره‌ گیان پرسیارێ ، ئه‌وه‌ که‌ یه‌کێ ئه‌ڵێن زراوی ته‌قیوه‌ بۆچی ئه‌ته‌قێ ؟
زراو ئه‌گه‌ر بته‌قێ ئینسان ئه‌مرێ ؟ هه‌نێ که‌س ئه‌ڵێن زراوی ده‌رهێناوه‌ ئه‌وه‌ چۆن ئه‌مێنێ ؟
هه‌ر بمێنی به‌ سه‌رکه‌وتوویی

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-01-14 12:32:27

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: به‌ردی زراو ( Gallstones )

SoZi گیان، نازیله‌ گیان، xama گیان
له‌ پێشدا ده‌سته‌کانی ئێوه‌ی به‌ڕێز خۆش بێت که‌ کاتی خۆتان به‌خشی به‌ بینینی بابه‌ته‌که‌ی من.
زۆر شادمان بووم که‌ به‌ دڵتان بوو ...

Xama گیان کیسی زراو ته‌نها کیسێکه‌ بۆ پاشه‌که‌وت کردنی مادده‌ی زراو، جا کاتێ به‌هۆی بونی به‌رد تیایان دا و دواییش هه‌و کردنی ده‌ر ئه‌هێنرێت هیچ شوێنکارێکی ئه‌وتۆی نابێت له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و که‌سه‌ به‌ڵکو که‌ناڵه‌که‌ی ڕاسته‌وخۆ ئه‌چێته‌وه‌ سه‌ر ڕیخۆڵه‌ی دوانزه‌ گرێ و ئه‌و کاته‌ تکه‌ تکه‌ خۆی ئه‌چێته‌ ناو ڕیخۆڵه‌که‌وه‌ بۆ هه‌رس کردنی چه‌وری و جیاوازیه‌که ته‌نها‌ له‌وه‌دا ئه‌بێت که‌ چه‌وری له‌ ڕیخۆڵه‌ی دوانزه‌گرێ دا هه‌بێت یان نا ئه‌و هه‌ر ئه‌ڕژێته‌ ناوی به‌ واتایه‌کی تر پێویست بێت یان نا، به‌ڵام به‌‌ گشتی هیچ شوینکارێکی ئه‌وتۆی نییه‌.

کاکه‌ xama گیان ماده‌ی زراو پێکهاته‌یه‌کی کیمیایی ئه‌وتۆی هه‌یه‌ که‌ به‌ ئاسانی چه‌وریه‌ ئاوێته‌کانیش تێك ئه‌شکێنێت و هه‌رسیان ئه‌کات جا ئه‌گه‌ر بته‌قێت و بڕژێت به‌ سه‌ر جگه‌ردا که‌ به‌شێکه‌ له‌ سیسته‌مه‌که‌ی خۆی ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ خانه‌کانی جگه‌ر ئاسانتر تێك ئه‌شکێنێت و هه‌رسی ئه‌کات و جگه‌ریش یه‌کێك له‌ هه‌ره‌ ئۆرگانه‌ گرنگه‌کانی له‌شی مرۆڤه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-01-14 13:56:39

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: به‌ردی زراو ( Gallstones )

یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت باپیره‌ گیان
خۆزگه‌ باپیره‌یه‌کی وه‌ک تۆم هه‌بووایه‌
ده‌ی تۆ له‌ جێی باپیره‌می فه‌رقت نیه‌
هیوامه‌ هه‌میشه‌ سه‌رکه‌وتوو بیت
تا ئێستا ئه‌وه‌م نه‌ئه‌زانی ، وتم که‌ بته‌قی مرۆڤ ئه‌مرێ ، ئه‌ی چۆن لای ئه‌به‌ن نامرێ
یه‌عنی ئیلاقه‌ی به‌ رژێنه‌ ترشه‌ڵۆکه‌که‌وه‌ هه‌یه‌ کاتێک مرۆڤ ئه‌کوژێ نه‌ک زراوه‌که‌ خۆی
هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-02-28 14:01:12

sweet snow
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-28
دواترین سه‌ردان: 2011-11-14
په‌یامه‌كان: 11
WindowsFirefox

Re: به‌ردی زراو ( Gallstones )

way yaxwa dasakant xoshbet zor basuda sarkawtw bit 42

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-02-28 16:27:33

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: به‌ردی زراو ( Gallstones )

به‌ڕێزان xama گیان، sweet snow گیان
ده‌سته‌کانی ئێوه‌ش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانتان
شادمان بوم که‌ بابه‌ته‌که‌تان به‌ دڵ بوو
شاد و ته‌مه‌ن درێژ بن بۆ کوردژین و باپیره‌ی خۆتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-02-28 17:05:45

دلۆڤان
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-13
دواترین سه‌ردان: 2013-01-01
په‌یامه‌كان: 466
WindowsSafari

Re: به‌ردی زراو ( Gallstones )

ده‌سته‌کانت خۆش بێت باپیره‌ گیان بۆ بابه‌ته‌ به‌نرخه‌کانت
به‌راستی زۆر زۆر به‌سووده‌ هه‌ سه‌ركه‌وتوو بیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13048796011.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-03-06 16:16:04

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: به‌ردی زراو ( Gallstones )

به‌ڕێز dlovan41 گیان ده‌سته‌کانی تۆی به‌ڕێزیش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم
شاد و ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ کوردژین و باپیره‌ی خۆت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net