❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌شی یه‌که‌م // گومانکردن...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-15 20:16:25

peiman.x
ناچالاک کراوه‌
شوێن: سۆران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-10
دواترین سه‌ردان: 2011-01-31
په‌یامه‌كان: 116
ویبگه‌
WindowsMSIE7

به‌شی یه‌که‌م // گومانکردن...

گومان" ئه‌و هێله‌ ره‌شه‌یه‌،که‌به‌سه‌ر چاوی حه‌زه‌کانمان گیرده‌خوات وده‌مانخاته‌ نێو ئه‌و هه‌ڵدێره‌ی،که‌بۆکه‌وتنه‌ خواره‌وه‌مان ئاهه‌نگ ده‌گێرێ ".لێره‌وه‌ ده‌توانم بڵێم،پێناسه‌که‌مان بۆتێگه‌یشتن کامڵ ومانابه‌خشه‌ ،به‌ڵام سنوره‌کانی ،مانای وشه‌ی گومان ،یره‌وه‌ داناخرێن،ده‌توانین له‌جه‌ند سه‌ره‌باسێکی تره‌ر بخزێینه‌وه‌ نێوه‌ ته‌پۆڵکه‌کانی وورده‌کاری و درێژه‌ی مانا رێژی گومان.
له‌بوونی مرۆڤه‌وه‌ بگره‌،وه‌هه‌تا له‌بوونی هه‌سته‌وه‌ که‌پیش بوونی مرۆڤ بووه‌، ئه‌میش به‌و لێکدانه‌وه‌ی،که‌ هه‌ست له‌به‌رشۆقه‌کانی رووحه‌وه‌ ده‌بینرێت،له‌دونیایێکی تره‌وه‌،که‌پیش مرۆڤ له‌پانتایێکی وون له‌ئێمه‌ ژیانیان کردبێت،باسه‌که‌ی ئێمه‌ گێرانه‌وه‌ی ،مێژووی گومان نیه‌،به‌ڵکو خودی گومانه‌.
گومان ،ل‌هه‌ر که‌سێک هه‌یه‌ که‌هه‌ستی هه‌بێ،واتا ئه‌گه‌ر بێت وکه‌سێکی بێ هه‌ست له‌دونیا دا درووست بوو  ئه‌وکات ده‌لێین که‌سێک هه‌یه‌ له‌گومانه‌وه‌ دووره‌،هه‌مومان له‌وه‌تێ ده‌گه‌ین ،که‌کاریگه‌ریه‌کانی گومان چه‌نده‌ خراپ وزیان به‌خشن،به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش هه‌ستمان رێگای ئه‌وه‌ناهێڵیته‌وه‌ که‌بیرکردنه‌وه‌کانمان بریار له‌سه‌رئه‌وه‌بده‌ن،هه‌میشه‌ توشی ئه‌وکۆسپه‌ ده‌بینه‌وه‌،که‌رۆژانه‌ به‌سه‌ری داسه‌ره‌که‌وین ودووباره‌ گیرۆده‌ی ده‌بینه‌وه‌،وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ که‌ بێ گومان ژیانمان بۆنه‌کرێ
.
ئه‌گه‌ر سه‌یری که‌سێک بکه‌ین که‌ووتار ده‌دا.باسه‌که‌شی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ گومانه‌کانمان بره‌وێنێته‌وه‌،به‌ڵام ئه‌گه‌ر گومانه‌کان به‌چاوی ته‌لیسکۆب ببینرابان،ئه‌مجا سه‌یری ناخی ئه‌و که‌سه‌مان کردبا به‌ته‌لیسکۆب ده‌مانبینی،که‌خۆی یه‌کێکه‌ له‌گیرۆده‌بوه‌کانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌.ئێمه‌ ده‌پرسین:ئایا بۆ هه‌موومان رقمان له‌وه‌یه‌ گومانمان به‌رامبه‌ر درووست بێ،که‌چی هه‌رخۆشمان خه‌ریکی گومان کردنین به‌وه‌ی  که‌ که‌سانێک گومانیان لێمان بێ له‌سه‌ر هه‌رشتێک؟
ئایا ئه‌مه‌ غه‌ریزه‌یه‌که‌ له‌هه‌سته‌وه‌،یاخود له‌رووحه‌وه‌یه‌ ؟یانیش ئه‌وه‌تا له‌ بیرکردنه‌وه‌کانمان دایه‌؟

ئه‌گه‌ر پیت وایه‌ غریزه‌یه‌که‌ له‌هه‌سته‌کانمان دایه‌ ؟ئه‌ی بۆچی هه‌ستی پێ ناکه‌ی کاتێ خۆت خه‌ریکی گومان کردن ده‌بی؟
ئه‌گه‌ریش ده‌لێی له‌رووحه‌وه‌یه‌ >ئه‌ی بۆچی فریشته‌کان ئه‌وه‌نده‌ بێ گومانن کاتێک ئه‌وان ته‌نها رووحن واتا بێ هه‌ستن؟
ئه‌گه‌ریش ده‌لێی له‌بیرکردنه‌وه‌کانمان دایه‌ ،ئه‌ی بۆچی  واده‌که‌ی بیر له‌شتێک بکه‌یته‌وه‌ ،که‌هیچ بنه‌مایه‌کی نیه‌؟

مه‌به‌ستی من له‌و پرسیارانه‌ ده‌رخستنی ،خودی گومانه‌کانه‌،بۆئه‌وه‌ی بزانین هه‌ڵه‌که‌مان له‌کوییه‌ تا به‌لاکی لێکدانه‌وه‌ بیسرینه‌وه‌.
من قسه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ناکه‌م که‌ گومان کردن ،نابێ هه‌بێ ،یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێت هه‌بێ.نه‌خێر به‌ڵکو مه‌به‌ستمه‌ بزانن گومان چیه‌،تاله‌دوایی دا به‌ڵیهاتوانه‌ گومانه‌کانتان ده‌ربڕن،هه‌موومان به‌شێکین له‌گومان کاتێ راستیه‌کانمان پێچه‌وانه‌یی ده‌ره‌خه‌ن،ئه‌میش به‌هۆی نه‌بوونی ئینتیمایه‌کی ته‌واو به‌لێهاتوویه‌کانت،ئه‌گه‌ر هه‌رکامێکمان لێهاتووی ته‌واو مان هه‌بێ ده‌زانین ،که‌گومان کردن له‌کوێ پیویسته‌و له‌کوێ پێویست نیه‌،نزیکه‌ هه‌ندێک جار له‌گومانه‌وه‌ بگه‌ینه‌ سه‌ره‌داوه‌کانی راستی بوون،ئه‌مه‌ هۆکارێکی پراکتیکی بوونه‌ له‌ هزرمه‌ندی، واده‌کا به‌گرووتین تر بی بۆلێکدانه‌وه‌کانت،به‌جۆرێک ده‌توانم بڵێم گومان له‌هه‌موو شوێنێکمانه‌ به‌ڵام له‌هه‌سته‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێ،هه‌موو ئه‌وبریارانه‌ی هه‌ست پیویستیان به‌ڵیکدانه‌وه‌ هه‌یه‌،واتا ئه‌گه‌ر گومانێک ته‌وژمی هێنایه‌ به‌ر بریاردان تۆ مه‌یخه‌ سه‌ر رووپه‌ری بانگه‌واز،به‌ڵکو بیخه‌ره‌ دواقاته‌کانی لێکدانه‌وه‌،هه‌موو ئه‌وبه‌ڵگه‌ زیندوویانه‌ وه‌رگره‌ که‌ راستیه‌کان ده‌ره‌خا،له‌وێوه‌ ده‌توانی به‌بێ گومان بریارێک بده‌ی، هه‌موو ئه‌و بریارانه‌ی که‌گومانیان تیایه‌ من به‌ ناکامڵ بوویان داده‌نێم،وه‌ ده‌رخه‌رو ده‌رده‌ری ئه‌و بریاره‌ش به‌که‌سێکی نالێهاتوو وه‌سفه‌که‌م، ئه‌میش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌گه‌راوته‌وه‌ته‌ سه‌ر لێکدانه‌وکانی دواقۆناغ له‌لێکدانه‌وه‌،تابگات به‌وه‌ی بریارێکی بێ گومانانه‌ ده‌ربکا،هه‌موومان ئه‌و کێشه‌یه‌مان هه‌یه‌،له‌هه‌ندیکمانه‌وه‌ چرتره‌ له‌هه‌ندێکی ترمانه‌وه‌،سا به‌پیی قۆناغه‌کانی لێکدانه‌وه‌کان ده‌گۆرێت،له‌هه‌ر په‌یژێکی رووانین چه‌ندین پله‌ی رێکخراو به‌ریزبه‌ندی له‌نیومێشک هه‌ڵده‌واسرێت،له‌کاتێک چه‌نده‌ نیگایه‌که‌ قوڵتر بێت دابه‌شکردنه‌کانی نێو لێکدانه‌وه‌ش قوڵتر ده‌بێ،به‌وهۆیه‌ش چه‌نده‌ له‌کێشه‌یه‌ک زیاتر ووردبینه‌وه‌ زیاتر ده‌گه‌ینه‌ راستیه‌کان ورزگاربوون له‌گومان،به‌مه‌شه‌وه‌، ده‌ره‌که‌وێت که‌ چه‌نده‌ ووردبین بین ئه‌وه‌نده‌ راست بێژ ده‌بین.

ئه‌مانه‌ باسێکی سه‌رتایی نین.لێکدانه‌وه‌ی تازه‌یش نین.تاهیچ حه‌په‌سانێک به‌خۆوه‌ بگرێت، بگره‌ سالانێکی گه‌لێک زۆره‌ کار له‌سه‌رئه‌وه‌ده‌کرێت،که‌ سیقه‌ بخریته‌ سه‌رووی لیکدانه‌وه‌،هه‌رچه‌نده‌ کارێکی ناره‌واشه‌ ،به‌ڵام به‌راده‌یه‌کی زۆر چاره‌سه‌رێکی گونجاوه‌،بۆئه‌وه‌ی گومانه‌کان بپچرێن له‌ ناوه‌نجی لێکدانه‌وه‌کانیان
.
پیاوێک گومان له‌هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کا به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ژنێک گومان له‌هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کا، لێره‌ دوو ته‌وه‌ره‌ هه‌یه‌،یه‌کیان ئه‌ویه‌ پیاوه‌که‌ هیچ جێگای گومان نیه‌،واتا بێ خه‌وشه‌،ژنه‌که‌ش به‌هه‌مان شێوه‌،له‌ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م هه‌ردووکیان جێگای گومانن،ئایا چۆن وابکه‌ین هه‌ردوولا گومانیان له‌یه‌ک نه‌مێنێ؟سێ خاڵی گرنگ هه‌یه‌ بۆهه‌ردووک لا<<

1ــ  سه‌یر کردنی هه‌ر باسێک پیویستی به‌ گشتگیری هه‌یه‌،بۆیه‌ پێویسته‌ به‌گشتی باسه‌که‌ وه‌رگیرێ،لیدانه‌وه‌ی هه‌م،وو ئه‌و باسه‌ به‌ سێ شێواز   
یه‌که‌م شێواز : له‌رونگه‌ی متمانه‌وه‌ بیربکه‌ره‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی گومانه‌کان ئه‌وه‌نده‌ چر نه‌که‌یته‌وه‌ تا راستیه‌کان نه‌بینی<
دووه‌م شێواز : خۆت بخه‌ره‌ نێو باسه‌که‌ له‌ویژدانه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ خۆت لێک بده‌یته‌وه‌،تاکو ئه‌وه‌ی بزانی چه‌نده‌ به‌متمانه‌ی بۆراستیه‌کان،چونکه‌ زۆرێکمان هه‌ڵه‌کانمان هی خۆمانه‌ .
سێ یه‌م شێواز: له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا دوا چرکه‌ی باسه‌که‌ لێکبده وه‌ ،بێ ئه‌وه‌ی گریمانێکیش به‌کارببه‌ی.

2ــ ده‌ربڕینی ه‌موو گومانه‌کانت بۆ به‌رامبه‌ر،تاکو  گوێ له‌وه‌لامه‌کانی بگری،ئاخۆ پاساون بۆ خۆی یان پاساون بۆ پاریزگاری له‌راستیه‌کانی،3 ــ هه‌ولده‌ هێمن بی،چونکه‌ هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌کی درووستت له‌بیرکردنه‌وه‌کانت ده‌ست ناکه‌وێ له‌کاتی توره‌یی،،

باسه‌که‌م هێشتان به‌کۆتا نه‌هاتووه‌،به‌ڵام ده‌توانم بڵێم به‌شێکی مانا دارم هه‌ڵرشتووه‌به‌و هیوایه‌م بتوانم له‌داهاتوو ته‌وای بکه‌م


تێبینی // چاوه‌روانی به‌شی دووه‌م بن ... چونکه‌ لێره‌وه‌ ته‌واو نه‌کراوه‌ نیوه‌چڵه‌...

له‌نوسینه‌کانی  : په‌یمان غه‌مگین به‌رزێوه‌یی

Kurdzhin

ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌راستگۆی بژین،ده‌بێت ئارمگریش بن تاکو راستیه‌کان ده‌ره‌که‌ون،،،
په‌یمان غه‌مگین به‌رزێوه‌یی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-16 07:13:58

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: به‌شی یه‌که‌م // گومانکردن...

ده‌سته‌کانت خۆس بێت هاورێ و هاوفکری ئه‌زیزم کاکه‌ په‌یمان گیان
به‌راستی بابه‌ته‌که‌ت زۆر زۆر ماناداره‌ زۆر به‌ جوانی باست له‌ گومان کردووه‌
زۆر به‌ ووردی شیکردنه‌وه‌ت کردووه‌ بۆ گومان ، سه‌رکه‌وت و بیت به‌ساقه‌ چاوه‌رێی به‌شه‌کانی ترین بێگومان
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم له‌ کارو چالاکی یه‌کانت دا ئه‌زیزم

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-16 08:23:38

peiman.x
ناچالاک کراوه‌
شوێن: سۆران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-10
دواترین سه‌ردان: 2011-01-31
په‌یامه‌كان: 116
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: به‌شی یه‌که‌م // گومانکردن...

زۆر سوپاس له‌نیاخان بۆ گرنگی دانت به‌خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانم به‌دڵنیایه‌وه‌ به‌شی ترداده‌به‌زێ هه‌ر رۆژه‌و به‌شێک داده‌به‌زێنم،،،بۆ خزمه‌تکردنی ئه‌م یانه‌ جوانه‌ ،،دوباره‌ کاتت شادئازیزه‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-17 11:25:52

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: به‌شی یه‌که‌م // گومانکردن...

ده‌سته‌كانت خۆشبلێت به‌ڕێز په‌یمان غه‌مگین
به‌راستی بابه‌تێكی زۆر زۆر جوانت نووسیوه‌ له‌سه‌ر ووشه‌ی گومان یان گومان كردن

به‌لام من یه‌ك تێبینی بچووكم هه‌یه‌ // ئایا گومانكردن هه‌میشه‌ خراپه‌؟

به‌بڕوای من هه‌ندێك جار گومان كردن له‌گه‌وره‌ترین كێشه‌ دوورمان ئه‌خاته‌وه‌
چوونكه‌ ژیان هه‌میشه‌ به‌دوو ئاراسته‌ی جیاوازدا ئه‌چێت (چه‌پ و ڕاست) باكور و باشور بابڵێین ( باش و خراپ) هه‌موو شته‌كان دوو لایه‌نیان هه‌یه‌ باش و خراپ
ئه‌وه‌ ئێمه‌ی مرۆڤین لایه‌نه‌ خراپه‌كه‌ به‌كار ئه‌به‌ین و ئه‌و شته‌ی پێ ناشیرین ئه‌كه‌ین ،،،،،،،،،،،

بۆ نموونه‌ ڕیز .......یه‌كێكه‌ له‌وشه‌ جوانه‌كان یبه‌ڵام نه‌زانینی ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌ ندێك جار ئه‌و ڕێزه‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌مان بۆ ئه‌نیته‌وه‌ له‌ لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌وه‌ به‌رامبه‌ری پێ گه‌وره‌ ئه‌كه‌ین
كه‌شایه‌نی ئه‌وه‌ش نیه‌ ،،،،،، یان له‌خۆ بایی ئه‌كه‌ین .....ئه‌وه‌ له‌ئه‌نجامی خراپ به‌كار هێنانه‌...

گومانیش ڕاسته‌ له‌بنچه‌دا ووشه‌یه‌كی ڕه‌ش كراوه‌ یان هێڵێكی  ڕه‌شه‌ به‌ پێناسه‌كه‌ی به‌ڕێزت.......به‌ڵام ئایه‌ ته‌نها په‌ڵه‌ی ڕه‌ش ده‌ر ئه‌كه‌وێت ...


ده‌ستت خۆش بێت به‌گشتی بابه‌ته‌كه‌ت زۆر جوان ڕوووونكردۆته‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو بیت
ئیشه‌ڵا به‌پێی كات و توانام به‌شه‌كانی تریشی ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌ به‌سه‌ر ئه‌كه‌مه‌وه‌

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-01-17 12:32:00

peiman.x
ناچالاک کراوه‌
شوێن: سۆران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-10
دواترین سه‌ردان: 2011-01-31
په‌یامه‌كان: 116
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: به‌شی یه‌که‌م // گومانکردن...

زۆر سوپاس ئازیزه‌که‌م ،،ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تت هه‌بوو له‌به‌شه‌کانی تریش خوێنه‌ر بی،،ئه‌و وه‌لامه‌ت ده‌سته‌که‌وێ،،، ده‌زانی مه‌به‌ستم چیبووه‌ له‌به‌کارهێنانی وبه‌پێچه‌وانه‌ش بۆ به‌کارم بردووه‌،بۆچی له‌دوایش پاشگه‌ز ده‌بمه‌وه‌،،ئه‌وانه‌م هه‌مووی روونکردۆته‌وه‌ له‌به‌شه‌کانی تر ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تر بوو به‌چوار به‌ش به‌کۆتای بێنم ،به‌ڵام درکم به‌وه‌کرد نزیکه‌ له‌ته‌مه‌نی بیرکردنه‌وه‌کانم هه‌رئه‌وه‌نده‌ بوه‌شێته‌وه‌،،،زۆر پیدرێژی نه‌که‌م،ئه‌گه‌ر نابه‌نیاز بووم بیکه‌م به‌کتێبێک،چونکه‌ زۆرزۆرم هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وباسه‌ ،،من له‌چوار به‌ش به‌کۆتام هینا بۆئه‌وه‌ی به‌شه‌کان به‌کورتی به‌ده‌ربکه‌ون وخوێنه‌ر نه‌ترسێ له‌زۆردرێژی بابه‌ت،،هه‌رساخ بی به‌ساقه‌ به‌وهیوایه‌م خوێنه‌ری به‌شه‌کانی تریش بی دووباره‌ سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-01-17 16:29:45

نازیله‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: Germany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-23
دواترین سه‌ردان: 2011-08-11
په‌یامه‌كان: 516
WindowsSafari

Re: به‌شی یه‌که‌م // گومانکردن...

زۆر جوان رونتکردۆته‌ وه‌ ده‌ سته‌ کانت خۆشبێت گیان هه‌ ربژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-01-17 17:11:07

peiman.x
ناچالاک کراوه‌
شوێن: سۆران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-10
دواترین سه‌ردان: 2011-01-31
په‌یامه‌كان: 116
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: به‌شی یه‌که‌م // گومانکردن...

زۆر سوپاس به‌رێزم به‌وهیوایه‌م که‌توانیبێتم روونکردنه‌وه‌ بده‌م  به‌شێوه‌یه‌کی روون وساده‌ ،،،،،ئینشالله‌ سودگه‌ینه‌ر ده‌بێ بۆ هه‌مووو خوێنه‌رێک

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net