.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














به‌شێك له گه‌نجانی كوردستان، له‌كاتی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا حه‌بی ڤیاگرا بۆ چالاكی سێكسی به‌كارده‌هێنن، مامۆستایه‌كی ئاینیش دووپاتی ده‌كاته‌وه كه به‌كارهێنانی ئه‌و حه‌به "حه‌رامه".
ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئه‌و حه‌بانه به‌كارده‌هێنن باس له‌وه ده‌كه‌ن كه توانای سێكسییان كه‌مه، بۆیه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره حه‌بانه، خاوه‌نی ده‌رمانخانه‌یه‌كیش ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌و گه‌نجانه‌ی ڤیاگرا به‌كارده‌هێنن ته‌مه‌نیان له‌نێوان (20- 25)ساڵیدایه.
"ده‌نكێك ڤیاگرا ژیانمی گۆڕی"
(س م )گه‌نجێكی ته‌مه‌ن بیست‌و هه‌شت ساڵه‌و باڵایه‌كی به‌رزی هه‌یه‌و كه‌مێك ئه‌سمه‌ره، ئه‌و گه‌نجه نه‌یشارده‌وه كه له‌یه‌كه‌م شه‌وی هه‌نگوینیدا حه‌بی ڤیاگرای به‌كارهێناوه‌و وتی"هه‌موو هاوڕێكانم به‌كاریده‌هێنن، بۆیه منیان ترسان كه توانای چالاكی سێكسم لاوازه، بۆیه ناچار بووم له‌یه‌كه‌م شه‌وی هاوسه‌رگیریدا، چه‌ند حه‌بێك به‌كاربهێنم تاوه‌كو زیاتر سێكس بكه‌م"، ئه‌و گه‌نجه وتیشی "ده‌نكه حه‌بێكی ڤیاگرا ژیانمی گۆڕی".
"كاریگه‌ری نه‌بوو له‌سه‌رم"
(ئا خ )بیست‌و پێنج ساڵیش كه باڵایه‌كی مامناوه‌ندی هه‌یه‌و كه‌مێك ره‌ش پێسته، باسی له‌وه‌كرد كه چوار حه‌بی ڤیاگرای به‌كارهێناوه، به‌ڵام كارگه‌ری نه‌بووه لهسهریو چالاكی سێكسی به‌هێز نه‌بووه، ئه‌و وتی"گومانم له‌سه‌ر ئه‌و جۆره حه‌به هه‌یه كه به‌سه‌رچوبێت، چونكه هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌رم نه‌بوو"، ئه‌و گه‌نجه روونیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر حه‌بی باشتری ده‌ستكه‌وێت به‌كاری ده‌هێنێت، وتیشی" له‌چه‌ند هاوڕێیه‌كم چه‌ند حه‌بێكم په‌یداكرد زۆر كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌رم، ئه‌گه‌ر حه‌بی له‌و شێوه‌م ده‌ستكه‌وێت به‌كاریده‌هێنم".
گه‌نجی (20-25) ساڵ به‌كاری ده‌هێنن
خاوه‌نی ده‌رمانخانه‌یه‌ك له‌شاری كه‌لار كه نه‌یوست ناوی ئاشكرا بكات، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه زۆربه‌ی گه‌نجانی ناوچه‌كه ئه‌و حه‌بانه به‌كارده‌هێنن‌و وتی"ئه‌و گه‌نجانه‌ی پرسیاری ئه‌و حه‌بانه ده‌كه‌ن زۆرن، به‌ڵام ئێمه له‌ڕووی ئاینییه‌وه به‌حه‌رامی ده‌زانین"، ئاشكراشیكرد ئه‌و گه‌نجانه‌ی به‌كاریده‌هێنن ئه‌وانه‌ن كه هاوسه‌رگیرییان كردووه‌و ته‌مه‌نیان له نێوان (20) ساڵ بۆ (25) ساڵیدایه، ئه‌وانه‌ش گرفتی جووتبوونیان هه‌یه له‌كاتی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا، پزیشكیش ئه‌و جۆره حه‌بانه بۆ كه‌س نانوسێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌خۆشی شه‌كره‌و په‌ستانی خوێنی هه‌بێت خراپه به‌كاری بهێنێت.
"به‌كارهێنانی حه‌رامه"
ئیمامی مزگه‌وتێك یه‌ناوی (س ح)راگه‌یاند كه به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره حه‌بانه له‌لایه‌ن گه‌نجانه حه‌رامه‌و وتی"هه‌ر گه‌نجێك ئه‌و جۆره حه‌به به‌كاربهێنێت حه‌رامه، چونكه زیانی بۆ گیانی هه‌یه"، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ده‌بێت حكومه‌ت رێگری بكات له فرۆشتی ئه‌و حهبانهو وتیشی "هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك به‌بێ راپۆرتی پزیشكی ئه‌و حه‌بانه بفرۆشێت، حه‌قوایه حكومه‌ت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات‌و بدرێته دادگا".
ئا :- هاوبیر باتاسی


له‌سه‌ر هێڵ نییه



لەگەڵ ڕێزم بۆ جەنابت بڵاو کردنەونی ئەم جۆرە بابەتانە چاک وایە کەسانی شارەزا لەو بوارە باسی بابەتی لەم سێوەیە بکەن نەک هەر کەسێک بە ئارەزوی خۆی بابەتی لەم سێوەیە بڵاو بکاتەوە .هیوادارم دڵگران نەبیت لێم
له‌سه‌ر هێڵ نییه







zor supas kak aram bo payamakat barezim na ba3axsawa balam blaw krdnaway zanyari arki hamumana dway awa mn awam la 2 sarchaway jeawaz wargrtwa u handek gorankarim boy krdwa dyara chand kaseki sharaza halsawn ba amadakrdni aw babata.dwbara dast xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه هاوبیر گیان بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته
هیوام وایه به‌رده‌وام بیت له بابه‌ته به‌سوود و گرنگه‌کانت
وایه هاوڕێ گیان ئه‌م ده‌رمانه حه‌ڕامه به‌ڵام بۆ هه‌موو که‌سێک نا
وه ئه‌وکه‌سه‌ی ئه‌یه‌وێت به‌کاری بێنێت ئه‌بێت بچێته لای دکتۆری پسپۆڕ
ئه‌گینا خواردنی ئه‌م جۆره ده‌رمانه ڕێگه پێ دراو نیه به‌بێ هیچ هۆیه‌ک
هیوام وایه بێ به‌شمان نه‌که‌یت له‌بابه‌تی به‌سوود و گرنگ و جوان
سه‌رکه‌وتوو و شاد و به‌خته‌وه‌ر بیت له ژیانتا.
له‌سه‌ر هێڵ نییه