❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / 1)بەسەرهاتی كچێكی هەرزەكار .2)كۆچی باوك و سەرگەردانیی كچێك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-20 10:58:10

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

1)بەسەرهاتی كچێكی هەرزەكار .2)كۆچی باوك و سەرگەردانیی كچێك

1)بەسەرهاتی كچێكی هەرزەكار


هەر لەیەكەم بینین و تێڕوانینی هەستم بەوە كرد كە قوڕگی پڕبووە لە گریان و هەناسەی و قوڵ هەڵكێشان كاتێك كە لە چاوە كانیم دەڕوانی تەواو هەستم بەوە دەكرد كەتابلێی كچێكی باڵابەرزو شۆخ وجوان و بێتاوانە؟ باشە بۆچی لێرەیەو لەم جێگایەدا دەژی لەخۆم دەپرسی و بەخۆم دەووت دەبێت كێ بووبێتە هۆكاری داڕمانی ژیانی ئەم مرۆڤە بۆیە بە دڵێكی پڕلە نائومێدەوە چوومە لای و پێم ووت تۆ چی دەكەی لێرە ؟ ئەویش بە قوڕگی پر لە گریان و چاوە پڕ لەئەسرینەكانیەوە وەڵامی دامەوەو چیرۆكی ژیانی خۆی بەم شێوەیە بۆ گێرامەوە.
بەیانی نەورۆز بوو خێزانەكەمان وەك زۆر لە خێزانەكانی تری كورد روویان لە دەشت و دەر كرد بوو بەمەبەستی بردنە سەری رۆژێكی وەرزی بەهار، من لەو رۆژەدا زۆر دڵخۆش بووم نەم دەزانی كە ئەم دڵخۆشیەم دەبێتە دەرگایەك بۆ چوونە ناو دۆزەخێكی سەر رووی زەوی، لەكاتی گەشتەكەدا كوڕێكی باڵابەرزی گەنم رەنگ لەگەڵ خێزانەكەیاندا نزیكمان دانیشتبوون و بەردەوام سەیری دەكردم و هەوڵی دەدات كەسەرنجم راكێشێت و منیش وەك زۆر كچی تری ئەم وڵاتە بەدڵێكی ساف و بەرۆحێكی بێگەردەوە بەردەوام لێیم دەڕوانی و تەماشام دەكرد، دەمەوئێوارە كوڕەكە نامەیەكی بۆ فرێدام كەژمارەی مۆبایلەكەی بوو منیش زۆر دڵسافانە تەلەفۆنم بۆ كردوو لەو رۆژەوە كەوتمە داوی خۆشەویستی، پاش ماوەیەك شەوانە بە بەردەوامی بەمۆبایل پێكەوە قسەمان دەكرد و هەندێك جار دەهاتە سەر ڕێگای قوتابخانەو پێكەو پیاسەمان دەكرد و تاڕۆژێكیان یەكێك لەبرادەرەكانی باوكم منی دیتبوو بۆ باوكمی گێڕایەوە ئیتر لەو رۆژەوە من تووشی گەورەترین و ناهەموارترین رۆژگاری تەمەنم بووم لەماڵەوە دەرگایان لەسەرم داخست و بەندیان كردم و پاش چەند هەفتەیەك لەبەندكردن و ئازاردان مەرجیان بۆ دانام كەدەبێت ئەو كوڕە بێتەداوام چونكە ئابڕووی خێزانەكەمان چووە و بووینەتە گاڵتەجاڕی دراوسێكانمان، منیش بەناچاری چوومە پرۆسەی هاوسەرگیریەوە لەگەڵیدا بەڵام ئەو رۆژە ئیتر بەڕاستی ژیانم بوو بە دۆزەخ و مێردەكەم وەك ئاژەڵ مامەڵەی لەگەڵ دەكردم ئەو قسە خۆشانەی كە جاران لەپارك و بەردەم قوتابخانە بۆی دەكردم بۆ فریودان و لەخشتە بردنم بوو بە جنێو و لێدان و، نەك هەر خۆی بەتەنیا بەڵكو باوك و براو دایكیشی لێیان دەدام و ئازاری دەرون و جەستەییان دەدام پاشان ناچار هەڵهاتم بۆ ئێرەو لەم جێگایەدا ژیان بەسەر دەبەم بۆ ئەوەی كەبژیم و رزگارم بێت لەم ئاژەڵە دڕەندەیە، ئەوەی من دەیڵێم هیوادارم هەمووكچێكی هەرزەكار گوێی لێبێت و بەقسەو درۆی كوڕان هەڵنەخەڵەتێن، چونكە كوڕان وەك ئەهریمەن وەهان كچان فریو دەدەن بۆكاری لەشفرۆشی لەئەنجامدا وازیشیان لێدەهێنن و گاڵتەشیان پێدەكەن و ئازاریان دەدەن . من لەكۆتاییدا وەك توێژەرێكی كۆمەڵایەتی داواكارم كە هەموو كچێك ئاگای لە خۆی بێت و بەقسەی درۆ فیریو نەخوات چونكە مرۆڤ لەتەمەندا تەنیا یەكجار هەڵە دەكات بەڵام هەر ئەو هەڵەیەیە كە دەیخاتە ناو خەرەندی زەمان و دنیای رۆشنی لێدەكات بەشەوە زەنگ و وەها باشترە كەدایك و باوكان زیاتر منداڵەكانیان بپارێزن و نەهێڵن تووشی كێشەو گیرو گرفت بن .

........................................................................


2)كۆچی باوك و سەرگەردانیی كچێك


ئەم بەسەرهاتەی خوارەوە رووداوێكی راستەقینەیە كە لە شاری هەولێر روویداوە وەك ئامۆژگاریەك بۆتان باس دەكەین و ئەو كچە ناوێكی خوازراوی بۆمان هەڵبژارد تاوەكو نەناسرێتەوە.

من لەخێزانێكدا دەژیام لەگەڵ باوكم و دایكم و دووخوشك و برایەكمدا و باوكمان كاسب و دایكیشم مامۆستابوو باری ئابوریمان زۆر باش بوو چونكە باوكمان داهاتێكی باشی دەست دەكەوت كە ژیانێكی باشی بۆ هەموومان دابین كردبوو تابڵێی رۆژگارێكی خۆشمان دەبردەسەر و رۆژانە باوكمان دەیبردینە شوێنەگشتیەكان و ئێمەش هەموومان فێری دەستبڵاویەكی زۆر بووبووین كە پارەمان زۆر بەبێ بەرنامە سەرف دەكرد.
رۆژێك لەرۆژان كەمن لە قۆناغی یەكەمی كۆلێژ بووم باوكم تووشی نەخۆشیەكی كوشندەبوو توانای كاركردنی نەماو زۆربەی داهاتەكەشی خەرج كرد بۆ چارەسەر كردنی و تەنانەت دوكانەكەشی فرۆشت و قەرزی زۆری كرد بەمەبەستی چارەسەركردنی بەڵام بێسوود بوو تالەئەنجامداو دووساڵ لەمەوبەر كۆچی دوای كرد، دوای نەمانی باوكم من ناچاربووم كەواز لە خوێندن بهێنم بۆ ئەوەی ئەو قەرزانەی كەلەسەرمان بوو پڕی بكەمەوە و بتوانم گوزەرانی خێزانەكەم دابین بكەم، بەهۆی برادەرێكی باوكمەوە كارێكم دۆزیەوە لەیەكێك لە كۆمپانیاكاندا بوومە سكرتێرەی بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە توانیم لەمكارەدا تاڕادەیەك باری ئابووری خێزانەكەمان باش بكەم و خزمەتێك بە خوشەكەكانم و برابچكۆلانەكەم بكەم، بەڵام لێرەوە گرفتێكی تر رووبەرومان بۆوە ئەویش قسەو قسەڵۆكی خەڵكی بوو كە توانجیان تێدەگرتین و گاڵتەیان بەمن و دایكم دەكرد لەبەر ئەوەی كەباوكمان سەرمایەداربووە ئێستا كچەكەی وازی لە خوێندن هێناوەو كاردەكات بۆیە دایكێشم داوای لەمن كرد واز لەكارەكەم بهێنم ئەوەبوو وازم لەكارەكەم هێناو دوای ماوەیەك یەكێك لەبرادەرەكانی باوكم هات داوای منی كرد بۆ كوڕەكەی كە ئەگەر من شووی پێبكەم ئەوا ئەو ماڵی باوكم بەخێودەكات و منیش یەكسەر ڕازی بووم و چوومە قەفەسی هاوسەرگیریەوە و بەڵام خۆزگە قەد ڕازی نەبوومایە هاوسەرەكەم رۆژانە لێی دەدام و وەك ئاژەڵ مامەڵەی لەگەڵ دەكردم و درەنگانی شەو بەسەرخۆشی دەگەڕایەوە ماڵەوە، ئەوەندە دڕندەبوو دەمی بەقسەی ناشرین دەكردەوە و تەنانەت دەبوو تەنیا جارێك لە حەفتەیكدا سەردانی ماڵی باوكم بكەم و دەبوایە ئێواران نان بۆ خۆی و سەرجەم برادەرەكانی ئامادەبكەم، تالەئەنجامدا ناچاربووم هەڵهاتم و چاوەرێم لەو دڕندەیە رزگارم بێت.
من وەك توێژەرێكی كۆمەڵایەتی لەم بەسەرهاتە راستەقینەیەدا چەند ئامۆژگاریەكم هەیە.
1ــ مرۆڤ نابێت دەستبڵاو بێت دەبێت كاتێك كەپارەمان زیادبوو پاشەكەوتی بكەین بۆ ڕۆژانی ڕەش.
2ــ كاتێك لەشوێنێك دا ئافرەتێك كاردەكات نابێت كۆمەڵگا تیر و توانجی تێبگرێت ئەگەرنا ئەو بابەسەرخۆی نەهێنێت بەڵكو دەبێت خۆڕاگربێت.
3ــ هاوسەرگیری گرنگترین و نایاب ترین پرۆسەیە لە ژیانی تاكدا بۆیە دەبێت زۆر بەوردی هەنگاوی بۆ هەڵبنێن.
س:ت:كومه لايه تى

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net