.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ڕێگا نوێیه کان بۆ چاودێری ڕێژه‌ی شه‌کر له خوێن دا : --
سه‌ره‌تا با به ڕێگا ته‌قلیدیه‌که ده‌ست پێ بکه‌ین بۆ به‌دوادا چونی ڕێژه‌ی شه‌کر له خوێن دا، تاکو بزانین تا چه‌ند داهێنانی ڕێگای نوێ پێویسته ؟
به‌ناوبانگترین و بڵاوترین ڕێگا له ئێستادا بریتیه له ئامێری به‌دوادا چونی ڕێژه‌ی شه‌کر، که به ئامێری لانسین ناسراوه ( Lancing Devise ).
به‌شه‌کانی ئامێره‌که.
ئاماده کردنی سلایدی پێوانه کردنه‌که و خستنه ناو ئامێره‌که‌وه.
به‌کارهێنانی ئامێری کون کردن ( الوخز ) بۆ ئاژنین و ده‌رهێنانی دڵۆپێك خوێن.
دلۆپه خوێنه‌که ئه‌خه‌ینه سه‌ر سلایده‌که.
له کۆتاییشدا تۆمار کردنی ئه‌نجامی شیکردنه‌وه‌که له په‌ڕتوکێکی تایبه‌تی دا.
ئه‌م ڕێگایه ئاسانه و ئه‌وه‌نده‌ش کات نابات جگه له چه‌ند خوله‌کێك.
ئه‌ی بۆچی بگه‌ڕین به دوای ڕیگای نوێ دا ؟!
که‌م و کوڕیه‌کانی ئه‌م ڕێگایه له‌و ئازاره‌دایه که له ده‌رزی ئاژن کردن و کون کون کردنی به‌رده‌وامی په‌نجه‌ی نه‌خۆشه‌که‌دایه.
له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که به‌م ڕێگایه ناتوانین به‌دوادا چون بکه‌ین به به‌رده‌وامی بۆ ڕێژه‌ی شه‌کری خوێن.
ته‌نها ڕێژه‌ی شه‌کری ئه‌و کاته دیاری ئه‌کات که تیا پێوراوه.
که‌واته ڕێگا نوێیه کان کامانه‌ن ؟
هه‌رچه‌نده هه‌ندێ له‌م ڕێگا نوێیانه له‌ژیر تاقی کردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه دان به‌ڵام له هه‌ندێ وڵات خراویشنه‌ته بواری به‌کار هێنانه‌وه و له لایه‌ن ته‌کنۆلۆجیای نانۆ وه ( Nanotechnology ) چاودێری ئه‌کرێن بۆ ئه‌نجامه‌کانیان.
ڕێگای یه‌که‌م
هاوێنه‌ی چه‌سپاو (عدسات لاصقة – Contact Lese ) که ڕه‌نگه‌که‌ی ئه‌گۆڕێت به پێی ڕێژه‌ی شه‌کر له خوێندا.
کارلێکی کیمیایی ڕو ئه‌دات له نێوان مۆلیکیوله‌کانی شه‌کر له فرمێسکه‌کانی چاو و هاوێنه چه‌سپاوه‌که‌دا.
له ئه‌نجامدا ڕه‌نگی هاوێنه‌که ئه‌گۆڕێت.
ئه‌م گۆڕانه‌ش هوشیاری ئه‌دات به نه‌خۆشه‌که له بونی هه‌ر کێشه‌یه‌ك له ڕێژه‌ی شه‌کر له خوێنی‌دا بۆ به‌دوادا چون و چاره‌سه‌ر.
ڕێگای دوه‌م
تاتووی مه‌ره‌که‌بی نانۆ
له‌م ڕێگایه‌دا جۆرێکی تایبه‌ت له تاتوو ( Tattoo ) به‌کار ئه‌هێنرێت.
مه‌ره‌که‌بێکی تایبه‌تیشی بۆ به‌کار دێت که به ته‌کۆلۆجیای نانۆ دروست کراوه و له ژێر پێست ئه‌درێت.
کاتێ که کارلێك ئه‌کات له‌گه‌ڵ مۆلیکیوله‌کانی شه‌کری خوێن، جۆرێك له تیشك ئه‌داته‌وه که نزیکه له تیشکی ژێر سور.
ته‌توانرێت ڕێژه‌ی شه‌کر بخوێنرێته‌وه به هۆی هه‌ست پێ که‌ره‌وه‌یه‌ك که نزیکه له شێوه‌ی کاتژمێر.
ئه‌مه‌ش وا له نه‌خۆشه‌که ئه‌کات که به به‌رده‌وامی ڕێژه‌ی شه‌کری خوێنی بخوێنێته‌وه و بیزانێت.
تایبه‌ت به کوردژین
ئاماده کردنی باپیره
سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م بابه‌ته
Health guide how stuff works. monitor-blood-glucose-picture.htm
Color-Shifting Contact Lenses Alert Diabetics to Glucose Levels
Nano-ink Tattoos Could Continuously Monitor Glucose in Diabetics
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه