❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / عێراق لە ژێر مەترسی نەخۆشیی پاڵەپەستۆی خوێندایە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-17 10:27:19

نازیله‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: Germany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-23
دواترین سه‌ردان: 2011-08-11
په‌یامه‌كان: 516
WindowsSafari

عێراق لە ژێر مەترسی نەخۆشیی پاڵەپەستۆی خوێندایە

عێراق لە ژێر مەترسی نەخۆشیی پاڵەپەستۆی خوێندایە


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-5f7f10541b.jpg


ژمارەی ئەو كەسانەی لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا پاڵەپەستۆ(فشار)ـی خوێنیان هەیە، لە هەڵكشاندایە. 20%ی دانیشتووانی جیهان نەخۆشی فشاری خوێنیان هەیە، كوردستان ئامارێكی دروستی لەوبارەیەوە نییە.


"ماوەیەك بوو تەندروستیم ناجێگیر بوو، ژانەسەرم دەگرت و بێزاردەبووم، وامدەزانی ژانەسەرێكی ئاساییە، تا رۆژێك لەسەرداواكاری خێزانەكەم سەردانی یەك لە عیادەكانی لاكۆلانەكانم كرد، یاریدەدەری پزیشكەكە دوای پشكنینی فشاری خوێن، گوتی نەخۆشی فشاری خوێنت هەیە، دەبێ سەردانی دكتۆرێكی پسپۆڕ بكەی". یاسین محەمەد ـی تەمەن (35) ساڵ وایگوت، وەك باسیكرد، ماوەی دوو ساڵە زانیویەتی كە نەخۆشی فشاری خوێنی هەیە، لەبارەی نەخۆشییەكەشی بە بێزارییەوە گوتی "لەوكاتەوە وادەزانم ئیتر ژیان لەلای من بەكۆتا هاتووە، چونكە دكتۆرەكان هەرچی خواردنی خۆشە لێیان حەرام كردووم، دەبێ سنوور بۆ جۆر و چۆنیەتی خواردنەكانم دابنێم".


دكتۆرەكان هەرچی خواردنی خۆشە لێیان حەرام كردووم، دەبێ سنوور بۆ جۆر و چۆنیەتی خواردنەكانم دابنێم".
د. ئازاد مەنتك پسپۆر لەنەخۆشییەكانی دڵ، سەبارەت بە رێژەی ئەو كەسانەی لە جیهاندا نەخۆشی پاڵەپەستۆی خوێنیان هەیە، ئاشكرای دەكات، كە "20%ی دانیشتووانی جیهان نەخۆشی فشاری خوێنیان هەیە، لە كوردستانیشدا هیج ئامارێكی دروست نییە، بەڵام بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراق، نزیكەی لە 40،44%ی دانیشتووانی عێراق نەخۆشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنیان هەیە و لەم رێژەیەدا بەتەنها 30%یان دەزانن كە نەخۆشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنیان هەیە، بە تەنها 25%لە نەخۆشەكان دەرمانی چارەسەری نەخۆشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن وەردەگرن و لەم رێژەیەشدا تەنها 20% تەواو بەدەرمان كۆنترۆڵ دەكرێت".
دكتۆر ئازاد لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ (سڤیل) بەمجۆرە پێناسەی ئەو نەخۆشییە دەكات "فشاری خوێن بریتییە لەو هێزەی خوێن دەیخاتە سەر دیوارەكانی لولەكانی خوێن، كە پێیاندا دەڕوات، ئەم فشارەش لە هێزی پاڵنان بە خوێنەوە پەیدا دەبێت لەلایەن دڵەوە، فشاری خوێنی سەرەوە لە ئەنجامی گرژبوونی هەردوو سكۆلەی دڵەوە پەیدا دەبێت، هەرچی فشاری خوێنی خوارەوەیە، لەكاتی حەوانەوەی دڵ لە ماوەی نێوان كرژبوون و خاوبوونەوەی دڵ پەیدا دەبێت"، ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییەكانی دڵ روونیشیكردەوە كە نەخۆشی فشاری خوێن لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە و لەكاتێكەوە بۆ كاتێكی دیكە دەگۆڕێت، لە منداڵدا رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن كەمترە لە گەورەكان، لەئافرەتانیش كەمترە بە بەراورد لەگەڵ پیاودا.
هەروەها دكتۆر سیروان ئەحمەد گەرۆتە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە شاری هەولێر، ئاماژە بەوە دەكات كە "زۆربەی ئەو نەخۆشییانەی ئەمڕۆ لە كوردستان بوونیان هەیە، پەیوەندییان بە بارودۆخی چەند ساڵی رابردوو هەیە كە بەسەر كوردستان و عێراقدا داهاتووە". گوتیشی "خراپی سیستەمی خۆراك و بەكارهێنانی دەرمانی لابەلا، هۆكاری گەورەن بۆ بوونی ئەو هەموو نەخۆشییانەی كە لە ئێستادا بوونیان هەیە"، هەروەها گوتی "ئەو ئامارانەی كە سەبارەت بە نەخۆشییەكان بڵاو دەكرێنەوە بەرزن، بەڵام دەبێ ئەو راستیەش بزانین كە ژمارەی دانیشتووان بە بەردەوامی لە هەڵكشاندایە".
شارەزایان و پسپۆرانی بواری تەندورستی بەرزبوونەوەی رێژەی پاڵەپەستۆی خوێن بۆ دوو هۆكار پۆلێن دەكەن، یەكەمیان بە فشاری سەرەتایی ناو دەبەن، دووەمیان بە فشاری سانەوی، لەمبارەیەوە دكتۆر ئازاد دەڵێت "زۆربەی خەڵكان فشاری خوێنی ئاساییان هەیە، كە رێژەكەی 95%ە، هۆكارەكەش وەك پێویست ئاشكرا نییە، بەڵام لە 5%كەی دیكە هۆكارەكەی دیارە، پەیوەندی هەیە بە چەند نەخۆشییەك، لەوانە گیرانی خوێنبەری گورچیلە، یان بەهۆی بوونی هۆرمۆنات و بوونی گرێ هیدی، كە بە نەمانیان فشارەكە دەگەڕێتەوە حاڵەتی ئاسایی خۆی".


بۆ رێگەگرتن لە نەخۆشی پاڵەپەستوی خوێن و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی، پزیشكانی پسپۆر جەخت لەوە دەكەنەوە كە "پێشگیری لە قەڵەوی"، باشترین رێگەی خۆپاراستنە لە زۆربەی نەخۆشییەكان و لەوانەش نەخۆشی پاڵەپەستۆی فشاری خوێن. سەبارەت بە كاریگەری خەمخواردن و ئەو كێشە و رەفتارانەی كە رووبەڕووی تاكی نێو كۆمەڵگە دەبێتەوە، دكتۆر ئازاد دەڵێت، "خەم وەك ئاگر خۆشكردن وایە بۆ نەخۆشییەكان، بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی فشاری خوێنیان هەیە".
پزیشكانی پسپۆر و شارەزا بۆ پێشگیری لە نەخۆشییەكانی مرۆڤ و لەسەرووی هەموویانە نەخۆشی پاڵەپەستوی خوێن، خوارنی خۆماڵی و بەتایبەت ئەو خواردنەی كە لەماڵەوە ئامادە دەكرێت، بەسوود دەزانن، جەختیش لەوە دەكەنەوە كە خواردنی سوێر و چەور زیانبەخشە و داواكارن هاوڵاتیان لە بەكارهێنانی دەرمانی لابەلا بەبێ ئاگاداری و رێنمایی پزیشكی پسپۆر، خۆیان بپارێزن.



سه‌ رچا وه‌ سڤیل

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net