بەپێی ڕیزبەندی لیستی کۆمپانیای (

)، زمانی پایسۆن (Python) لە ساڵێ ٢٠١٠ دا، زۆرترین ڕێژە لە بەرنامەداڕێژەران ڕوویان تێکردوە، بەمەیش وەکو زمانی ٢٠١٠ ناسێنرا.
زمانی (Objective-C) کە بەرنامە بەکاربەرییەکانی (Apps) ئامێرەکانی (iPad, iPhone)ـی پێ دەنووسرێت، باوترین زمان بوو و چاوەڕوانیش دەکرا کە ئەو ئەم نازناوە بەدەست بهێنێت، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوودا، ئەو ئاستەی لە دەستداوە و بە (١،٨) پلە لە دوای زمانی پایسۆنەوە شوێنی خۆی گرتوە لە لیستەکەدا.

شایەنی باسە دانانی ئەم لیستەی (

) پشت بەستە بە ژمارەی پەرەپێدەرانی زمانەکە بەکاردەبەن، هاوکات ژمارەی خولەکانی بەهێزکردن و فێربوون، زمانی بەکارهاتوو لای کۆمپانیا بەرهەمهێنەکان، و ڕێژەی گەڕان (لە Google, YouTube, Yahoo, Wikipedia ...هتد) و بەرفراوانی بەکارچوونیان.
چەند ساڵێکە زمانی جاڤا (Java) پلەی یەکەمی پاراستوە، هەروەها لە یەکەم دە زماندا، زمانەکانی (C, C++, PHP, C#) دەبینرێن. لە ڕیزبەندی کانونی دووەمی ٢٠١١ شدا پایسۆن پلەی پێنجەمی تۆمارکردوە.
پایسۆن چییە؟زمانێکی بەرنامەداڕشتنە لەشێوەی سکریپتدا. خوێدنەوەی لە زمانی کوردیدا بە پایسۆن دەبێت.یەکێکە لە زمانى بزۆک وەک زمانەکانى Perl, Ruby, Scheme لەگەڵ Tcl دەچێت،ئەم زمانە لەسەرەتاکانی ١٩٩٠ دا لەسەردەستی Guido van Rossum لە ئەمستردام داهێنرا.لە ساڵى ١٩٩٤ وەشانى Python 1.0 وەشێندرا،هەروەها لە ساڵى ٢٠٠٠ وەشانى Python 2.0 بڵاوکرایەوە پاڵپشتکردنى UNICODE دەکرد.

زمانێکی ئاست بەرزە و لەسەر تەکنیکی OOP کردارەکانی ئەنجام ئەدات، بێگوێدانە سیستەمی کارپێکردن کار دەکات لەسەر زۆربەی سیستەمە ناودارەکان (Unix/Linux, Windows, MacOS و هتد..). ----------------------
سەرچاوەی هەواڵ : kurditgroup
بە سوود وەرگرتن لە ووتاری Chawg