❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ڵـــــــــــــــــــه‌‌ ،وه‌، بیركردنه‌وه‌،،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-19 11:50:40

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

هه‌ڵـــــــــــــــــــه‌‌ ،وه‌، بیركردنه‌وه‌،،

هه‌ڵـــــــــــــــــــه‌‌ ،وه‌، بیركردنه‌وه‌،،




هیوادارم ئه‌مڕۆ به‌ ئاسانی بتوانین بڕیار بده‌ین ،،هه‌ڵبه‌ت ووتراوه‌ ئاوێك كه‌ ڕژا كۆنابیته‌وه‌،،، ڕاسته‌ ئه‌م ووته‌یه‌ وتراوه‌ به‌لام یاسایه‌ك نیه‌ كه‌ بیركردنه‌وه‌ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ و هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ مه‌منوع بكات،،،.......

هه‌ڵه‌ بریتیه‌ له‌ ووشه‌یه‌كی 4 پیتی ئه‌مه‌ له‌ ڕوخساردا به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا ئه‌وه‌‌نده‌ی چوار كه‌سیش به‌هیز بیت هه‌ڵه‌ به‌چۆكتدا ئه‌دات ئه‌گه‌ر توانای بیركردنه‌وه‌ت نه‌‌بێت ....
ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌میشه‌ دوو ئاراسته‌ی ڕاست و هه‌ڵه‌مان هه‌یه‌ له‌ ژیاندا ،،،به‌لام هه‌میشه‌ به‌هۆی ترسمان له‌ هه‌له‌وه‌ ناتوانین ئاراسته‌ی ڕاست بدۆزینه‌وه‌ ،، ئه‌كه‌وینه‌وه‌ باره‌ هه‌ڵه‌كه‌ی ژیاندا...
بۆ  ڕزگار بوون له‌هه‌ڵه‌كانی ژیان زۆر شت پێویسته‌ به‌لام هه‌رگیز ناگه‌ینه‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی هه‌ڵه‌ نه‌كه‌یت ،،، جا بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ڵه‌كان راست بكه‌ینه‌وه‌ نه‌ك نه‌یكه‌ن...

ئێمه‌ زۆر جار له‌ لاویدا ئه‌ڵیین ئاخ خۆزگه‌ ئه‌گه‌ڕامه‌وه‌ ژیانی مناڵی ئه‌وه‌م نه‌ئه‌كرد به‌ردم نه‌ئه‌گرته‌ ماڵی هاوسێمان چڵه‌ داره‌كانی كۆڵانه‌كانم نه‌ ئه‌شكاند گوڵی باخچه‌كانم هه‌ڵنه‌ئه‌كه‌ند به‌ردم نه‌ئه‌گرته‌ بۆقه‌كانی ناو رووباره‌كه‌ له‌دوكانه‌كه‌ی مامه‌ پیره‌ دزیم نه‌ئه‌كرد له‌ گه‌ڵ هاوڕێكه‌مدا شه‌ڕم نه‌ئه‌كرد............ئه‌مانه‌ كۆمه‌له‌ لێكدانه‌وه‌یه‌كی بیری منه‌ كه‌ دڵنیام لێكدانه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی هه‌موومانه‌ وه‌ك لاو .........

وه‌سه‌د له‌سه‌د پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته‌ ..........چۆن؟؟؟
ئێمه‌ كه‌ ئه‌گه‌ڕینه‌وه‌ مناڵی خاوه‌نی ئه‌و عه‌قڵه‌ گه‌وره‌یه‌ نین خاوه‌نی ئه‌و بیركردنه‌وه‌ به‌هێزه‌ نین كه‌ ئێستا له‌ لاویدا به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌كاری ناهینین و بیری لێناكه‌ینه‌وه‌.....

له‌منداڵیدا به‌كۆڵانێكدا به‌توندی ڕامان ئه‌كرد كه‌ ئه‌یان ناردین بازاڕ بۆ ئه‌وه‌ی پێویستیه‌ك بكڕین له‌ڕێگادا یان ئه‌كه‌وتین و هه‌ندێك جێگامان بریندار ئه‌بوو یان له‌ پێچ كردنه‌وه‌مان به‌كۆڵانێكی تردا یان به‌شێوه‌یه‌كی تر به‌ركه‌سێك ئه‌كه‌وتین ،،،به‌كورتی ئازارێكمان به‌خۆمان و به‌رامبه‌ره‌كه‌مان ئه‌گه‌یاند...............
ئه‌ی ئێسته‌ كه‌ لاوین به‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌مانه‌وه‌ به‌خێراییه‌كی به‌هێز ئه‌ڕۆین له‌وه‌ ئه‌چێت له‌ڕووداویكدا ئه‌گه‌ر خوانه‌كردان گیانیشمان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین خۆ ئه‌ندامێكی له‌شمان یان كه‌سێكی تر گیرۆده‌ ئه‌كه‌ین سه‌ره‌ڕای زیانی مادیش....
كه‌واته‌ بۆ ئیمه‌ بیرو خۆزگه‌مان لای منداڵیه‌ و ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر مناڵ بینه‌وه‌ ئه‌و كارانه‌مان نه‌ ئه‌كرد ئێسته‌ و له‌م ته‌مه‌نه‌ به‌م عه‌قڵه‌ به‌هێزه‌وه‌ ناتوانین ڕاست و هه‌له‌و سودو زیانی خۆمان بدۆزینه‌وه‌ ئه‌ی له‌ته‌مه‌نی منداڵیدا چیمان پێ ئه‌كرێته‌وه‌.؟

ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه‌ له‌سه‌ری بدویم و باسی لێوه‌ بكه‌م منداڵی نیه‌ به‌ته‌نها و هه‌ڵه‌ نیه‌ به‌ته‌نیاو كار و كرده‌وه‌مان نیه‌ به‌ته‌نیا به‌ڵكو ڕاستی باسه‌كه‌ بیركردنه‌وه‌مانه‌ .......
بمانه‌وووت و نه‌مانه‌وێت ئێمه‌ له‌ته‌مه‌نی مناڵیمان خاوه‌نی عه‌قڵیه‌تیكی زۆر بچووك و چه‌نده‌ها ئاواتی گه‌وره‌ین ،،، به‌ پیی درێژی كات و ته‌مه‌ن ئه‌و ئاواته‌ له‌گه‌لماندا ئه‌مینیته‌وه‌ زۆربه‌ی زۆری ئاواته‌كانیشمان نایه‌ته‌ دی ،،، خۆی له‌ڕاستیدا ئه‌و ئاواتانه‌ هه‌رگیز نایه‌ته‌ دی بۆ نموونه‌ له‌منداڵیدا حه‌ز ئه‌كه‌ین به‌ئاسماندا بفڕین و به‌ناو ئه‌ستێره‌و په‌له‌ هه‌وره‌كاندا هه‌نگاو بنێین و باز بازان و یاری به‌سه‌ر ئه‌ستیره‌كانه‌وه‌ بكه‌ین ،،، له‌راستیدا ئه‌وه‌ خۆشترین خه‌یاڵ و ئاواتیكه‌ كه‌ له‌ زه‌مه‌نێكی منداڵیدا له‌گه‌ڵی گه‌وره‌ ئه‌بین ،،،، گه‌وره‌ بوون وامان لێ ناكات واز له‌و خه‌یاڵانه‌ بهینین به‌لام له‌ گه‌وره‌بووندا به‌شیوه‌یه‌كی تر بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه‌،،، وه‌ زۆر جار ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ وامان لێ ئه‌كات تووشی هه‌له‌ بین ...

لێره‌دا ئه‌توانین سود له‌ ڕابردوو وه‌ربگرین و ئێسته‌ی پێ دروست بكه‌ین و داهاتووی پێ ببینین،، ڕابردوو ئه‌و ئاوایه‌ كه‌ ڕژا كۆنابێته‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تای باسه‌كه‌دا ووتمان به‌لام كه‌ كۆنابێته‌وه‌ هه‌مووی كۆنابیته‌وه‌ ئه‌توانین شتێكی كۆ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌شمان كۆ كرده‌وه‌ ئه‌توانین نه‌یه‌ڵێن له‌ ئێسته‌دا بڕژێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی نه‌ده‌ین ،،، وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌مان هێشت بڕژێته‌وه‌ ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌توانین له‌داهاتوودا پڕی بكه‌ینه‌وه‌ ،،،، به‌لای منه‌وه‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ زۆر بوار ئه‌گریته‌وه‌ و ئیمه‌ ئه‌توانین لێره‌ بیبه‌ستینه‌وه‌ به‌ته‌مه‌نه‌وه‌ ........



من ده‌ڵیم ئاوێك كه‌ ڕژا ئه‌توانین لێی كۆبكه‌ینه‌وه‌ به‌راده‌ی پێویست.......





ئاماده‌كردن و نووسینی// مریوان باوه‌نوری
تایبه‌ت به‌كوردژین

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-19 13:01:43

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: هه‌ڵـــــــــــــــــــه‌‌ ،وه‌، بیركردنه‌وه‌،،

کاکه‌ مه‌ریوان گیان ده‌سته‌کانت خۆش بێت بۆ ئه‌م نووسینانه‌ت
خۆشحاڵم که‌ هه‌رده‌م بێ به‌شمان ناکه‌یت له‌ بابه‌ته‌ پڕ سووده‌کانت
وه‌ ئینشآءالله‌ هه‌رده‌مبێ به‌شمان نه‌که‌یت و زوو زوو زیاتر شتمان بیربێنیته‌وه‌ و فێرترمان بکه‌یت
هیوام وایه‌ ئاسووده‌بیت و سه‌رکه‌وتوو بیت براگیان
له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن پڕ به‌ره‌که‌ت بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-19 14:22:24

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: هه‌ڵـــــــــــــــــــه‌‌ ،وه‌، بیركردنه‌وه‌،،

Muslim نووسی:

کاکه‌ مه‌ریوان گیان ده‌سته‌کانت خۆش بێت بۆ ئه‌م نووسینانه‌ت
خۆشحاڵم که‌ هه‌رده‌م بێ به‌شمان ناکه‌یت له‌ بابه‌ته‌ پڕ سووده‌کانت
وه‌ ئینشآءالله‌ هه‌رده‌مبێ به‌شمان نه‌که‌یت و زوو زوو زیاتر شتمان بیربێنیته‌وه‌ و فێرترمان بکه‌یت
هیوام وایه‌ ئاسووده‌بیت و سه‌رکه‌وتوو بیت براگیان
له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن پڕ به‌ره‌که‌ت بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-19 20:03:30

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: هه‌ڵـــــــــــــــــــه‌‌ ،وه‌، بیركردنه‌وه‌،،

یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت کاکه‌ مه‌ریوان گیان هه‌ر بژیت و به‌رده‌وام بیت له‌ نوسینه‌ جوانه‌کانت
کاکه‌ مه‌ریوان ئه‌گه‌ر ئاو له‌سه‌ر خۆڵه‌که‌ی لای خۆمان بڕژێ دنیا کۆی ناکاته‌وه‌ هههههه
بابه‌تێکی هه‌ر زۆر زۆر نایاب و جوانت نوسیوه‌ انشاالله‌ چاوه‌کانمان هه‌میشه‌ گه‌ش ئه‌بێت به‌ نوسینه‌کانی به‌رێزت

منیش ئه‌ڵێم ""خۆپاراستن له‌ چاره‌سه‌رکردن باشتره‌""
با ئه‌و ئاوه‌ی به‌ ده‌ستمانه‌وه‌یه‌ بیپارێزین نه‌ک گوێی نه‌ده‌ینێ و له‌ دوای رژان خه‌می بخۆێن
هه‌موومان کاره‌کانمان له‌ ده‌ست خۆمانه‌ هه‌وڵ بده‌ین هه‌ڵه‌ نه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌شیمان نه‌بین

سه‌ربه‌رز و کامه‌ران بیت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-01-21 12:30:13

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: هه‌ڵـــــــــــــــــــه‌‌ ،وه‌، بیركردنه‌وه‌،،

جوانه‌ من ئه‌ڵێم: هه‌موو کات ئه‌قڵ هاورێی مرۆڤ نیه‌
که‌واته‌ هه‌موومان شیاوی هه‌ڵه‌ین ،، راسته‌ هه‌ڵه‌ ناتوانرێ چاک بکرێته‌وه‌ له‌ هه‌موو رویه‌که‌وه‌ به‌س له‌ تواناماندا هه‌یه‌ هه‌وڵ برده‌ین بۆ چاک کردنه‌وه‌ی هه‌ر وه‌ک به‌ڕێزتان ئاماژه‌تان پێداوه‌،، دوا جاریش مرۆڤ قابیلی بیرچونه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌موو بونه‌وه‌ریک زیاتر.....

ده‌سته‌کانت خۆش بێت گیانه‌
به‌خته‌وه‌ر و سه‌رکه‌وتووبیت له‌ ژیانتدا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-02-15 20:08:20

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: هه‌ڵـــــــــــــــــــه‌‌ ،وه‌، بیركردنه‌وه‌،،

ده‌سته‌كانتان خۆش بێت هاوڕێیان سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌كانتان و سه‌رنج و ڕاتان
هیوای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفه‌رازیتان بۆ ئه‌خوازم هه‌ر شاد بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-02-17 06:36:16

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: هه‌ڵـــــــــــــــــــه‌‌ ،وه‌، بیركردنه‌وه‌،،

ده‌ست خۆش به‌رێز مه‌ریوان باوه‌نوری ئازیز
ماوه‌یه‌که‌ چاوم به‌دوای بابه‌ته‌کانت دا له‌ چاوه‌روانی دایه‌
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی شێوازێکی زۆر تایبه‌تی له‌ بابه‌ت ئاماده‌کردن دا
کاتێک بابه‌تی به‌ریزتان ده‌خوێنمه‌وه‌ وه‌ک ئه‌وه‌یه‌ فه‌رهه‌نگێکم خوێندبێته‌وه‌ چونکه‌ پره‌ له‌ ووشه‌و
ده‌سته‌واژه‌و رسته‌ی تازه‌ ، هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم

سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌که‌ من له‌ وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌وه‌ سه‌رنجی خۆم ده‌ڵێم له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ی به‌رێزت

بۆچی که‌ منال بوین به‌ قه‌له‌م ره‌ساس ده‌مان نوسی ؟ که‌ گه‌وره‌ ده‌بین به‌جاف ده‌نوسین ؟؟
ئه‌گه‌ر وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌ بده‌مه‌وه‌ به‌گشتی نه‌ک وه‌ک بۆچونی زۆر تایبه‌تی خۆم
ده‌ڵێـم :
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتێک مناڵین ئاسای یه‌ هه‌ڵه‌ بکه‌ین وه‌ ذلنیاین که‌ هه‌له‌ده‌که‌ین به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا کات و ده‌رفه‌ت و ته‌مه‌ن
له‌به‌رده‌مان دا هه‌یه‌ بۆ سرینه‌وه‌ی یان بۆ راسی کردنه‌وه‌ی
به‌لام کاتێک که‌ گه‌وره‌ ده‌بین ده‌بێت بیرکردنه‌وه‌مان گه‌وره‌ ببێت تاکو هه‌له‌ نه‌که‌ین یان لانی که‌م  هه‌ول بده‌ین که‌م ترین هه‌له‌ بکه‌ین
چونکه‌  ناتوانین بیسرینه‌وه‌  به‌ ئاسانی و ته‌مه‌ن له‌به‌رده‌مان نی یه‌ بۆ قه‌ره‌بو کردنه‌وه‌ی

هیوادارم که‌مێک نزیک بم له‌ ته‌وه‌ره‌ی بابه‌ته‌که‌ی به‌رێزت سه‌رکه‌وتن و  سه‌رفرازی بۆ تۆی ئازیز ده‌خوازم

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-02-17 09:07:36

نازیله‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: Germany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-23
دواترین سه‌ردان: 2011-08-11
په‌یامه‌كان: 516
WindowsSafari

Re: هه‌ڵـــــــــــــــــــه‌‌ ،وه‌، بیركردنه‌وه‌،،

ده‌سته‌کانت خۆش بێت گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-02-19 17:51:09

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsMSIE7

Re: هه‌ڵـــــــــــــــــــه‌‌ ،وه‌، بیركردنه‌وه‌،،

ده‌ست خۆش بێت کاک مه‌ریوان هه‌ر بژیت

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-02-19 18:10:42

دلۆڤان
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-13
دواترین سه‌ردان: 2013-01-01
په‌یامه‌كان: 466
WindowsSafari

Re: هه‌ڵـــــــــــــــــــه‌‌ ،وه‌، بیركردنه‌وه‌،،

ده‌ست خۆش بێت کاک مه‌ریوان هه‌ر بژیت سه‌ركه‌وتوو بیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13048796011.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-04-26 05:14:52

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: هه‌ڵـــــــــــــــــــه‌‌ ،وه‌، بیركردنه‌وه‌،،

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان هاوڕێیان
خۆشحالم بابه‌ته‌كه‌ جێگای ڕه‌زامه‌ندیتان بووه‌ ...
ده‌ستت خۆش بێت له‌نیا خان هه‌ڵه‌ی مناڵی هه‌میشه‌ كاتێك هه‌یه‌ بۆ راست كردنه‌وه‌ی
به‌لام له‌ هه‌له‌ی گه‌وره‌ییدا كاتیك ده‌ست ناكه‌وێت بۆ راست كردنه‌وه‌ ......................به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێ ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net