.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











گێزه‌ر بۆچی باشه؟
گێزه‌ر به‌یه‌كێك له‌و میوانه داده‌نرێت كه سوودی زۆر ده‌گه‌یه‌نێت به ته‌ندروستی مرۆڤ، گرنگی گێزه‌ر له‌وه‌دایه كه له‌پێكهاته‌كه‌یدا بڕێكی زۆر له‌و ئهنزیمو ڤیتامین‌و خوێیانه‌ی تێدایه كه ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ به‌رده‌وام پێویستییه‌كی زۆری پێیان هه‌یه.
دوای شیكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی گێزه‌ر ده‌ركه‌وتووه، كه له هه‌ر 100 گرام گوێزهردا 0.6 گرام پرۆتین‌و 0.3 گرام چهوریو 30 میللی گرام كالیسیۆم‌و 0.6 میللی گرام ئاسن هه‌یه.
هه‌روه‌ك گێزه‌ر به‌یه‌كێك له‌و میوانه داده‌نرێت كه سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی ڤیتامین بی یهكو ڤیتامین بی دوو ڤیتامین بی شهشو ڤیتامین سی‌و ڤیتامین كهیو پۆتاسیۆمه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه گێزه‌ر به سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی مادده‌ی بێتا-كاروتین داده‌نرێت كه له هه‌ر 100 گرام گوێزهردا بڕی 3.62 میللیغرام له‌و مادده‌یه هه‌یه.
زۆرینه‌ی توێژینه‌وه‌كان جهختدهكهنهوه له‌سه‌ر ئه‌و راستییه‌ی كه به‌كارهێنانی رۆژانه‌ی گێزه‌ر به‌رزترین رێژه‌ی مادده‌ی بیتا-كارتین بۆ له‌شی مرۆڤ دابین ده‌كات، یه‌كێك له‌باشترین سیفه‌ته‌كانی ئه‌و میوه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه زۆر به‌خێرایی هه‌رس ده‌كرێت.
شاره‌زایانی بواری چاره‌سه‌ری سروشتی له چین زۆر جه‌خت له‌سه‌ر بهكارهێنانو خواردنی گێزه‌ر ده‌كه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی گه‌ده‌و كۆئه‌ندامی هه‌رسیان هه‌یه، هه‌روه‌ك به باشترین چاره‌سه‌ری سروشتی داده‌نێن بۆئه‌و كه‌سانه‌ی سستی جنسییان هه‌یه‌و بهچارهسهرێكیش داده‌نرێت بۆ نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله.
نوێترین توێژینه‌وه‌كانیش ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه گێزه‌ر رۆڵێكی ئێجگار كاریگه‌ری هه‌یه بۆ وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی تووشبوون به جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌دا، به‌شێوه‌یه‌ك توانراوه زانستیانه بسه‌لمێنرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی رێژه‌ی مادده‌ی بیتا- كاروتین له له‌شیاندا كه‌مه دووهێنده زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شێرپه‌نجه هه‌یه به‌رانبه‌ر به‌وانه‌ی رێژه‌ی ئه‌و مادده‌یه له له‌شیاندا ئاساییه یان زیاتره.
ئه‌و توێژینه‌وانه سوودێكی دیكه‌ی گێزه‌ریش ده‌خه‌نه به‌رچاوی هاوڵاتیان كه ئه‌و میوه‌یه ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا ده‌توانێت بگۆڕێت بۆ ڤیتامین ئه‌ی كه ئه‌و ڤیتامینه‌ش زۆر گرنگه بۆ گه‌شه‌كردنی خانه ته‌ندروسته‌كانی له‌شمان هه‌روه‌ك یاریده‌ده‌رێكی زۆر باشه بۆ به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێزكردنی ماسولكه‌كان.
به‌پێی راپۆرتێكیش كه گۆڤاری «health mad»ی پزیشكی بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌پێكهاته‌ی گێزه‌ردا بڕێكی زۆر ترشه‌ڵۆكی فۆلیك هه‌یه كه بریتییه له كۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامینه‌كانی بی و ئه‌و ڤیتامینانه‌ش رۆڵێكی چالاكیان هه‌یه له نه‌هێشتنی رهگو ریشه‌ی ئه‌و خانانه‌ی ده‌بنه‌هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ك بوونی مادده‌ی پۆتاس له پێكهاته‌ی گێزه‌ردا یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری خوێن.
هاولاتى


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت باوانه‌که‌م
بابه‌تێکی به سوده
شاد و ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ کوردژین و باپیره‌ی خۆت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه





زورسوباس بابيره كيان .........هيوادارم توش سه ركه وت وبيت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن marko zangana (2011-01-14 16:34:48)
له‌سه‌ر هێڵ نییه