❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڤالێنتاین چیه‌ ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-17 17:10:44

لميس
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-12
دواترین سه‌ردان: 2011-03-15
په‌یامه‌كان: 16
WindowsXPMSIE

ڤالێنتاین چیه‌ ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ڤالێنتاین چیه‌ ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ڕۆژی ئەوین یان ڕۆژی ئەوینداران یان ڕۆژی ڤالێنتاینبریتیە لە ڕۆژی ١٤ی فێبریە (٢٥ی ڕێبەندان). لەم ڕۆژە دا ئەوینداران خۆشەویستی خۆیان دەردەبڕن وە ئەم دەربڕینەش بە شێوەی پێدان یان ھەناردنی کارتی ڤالێنتاین، گوڵ یان نوقڵ و شیرینی بۆ ئەو کەسەیە کە خۆشیان دەوێت. ئەگەرچی ڤالێنتاین جێژنێکی ڕۆژئاواییە، بەڵام لە زۆربەی وڵاتانی جیھان جێژن دەگیردرێت.


لە ھەژمارێک لە وڵاتانی ئیسلامی ڤالێنتاین وەکوو جێژنێکی قەدەغە دێتە ھەژمار وە جێژنگرتنی ئەم ڕۆژە دژی یاسایە.

لە وڵاتی عەرەبستان فرۆشتنی ھەر شتێکی پەیوەندیدار بە ڤالێنتاین لەم ڕۆژە دا قەدەغەیە و پۆلیسی مەزھەبی ئەم وڵاتە پێش بە فرۆشتنی ھەر دیارییەی ئەوینداریی وەکوو گوڵی سوور دەگرێت.

سه‌باره‌ت به‌ ڤالێنتاین و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و رؤژه‌ چه‌ند بۆچوونی جیاواز هه‌یه‌ و وای لێهاتوو که‌ تا ڕاده‌یه‌ک تێکه‌ڵی ئه‌فسانه‌ بووه‌، به‌ڵام یه‌کێک له‌ بۆچه‌نه‌کانی ڤالێنتاین ئه‌ویه‌:

له سه‌ده‌کانی سێهه‌می زایینی له‌ رۆمی باستاندا، سه‌رکرده‌یه‌ک هه‌بوو به‌ناوی کلۆدیۆسی دووهه‌م. کلۆدیۆس هیندێک باوه‌ڕی سه‌یری هه‌بوو، بۆ وێنه‌ پێیوابوو ‌ ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که‌ سه‌ڵتن باشتر و به‌هێزترن له‌و سه‌ربازانه‌ی که‌ ژن و منداڵیان هه‌یه‌، بۆیه‌ بڕیارێکی دا ده‌رێ که‌ سه‌ربازه‌کانی ئیمپڕاتوری رۆم نابێ ژن بخوازن و ده‌بێ سه‌ڵت و ڕه‌به‌ن بن.


کلۆدیۆس زۆر بێ روحم بوو و هه‌ر بڕیارێک که‌ ده‌ری کردبا لێی پاش گه‌ز نه‌ده‌بوو و ده‌بوایه‌ که‌ جێبه‌جێ بکرێ، بۆیه‌ هیچکه‌س نه‌یده‌وێرا یارمه‌تی ئه‌و سه‌ربازانه‌ بدا که‌ ده‌یان هه‌ویست ژن بخوازن.

به‌ڵام که‌شه‌یه‌ک به‌ ناوی ڤالێنتاین(ڤالێنته‌نیوس) به‌ دزی سه‌ربازه‌ رومیه‌کانی له‌گه‌ڵ کچه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌یان لێک ماره‌ ده‌کرد و به‌ مرادی ده‌گه‌یاندن.

کلۆدیۆس ئاگاداری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بوو و بڕیاری زیندانی کردنی ڤالێنتاینی ده‌رکرد. ڤالێنتاین له‌ ناو زینداندا ئاشقی کچی زیندانبانه‌‌که‌ بوو، به‌و جۆره‌ی که‌ له‌ ئه‌فسانه‌کاندا هاتووه‌ ڤالێنتاین نامه‌ی بۆ ئه‌و کچه‌ ده‌نارد و له‌ سه‌ری ده‌نوسی له‌ لایه‌ن ڤالێنتاینی تۆ (From Your Valentine). له‌ ئاکامدا که‌شه‌ به‌ تاوانی لێک ماره‌کردنی ئه‌و ئاشقانه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی یاساکانی کلۆدیوسی دووهه‌م له‌ سێداره‌ درا هه‌ر بۆیه‌ وه‌کوو شه‌هیدی رێگه‌ی عه‌شقی ده‌ناسن و له‌و رۆژه‌وه‌ ڤالێنتاین وه‌کوو هێمایه‌کی عه‌شق و خۆشه‌ویستی پێناسه‌ ده‌کرێ و هه‌موو ساڵی له‌ رۆژی ساڵوه‌گه‌ڕیدا ڕۆژی ١٤یفێبریە (٢٥ی ڕێبەندان) عاشقان پیرۆزبایی به‌ یه‌ک ده‌ڵێن.

زۆرترین دیاریییه‌کانی ئه‌و رۆژه‌ بریتینه‌ له‌.

لقێک گوڵی سور یا ده‌سته‌ گوڵێکی بچووک، چوکۆلات، کارتی پیرۆزبایی ڤالێنتاین، بووکه‌ شووشه‌، شه‌م، نامه‌یه‌کی دڵداری، چه‌ند دێڕ شێعری دڵداری و ....

ره‌نگه‌کانی ئه‌و رۆژه‌ بریتین له‌ :سور، سپی و په‌مه‌یی

به‌ڵام هه‌رگیز له‌ بیر مه‌که‌ که‌ هه‌موو رۆژێک رۆژی ڤالێنتاینه‌ و ده‌بی هه‌ستی خۆت به‌رانبه‌ر بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌ت ده‌رببڕی.



                                                                                                سه‌رچاوه‌که‌ی (وییکبدیا)

Kurdzhin
ياعينى ماكدر اعوفك لكنى
افهم ظروفك زرعنى وردة
بغرفتك حتى يومية اشوفك

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-17 20:17:26

hawbirbatasi
جوانی کوردژین
شوێن: باتاس
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-11-21
په‌یامه‌كان: 759
WindowsOpera

Re: ڤالێنتاین چیه‌ ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

دةست خؤش بؤ ئةم روونكردنةوةىة  خاتوو

Kurdzhin
http://up.7cc.com/upfiles/5RW89178.gif  http://up.7cc.com/upfiles/ELF43645.gif     http://up.7cc.com/upfiles/5RW89178.gif

  هه‌ندێك خه‌ڵك زۆر هه‌ژارن، ئەوەندە هەژارن.. ئه‌وه‌ی هه‌یانە ته‌نها پاره‌یه‌...!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-18 16:03:13

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsMSIE7

Re: ڤالێنتاین چیه‌ ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

دەست خۆش بابەتیکی جوان بوو.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-18 18:27:07

peiman.x
ناچالاک کراوه‌
شوێن: سۆران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-10
دواترین سه‌ردان: 2011-01-31
په‌یامه‌كان: 116
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ڤالێنتاین چیه‌ ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ده‌سته‌کانت خۆش خۆشه‌ویستی هه‌موو چرکه‌یه‌ک پیویسته‌ به‌داخه‌وه‌ ،له‌جیات ئه‌وه‌ی هێنده‌ بیر له‌ورۆژه‌ ده‌کرێته‌وه‌،،با له‌رۆژه‌کانی تریش به‌وشێواز بیری لێ بکرێته‌وه‌،به‌ڵام داخۆش شتێکی بێ که‌ڵک وماوه‌ییه‌ بۆیه‌ هۆگری ده‌بین ،،ئه‌گه‌ر ناخۆ هه‌موو کات ژیان هه‌یه‌و خوداش ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێن که‌دڵپاک وبه‌به‌زه‌ین واتا سۆزدارن وله‌سنورلاده‌ریش نین،،که‌واته‌ باهه‌موو رۆژێکمان به‌زه‌یی ویه‌کتر خۆشویستن بێ له‌ئاست پاکیه‌کانمان،بۆژیانێکی کامه‌ران وپرله‌خه‌نده‌،،،

Kurdzhin

ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌راستگۆی بژین،ده‌بێت ئارمگریش بن تاکو راستیه‌کان ده‌ره‌که‌ون،،،
په‌یمان غه‌مگین به‌رزێوه‌یی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net