.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









خواردنه‌وه‌ی ئاو پێش نانخواردن کێش که‌مده‌کاته‌وه :)
توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی پێیانوایه، که خوادنه‌وه‌ی ئاو پێش نانخواردن ده‌بێته هۆکاری دابه‌زاندنی کێش‌و توێژه‌رانی "Virginia Tech" له‌و باوه‌ڕه‌دان، که مرۆڤ به خواردنه‌وه‌ی دوو په‌رداخ ئاو پێش ژه‌مه‌کانی نانخواردن 2.5 کیلۆگرام له کێشی خۆی که‌مده‌کاته‌وه، ئه‌م بۆچوونه‌یان له‌سه‌ر 48 که‌س تاقیکرده‌وه و ئه‌وانیشیان به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌شکرد، که بۆ ماوه‌ی 12 هه‌فته چاودێریانکردن، وه‌ك توێژه‌ران ده‌ڵێن، ئاو هیچ جۆرێك له یه‌که‌ی گه‌رمایی تێدا نییه، هه‌ربۆیه کارلۆین به جه‌سته‌ی مرۆڤ نابه‌خشێت، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر له ئاو ده‌بێته هۆکاری کێشه‌ی ته‌ندروستی، ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان له‌میانه‌ی "National Meeting of the American Chemical Society" له "Boston" پێشکه‌شکرد.
ته‌مه‌نی به‌شداربووانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش له‌نێوان 55 بۆ 75 ساڵ بوو، به‌شداربووانی گروپی یه‌که‌م خۆراکێکی پێکهاتوو له بڕێکی که‌م کارۆلینیان ده‌خوارد و به‌ڵام هیچ جارێك پێش ده‌ستکردن به خۆراك خواردن ئاویان نه‌ده‌خوارده‌وه وه‌هه‌روه‌ها به‌شداربووانیان دووه‌م هه‌مان بڕی که‌می کارۆلینیان ده‌خوارد، به‌ڵام پێش ده‌ستکردن به خۆراك خواردن دوو په‌رداخ ئاویان ده‌خوارده‌وه، دوای 12 هه‌فته له‌چاودێری بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وت، که ئه‌وانه‌ی پێش خواردن دوو په‌رداخ ئاویان خواردۆته‌وه، بڕی هه‌شت کیلۆگرامیان که‌مکردووه، هاوکات ئه‌وانه‌ی ئاویان پێش خواردن نهخواردبوویهوه، نزیکه‌ی 5.5 کیلۆگرام کێشیان له‌ده‌ستدابوو.
پڕۆفیسۆر "Brenda Davy" له "Virginia Tech" ئاماژه به‌وه ده‌دات، که ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه یه‌که‌مین توێژینه‌وه‌ی زانستییه، که په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان خواردنی ئاو و دابه‌زینی کێش نیشان ده‌دات، وه‌هه‌روه‌ها هۆشیاری به‌وه‌ش ده‌دات، که مرۆڤ ده‌بێت ئاگاداری خواردنه‌وه گازییه‌کان بێت چونکه ئه‌و جۆره خواردنه‌وانه بڕێکی زۆر له شه‌کریان تێدایه و شه‌کریش به سه‌رچاوه‌یه‌ک داده‌نرێت بۆ قه‌ڵه‌وبوون. وه‌هه‌روه‌ها له‌ڕێی خواردنه‌وه‌ی ئاوه‌وه هه‌ندێك نه‌خۆشی گواستراوه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت له‌پێش خواردنه‌وه‌ی ئاودا دڵنیابیت له‌پاكی ئه‌و ئاوه‌ی كهدهیخۆیتهوه.
سه‌رچاوه (کتاب طب الحياة)

له‌سه‌ر هێڵ نییه