❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جه ند زانياريه ك له سه ر ئه م نه خوشيانه..تای ماڵتا .. ئەنتراكس (Anthrax).. .. كۆلێرە(Cholera)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-20 12:36:52

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

جه ند زانياريه ك له سه ر ئه م نه خوشيانه..تای ماڵتا .. ئەنتراكس (Anthrax).. .. كۆلێرە(Cholera)

تای ماڵتا

نووسینی د.رێباز تاهیر
بڵاوبوونەوەی هەر نەخۆشیەك پەیوەستە بەچەندین فاكتەر لەوانە زەمینەسازی دەورووبەر، پلەی گەرمی، پاكوخاوێنی، ئاو و هەوا و چەندین هۆكاری دیكە.
لەوەرزی هاویندا چەند نەخۆشیەك بڵاودەبێتەوە وەكو سكچوون و كۆلێرا و گرانەتا و تای ماڵتا. لەكۆمەڵگەی كوردەواری لەوەرزی هاویندا هەر كەسێك بۆ ماوەی چەند رۆژێك نەخۆش بێت و نیشانەكانی وەك بێهێزی و بێتاقەتی و سووكە تایەكی هەبێت وا لێكیدەداتەوە كەوا گرانە تا یان تای ماڵتای هەیە، بۆیە سەردانی نەخۆشخانەكان دەكات و پشكنین ئەنجامدەدات یان هەندێك جار بێ پشكنین و لە عیادەی كۆڵانەكان پێیدەڵێن كەوا تای ماڵتای هەیە و بێ هیچ بنەمایەكی زانستی جۆرەها دەرمانی دەدرێتێ هەر لە حەب و گولاجەوە تا دەرزی و شریقە.

لێرەدا دەمانەوێ باسی تای ماڵتا بكەین چونكە چەندین بیرۆكەی هەڵە دەربارەی ئەم نەخۆشیە هەیە؛ هەر لە نیشانەكان و دەستنیشانكردنەوە تا دەگاتە چارەسەركردن بۆیە ساڵانە دەبینین هەزاران دەستە حەب و دەرزی بێسوود بەكاردێت ئەمە جگە لەزیان بەئابووری وڵات زەرەر بە تەندروستی مرۆڤەكانیش دەگەیەنێت، دەمانەوێ زانیاری راست و دروست بدەینە تاكی كوردی. مەرج نییە ئەوەی تا و بێهێزی و بێتاقەتی هەبێت تای ماڵتاشی هەبێت چونكە كورد لەدێر زەمانەوە گوتوویانە " هەموو سمێڵ سوورێك هەمزە ئاغا نیە".

تای ماڵتا نەخۆشیەكی هاوبەشە واتە لەئاژەڵدا باوە بەڵام هەندێ جار بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە. ئەم نەخۆشیە لەساڵی 1887 دا لەلایەن دكتۆر (دەیڤید بروس)ـەوە دۆزرایەوە بۆیە بەناوی ئەویش ناوزەد دەكرێت (Brucellosis).
لەساڵی 1905دا پزیشك و شوێنەوارزانی ماڵتایی دكتۆر (زامیت) شیر و بەرهەمەكانی وەكو هۆكاری سەرەكی توشبوون بەم نەخۆشیە دەستنیشانكرد بۆیە لەو كاتەوە ئەم پەتایە بە تای ماڵتا ناوی دەركرد.
بەكتریای ئەم نەخۆشیە چوار جۆری سەرەكی هەیە و هەریەكێكی لەسەر ئاژەڵێكی تایبەتدا دەژی كە ئەمانەن:
(Brucella melitensis) لە مەڕ و بزندا بەدیدەكرێت، (Brucella abortus) لەمانگا و گامێش گەشەدەكات، (Brucella suis) لەبەرازدا هەیە، (Brucella canis) لەسەگدا باوە.

ئەم نەخۆشیە تەنها لەمرۆڤدا گرنگ نیە بەڵكو لەئاژەڵیشدا چونكە هۆكارێكە زیان بەمەڕ و ماڵات و سامانی ئاژەڵ دەدات و لەكۆتایشدا زەرەرێكی ئابووری زۆر بە ووڵات دەگەیەنێت.
ساڵانە نیو ملیۆن حاڵەتی تای ماڵتا تۆماردەكرێت لەجیهاندا بەڵام زانایان وای بۆ دەچن كەژمارەكە زۆر زیاتر بێت و 20 ملیۆنیش تێپەڕكات.
ئەم دەردە زیاتر لەوڵاتە دواكەوتووەكاندا هەیە وەكو ئەفریقیا، رۆژهەڵاتی ناوەراست بەوڵاتی خۆمانەوەش، ئەمەریكای باشوور. لەهەندێ وڵاتە پێشكەوتووەكاندا ئەم پەتایە بەیەكجاری بنبڕكراوە وەك بریتانیا، سوید، دانیمارك، فینلەندا سویسرا ئەمەش بەپەیڕەوكردنی بەرنامەی كوتان بەشێوەیەكی تۆكمە لەئاژەڵدا.

لە كوردستاندا هۆی سەرەكی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە خواردنەوەی شیرو بەرووبومەكانیەتی وەكو ماست، پەنیر، لۆر و ژاژی كە بە رێك و پێكی نە كوڵابێت (كرداری پەستەرەی بۆ ئەنجام نەدرابێت) شیری ئاژەڵی وەكو مەرو بزن و مانگا و گامێش بە سەرچاوەی ئەم نەخۆشیە دادەنرێن.
میكرۆبی ئەم نەخۆشیە بۆ چەندین رۆژ لە هەندێك بەرهەمدا وەكو لۆر و فرۆ دەمێنێتەوە و نەخۆشیەكە بڵاودەكاتەوە. لە كوردستانیش لەبەر ئەوەی شیر بە جوانی ناكوڵێنن (بە تایبەتی لۆر) و لە بەر ئەو جەنگە یەك لە دوای یەكە و پشت گوێ خستنی كوتانی ئاژەڵ بۆیە ئەم دەردە بە دەردێكی باو دادەنرێت.


نیشانەكان:
نیشانەكان یان بە شێوەیەكی كتوپڕ یان لە سەر خۆ دەست پێ دەكەن كە ئەمانەن:
تایەكی بەرز، ژانەسەر، بێهێزی و داهێزران، لەدەستدانی كێش، ئازاری ماسولكەو جومگەكان، ئارەقە كردن و ئازاری نێك بە گرنگترین نیشانەكان دادەنرێت.
زۆربەی نەخۆشەكان لەماوەی 2_3 هەفتەدا چاك دەبنەوە بەڵام هەندێ نەخۆش میكرۆبەكە لە ئەندامێكی لەشیدا جێگیر دەبێت و گەشەدەكات وەكو جگەرو سپڵ و بڕبڕەی پشت و پەردەی مێشك و جومگەكان بۆیە دەبینین لەم حاڵەتانەدا تای ماڵتا دووبارە سەرهەڵدەداتەوە.
رێژەی مردن بە تای ماڵتا لە 2% یان كەمترە.


رێگاكانی گواستنەوە:
1- بەكارهێنانی شیر و بەروبوومەكانی كە هەر نەكوڵابێت یان بەتەواوی پەستەرەی بۆ نەكرابێت.
2- لەكاتی مامەڵكردن لەگەڵ ئاژەڵ و دەرهاوێشتەكانیدا ئەگەر مرۆڤ برین یان دارووشانی هەبێت لەپێستیدا ئەوە مەترسی گواستنەوە نەخۆشیەكە بۆی هەیە. ئەم رێگەیە زیاتر لە ئاژەڵدارەكان(شوان و گاوان) باوە لەگەڵ كارمەند و پزیشكی ڤێتەرنەری (بەیتەرە).

دەستنیشانكردن:
بۆ دەستنیشانكردنی ئەم نەخۆشیە پزیشك پشت بە نیشانەكان و مێژووی نەخۆشیەكە و ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی دەبەستێت.
بەداخەوە لەكوردستان رێوشوێنی زانستی ناگرترێتەبەر بۆ گەیشتن بە دەستنیشانكردن، تێستەكانەن ئەمانەن: چاندنی خوێن و ئێسك، تێستی بروسێلا(Brucella test)، ئیلایزا و چەندینی تر.

چارەسەركردن:
چارەسەركردنی نەخۆشی تای ماڵتا لەزانستی پزیشكیدا بەكێشەیەكی گەورە دادەنرێت چونكە ماوەی وەرگرتنی دەرمان درێژە (6 هەفتەیە كە ئەمەش ئاستەمە بۆ زۆر كەس) و هەندێك جاریش ئەگەر چی نەخۆشەكە چارەسەری بەتەواوی وەرگرتووە كەچی ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی نەخۆشەكە لەئارادایە. بۆیە گەر نەخۆش بیەوێت بەتەواوی چاكببێتەوە دەبێت بەپێی رێنماییەكانی پزیشك هەڵسوكەوت بكات و زیاتر لەدەرمانێك بەكاربێنێ بۆ مانگ و نیوێك و هەر كێشەیەكی بوو سەردانی پزیشكی خۆی بكاتەوە.

خۆپاراستن:
1- هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان دەربارەی ئەم نەخۆشیە و چۆنیەتی خۆلێ پاراستن.
2- كۆنترۆلكردنی تای ماڵتا لەمرۆڤدا بەستراوەتەوە بە كۆنترۆلكردنی ئەم نەخۆشیە لەئاژەڵدا، واتە كاتێك ئەم نەخۆشیە لەمەڕوماڵلات و ئاژەڵەكاندا نەما ئەو كاتە بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەناو مرۆڤیشدا نامێنێت ئەمەش بەپشكنین و لێدانی پێكوتەی تایبەت (لقاح) و هەندێك جاریش سەربڕینی ئاژەڵە توشبووەكە پەیڕەودەكرێت.
3- گرنگترین خاڵ بۆ رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە بریتیە لەكوڵاندنی (پەستەرەكردن) شیر و بەرهەمەكانی وەكو ماست و پەنیر و لۆر.

********************************
                    ئەنتراكس (Anthrax)

نووسینی د.رێباز تاهر عمر

نەخۆشیەكە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. ئەنتراكس لە مرۆڤدا سێ جۆری هەیە؛ ئەنتراكسی پێست، كۆئەندامی هەرس و كۆئەندامی هەناسەدان.
ئەنتراكسی پێست لە هەموویان باوترە بەڵام ئەنتراكسی رێڕەوەكانی هەناسەدان ترسناكترین جۆرە.
هۆی توشبوون بەم نەخۆشیە بەكتریایكە پێی دەگوترێت چیلكەی ئەنتراكس (Bacillus anthracis) كە توانای دروست كردنی سپۆر و ماددەی ژەهراوی هەیە.
نەخۆشی ئەنتراكس نەخۆشیەكی پیشەیی یە واتا ئەو كەسانەی كە خاوەن چەند پیشەیەكی تایبەتن زیاتر تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن، ئەمانەش ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە بە هۆی پیشەكانیانەوە نزیكن لە ئاژەڵ و بەروبووم یان دەرهاوێشتەكانی ئاژەڵەوە بۆ نموونە شوان، بێری، دكتۆر و كارماندانی ڤێتەرنەری، كارماندانی تاقیگە، قەساب ....
مرۆڤی ئاسایی هەندێك جار نەخۆشیەكە لەمانەوە وەردەگرێت.
هەندێك جار ئەنتراكس لە شەڕی تیرۆردا بەكاردێت و دەرئەنجامێكی كوشندەی دەبێ وەك ئەوەی بینیمان لە ئەمەریكا و چەند وڵاتێكی تر پاش رووداوی 11/9 ئەم جۆرە كردەوانە پێیان دەگوترێت تیرۆری بایۆلۆجی (Bioterrorism).
گواستنەوە:
ئەنتراكسی پێست و كۆئەندامی هەرس لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەڵام ئەنتراكسی كۆئەندامەی هەناسەدان لە رێگای ئاژەڵەوە یان مرۆڤ بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.
ماوەی هەڵهاتن: 2-5 رۆژە.
نیشانەكان:
• ئەنتراكسی پێست؛ سەرەتا وەك زیبكەیەك دەست پێ دەكات، پاشان شلەیەكی خوێناوی تێ دەكەوێ و لە دوایدا دەبێتە برینێكی رەشی بێ ئازار لە گەڵ هەڵئاوسانی لیمفە گرێكان. هەندێك جار نەخۆش زیاتر لە برینێكی دەبێت.
• ئەنتراكسی كۆئەندامی هەرس بریندار بوونی دەم و گەروو، سك چوون و رشانەوە كە هەندێك جار خوێناویە.
ئەنتراكسی سی یەكان؛ سەرەتا وەكو هەڵامەت دەسپێدەكات (تا، ژانە سەر، كۆكە، ئازاری ماسولكەكان) و پاشان دەگاتە هەناسە تەنگی و شۆك و مردن.
رێژەی مردن:
ئەگەر نەخۆش چارەسەری تەواو بە رێك و پێكی وەربگرێت ئەوا رێژەی مردن لە ئەنتراكسی پێست
دەگمەنە بەڵام لە حاڵەتی وەرنەگرتنی دەرمان ئەم رێژەیە بەرز دەبێتەوە بۆ 20%.
لە ئەنتراكسی سی یەكان رێژەی مردن دەگاتە 90% و لە ئەنتراكسی كۆئەندامی هەرس رێژەی مردن بەرزە.
چارەسەركردن: بە بەكارهێنانی دژە زیندەگی تایبەت بۆ ماوەی دوو مانگ.
خۆپاراستن:
بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشیە هەماهەنگی زۆر پێویستە لە نێوان كەرتی تەندروستی و تەندروستی ڤێتەرنەری و هاوڵاتیان.
* ئاستی ڤێتەرنەری: ئاژەڵەكان دەبێت بە پێكوتەی تایبەت بكوترێن و ئاژەڵە توشبووەكان سەرببردرێن و بە شێوەیەكی دروست لە خاك بنێژرێن.
* ئاستی هاوڵاتیان: هاوڵاتی دەبێت زوو سەردانی بنكەی تەندروستی بكات لە كاتی دەركەوتنی ئەو نیشانانەی كە جێگەی گومانن. هاوڵاتی دەبێت دووركەوێتەوە لە خواردنی ماست و پەنیر و گۆشت كە گومانی تێدابێت بە تایبەتی ئەگەر گۆشت مۆری كوشتارگەی پێوە نەبوو. لە كاتی مەڕ دۆشین وا باشا دەستكێش بەكاربهێنرێ.
* ئاستی تەندروستی: ئەو كەسانەی كە خاوەن پیشەی مەترسیدارن پێوستە پێكوتە وەربگرن و كەرەستەی خۆپاراستن بەكاربهێنن وەك دەمامك و پەنجەوانە.
بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی لە رێگای میدیا و رۆژنامەكانەوە سەبارەت بە جۆر و گواستنەوە و خۆپاراستن لەم نەخۆشیە.
پشكنینی ورد بكرێت بۆ بەروبوومە ئاژەڵیەكان بۆ دڵنیابوون لە شایستەیی و گونجاوییان بۆ خواردنی مرۆڤ وەك ماست، پەنیر و گۆشت.

ئاڵۆزیەكان: ژەهراوی بوونی خوێن بە بەكتریا، شۆك و مردن.

*********************************

                       كۆلێرە(Cholera)

نووسینی د.رێباز تاهیر
نەخۆشیەكی كتوپڕی كۆئەندامی هەرسە، دەبێتە هۆی سكچوون و رشانەوە. لە 90% ی كەیسەكان؛ كۆلێرا نەخۆشێكی سووكە، بەڵام هەند ێك جار زوو تەشەنەدەكات و دەبێتە پەتا.
لە عێراقدا كۆلێرا نەخۆشیەكی نیشتەجێیە و جار بە جار دەگاتە پلەی پەتا و كاتی بڵاوبوونەوەی كۆتایی هاوین و پایزە.
هۆی ئەم نەخۆشیە بەكتریایەكە ناوە زانستیەكەی ڤیبرێۆ كولێرەیە(Vibrio cholerae).

ئەم میكرۆبە خۆی بە لینجە پەردەی كۆئەندامی هەرسەوە دەلكێنێت و مادەیەكی ژەهراوی دەردەدات و دەبێتە هۆی راكێشانی ئاو و شلەی بەشەكانی تری لەش بۆ ناو جۆگەی هەرس؛ لەئەنجامدا سكچوون دەسپێدەكات.
رێگای گواستنەوە:
1- ئاو و خۆراكی پیس (گرنگترین ریگایە).
2- مێش و مەگەز.
3- راستەوخۆ لە مرۆڤێكەوە بۆ مرۆڤێكی تر.
هۆی سەرەكی گواستنەوەی ئەم نەخۆشیە بۆ مرۆڤ گرنگی نەدانە بە مەرجەكانی تەندروستی و پاك و خاوێنی لە ژیانی رۆژانەدا.
ماوەی هەڵهاتن: 2-3 رۆژە.
نیشانەكان:
نیشانەكان پەیوەستن بە وەرگرتنی چارەسەری خێرا، واتا ئەگەر نەخۆش زوو چارەسەری خۆی بكات ئەم نەخۆشیە زوو كۆنترۆڵ دەكرێ و مەترسیدار نابێ، بەڵام ئەگەر چارەسەرەكە دواخرا یان هەر نەكرا ئەوا نەخۆشی كولێرا دەبێتە پەتایەكی كوشندە.
گرنگترین نیشانەكان ئەمانەن: سك چونێكی توند (زۆر و خێرا) وەكو ئاوی برنجەو بێ سك ئێشەیە. رشانەوە كە ئەمیش خێرایە؛ ئەگەر سكچوون و رشانەوە بەردەوام بوون ئەوا دەبێتە هۆی وشكبوون و شۆك.
لە ئەنجامدا لەشی مرۆڤ بڕێكی زۆر لە ئاو و شلە لە دەستدەدات و دەبێتە هۆی سستبوون و پەككەوتنی كۆئەندامی سووڕی خوێن، ئەگەر لەم قۆناغەدا چارەسەری خێرا بۆ نەخۆش نەكرێت ئەوا مردن روو دەدات.


دەست نیشان كردنی نەخۆشی:
* كلینیكی: واتا نیشانە تایبەتیەكان.
* تاقیگەیی: بە پشكنینی پیسایی نەخۆش و دۆزینەوەی بەكتریاكە.

چارەسەركردن :
1- قەرەبوكردنەوەی ئاو و خوێیە كانزایەكان كە لەشی مرۆڤ لە دەستی داون.
2- دەرمانی دژەزیندەگی تایبەت.

ئاڵۆزیەكان:
ئاڵۆزیەكان زۆرتر و ترسناكترن لە منداڵان لە بەر ئەوەی لەشی منداڵ ئاوی كەمتری تێدایە و زووتر لە دەستی دەدات بەبەراورد لەگەڵ گەوران.
1- وشكبوونی لەش
2- تێكچوونی هاوسەنگی خوێیەكانزایەكان
3- شۆك و پەككەوتنی ئەندامەكانی لەش وەك گورچیلە
4- گەشكە لە مندڵان
5- مردن
رێژەی مردن بە هۆی كۆلێرا پەیوەستە بە چارەسەركردنی خێراوە.
رێژەی مردن 1% ـە ئەگەر نەخۆش زوو چارەسەری خۆی بكات بەڵام ئەم رێژەیە بەرز دەبێتەوە بۆ 30 -40% ئەگەر نەخۆش زوو چارەسەری بۆنەكرێت.
خۆپاراستن:
لە گەڵ دەركەوتنی نەخۆشی كۆلێرا لە هەر شوێنێكدا دەبێت دەسەڵاتدارانی تەندروستی یەكسەر ئاگادار بكرێنەوە.
1- هۆشیاریی تەندروستیی بۆ هاوڵاتیان.
2- دابین كردنی ئاوی خاوێن بۆ خواردنەوە و شیاو بۆ بەكارهێنانی رۆژانە.
3- پاك و خاوێنی بە تایبەتی لە كاتی ئامادەكردنی چێشت.
4- شوشتنی دەست پێش نان خواردن و پاش دەرچوون لە ئاودەست.
5- شوشتنەوی سەوزەو میوە بە تایت یان گیراوەی تایبت.
6- دووركەوتنەوە لە خواردنی سەر عارەبانە و دوكانی بێ مۆڵەتی تەندروستی یان ئەو شوێنانەی كە گومانیان لێ دەكرێ.
7- كۆنترۆڵ و قەڵاچۆكردنی مێش و مەگەز.
شایەنی باسە كوتان دژی نەخۆشی كۆلێرا پراكتیك نیە و پێوست ناكات نەخۆش
بە تەواوی جیابكرێتەوە لە نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆلێرا و كەس سەردانی نەكات.

لەم خشتەدا ژمارەی توشبووان بە نەخۆشی كۆلێرا و رێژەی مردن لە نێوانیاندا لەهەموو جیهاندا دەبینین لە نێوان ساڵانی 1961 تاوەكو 2003 بە پێی رێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)

ساڵ
ژمارەی كەیسەكانی كۆلێرا
رێژەی مردن (%)

1961
62000
49.3

1971
176000
14.8

1981
51000
4.8

1991
595000
3.2

2003
112000
1.69



لێرەوە بۆمان دەردەكەوێت كە رێژەی مردن بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە زۆر كەمبووەتەوە لە (49.3%)ـەوە لەساڵی 1961 بۆ (1.69%) لەساڵی 2003 دا ئەمەش ئەوەمان بۆدەردەخات كە ئاستی رۆشەنبیری لای تاك و خزمەتگوزاری تەندروستی لەلایەن دەزگا تەندروستیەكانەوە زۆر بەرزبووتەوە لەماوەی ئەو چل ساڵەی رابردوو.


ك:نوسينه وه ى له نيت ماركو

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net