❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / <هاوکاری>پێویستم به‌ بابه‌تێکی زینده‌وه‌رزانیه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هــاوکـــاری
  •  » <هاوکاری>پێویستم به‌ بابه‌تێکی زینده‌وه‌رزانیه‌


#1 2011-01-10 16:11:38

Rebeen Sarbast
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-23
دواترین سه‌ردان: 2026-03-18
په‌یامه‌كان: 2196
WindowsMSIE7

<هاوکاری>پێویستم به‌ بابه‌تێکی زینده‌وه‌رزانیه‌

سڵاو و ڕێز ئه‌م کاته‌تان باش
پێویستم به‌ بابه‌تێکه‌ له‌ بواری ڕۆشن بیری جنسی دا
ئایا چۆن ژینگه‌ کار ده‌کاته‌ سه‌ر زۆر بون و په‌ره‌سه‌ندن له‌ کاتی جوت بون دا (((چۆن ژینگه‌ کار ده‌کاته‌ سه‌ر دابه‌ش بونی هێلکه‌ و دروست بونی منداڵی دوانه‌ یان سیانه‌ یان چواره‌ یان ته‌نها منداڵێک)))

Kurdzhin
کـورد ئـەبـەد نـاگـاتـە مـەقـسـەد نـۆکـەری بـێـگـانـەیـە
دودڵــن پـیـسـن لـەگـەڵ یـەک بـۆیـە وا بـێ لـانـەیـــە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-14 08:37:58

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234
WindowsXPFirefox

Re: <هاوکاری>پێویستم به‌ بابه‌تێکی زینده‌وه‌رزانیه‌

پیسبوونی ژینگه کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر کێشی کۆرپه

زۆر ئۆتۆمۆبیلی ‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌بنه هۆکاری پیسبوونی ژینگه و ده‌رئه‌نجامی کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤ ده‌که‌نه سه‌‌ر گه‌شه‌کردنی کۆرپه‌ی ‌ناو سکی دایکان. توێژه‌رانی "University of Medicine and Dentistry" بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که تا چه‌ند ته‌نگه‌ژه‌ له‌سه‌ر دایك له‌سه‌ره‌تا و کۆتایی دووگیانیدا زیاتر بێت، ئه‌وه‌نده منداڵ به‌ته‌واوه‌تی گه‌شه‌ ناکات.

ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی بڵاوکراوه له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Epidemiology and Community Health"دا ده‌ریده‌خه‌ن، که هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ داتای 336 هه‌زار منداڵان کراوه و ئه‌و منداڵانه‌ش له‌نێوان ساڵی 1999 بۆ 2003دا له "New Jersey" له‌دایکبوون.

پسپۆرانی به‌ریتانی وه‌ك "Patrick O'Brien" له "Royal College of Obstetricians and Gynaecologists" ڕوونی ده‌کاته‌وه، که پێویسته ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییه لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بکرێت. هه‌روه‌ها ده‌کرێت چه‌ندان فاکته‌ری دیکه‌ی وه‌ك خۆراك ڕۆڵی گرنگ له تێکچوونی پێگه‌یشتنی کۆرپه‌دا ببینن.

ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی "David Rich" سوودی له زانیارییه‌کانی به‌یاننامه‌ی له‌دایکبوونی منداڵان وه‌رگرت. دوای وه‌رگرتنی زانیارییه‌کانیش توێژه‌ران نه‌خشه‌یه‌کییان کێشا، که تێیدا زانیاری وه‌ك باوه‌ڕ، باری هاوسه‌رێتی، ئاستی خوێنده‌واری، ئه‌گه‌ری جگه‌ره‌کێشانی دایکان شوێنی نیشته‌جێبوونییان له‌ساتی خستنه‌وه‌ی منداڵدا. زانیاری له‌سه‌ر پیسبوونی ڕۆژانه‌ی ژینگه توێژه‌ران له "US Environmental Protection Agency" ‌ده‌ستیان که‌وت.

له‌هه‌نگاوی داهاتوودا داتای وێستگه‌کان وه‌رگیران. ئه‌و داتایانه‌ش ئاماژه‌ بوون بۆ پیسبوونی ژینگه‌ له دووری ده کیلۆمه‌تری له شوێنی نیشته‌جێبوونی دایکانه‌وه، که پزیشکانیان له تێكچوونی ته‌ندروستییان له‌ئاکامی پیسبوونی هه‌وا ئاگادار کردبوویه‌وه. ده‌رئه‌نجام توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که ئه‌و منداڵانه‌ی که‌مێك یان زۆر که‌م کێش بوون، دایکه‌کانیان ئاستێکی خوێنده‌واری ئه‌وتۆیان نه‌بووه و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فرۆئه‌مه‌ریکی بوون و جگه‌ره‌کێش بوون و بێ مێرد ژیاون. به‌ڵام هه‌روه‌ها پاش لێکدانه‌وه‌ی فاکته‌ره‌کانی دیکه، په‌یوه‌ندی نێوان ته‌نگژه‌ی زۆر له‌ئاکامی پیسبوونی ژینگه و که‌می گه‌شه‌کردنی پزه هه‌ر وه‌ك خۆی مایه‌وه.

ژینگه به‌هۆی ئۆتۆمۆبیله‌وه به‌ دوو شێوه پیس ده‌بێت: گه‌ردیله ورده‌‌کانی سووتی دووکه‌ڵ و دووهه‌م ئۆکسیدی نایترۆجین. گه‌ردیله‌ ده‌رچووه‌کان له ئه‌گزۆزی ئۆتۆمۆبیله‌وه ده‌توانن له‌ناو سییه‌کانی مرۆڤدا که‌ڵه‌که ببن. گه‌ردیله‌ی وردی وه‌ك PM 2.5 ده‌توانن بچنه قوڵایی شانه‌کانی مرۆڤه‌وه، به‌پێی "BBC" به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه و نه‌خۆشییه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌وه چه‌ند بارێکی مردن ڕوویداوه، که ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به پیسبوونی ژینگه‌وه هه‌بووه.

مه‌ترسی که‌مبوونه‌وه‌ی کێشی کۆرپه به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز له چوار میکرۆگرام بۆ هه‌ر مه‌ترێکی چوارگۆشه‌یه‌ك به‌رز ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها مه‌ترسی له ده به‌ش بۆ هه‌ر ملیاردێك دووهه‌م ئۆکسیدی نایترۆجین به‌رز ده‌بێته‌وه. تا ئێستا توێژه‌ران هۆکاری کاریگه‌ری پیسبوونی ژینگه له‌سه‌ر گه‌شه‌کردنی پزه به‌ته‌واوه‌تی نازانن.

لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر ده‌ریانخستبوو، که پیسبوونی ژینگه ده‌بێته هۆکاری گۆڕینی چالاکی خانه‌کان و که‌مبوونه‌وه‌ی بڕی ئۆکسجین و خۆراکی وه‌رگیراو له‌لایه‌ن کۆرپه‌ی سکی دایکانه‌وه.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

BBC
xozga

------------------------------

گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی مناڵ
نووسینی : توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی

ئاشکرایه‌ کاتێک مناڵ له‌دایک ده‌بێت هیچ ده‌رباره‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی نازانێت و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ پێداویستیه‌کانی کتوپڕه‌ و ڕه‌چاوی ده‌وروبه‌ر و ژینگه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی ناکات ، که‌ی برسی بوو ده‌بێت بخوات که‌ی خه‌وی هات ده‌خه‌وێت و که‌ی پاشه‌ڕۆی دانا دایده‌نێت . به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی گۆشکردنی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ مناڵ له‌تاکێکی بایۆلۆژیه‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ که‌سێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ، یه‌که‌م که‌س له‌ژیانی مناڵدا به‌شدار ده‌بێت له‌م پرۆسه‌یه‌دا دایکه‌ پاشان باوک و ئه‌ندامانی تری خێزان . ئامێزی گه‌رمی دایک و پرۆسه‌ی شیر پێدان و لای لایه‌ کردن و ئیمائاته‌کانی دایک به‌ڕووی مناڵدا تێکڕا ئه‌و وروژێنه‌رانه‌ن که‌ مناڵ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆیان ده‌بێت . ده‌روونناسان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆکن که‌ پێنج یان شه‌ش ساڵی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی مناڵ قۆناغێکی زۆر گرنگ و هه‌ستیاره‌ له‌ژیانی تاکدا ، چونکه‌ له‌م قۆناغه‌دا مناڵ به‌ئاسانی کاری لێده‌کرێت و توانای فێربوونی زۆره‌ ، شاره‌زایی و فێڵی که‌مه‌ . بۆیه‌ ئه‌م قۆناغه‌ به‌به‌ردی بناغه‌ی که‌سێتی مرۆڤ داده‌نرێت بۆ پاشه‌ڕۆژ ، ده‌روون دروستی و نه‌خۆشی ، خێرخوازی و شه‌ڕه‌نگێزی ، گۆشگیری و کراوه‌یی ، له‌ژیانی که‌سه‌کاندا تاڕاده‌یه‌کی زۆر به‌نده‌ به‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی سه‌ره‌تای ژیانی مناڵی . هه‌ر له‌م قۆناغه‌دا به‌شێکی زۆر له‌ نه‌ریت و بیروباوه‌ڕ و سۆزه‌کان و ڕێباز و ئاڕاسته‌کان داده‌مه‌زرێن ، ئه‌م ڕاستیانه‌ش لێکۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ کلینیکی و ئه‌نثرۆپۆلۆژیه‌کان سه‌لماندوویانه‌ ، بۆنموونه‌ : خێڵی ( ئه‌رابش ) که‌یه‌کێکه‌ له‌خێڵه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌فه‌ریقیا ، که‌سه‌کانی ئه‌م خێڵه‌ به‌وه‌ ناسراون که‌ لێبورده‌ن و هێمن و له‌سه‌رخۆن و هاوڕێیه‌تی و گیانی یارمه‌تی زۆره‌ له‌نێوانیاندا .. ڕقیان له‌خۆزاڵکردن و کێبه‌رکێیه‌ ، خۆبه‌زلزان و شه‌ڕه‌نگێز نین ، هۆکاری ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ پۆزه‌تیفانانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌مناڵ له‌م خێڵه‌دا جێگای خۆشه‌ویستی و سۆزی خێزانه‌ ، هه‌رکاتێک برسی بوو دایکی شیری ده‌داتێ و شیرپێدانه‌که‌ی دایکیشی بۆ ماوه‌ی درێژ ده‌بێت ، دایک بۆ هه‌رشوێنێک بڕوات مناڵه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات ، واته‌ په‌یوه‌ندیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی تۆکمه‌ و توندوتۆڵ مناڵ گرێ ده‌دات به‌دایک و خێزانه‌وه‌ بۆیه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی لادروست ده‌بێت که‌ دونیا خێر و چاکه‌یه‌ .. خه‌ڵکی هه‌موو چاکن . پێچه‌وانه‌ی ئه‌م خێڵه‌ ، خێڵی ( مودوگومر ) که‌ هاوسێی ئه‌م خێڵی ( ئه‌رابش )ه‌ ، که‌سه‌کانی ئه‌م خێڵه‌ شه‌ڕه‌نگێز و توندڕه‌و و توندوتیژن ته‌نانه‌ت ئافره‌ته‌کانیشیان چونکه‌ به‌مناڵی مامه‌ڵه‌ی زۆر توندوتیژیان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت ، بۆنموونه‌ له‌دایک بوونی مناڵ به‌ڕووداوێکی بێزراو له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن چونکه‌ هه‌ر له‌وساته‌ی دایک دووگیان ده‌بێت ئیتر باوک له‌په‌یوه‌ندی ده‌وه‌ستێت به‌ هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه‌ ئه‌مه‌ش په‌رچه‌کردارێکی خراپ دروست ده‌کات لای ئافره‌ته‌که‌ به‌تایبه‌تی و خێزان به‌گشتی بۆیه‌ تێڕوانینێکی خراپیان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌رامبه‌ر به‌هاتنه‌ دنیای مناڵه‌وه‌ لادروست ده‌بێت ، مناڵ له‌م خێڵه‌دا له‌سه‌ر سه‌به‌ته‌یه‌کی زبر داده‌نرێت و به‌زه‌حمه‌ت به‌ده‌م داواکانیه‌وه‌ ده‌چن به‌تایبه‌تی برسێتی ، دایک بۆماوه‌ی کورت شیر ده‌دات به‌ کۆرپه‌ و له‌که‌شێکی توندوتیژدا ده‌یداتێ ، لێدان و جنێودان و ئازاردان پانتاییه‌کی گه‌وره‌ ده‌گرێت له‌مامه‌ڵه‌کانی گه‌وره‌کان به‌تایبه‌ت دایک به‌رامبه‌ر مناڵ ، هه‌ربۆیه‌ هه‌ر له‌مناڵیه‌وه‌ مناڵ هه‌ست ده‌کات له‌دونیایه‌کی توندوتیژ و بێبه‌زه‌یی و بێسۆزدایه‌ له‌پاشه‌ڕۆژدا ئه‌میش هه‌روا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات .
لێکۆڵینه‌وه‌ کلینیکیه‌کانیش به‌هه‌مان شێوه‌ گه‌لێک ڕاستییان خستۆته‌ ڕوو له‌وانه‌ : په‌یوه‌ندی دایک به‌مناڵه‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌قۆناغی شیره‌خۆریدا کاریگه‌ریه‌کی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر مناڵ چونکه‌ دایک و مناڵ له‌کاتی شیرپێداندا هه‌ڵوێستێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ ، هه‌تا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ پۆزه‌تیفانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت هێنده‌ کاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر باری ده‌روونی و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی مناڵ ، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش ڕاسته‌ . هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌کانی مناڵ به‌باوک و ئه‌ندامانی تری خێزانه‌وه‌ ڕۆڵی گه‌وره‌ ده‌گێڕێت له‌ دیاریکردنی خاڵه‌ لاواز و به‌هێزه‌کانی که‌سێتی مرۆڤ له‌پاشه‌ڕۆژدا .
له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێش چوونی ته‌مه‌نی مناڵ هه‌روه‌ک چۆن له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ژیری و ده‌روونیه‌وه‌ گه‌شه‌ ده‌کات به‌و شێوه‌یه‌ش له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و گه‌شه‌ ده‌کات دوای ئه‌وه‌ی ته‌نها دایک له‌ژیانیدا بوونی هه‌بوو ورده‌ ورده‌ که‌سانی تریش دێنه‌ ناو بازنه‌ی بایه‌خپێدانه‌کانی مناڵه‌وه‌ وه‌ک باوک و خوشک و برا و خزمی نزیک و ئه‌و که‌سانه‌ی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی پته‌ویان هه‌یه‌ به‌خێزانه‌وه‌ ، به‌ڵام له‌که‌سانی نامۆ و میوان ده‌سڵه‌مێته‌وه‌ و به‌گریان و هاوار و دوورکه‌وتنه‌وه‌ وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌ریه‌کانی ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ ئه‌داته‌وه‌ ، پاشان له‌گه‌ڵ زیادبوونی توانا جه‌سته‌ییه‌کانی و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی له‌ڕووی وشه‌ و فێربوونی زمانی ئاخاوتنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی تر په‌یدا ده‌کات که‌بریتیه‌ له‌ په‌یوه‌ندی به‌مناڵانی دراوسێ و گه‌ڕه‌که‌وه‌ یان مناڵانی خزم و که‌س و کاره‌وه‌ ، له‌م قۆناغه‌دا مناڵ کێشه‌ی زۆرده‌بێت چونکه‌ ناتوانێت هێڵه‌کانی مافی خودی و مافی مناڵه‌کانی تر له‌یه‌ک جیابکاته‌وه‌ ، خۆپه‌رست ده‌بێت و ده‌ستدرێژی ده‌کاته‌ سه‌ر مافی که‌سانی تر ، بۆ نموونه‌ پڕ ده‌داته‌ که‌ل و په‌لی یاری هاوڕێکانی و چاو له‌سه‌ر که‌ل و په‌لی مناڵی تر داده‌نێت ، کینه‌کێشی ( الغیرة ) پانتاییه‌کی گه‌وره‌ ده‌گرێت له‌ڕه‌فتار و گوفتاریدا بۆیه‌ ئه‌رکی دایک و باوکه‌ ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی مناڵ بکه‌ن و چاره‌سه‌ری بکه‌ن نه‌ک به‌توند و تیژی ڕوبه‌ڕووی ببنه‌وه‌ و گرێی ده‌روونی بۆ مناڵ دروست بکه‌ن و تووشی ئاڵۆزی ده‌روونی و ڕه‌فتاری بکه‌ن .
مناڵ له‌ژێر ساباتی خێزاندا و له‌ناو ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ناو خێزاندا تا ئاستێکی سنووردار گه‌شه‌ ده‌کات ، به‌ڵام هێنده‌ی پێناچێت و له‌ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا مناڵ ڕوو ده‌کاته‌ قوتابخانه‌ و له‌و جیهانه‌ی که ‌ناز و خۆشه‌ویستی زۆری پێده‌به‌خشرێت ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاژێرێک داده‌بڕێت و ده‌چێته‌ جیهانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێوه‌ که‌ ده‌موچاوه‌کان و مامه‌ڵه‌کان و یاسا و ڕێساکان جیاوازن له‌وانه‌ی ئه‌م له‌سه‌ریان ڕاهاتووه‌ . قوتابخانه‌ ئه‌و ژینگه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ تازه‌یه‌ ده‌بێت بۆ مناڵ که‌ په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێت و گه‌شه‌ ده‌کات ، مناڵ ڕوبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک ئه‌رکی نوێ ده‌بێته‌وه‌ ، چیتر ئه‌و پێگه‌ دیاره‌ی نامێنێت که‌ له‌ماڵه‌وه‌ هه‌یبووه‌ چونکه‌ له‌قوتابخانه‌دا ئه‌و مناڵێکه‌ وه‌ک هه‌موو ئه‌و مناڵانه‌ی تر که‌ تێکڕا قوتابین و به‌یه‌ک چاو ته‌ماشا ده‌کرێن ، هه‌ربۆیه‌ یه‌کێک له‌هه‌ره‌ سووده‌کانی قوتابخانه‌ بۆ مناڵ لێسه‌ندنه‌وه‌ی خودگه‌رایی ( مرکزیة الذات ) ه‌ که‌ زاڵه‌ له‌سه‌ر ڕه‌فتار و گوفتاری و له‌ خۆپه‌رستیدا به‌رجه‌سته‌ بووه‌ ، هه‌میشه‌ پیتی ( م ) به‌زه‌قی له‌ گوفتاری مناڵ پێش چوونه‌ قوتابخانه‌ ده‌رده‌که‌وێت ، وه‌ک ( خۆم .. هی خۆمه‌ .. و..هتد ) ، به‌ڵام دواتر له‌قوتابخانه‌ تێده‌گات که‌ هه‌ر تۆ نیت به‌ڵکو ئێوه‌ن ، بۆ نموونه‌ تۆپ له‌ قوتابخانه‌دا ته‌نها موڵکی یه‌ک مناڵ نیه‌ به‌ڵکو موڵکی هه‌مووانه‌ .. به‌هه‌مان شێوه‌ شته‌کانی تریش ، مناڵ له‌قوتابخانه‌ ناچار ده‌بێت مل بدات بۆ ڕێسا و یاساکانی ئه‌و ژینگه‌یه‌ ، فێری ئه‌وه‌ ده‌بێت که‌ مافی که‌سانی تر پێشێل نه‌کات و ژماره‌ی هاوڕێکانی زیاتر ده‌بن و یاریه‌کان زیاتر به‌کۆمه‌ڵ ده‌کرێن ، ئه‌گه‌رچی ئه‌م قۆناغه‌ش هه‌وراز و نشێوی زۆر ڕووده‌دات له‌په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی مناڵدا به‌ڵام دواجار ئه‌م ژینگه‌ نوێیه‌ به‌خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌ داده‌نرێت له‌ژیانی مناڵدا و کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر که‌سێتی مناڵ .
ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه‌ بۆکردنه‌ ده‌بێت په‌یوه‌ندیه‌کی توندوتۆڵ هه‌بێت له‌نێوان خێزان و قوتابخانه‌دا ، هه‌روه‌ها توێژه‌ره‌ ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌بێت ڕۆڵی به‌رچاو بگێڕن ، بۆئه‌وه‌ی مناڵ به‌ ئاڕاسته‌یه‌کی له‌بار و باشدا بڕوات و گرفته‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی چاره‌سه‌ر بکرێت . هه‌روه‌ها مامۆستایان ده‌بێت وه‌ک په‌روه‌ده‌کارێکی دڵسۆز ڕۆڵی خۆیان ببینن له‌ ڕواندنی بیر و باوه‌ڕ و بۆچوونی باش و پۆزه‌تیفانه‌ له‌ هزری مناڵدا .
ئه‌ومناڵانه‌ی کێشه‌ی ڕه‌فتاریان هه‌یه‌ و توانای هه‌ڵکردن و گونجاندنی کۆمه‌ڵایه‌تیان که‌مه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا به‌تایبه‌تی له‌ قوتابخانه‌دا ده‌بێت توێژه‌ری ده‌روونی یان کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ووردی له‌و ڕه‌فتاره‌ی بکۆڵێته‌وه‌ و له‌مێژووی ژیانی .. ژینگه‌ی ماڵه‌وه‌ .. شێواز و مامه‌ڵه‌ی دایک و باوکی له‌ماڵه‌وه‌ تاکو بگاته‌ سه‌ره‌داوی هۆکاره‌کان و چاره‌سه‌ر و ڕێنمایی گونجاویان پێشکه‌ش بکات .
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی مناڵ به‌شێوه‌یه‌کی دروست به‌ڕێوه‌ بچێت ده‌بێت خۆمان له‌توندوتیژی و مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو به‌دوور بگرین ، له‌جێی ئه‌مانه‌ سۆز و خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی باڵ به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا بکێشێت . ئه‌و مناڵانه‌ی له‌ ڕه‌وشی دژوار و ئاڵۆز و خراپی په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا گه‌شه‌ ده‌که‌ن ، نه‌ له‌مناڵی و له‌ گه‌وره‌ییاندا ناتوانن په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی دروست و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ که‌سانی تر و ده‌وروبه‌ردا ببه‌ستن .
زۆر جار ڕووده‌دات له‌ئه‌نجامی شێوازی په‌روه‌رده‌یی هه‌ڵه‌ی دایک و باوک یان مامۆستا له‌قوتابخانه‌ مناڵ دووچاری کرێی که‌مسه‌ری ( عقدة النقص ) که‌ وای لێدێت له‌هه‌ڵوێسته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بسڵه‌مێته‌وه‌ و که‌سێکی گۆشه‌گیر بێت ، بۆیه‌ ئه‌و مناڵانه‌ی دووچاری ئه‌م کێشانه‌ دێن نایانه‌وێت له‌ چالاکیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن و هه‌رجاره‌ به‌ بیانوویه‌ک خۆیان ده‌دزنه‌وه‌ ، له‌مبارانه‌دا دایک و باوکان یان مامۆستایان ده‌که‌ونه‌ لۆمه‌ و سه‌رزه‌نشت کردنی مناڵه‌که‌ و تاوانباری ده‌که‌ن به‌بێده‌سه‌ڵات و شه‌رمن و هیچ له‌بارانه‌بوو له‌کاتێکدا مناڵه‌که‌ هیچ تاوانی نیه‌ و بۆته‌ قوربانی شێوازی په‌روه‌رده‌یی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌کان . یان زۆر جار ده‌بینین دایک و باوکان له‌مناڵه‌کانیان ده‌خوازن که‌ وه‌ک که‌سێکی گه‌وره‌ هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن ، ئه‌مه‌ش زه‌وتکردنی مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی مناڵه‌ و بێبه‌شکردنیه‌تی له‌ دنیای بێگه‌ردی مناڵێتی ، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که‌مناڵ نه‌زانێت ڕه‌فتاری گونجاو له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی گونجاودا بکات له‌پاشه‌ڕۆژدا .
ئه‌و مناڵانه‌ی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیان به‌و ته‌نگژه‌ و قه‌یرانانه‌دا ده‌ڕوات ، له‌گه‌وره‌ییشیاندا هه‌رواده‌بن ته‌نانه‌ت له‌ژیانی هاوسه‌رێتیشیاندا دووچاری ته‌نگژه‌ی پێکه‌وه‌ ژیان ده‌بن یاخود ڕه‌فتاری ناشایسته‌ ده‌رهه‌ق به‌ڕۆڵه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن . ده‌بێت په‌روه‌رده‌کاران بزانن که‌ مناڵان ده‌بێت په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان له‌ژێر چاودێریدا بێت به‌تایبه‌تی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له‌گه‌ڕه‌ک و شوێنی یاری بنیات ده‌نرێن ، چونکه‌ کۆمه‌ڵی هاوڕێ و هه‌ڤاڵ کاریگه‌ری زۆر ده‌که‌نه‌ سه‌ر که‌سێتی مناڵ به‌تایبه‌تی له‌دوای قۆناغی چوونه‌ قوتابخانه‌ . بۆیه‌ ده‌بێت نه‌ک هه‌ر دایک و باوکان ته‌نانه‌ت مامۆستایانیش ده‌کرێت ڕۆڵێکی باش یان خراپ بگێڕن له‌ پێگه‌یاندنی که‌سایه‌تی مناڵدا .
نه‌گونجانی مناڵ له‌گه‌ڵ ژینگه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی جا له‌گه‌ڵ هاوڕێی گه‌ڕه‌ک بێت یان له‌قوتابخانه‌ به‌ڵگه‌ی ناته‌واویه‌که‌ له‌گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی مناڵه‌که‌ ( بێجگه‌ له‌و حاڵه‌تانه‌ی که‌ نه‌خۆشی ده‌روونی یان ژیری کاریگه‌ریان هه‌یه‌ ) .
هه‌ندێک جار به‌هۆی نازدانی زۆر یان گرتنی مناڵ و بێبه‌شکردنی له‌ هاوڕێیه‌تی کردنی هاوته‌مه‌نانی خۆی و ڕێگه‌ گرتن له‌به‌شداریکردنی مناڵ له‌چالاکیه‌کاندا وه‌ک یاری به‌کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ هاوڕێیاندا ، مناڵ تووشی گرفت ده‌بێت له‌ دروستکردن و پێکهێنانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی ، بۆیه‌ ده‌بێت دایک و باوکان بزانن که‌ بۆ گه‌شه‌ کردنی سروشتیانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی مناڵه‌کانیان ڕێگرن نه‌بن له‌م بواره‌دا به‌ڵکو ده‌بێت هانده‌ر بن به‌ڵام به‌مه‌رجێک له‌ژێر چاودێریدا بێت مناڵه‌که‌ و فه‌رامۆشی نه‌که‌ن چونکه‌ له‌م قۆناغه‌دا به‌ئاسانی کار له‌مناڵ ده‌کرێت و به‌ئاڕاسته‌ی خراپدا ده‌برێت .
بڕینی قۆناغه‌کانی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی مناڵ به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆر ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر پاشه‌رۆژی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی مرۆڤ . ئه‌و مناڵانه‌ی سروشتیانه‌ قۆناغه‌کانی گه‌شه‌ی بڕیبێت سه‌رکه‌وتوو تر و به‌رهه‌مدارتر و بێ کێشه‌ ترن له‌چاو ئه‌وانه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانن .
له‌ناو گه‌وره‌کاندا زۆر جار ده‌بینین که‌سانێک نه‌ له‌سه‌ر کار و نه‌ له‌ناو خێزان و نه‌ له‌په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان به‌گشتی سه‌رکه‌وتوو نین و توانای خۆگونجاندنیان زۆر که‌مه‌ یان هه‌ر نیه‌ ، هه‌میشه‌ ئه‌م که‌سانه‌ ده‌بنه‌ گرفت بۆ ده‌وروبه‌ریان و خۆیشیان ئاسووده‌ نابن ، ئه‌گه‌ر له‌ باکگراوه‌ندی ژیانی ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ بکۆڵرێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌قۆناغی مناڵیدا ده‌بینین له‌و مناڵانه‌ بوون که‌ له‌خێزانی پڕ گرفت و ئاژاوه‌دا ژیاون قۆناغه‌کانی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیان سروشتیانه‌ نه‌بڕیوه‌

darwnnasy

--------------------------

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-14 09:40:02

Rebeen Sarbast
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-23
دواترین سه‌ردان: 2026-03-18
په‌یامه‌كان: 2196
WindowsMSIE7

Re: <هاوکاری>پێویستم به‌ بابه‌تێکی زینده‌وه‌رزانیه‌

ده‌ستت خۆش هاوناز خان زۆر باش بوو به‌س گه‌ربکرێت بابه‌تیکم ئه‌وێت که‌ باس له‌وه‌ بکات که‌ ئایا ژینگه‌ کار ئه‌کات یان بۆ ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مندڵی جمک دروست ببێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-15 14:17:30

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234
WindowsXPFirefox

Re: <هاوکاری>پێویستم به‌ بابه‌تێکی زینده‌وه‌رزانیه‌

سه ر خؤش انشالله ئه كه ر ده ستم كه وت بؤت دا ئه نيم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » هــاوکـــاری
  •  » <هاوکاری>پێویستم به‌ بابه‌تێکی زینده‌وه‌رزانیه‌


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net