❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-01 17:55:42

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین

گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین

ژیان سه‌رابستانێکه‌ له‌جوانی وخۆشی و هیوا ،له‌به‌ر کورتی باڵای ته‌مه‌ن ده‌ستمان به‌ هه‌ناره‌کانی خۆزگه‌ ناگاو
ئه‌م سێبه‌ره‌ خه‌واڵوه‌ی ته‌مه‌ن به‌شی ئه‌وه‌ ناکات له‌ژێری دا بحه‌وێینه‌وه‌ ، که‌واته‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی هه‌مانه‌ با به‌رێزو
قه‌درو که‌سایه‌تی به‌رزو رێز لێنراوه‌وه‌ به‌رێی بکه‌ین ...

له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بونمان دا واراده‌هێنرێین رێز له‌م که‌سانه‌ بگرین {رێز له‌ شته‌ پیرۆز و موقه‌ده‌سه‌کان ،، رێز له‌ یاسا،، رێز له‌که‌سی ئاینی ،،
رێز له‌ که‌سی خاوه‌ن پله‌وپایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ،، رێز له‌ کاربه‌ده‌ست وبه‌رێوه‌به‌رو سه‌رپه‌رشتیار،، رێز له‌ فێرکه‌رو گه‌وره‌کان ،،رێز له‌ خاوه‌ن فکره‌ جوانه‌کان }

ئێمه‌ وا فێر کراوین که‌ گه‌وره‌کان هه‌میشه‌ به‌رێز بن لامان، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی که‌سایه‌تی یه‌کی لاوازو فکره‌یه‌کی  هه‌ڵه‌و توندوتیژو
چه‌وسێنه‌ریش بن ، رێز له‌گه‌وره‌ی و ده‌سه‌ڵات و ئاستو پله و سامان دا  به‌ر ته‌سک ده‌که‌ینه‌وه‌ ، له‌کاتێک دا پیویست نی یه‌
ئه‌م هۆکارانه‌ پێوه‌ربێت بۆ ده‌ربرینه‌کانمان له‌ئاستی ئه‌م که‌سانه‌ ، وه‌ په‌رده‌ پۆشی بکه‌ین له‌ هه‌ڵه‌و تاوان و که‌مو کورتی یه‌کانیان

که‌واته‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و بریاره‌ی که‌له‌ هه‌ندێ باردا بێ خواستی خۆمان ناچار ده‌کرێین رێز له‌که‌سێک بگرین و ملکه‌چی یاساو
په‌یره‌و پرۆگرامه‌کانیان بین .  که‌ ده‌توانم بڵێم ئه‌مه‌ له‌ چوار چێوه‌ی رێز ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌و ،ده‌چێته‌ قاڵبی ترسه‌وه‌ ، هه‌بونی ئه‌م ترسه‌ش
له‌روی ده‌رونی یه‌وه‌ تاکێکی ساویلکه‌و ترساو که‌م توانا دروست ده‌کات ....

وه‌ له‌ هه‌ندێ باری تر دا شه‌رم کردن و هه‌ست کردن به‌که‌می واده‌کات  رێز له‌ به‌رامبه‌ر بگرین وبه‌گه‌وره‌ سه‌یری بکه‌ین و
هه‌میشه‌ خۆمان بکه‌ینه‌ جێ به‌جێ کاری داواکاری یه‌کانی له‌به‌ر شه‌رم ، وه‌ پاساومان بۆ ئه‌م کاره‌ رێز گرتنه‌ له‌ به‌رامبه‌ر
بۆیه‌ لێره‌دا پرسیارێک دێته‌ ئاراوه‌ ..

چ که‌سێک شایسته‌ی رێز لێگرتنه‌ ؟؟؟
په‌ندێکی پێشینان هه‌یه‌ ده‌ڵێت:(رێزت گرت له‌ مه‌رد شه‌رمه‌زار ده‌بێت .... رێز بگره‌ له‌ نامه‌رد هار ده‌بێت )
زۆر پێویسته‌ رێز له‌ که‌سێک بگریت که‌ شایسته‌ی ئه‌و رێزه‌ بێت چونکه‌ زۆر جار ئه‌گه‌ر شایسته‌ی نه‌بوو ، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆکارێک
بۆ ئه‌وه‌ی رێزلێگیراو سنوری رێز به‌ر ته‌سک بکاته‌وه‌ ، وه‌ ئیستخلالی بکات بۆ جۆرێک که‌ سنوری که‌سی به‌رامبه‌ر یان ئه‌و هێڵه‌ سورانه‌ی له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا دانراوه‌ ده‌یبه‌زێنێت.
یان رێزی له‌ پێویست زیاتر که‌سی رێز لێگیراو ده‌کات به‌ دیکتاتۆر به‌سه‌رته‌وه‌ ،به‌ جۆرێک ده‌بیته‌ قوربانی ئه‌و رێزه‌ زۆره‌ی بۆ به‌رامبه‌ر
ده‌رت بریوه‌ .

که‌واته‌ که‌سێک شایسته‌یه‌ بۆ رێز لێگرتن ،که‌ خاوه‌نی فکره‌و بۆچونێکی جوان بێت ، هیج کات هه‌وڵی خراپ به‌کار هێنانی ئه‌و پیناسه‌ گه‌وره‌یه‌  نه‌دات که‌ پێی ده‌به‌خشی ، هه‌میشه‌ هه‌وڵ بدات  له‌ ئاستی ئه‌و رێزه‌دا بێت که‌ پێی ده‌درێت.

به‌ چ رێگایه‌ک رێزی خۆت بۆ به‌رامبه‌ر ده‌ر ده‌بری ؟؟
**له‌روی زمانه‌وانی یه‌وه‌ هه‌ندی کات به‌ به‌کار هێنانی ووشه‌یه‌ک ، پێشگرێک یان پاشگرێک بۆ ناوی که‌سێک ده‌بێته‌ هۆی ده‌ربرینی رێز
وه‌ك (کاک ، داده‌ ، مامۆستا ، مه‌لا ، موفتی ، خان ، میر ، شا، خاتون ، ....هتد)

**هه‌ندێ جار له‌ شێوازی سلاو کردن و به‌ره‌و پیره‌وه‌ چون و له‌به‌ر هه‌ستان و فه‌رموو کردن بۆلای سه‌رو، سه‌رنه‌وی کردن و ، ده‌ست به‌ سنگه‌وه‌ گرتن ،....

** هه‌ندێ جار به‌هۆی گوێرایه‌ڵی و جێ به‌ جێ کردنی ئه‌رک و کاره‌کان و دڵسۆزی نواندن و په‌یمان نه‌شکاندن و مولته‌زیم بون رێزی خۆت ده‌رده‌بری .

رێز چۆن به‌ده‌ست دێت؟؟
1- پاراستنی که‌سایه‌تی له‌ روی ره‌وشت و ره‌فتار و ئاکار و کردار ، چونکه‌ هه‌میشه‌ که‌سی ده‌ست پاک و زمان پاک و داوێن پاک
له‌ کۆمه‌ڵگای کوردی دا رێز لێگیراوه‌ ، وه‌ متمانه‌ پیکراوه‌

2- ساده‌ی له‌ دل و ده‌رون و ناخ پاکی و نیاز  پاکی و دادپه‌روه‌ری و ، جیاوای نه‌ کردن له‌ نێوان که‌سه‌کان و ئاسته‌کان و بیرکردنه‌وه‌ جیاوازه‌کان.

3- خۆشی خه‌ڵکت بوێت  و هه‌میشه‌ هه‌ول بده‌ ئاشتی و به‌خته‌وه‌ری و ئامۆژگاری و زانیاری  بلاو بکه‌یته‌وه‌ ، له‌م ریگه‌یه‌وه‌ ده‌توانی
رێزو خۆشه‌ویستی و گه‌وره‌ی به‌ده‌ست بێنی .

4- دڵسۆزی و وه‌فاو خۆشه‌ویستی  بونی هه‌بێت  ،وه‌ راستگۆی له‌ ووتو  ووێژو گفتاره‌کانت دا هه‌میشه‌ ره‌نگ بداته‌وه‌ ، به‌مه‌ ده‌توانی
ببیته‌ که‌سێکی رێز لێگیراو .

5- لێبورده‌ به‌و هه‌ڵه‌کانی به‌رامبه‌ر په‌رده‌ پۆش بکه‌و نهێنی که‌سه‌کانی ده‌ورو پشتت بپارێزه‌ و، به‌مه‌ گه‌وره‌ی و رێزی خۆت بسه‌لمێنه‌ و به‌ده‌ست بێنه‌ .



چۆن پارێزگاری له‌ رێزو قه‌درو که‌سایه‌تی خۆمان بکه‌ین ؟؟
ئه‌وه‌ خۆتی که‌ خه‌ڵکی فێر ده‌که‌یت چۆن مامه‌ڵه‌و له‌گه‌ڵ بکه‌ن

** هه‌رگیز نه‌که‌ی له‌رێگه‌ی بێ رێزی کردن به‌ خه‌ڵکی و به‌کاره‌کانیان و به‌ مرۆڤایه‌تی ،رێز بۆ خۆت به‌ده‌ست بێنی ، جونکه‌ دڵنیا به‌ به‌ زووی له‌ ده‌ستی ده‌ده‌یت .

** هه‌رگیز نه‌که‌ی به‌ پاره‌و سامان و پله‌و کورسی و ده‌سه‌ڵات و چاو سورکردنه‌وه‌ خه‌لکی ناچار بکه‌ی رێزت لێ بگرن ، چونکه‌ دڵنیابه‌
ئه‌م شتانه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی یه‌و له‌گه‌ل نه‌مانیان ، رێزت له‌ ده‌ست ده‌ده‌یت .

** هه‌رگیز بیر له‌وه‌ مه‌که‌ره‌وه‌ کاتێک رێزت لێ ده‌گیرێت خۆت لا گه‌وره‌ بێت و هه‌ستی خۆ به‌زل زانی له‌ ناخت دا دروست ببێت ،
چونکه‌ دلنیا به‌ مرۆڤی خۆبه‌زل زان زۆر زوو رێزو خۆشه‌ویستی خۆی کاڵ ده‌کاته‌وه‌ لای که‌سانی ده‌وروبه‌ر

که‌واته‌ : هیچ کات به‌گه‌وره‌یت رێز به‌ده‌ست مه‌هێنه‌
هه‌ول بده‌  به‌ رێزت گه‌وره‌ی به‌ ده‌ست  بێنـــی

له‌نیا جه‌مال
خوێندکاری کۆلێژی ده‌رون ناسی

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-01 23:54:34

arabawanory
جوانەمەرگ
شوێن: گرمیان/باوه‌نور
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-26
دواترین سه‌ردان: 2012-04-22
په‌یامه‌كان: 571
WindowsFirefox

Re: گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین

ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆشبێت مامۆستا گیان به‌ڕاستی زۆر جوانت داڕشتووه‌
هه‌موو زۆر ڕاستن به‌و هیوایه‌ی بابه‌تی به‌سوودترمان بخه‌یته‌ به‌ر ده‌ست
هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بیت له‌و بواره‌ی كه‌ هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ی به‌ پشتیوانی خوا دوای ئه‌وه‌ خۆت سه‌ركه‌وتوو ئه‌بیت

زۆر زۆرم به‌دڵ بوو ماندوو نه‌بیت ده‌ست و په‌نجه‌ت ساغ و سه‌لامه‌ت بن......

Kurdzhin
این چه‌ جهانیست كه‌ نوشیدن می نارواست؟
این چه‌ بهشت يست در آن خوردن گندم ختاست؟!!!
اين جفـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاست

                      ئـــــــــــاره‌ بـــــاوه‌نــــووری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-02 16:42:32

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین

زۆر زۆر سوپاس بۆ تۆ کاکه‌ ئاره‌ی  گول سوپاسی هه‌ستت ئه‌که‌م
ده‌ستی تۆی ئازیزیش خۆش بێت بۆ په‌یامه‌که‌ت ،خۆشحالم که‌ به‌دڵت بووه‌
هیوادارم شایسته‌ی خوێندنه‌وه‌ بێت ، هه‌ستی به‌رێزت باش ئه‌ی خوێنێته‌وه‌
ئه‌گینا  بێ که‌م و کورتی نی یه‌  به‌قوربان سوپاست ئه‌که‌م برا شازه‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-02 17:28:36

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین

چی بنوسم بۆ ده‌ست خۆشی شیاوی جوانی ئه‌و نوسینه‌ بێت
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ئه‌ڵێم خوای گه‌وره‌ ده‌ست و خامه‌ت ئاوا به‌ ره‌نگی بهێڵێته‌وه‌و فکرت فراوانتر بکات انشاالله‌
به‌ ڕاستی زۆر زۆر جوانت نوسیوه‌ ، پێناسه‌و رونکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر جوانت بۆ رێزگرتن و که‌سی به‌رێز کردوه‌
من ئه‌ڵێم که‌سی به‌رێز هه‌موو کات ڕێزه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مێنێته‌وه‌ و به‌و ڕێزه‌وه‌ گه‌وره‌یه‌
به‌ڵام که‌سێک که‌ بێ ڕێزه‌و به‌و شته‌ مادیانه‌ یان به‌و پۆستانه‌ به‌رێز ئه‌بێت ئه‌وه‌ ڕێزێکی کاتیه‌
هه‌ر کاتێک ئه‌و کورسیه‌ی له‌ژێر نه‌ما ، ئه‌و ڕێزه‌شی نامێنێ ، هه‌رکاتێک ئه‌و پاره‌ی نه‌ما ئه‌و ڕێزه‌شی نامێنێ
که‌واته‌ زۆر خۆشه‌ مرۆڤ ناخی به‌رێز بێت که‌ هه‌تا مردن و له‌ دوای مردنیش ئه‌و ناخه‌ هه‌ر ئه‌مێنێ ،
که‌واته‌ ئه‌و ڕێزه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام ئه‌بێت
،، سه‌ربه‌رز و کامه‌ران بیت یاخوا هاورێ گیان ، انشاالله‌ چاومان زیاتر ڕون ئه‌بێت به‌ بینینی بابه‌ته‌ به‌پێزه‌کانت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-01-03 17:11:02

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین

زۆر سوپاس هاورێ به‌رێزه‌که‌م کاکه‌ خه‌مه‌ گیان
ده‌ستو په‌نجه‌کانت خۆش بێت و ره‌نگین بێت بۆ په‌یامه‌ پر له‌ هه‌سته‌که‌ت
سوپاس بۆ تێروانین و سه‌رنجت خۆشحالم خوێنه‌رێکی وه‌ک تۆ ووردبین و خاوه‌ن فکره‌ی جوان
بابه‌ته‌که‌ی خویندۆته‌وه‌ ، به‌خته‌وه‌رم که‌ لێکدانه‌وه‌ت بۆ ووشه‌کان و بۆ مه‌به‌سته‌کانی بابه‌ته‌که‌ هه‌یه‌
هیوای به‌رده‌وامی بۆ تۆی ئازیز له‌ کاره‌ جوانه‌کانت سه‌رکه‌وت و سه‌ربه‌رز بیت ئه‌زیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-01-09 02:32:56

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین

ئه‌ی ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت له‌نیا گیان
به‌ڕاستی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر جوانت كردووه‌ بۆ ئه‌و ووشه‌ بچووكه‌ی
كه‌ تا ئێستاش لای هه‌ندێك كه‌س ته‌نها ناوه‌كه‌ی بیستراوه‌و به‌كارهێنانی نیه‌.......،
ئه‌ی ئافه‌رین بۆ تۆ
هیوادارم له‌م بابه‌ته‌ جوانانه‌ت بێبه‌شمان نه‌كه‌ی
خوای گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتووت بكات

هیچ ناڵێم له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر حه‌قی ته‌واویشی پێنه‌درا بێ ئه‌وه‌نده‌ی تیایه‌ كه‌ بزانین مه‌به‌ستت چی بوو
به‌كوردی به‌وردی په‌یامی بابه‌ته‌كه‌ت زۆر به‌جوانی و به‌ڕوونی گه‌یشت.....
هیوای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفه‌رازیت

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-01-10 06:48:41

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین

بیرێكی جوان و نوسینێكی تۆكمه‌و پــوخته‌ یاخوائه‌وده‌ستانه‌ت هه‌رساخ بیت داده‌ لانیه‌ گیان به‌راستی به‌جوانی دات ڕشتوه‌ و پــڕه‌ له‌ ئــامۆژگاری به‌هیوای ئه‌وه‌م له‌ بابه‌ته‌ ئاڵتونیه‌كانت بئ به‌شمان نه‌كه‌یت به‌رده‌وامبیت وسه‌ركه‌وتوبیت له‌بواره‌كه‌ت.

ئه‌م دێره‌یان زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام
که‌واته‌ : هیچ کات به‌گه‌وره‌یت رێز به‌ده‌ست مه‌هێنه‌
هه‌ول بده‌  به‌ رێزت گه‌وره‌ی به‌ ده‌ست  بێنـــی


هه‌ربژیت داده‌گیان كامه‌رانبیت هه‌میشه‌

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-01-10 08:05:28

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین

زۆر زۆر زۆر سوپاس بۆ هه‌ستی هه‌ردوو ئازیز
مه‌ریوان باوه‌نوری و کاکه‌ فه‌نابون
به‌راستی شه‌رمه‌نده‌م چونکه‌ ووشه‌کانم شه‌رمه‌نده‌ن له‌ ئاستی په‌یامه‌که‌نی ئێوه‌
هیوادارم له‌ ئاستی یه‌ک دێر له‌ په‌یامه‌که‌نی ئێوه‌و   یه‌ک ووشه‌ له‌ هه‌سته‌کانی ئێوه‌ بێت
خوازیارم که‌ ئێوه‌ له‌ خوێنه‌رانی بابه‌ته‌که‌ بون ، منیش هیوای سه‌رکه‌وتن و له‌ش ساغی و به‌خته‌وه‌ری و رێزداری
بۆ ئێوه‌ی هه‌میشه‌ ئازیز ده‌خوازم ، خوای گه‌وره‌ هه‌میشه‌ له‌ لوتکه‌ی رێز و قه‌دردا بتان هێلێته‌وه‌
هیوادارم په‌یامه‌که‌م گه‌یشتبێت هه‌رچه‌نده‌ هه‌قی ته‌واوم پی نه‌دابێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-01-21 13:36:57

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین

له‌نیا گیان ده‌سته‌کانت خۆش بێت گوڵی من بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوانه‌ ئه‌زیزم
هیوای خۆشی و کامه‌رانیت بۆ ئه‌خوازم

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-01-21 19:44:07

s i r w a n
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-19
دواترین سه‌ردان: 2011-01-31
په‌یامه‌كان: 14
WindowsXPMSIE

Re: گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین

کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ چه‌ند په‌تا و نه‌خۆشیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی تێدایه‌، که‌ پێویستی به‌ بنبڕکردن هه‌یه‌ .

یه‌کێک له‌و نه‌خۆشیانه‌، ڕێز گرتنه‌ له‌ ته‌مه‌ن یان پله‌ و پایه‌، نه‌ک که‌سایه‌تی !

ئێمه‌ هه‌ر له‌ ئه‌زه‌ڵه‌وه‌ وا فێر کراوین که‌ ڕێز له‌ گه‌وره‌کان بگرین، ڕێز له‌ پله‌ بگرین، ڕێز له‌ جل و به‌رگ و جوانی ڕوخسار بگرین. 
هه‌موو ئاین و کۆمه‌ڵگاکان داوای ڕێزگرتن له‌ گه‌وره‌کان ده‌که‌ن، منیش لاریم له‌وه‌ نیه‌، به‌ڵام هه‌ندێ گه‌وره‌ هه‌ن که‌ شایسته‌ی ئه‌و ڕێزه‌ نین، ئیتر بۆچی من ناچار بکرێم ڕێزی لێ بگرم ؟؟!

بژیت ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-01-21 20:16:37

peiman.x
ناچالاک کراوه‌
شوێن: سۆران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-10
دواترین سه‌ردان: 2011-01-31
په‌یامه‌كان: 116
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین

ده‌سته‌کانتان خۆش قسه‌ی جوانی له‌سه‌ر کراوه‌،،،به‌ڵام من ده‌ڵێم رێز له‌هیچ که‌سێ مه‌گره‌،،،، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ته‌نها رێز له‌خۆت بگره‌،،،واتا ئه‌گه‌ر هه‌رشتێکت ویست بیکه‌ی،،، والێکی بده‌وره‌وه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌رامبه‌ر تۆی بیکا چ هه‌ڵوێستت ده‌بێ،،ئیتر ئه‌وه‌ پێناسه‌ی رێزه‌،،، باکه‌سێ شایه‌نی ریزیش نه‌بێ رێزی بگره‌،،چونکه‌ تۆخۆت شایه‌نی رێزی ناکرێ بێ رێزی له‌خۆت بوه‌شێنیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی که‌سێکی بکه‌ی،،هیوادارم ره‌یه‌که‌م به‌ وه‌رگه‌ران نه‌زانن له‌ پێناو دژایه‌تی بیروبۆچوونه‌کانی تر،،،نه‌خیر ،،به‌ڵام ده‌توانین تاقیبکه‌ینه‌وه‌،،، ئه‌ونمونه‌ی پێغه‌مبه‌ر خۆشه‌ویستمان (درودی خوای لێ بێ) روونترینه‌،،که‌ هه‌موو رۆژ له‌لایه‌ن جوله‌که‌یه‌ک خۆڵی به‌سه‌ر داده‌کرا که‌چی  ئه‌وه‌نده‌ نه‌یگووت بۆ واده‌که‌ی هه‌ر رێزی گرت تائه‌وه‌ی رۆژێک نه‌هات بوو وابکا ئه‌و له‌دیار نه‌بوونی ئه‌وجوله‌که‌ی پرسیارکرد چووه‌ ماڵیان که‌جوله‌که‌که‌ بینی به‌هۆی سروشیئ جوانی ئه‌و ئیسلام بوونی راگه‌یاند،، تۆ ته‌واو ریزی که‌سێ بگره‌ ،،رۆژێک هه‌ردێ مانای ریزه‌ژه‌ی تۆ بزانێ ،وابزانه‌ ریزت لێ نه‌گرتووه‌،به‌ڵکو له‌خۆت گرتووه‌،تارێزی خۆت راگری

Kurdzhin

ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌راستگۆی بژین،ده‌بێت ئارمگریش بن تاکو راستیه‌کان ده‌ره‌که‌ون،،،
په‌یمان غه‌مگین به‌رزێوه‌یی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2011-01-24 06:03:22

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین

زۆر زۆر سوپاس بۆ په‌یامی ئازیزانم

فریشته‌ گیانی گول خوشکه‌  شیرینه‌که‌م زۆر زۆر خۆشحال بوم به‌ په‌یامه‌که‌ت
ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌ساقه‌ سوپاسی هه‌ستت ئه‌که‌م

کاک سیروانی به‌رێز قسه‌کانت زۆر جوانه‌ سوپاس بۆ تێروانین  و سه‌رنجه‌کانت له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌
منیش هه‌مان بۆچونی به‌رێزتم هه‌بووه‌ که‌ رێز له‌ هه‌ندێ شت ده‌گیرێت کا شایسته‌ی رێزگرتن نیه‌
ووته‌کانت بابه‌ته‌کی به‌هێز تر کرد سه‌رکه‌وت و بیت ئه‌زیزم

کاک په‌یمانی ئازیز  ده‌ست خۆش سه‌رنجه‌که‌ی به‌رێزت جوانه‌ وه‌ نمونه‌که‌ش زۆر جوانه‌
به‌لام به‌ داخه‌وه‌ هه‌ندێ که‌س کاتێ رێزی لێ ده‌گیرێت ئیستخلالی ئه‌و ریزه‌ ده‌کات و
واهه‌ست ده‌کات ئه‌و رێزه‌ت له‌ ترسه‌وه‌یه‌ ، به‌لام زۆر له‌گه‌لتم که‌  ریز له‌ خه‌لک بگرین رێز له‌ خۆمان ده‌گرێن

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ئه‌زیزان خۆشحال بوم سه‌رکه‌وت و بن
هه‌ستی ئێوه‌ جوان لێی تێگه‌یشتووه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2011-01-24 06:29:14

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین


نازانم  له نيا خان  هاورييان  هيجيان  بومن نه هيشتوه ته وه  ته نيائه  وه  نده  ئه  ليم  هاورى كيان بى به شمان 
مه  كه  له م زانياريانه  به سوده سه ركه وتووبين  انشاالله

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2011-01-24 07:34:41

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین

زۆر زۆر سوپاسی هه‌ستت ده‌که‌م کاکه‌ مارکۆ گیان
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت سه‌رکه‌وت و بیت ، خۆشحالم که‌ به‌ دڵی به‌رێزته‌
خۆسحالم که‌ خوێنه‌ری بابه‌ته‌که‌ بوی ، هه‌ستی به‌رێزتان گه‌یشت ، بێگومان به‌رده‌وام ده‌بم
له‌ کاتێک دا خوێنه‌ری وه‌ک به‌رێزتان هه‌بێت بۆ بابه‌ته‌کانم سه‌رکه‌وت و بیت له‌ ژیان گیانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2011-01-24 21:01:59

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین

له‌نیا گیان ده‌سته‌کانت خۆش بێت  بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوانه‌ ئه‌زیزم
هیوای خۆشی و كاتيكي خوشت بۆ ئه‌خوازم

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2011-01-25 15:17:33

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین

ده‌سته‌کانت خۆشبێت له‌نیا گیان بابه‌تێکی زۆر جوان بوو
زۆر جوان ڕونت کردۆته‌وه‌ به‌ بروای من ڕیز له‌ هه‌مو که‌س بگری تا سنوری خۆی
هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت گیانه‌که‌م

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2011-01-25 18:49:52

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین

یاخوا ئه‌وده‌ستانه‌ت خۆش بێت بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ پڕ گرنگه‌
به‌ڕاستی هاوڕێی ئه‌زیزم داده‌ له‌نیا چه‌ندان شتی زۆر جوانت نووسیوه‌ سه‌باره‌ت به‌م ڕێز گرتنه‌
وه‌ ده‌ستی هاوڕێیانیش خۆش بێت که‌ به‌شداریان کرد چونکه‌ په‌یامه‌که‌ی ئه‌وانیش باسه‌که‌یان فراوانتر کردووه‌
من هیچ ناڵێم سه‌باره‌ت به‌وه‌،، چونکه‌ ئێوه‌ی ئه‌زیز و خۆشه‌ویست زۆر به‌جوانی ڕوونتان کردۆته‌وه‌
زۆر سوپاست ئه‌که‌م بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ و سوود گه‌یاندنه‌ت داده‌ گیان
هیوام وایه‌ به‌رده‌وام بێ به‌شمان نه‌که‌یت له‌ نووسینه‌ جوانه‌کانت
هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌ییم بۆت هه‌یه‌ هاوڕێ و خوشکی به‌ڕێز و ئه‌زیزمان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2011-01-27 18:03:39

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین

زۆر زۆر سوپاس بۆ هاورێ یانی به‌رێزو ئازیزو  خۆشه‌ویست

مۆمی ته‌مه‌نی ئازیز
تینا گیانی گول
کاکه‌ موسلیم ی زۆر به‌ڕێز

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌سته‌کانتان خۆش بێت یاخوا
سوپاس بۆ سه‌رنجه‌کانتان بۆ رونکرنه‌وه‌کانتان هیوا خوازم بابه‌ته‌که‌ له‌ ئاستی
ئه‌و پیناسه‌ جوان و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ دا بێت که‌  ئێوه‌و هاورێ یان بۆتان کردووه‌
چاوی ئێوه‌ جوان و گرنگ بینیویه‌تی و  هه‌ستی ئێوه‌ جوان لێی تێگه‌یشتووه‌
خۆشحالم که‌ ئێوه‌ی ئازیز له‌ خوێنه‌رانی بابه‌ته‌که‌ بوون ، سه‌رکه‌وت و سه‌ربه‌رزو رێز لێگیراوبن هه‌میشه‌ له‌ ژیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#19 2011-01-27 18:13:42

زانيار
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-17
دواترین سه‌ردان: 2011-07-08
په‌یامه‌كان: 407
WindowsXPFirefox

Re: گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین

به كورتى به ريز بي تاوه كو كه و ره بيت ئه كه روانه كه ين كه وره ش نابين

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#20 2011-01-27 18:33:56

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێز بین ؟؟یان به‌رێز بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بین

ده‌ست خۆش به‌رێز زانیار منیش هه‌مان مه‌به‌ستم هه‌بوو له‌ بابه‌ته‌که‌دا
سه‌رکه‌وت و بیت و سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net