.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












(نورە) ی خوشكم مرد
خوشكەكەم كەمە كەمە ڕووی زەرد بووەوە و لاشەی بەرەو لاوازی دەچوو... بەڵام وەكو خوویەك هەردەم خەریكی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بوو... كاتێ بە شوێنیدا دەگەڕام دەمبینی لە سەر بەرماڵەكەی و لە كڕنۆشدایە و دەستەكانی بۆ ئاسمان بەرز كردووەتەوە.. بەم شێوەیە.. بەیانیان و ئێواران و لە نیوە شەودا هەرگیز ماندوو نابێت و هەرگیز بێزار نابێت... وە منیش بەردەوام بووم لە خوێندنەوەی گۆڤارە هونەرییەكان.. بە زۆری تەماشای ڤیدیۆم دەكرد و بە تەواوی ئەركەكانی خۆم جێ بە جێ نەدەكرد وە لە ئەنجامدانی نوێژەكانمدا سست بووم.. پاش ئەوەی ئامێری ڤیدیۆكەم داخست گوێم لە دەنگی بانگ بوو كە لە مزگەوتەكانەوە بەرز بووەوە منیش بەرەو جێگای خەوتنم ڕۆیشتم... لە جێگەی نوێژكردنەكەیەوە خوشكەكەم بانگی كردم.. گوتم:- بەڵێ چیت دەوێ (نورە) ؟ بە دەنگێكی تیژەوە پێی گوتم:- مەنوو تاكو نوێژی بەیانی دەكەیت.. بەڵێ:- ماوەیەكی ماوە بۆ نوێژی بەیانی چونكە ئەوەی كە گوێم لێ بوو بانگی یەكەم بوو... ئەمجار بە دەنگێكی پڕ لە سۆزەوە بانگی كردم:- (هەنا) وەرە لە تەنیشتم دانیشە...
منیش هەرگیز نەمدەتوانی داواكارییەكانی پشت گوێ بخەم... هەستم دەكرد قسەكانی پاك و بێگەردو ڕاستن.. بەڵێ.. چیت دەوێ ؟ دانیشە.... ئەوا دانیشتم چیت دەوێ ؟ بە دەنگێكی نەرمەوە گوتی: {كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ} (57) سورة العنكبوت ماوەیەك بێ دەنگ بوو ئەمجار پرسی:- ئایە باوەڕت بە مردن هەیە ؟ بەڵێ باوەڕم پێی هەیە.. ئایە باوەڕت هەیە كە لە سەر هەموو بچوكێك و گەورەیەك پرسیارت لێ دەكرێت ؟ بەڵی... بەڵام خودای گەورە بەخشندە و میهرەبانە و تەمەنیش درێژە... گوتی:- ئەی ئەوە نییە ((هند)) كە تەمەنی لە تۆ منداڵ تر بوو كەچی بە ڕووداوی ئۆتۆمبیل مرد.. ئەی فڵان كەس و فڵان كەس..مردن تەمەن نازانێت و تەمەن نابێتە پێوەرێك بۆی.... وەڵامم دایەوە.. من خۆم لە تاریكی دەترسم و تۆیش بە مردن ترساندمت.. ئێستا چۆن بنوم ؟ وامزانی ڕازی بووی لە سەر ئەوەی كە لەم پشووەدا لە گەڵماندا بێیت بۆ سەیران... لە ناكاودا.. دەنگی گۆڕا منیش دڵم دەستی بە لەرزین كرد.... ڕەنگە ئەم ساڵ گەشتێكی دوور بكەم... بۆ جێگایەكی تر... دەستم بە گریان كرد... بیرم لە نەخۆشیە خراپەكەی كردەوە كە پزیشكەكان بە نهێنی بە باوكمیان گوتبوو:- ڕەنگە ئەم نەخۆشییە ڕێگەی نەدات تەمەنێكی زۆر بكات..
ئەمجار بە دەنگێكی بە هێزەوە گوتی:- هەمومان كۆچ دەكەین و ئەم دونیایە بە جێ دەهێڵین یان بۆ بەهەشت وە یاخود بۆ دۆزەخ... شەوت شاد... بە پەلە بەرەو لای ڕۆیشتم... وە دەنگەكەی ئێستایش لە گوێمدا دەزرنگێتەوە... خوا ڕێنموییت بكات... نوێژەكانت لە بیر نەچێت... لە كاتژمێر هەشتی بەیانی گوێم لە دەنگی دەرگاكەم بوو... ئێستا كاتی هەڵسانم نییە... گریان... دەنگ و هاوار... چی بووە ؟. حاڵی نورە تێك چووە و باوكم بردوویەتی بۆ نەخۆشخانە...إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ.. ئەمساڵ ناچین بۆ سەیران.. پاش چاوەڕوانییەكی زۆر لە پاش كاتژمێری یەكی نیوەڕۆ تەلەفونمان بۆ باوكم كرد كە لە نەخۆشخانە بوو گوتی:- ئێستا دەتوانن سەردانی (نورە) بكەن.. بە پەلە... دایكم پێی گوتم:- دەنگی باوكت بە دەنگی كەسێكی دەكرد كە دڵنیا نەبێت و دەنگی گۆڕا بوو.. سواری ئۆتۆمبیل بووین دایكم بە تەنیشتمەوە دانیشتبوو دوعای بۆ دەكرد ئەو كچێكی باشە و گوێڕایەڵە.. چووینە ژوورەوە بۆ نەخۆشخانە كە پرسیارمان كرد.. پەرستیارەكە گوتی:- ئەو لە ژووری (العناية المركزة) یە و ئێستایش دەتانبەم بۆ لای دایكم چووە ژوورەو منیش بە تەنیشتیەوە ڕاوەستا بووم پاش دوو خولەك دایكم هاتە دەرەوە و نەیدەتوانی فرمێسكەكانی خۆی بشارێتەوە...
پاشان ڕێگایان دا كە من بڕۆمە ژوورەوە و سڵاوی لێ بكەم بە مەرجێك زۆر قسەی لە گەڵدا نەكەم... ئێستا حاڵت چۆنە (نورە) ؟ ئەی خۆ دوێنێ باش بوو.. ئەی چیت بە سەر هات ؟ لە پاش ئەوەی توند دەستی گرتم وەڵامی دامەوە و گوتی:- ئێستا من زۆر باشم سوپاس بۆ خوا، گوتی:- بیرم لەو ئایەتە دەكردەوە كە خوای گەورە دەفەرموێت:- {وَالْتَفَّتِ السَّاقُ بِالسَّاقِ * إِلَى رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ الْمَسَاقُ}سورة القيامة (29-30)(هەنا) گیان داوات لێ دەكەم كە دوعام بۆ بكەی چونكە ڕەنگە من بەم زووانە بگەمە یەكەم ڕۆژ لە ڕۆژەكانی ڕۆژی دوایی.. فرمێسكێك لە چاوم بەربووەوە لە پاش ئەوەی كە گوێم لەو قسانە بوو دەستم كرد بە گریان... ئاگام لە خۆم نەما كە من لە كوێم.. چاوەكانم بەردەوام فرمێسكی لێ دەباری لە گەڵ ڕۆژ ئاوابوونی ئەو ڕۆژە خەماوییەدا كچی خاڵم چووە ژوورەوە بۆ لای ئەمجار كچی مامم.. ڕوداوەكان بە پەلە ڕوودەدەن ئامادە بووان زۆر بوون... دەنگەكان زۆر بوون.. تێكەڵ بوون.. تەنها یەك شت هاتە بەر گوێم و زانیم ئەویش... [نورە مرد ] ئەی خوایە من لە كوێم ؟ چی ڕوو دەدات ؟ باوەڕ بكەن تەنانەت توانای گریانم نەمابوو.... نورە دوعای ڕێنمویی بۆ دەكردم بە چاوی فرمێسكاوییەوە لە شەوگاری درێژدا كاتێ كە باسی مردن و لێپرسێنەوەی بۆ دەكردم.. ئەمشەو یەكەم شەوی ئەوە لە ناو گۆڕدا... ئەی خودایە رەحم بە (نورە) بكە و گۆڕەكەی بۆ ڕوناك بكەرەوە... ئەوە جێگای نوێژكردنەكەی ئەوە.. ئەوە قورئانەكەیەتی.. ئەوە بەرماڵەكەیەتی.. ئەوە... ئەوە... بەڵكو ئەوە كراسە پەمەیەكەیەتی كە هەردەم دەیگوت:- ئەم كراسە دەشارمەوە بۆ ڕۆژی شوو كردنم...
وه رگیرا و له سایتی به هه شت
لهسهر هێڵ نییه