❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نووشته‌ و جادو و بورجه‌كان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-14 19:45:19

نازیله‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: Germany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-23
دواترین سه‌ردان: 2011-08-11
په‌یامه‌كان: 516
WindowsSafari

نووشته‌ و جادو و بورجه‌كان

كورته‌باسێك له‌سه‌ر نووشته‌ و جادوو



بسم الله‌ الرحمن الرحيم


الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على المبعوث رحمة للعالمين نبينا محمد وعلى آله وصحبه والتابعين ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين..دواتر
خوێنه‌ری به‌رێز السلام عليكم ورحمة الله‌...

به‌رێزانم سه‌لام و ره‌حمه‌تی خودای گه‌وره‌ برژێت به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی هه‌موومان ان شاء الله‌ ...يه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی دوای دابرانێكی زۆر بۆتانم ئاماده‌ كردووه‌ بريتيه‌ له‌ باسكردنێكی بچووك له‌سه‌ر فێلی نووشته‌و جادوو ...هتد...



به‌ريزانم جادوو و فاچی و نووشته‌ی ناشه‌رعی و ده‌ستبرين و خورافيات و بانگه‌شه‌ی غه‌يب وه‌ بانگه‌شه‌ی كه‌رامات و تيكه‌لبوونی استدراجی شه‌يتان له‌لايه‌ن به‌شيك له‌خه‌لكی مووسلمان له‌گه‌ل كه‌رامات.كه‌ به‌ده‌گمه‌ن ده‌بينرێت له‌به‌ر ئه‌و هۆيه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی باسی ناكات و نايليت و له‌خوودی خۆی ئامانج نيه‌ جيگه‌ی باسكردن و پياهه‌لدان نيه‌)يه‌كيكه‌ له‌ديارده‌ فريوده‌ره‌كانی به‌شيك له‌خه‌لكی ئه‌مرۆی جيهانی ئيسلامی و ولاتی خۆمان عيراق و كوردستان ئه‌وه‌نده‌ ديلی بن ده‌ستی خه‌رافه‌ و عورفی خه‌راپ و نه‌ريتيكی نه‌شيا و له‌گه‌ل رووحی ئيسلامدا بووه‌ ئه‌وه‌نده‌ پيكراوی ده‌ستی دووژمنانی ده‌ره‌وه‌ی نيه‌


برا و خوشكی موسلمانم ئيمرۆ ئه‌وه‌نده‌ خه‌لك دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ له‌ ئيسلام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێخێكی ده‌ستبر و هيچ نه‌زانی بينيوه‌جۆره‌ها درۆ و فيل و دوونيا ويستيان لی بينيوه‌ ..هه‌ر بۆيه‌ ئه‌م كرداره‌ ناشرينانه‌ بۆته‌ هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ چه‌نده‌ها كه‌س له‌ ئيسلام ته‌نانه‌ت بوونه‌ته‌ دوژمنی ئيسلام
ئه‌م ووتاره‌ی كه‌ باسی ده‌كه‌م له‌سه‌ر ته‌وه‌ريكی زۆر زۆر گرينگه‌ ده‌رباره‌ی سيحر و قاوه‌گرتنه‌وه‌ و بورجه‌كان ..ئه‌فسانه‌ و خورافه‌ له‌هه‌موو ميلله‌تێكدابوونی هه‌يه‌ و ره‌واجيكی يه‌كجار زۆری هه‌يه‌ .به‌لام له‌ناو ئيمه‌ی موسلمان كه‌ خاوه‌نی قورئان و سوونه‌تی پێغه‌مبه‌رين ص نابيت ئه‌م جۆره‌ خورافه‌يه‌ بمينيته‌وه‌ ..ده‌بيت هه‌موو لايه‌ك هۆشيار ببنه‌وه‌
بۆ نموونه‌ له‌ هنديستان په‌رستگا درووست ده‌كه‌ن مشكی تيدا به‌خيو ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌و هه‌موو عه‌قل گه‌وره‌ييه‌وه‌ ده‌ڵێن :كاتيك كه‌مردين رۆحه‌كه‌مان ده‌چێته‌ ناو جه‌سته‌ی مشكه‌كانه‌وه‌ و له‌دواييدا به‌رز ده‌بيته‌وه‌ بۆلای خوا.......وه‌


هه‌روه‌ها له‌هه‌ندێك په‌رستگاياندا جۆرێك په‌رستن هه‌يه‌ كه‌ ٢٥دۆلار ده‌دات به‌ماريك و شير ده‌بات له‌په‌رستگاكه‌ ده‌يداته‌ ماره‌كه‌ ...هتد.......ئێمه‌ی ئوممه‌تی پيغه‌مبه‌ريش ص خاوه‌نی گه‌وره‌ترين نيعمه‌ت كه‌ قورئانه‌ وه‌ خاوه‌نی به‌ عزه‌تترين پێغه‌مبه‌ ر و سوننه‌ته‌كانی كه‌ محمده‌ ص كۆمه‌ليك داهينرا وی زۆر خه‌راپ هه‌ن وه‌ك هاواركردن و پارانه‌وه‌ بۆ غه‌يری خودای تبارك و تعالی بلی ئه‌ی فلان مه‌رقه‌د يان فلان شيخ يان فلان >>>يان زۆری تريش ..ئه‌وه‌ی ناخۆشه‌ ئه‌و كارانه‌ له‌ژير ناوی ئيسلام و سێبه‌ره‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن .
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه‌ وسلم)ده‌فه‌رموێت: (من أتی عرافا فسأله‌ عن شیء لم تقبل صلاة أربعین لیلة)واته‌: (هه‌ركه‌سێ بچێته‌ لای فاڵگره‌وه‌یه‌ك _ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی زانینی غه‌یب ئه‌كات _وه‌ پرسیاری لێبكات له‌ شتێك ئه‌وه‌نوێژی لێقبوڵ ناكرێت چل شه‌و)


وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه‌و سلم ده‌فه‌رموێت(من أتی عرافا أو كاهنا فصدقه‌ بما یقول فقد كفر بما أنزل علی محمد)صحیح الجامع 5939 واته‌: (هه‌ركه‌سێ بچێته‌ لای فاڵ گره‌وه‌یه‌ك یان ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی غه‌یب ئه‌كات -ئه‌ڵی ئه‌زانی چی ڕوده‌دات له‌ داهاتوودا-وه‌ به‌ڕاستی بخاته‌وه‌ له‌وه‌ی ئه‌یڵێ به‌ڕاستی بزانی ئه‌وه‌ كوفری كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ دابه‌زیوه‌ بۆ سه‌ر محمد -كه‌ قورئانه‌-)

به‌رێزانم لێره‌دا چه‌ند سوودمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت له‌م فه‌رموودانه‌دا
يه‌كه‌م .ئه‌وه‌ی ته‌نها بۆ پرسیار بچێته‌ لای فاڵ گره‌وه‌كان ته‌نها پرسیارین لێبكات و بڕوایان پێ نه‌كات ئه‌وا تاوانێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه‌ و چل ڕۆ نوێژی لێ وه‌رناگیرێت.


دووهه‌م.ئه‌وه‌ی پرسیاریان لێ بكات و به‌ڕاستیان بزانێ ئه‌وه‌ كوفری كردووه‌ به‌ قورئان چونكه‌ له‌ قورئاندا له‌ چه‌ندین ئایه‌ت ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ته‌نها خودای گه‌وره‌ غه‌یب ئه‌زانێت.


ئیتر با ئاگاداربین چونكه‌ ئێستا ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ جۆره‌ كاسبیه‌ك و خه‌ڵكێك ڕووی تێكردووه‌ به‌ داخه‌وه‌یش خه‌ڵكی زۆریش بڕوایان پێئه‌كات و ئاچێته‌ لایان بۆ چاك بوونه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشی و نوشته‌كردن و چه‌ندین شتی تریش زۆر به‌داخه‌وه‌ خه‌ڵكی ئه‌ونده‌ نه‌فام هه‌یه‌ كه‌سی وا هه‌یه‌ كه‌ خۆی شه‌له‌له‌ و له‌سه‌ر جێگا كه‌وتووه‌ و كه‌ڕو لاڵه‌ به‌وه‌ تێگه‌یشتون كه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ردانی بكه‌ن ئیتر شفای بۆ دێت و مرازیان دێته‌ دی !!باشه‌ بۆ بیر ناكاته‌وه‌ ئه‌ی خودای گه‌وره‌ ئه‌قڵی نه‌داوینه‌تێ؟ باشه‌ بۆ ناتوانێ خۆی چاك بكاته‌وه‌؟!ده‌با به‌س به‌داوای خورافات و شتی پڕو پوچ بكه‌وین با بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ دینی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام تا له‌ دونیاو قیامه‌ت به‌خته‌وه‌ربی


وه‌ رگیراوا له‌ islamuzhian

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-14 19:57:43

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE

Re: نووشته‌ و جادو و بورجه‌كان

dastakant xoshbet baheway bardawamet

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-14 20:02:34

نازیله‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: Germany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-23
دواترین سه‌ردان: 2011-08-11
په‌یامه‌كان: 516
WindowsSafari

Re: نووشته‌ و جادو و بورجه‌كان

سوپاس بۆ په‌ یامه‌که‌ت هاوڕی گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net