.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















تا ئێستاش باوه‌رناکه‌م ئاخۆ چۆن ئه‌مه روویدا ئه‌مه به ناخۆشترین چیرۆک ده‌زانم له ژیان به‌لکو ره‌نگه ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جار بێت له جیهاندا رووبدات زۆر جار له‌گه‌ل هاورێکه‌م ده‌گه‌رامه‌وه بۆ ماله‌وه و زۆر جاریش سه‌ردانی مالی ئه‌وانم ده‌کرد ته‌مه‌نێکی تازه‌م هه‌بوو ره‌نگه وه‌ک سه‌ره‌تایه‌کی جوان بێت و وه‌ک گولێک بێت که تازه بپشکوێت به‌لام زۆر جار به هۆی بوونی ترسی باوکم خۆم له زۆر شت لا ده‌دا . هاورێکه‌م رژێک پێی وتم بگه‌رێنه‌وه بۆ مالی ئه‌وان منیش وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یم له‌گه‌لی رۆیشتم له ماله‌وه چوین بۆ ژووره‌که‌ی ئه‌و که کۆمپیوته‌رێک و ته‌خته‌یه‌کی نوستن و چه‌ند که‌رسته‌کی تری تیا بوو
دوای تۆزێک دانیشتن هاورێیه‌که‌م کۆمپیوته‌ره‌کی داگیرساند و راسته‌وخۆ چوو بۆ کردنه‌وه‌ی په‌ره‌یه‌کی نێت من شاره‌زایم نه‌بوو له ئه‌نته‌رنێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که له قوتابخانه تۆزێک ده‌رباره‌ی کۆمپیوته‌رم خوێندبو به‌لام به هۆی ئه‌وه‌ی که مالی هاورێیه‌که‌م ده‌وله‌مه‌ند بوون له زووه‌وه کۆمپیه‌ته‌ر و ئه‌نته‌رنێت به‌کارده‌هێنن بۆیه هاورێیه‌که‌م پێی وتم من رۆژانه خۆم خه‌ریک ده‌که‌م به هه‌وال و کاره‌سات و رووداوی جیهانی حه‌زه‌که‌م تۆش ئه‌مرۆکه له‌گه‌لم به‌شدار بیت منیش له دڵه‌وه ئه‌مه‌م پێ خۆش بوو چونکه بۆ یه‌که‌م جارم بوو سه‌یری ئه‌نته‌رنێت بکه‌م
ماوه‌یه‌کی زۆر دانیشتنین هه‌ندێک هه‌وال و زانیاریمان وه‌رگرت به‌لام له کۆتایه‌که‌ی به بینینی رووداوێکی دلته‌زێن سه‌رسام بوم ئه‌مه‌ش دیمه‌نه‌که بوو ::
له یه‌کێک له مالپه‌ره‌کان کاتێک سه‌یری بابه‌تکمان ده‌کرد له یه‌کێک له ناونیشانی بابه‌ته‌کان نوسرابوو (( دیلی ئه‌بده‌ی له نێو رووحێکی مه‌رگه‌ساتدا )) ئه‌مه زۆر سه‌رنجی راکێشام تا بخوێمه‌وه ده‌ستم کرد به خوێنده‌وه‌ی ئه‌مه‌ی تیا نوسراوبوو ::
بریارم دابوو له‌گه‌ل په‌پوله‌کانی خه‌یال سه‌فه‌ر به‌م سه‌فه‌ر به‌ره‌و مه‌نزلگاکانی ته‌مه‌ن و خۆشه‌ویستی بریارم دابوو له‌گه‌ل گوله‌کانا په‌یمان به‌ستم که ئیتر نه‌یانره‌نجێنم بریارم دابوو هه‌موو به‌یانیه‌ک له‌گه‌ل شه‌ونمی سه‌ر لاسکه گیایه‌کان تێکه‌ل بم و سه‌ا بکه‌ین به ده‌وری یه‌کتری به‌لام له هه‌موو بریارێکا په‌شیامن بوومه‌وه چونکه گولێک له رووانگه‌ی هه‌ساره‌یه‌کی نامۆوه لێم ده‌روانێت ئه‌مه‌ش کاره‌ساته کاره‌سات به ده‌وری مانگ به ده‌وری ئاسمان و ئه‌ستێره‌کانی ته‌مه‌ن زۆر ناخۆش بوو کاتێک به گه‌لایه‌کی سه‌وزم ئه‌وت خۆشم ئه‌وێیت به‌لام له‌و ناخۆشتر ئه‌وه بوو که له‌گه‌ل دله‌کانا نا‌ئومێد بووم
دوای بریاردانم که ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ل ((......... )) ئه‌نجام بده‌م وا رێک که‌وت له‌گه‌ل هاورێیه‌کی نزیک سه‌فه‌رێک بکه‌م بۆ یه‌کێک له دوورگه‌کان دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل خۆشه‌ویسته‌که‌م هه‌موو شتێکمان کۆتا پێهێنابوو هه‌ر له دیاری کردنی رۆژی داواکه و زه‌ماوه‌ند و کڕینی شت و مه‌کی پێویست بۆیه زۆر دلخۆش بووم پێم وابوو ئه‌م گه‌شته‌م زیاتر دلخۆشم ئه‌کات سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی دلی خۆشه‌ویسته‌که‌م رازی بکه‌م گولێکی سوری ناسک و جوانم نه‌خشاند و بۆم برد دای چه‌ند گفتوگۆیه‌ک رازی بوو به گه‌سته‌که‌م به‌لام داوای ئه‌وه‌ی کرد له‌وێ له‌سه‌ر لمی که‌نار ده‌ریاکان به هێلێکی جوان خۆشه‌ویستی خۆمان بنه‌خشێنم ئه‌مه‌م زۆر لا ئاسان و جوان بوو بۆیه بریارم دا ئه‌مه بکه‌م
دفوای خۆکۆکرده‌وه بۆ گه‌شته‌که له‌گه‌ل هاورێیه‌که‌م به‌ره‌و فرۆکه خانه‌ی ولات به‌رێ که‌وتین له‌وێ دوای چاوه‌روانیه‌کی زۆر کراینه ژووره‌وه و به‌ره‌و فرۆکه به‌رێ که‌وتین که ئیه‌مه یه‌که‌م دیمه‌نی وه‌ها بوو له ژیانما بیبینم به فرۆکه سه‌فه‌ر بکه‌م پێشتر به شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی کۆنی ولات سه‌فه‌رم کردبوو به‌لام تام و چێژ نه‌بوو
دوای به‌رێ که‌وتن و گه‌یشتن به دوورگه‌که زۆر دلمان خۆش بوو هه‌ر ئه‌و کات بریارماندا شوێنێک بگرین بۆ حه‌وانه‌ی خۆمان دوای گه‌یشتن به ژووره‌که هه‌ر زوو له‌سه‌ر ته‌خته‌ی نوستنه‌که پال که‌وتم و بیری ئه‌و رۆژانه‌م ده‌کرد که ئاخۆ که‌ی بێت له‌گه‌ل خۆشه‌ویسته‌که‌م به‌م شێوه‌یه گه‌شت بکه‌ین و له مانگی هه‌نگوینیا له ژورێکا وا پێکه‌وه گفتوگۆ راز‌و نیاز بکه‌ین به‌هه‌ر حال پشوێکی باشمان دا بۆ ئێواره روومان له که‌ناری ده‌ریا کرد زۆر دلمان خۆش بوو چونکه دیمه‌نی وه‌ها دلرفێنمان نه‌بینی بوو هاورێیه‌که‌م جار جار به یه‌ک دوو وشه‌ی ئیگلیزی له‌گه‌ل کچه‌کان ئه‌دوا حه‌سودیم پێ ئه‌برد به‌لام بریارم دابوو له‌گه‌ل کچ قسه نه‌که‌م
هه‌مان ئێواره ده‌عوه‌تی هاورێیه‌که‌م بووم چه‌ند کاتێکی خۆشمان به‌سه‌ر برد و تا دره‌نگانێک له قه‌راغ ده‌ریا بوین دایی گه‌راینه‌وه بۆ هۆتێله‌که شه‌و له یه‌کێک له ژووره‌کانی هۆتێله‌که ده‌نگه ده‌نگ و ژاوه ژاوێکی زۆر په‌یدابوو کاتێک هاتینه ده‌ره‌وه یه‌کێک له گه‌شتیاره‌کا له به‌رده‌م ژووره‌که‌ی وه‌ستابوو به ده‌نگێکی به‌رز هاواری ده‌کرد ئه‌مه که‌ی ژیانه له وه‌ته‌ی هاتوومه‌ته ئێره ته‌نها دزیم لێکراوه خاوه‌ن هوتێله‌که له‌گه‌لیا وه‌ستا بوو به ده‌نگێکی له‌سه‌رخۆ و هێمن ئه‌یوت تۆ تۆزێک له‌سه‌رخۆ به هه‌موو شته‌کانت بۆ ده‌گه‌رێنمه‌وه هه‌ر ئه‌بێت بزانین کێ ئه‌م جۆره کارانه ده‌کات ، له ژیاندا که‌م که‌سی وه‌ک خاوه‌ن هوتێله‌که‌م بینیوه که ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر خۆ و هێمن بێت و وا مامه‌له له‌گه‌ل گه‌شتیارانی بکات ئیر دوایی چوونه ژووری به‌رێوه‌به‌ری خاوه‌ن هۆتێله‌که نه‌مان زانی چیان به‌سه‌رهات
ئێمه‌ش گه‌راینه‌وه بۆ ژووره‌که‌مان و لێی که‌وتینه خه‌و له ناکاو زه‌نگی مۆبایله‌که‌م لێی دا یه‌کێک به ده‌نگی نزمه‌وه قسه‌ی ده‌کرد زۆر باش گوێم له ده‌نگی نه‌بوو به‌لام هه‌ر ئه‌یوت مالوێرانه مالوێرانه ئه‌م قسه‌یه زۆر کاری تێ‌کردم وام هه‌ست کرد شتێک روویداوه منیش وتم کابرا تۆ کێی چی روویداوه وتی تۆ له کوێی و چی ئه‌که‌یت منیش وتم له‌گه‌شتم وتی مالت وێران بوو سوتا ژیانت وێران بوو دلت منیش به‌م قسانه زۆر شله‌ژام و ئاگام له خۆم نه‌ما جگه‌ره‌یه‌کم له پاکه‌ته‌که ده‌رهێناو به‌ده‌م قسه‌کردنه‌وه کێشام دوای ئه‌ویش جگه‌ره‌یه‌کی تر کابرا یه‌کێک له هاورێیه‌کانم بوو به‌لام به هۆی کێشه‌یه‌کی تۆڕی مۆبایل باش گوێم له ده‌نگی نه‌بوو و به‌ده‌م خه‌وه‌وه بووم ده‌نگه‌که‌م باش نه‌ناسیاوه تا خۆی ئاشکرا کرد و وتی من (( دیلمانم ))
ها دیلامن چی بووه ؟
وتی تۆ له کوێی ؟
وتم له‌گه‌شت
وتی که‌ی وه‌ختی گه‌شته ؟
وتم بۆ چی بووه ؟
وتی کاکه گیان (............. ) شوی کردووه
لێره‌وه نه‌متوانی قسه بکه‌م زۆر شله‌ژام تا راده‌ی هه‌ست به شێت بوون بکه‌م
نه‌مزانی چی بلێم و چی بکه‌م فرمێس به چاوانما ئه‌هاته خواره‌وه و دلم ئه‌وه‌نده به خێرایی لێی ده‌دا وات ئه‌زانی که ده‌نگی فرۆکه‌یه و به ئاسمانا تێپه‌ر ده‌وبێت دیمانیش هه‌ر ئه‌ی وت
(................. )
من نه‌مه‌توانی وه‌لم به‌رمه‌وه چونکه ئه‌و له‌گه‌لما بوو هه‌موو ژیانم بوو ئاخر چۆن و له پێناو چی له‌گه‌لم بێ وه‌فا بوو ؟
دوای وتم دیلمان ئه‌مه که‌ی روویداوه ؟
وتی ئه‌مشه‌و وتم ئه‌ی بۆ منی ئاگادار نه‌کردۆته‌وه ئاخر من هیچ کێشه‌یه‌کم به‌بوو له‌گه‌لی وتی ئاگام لێی نیه به‌لام دلنیام که شوی کردووه به کوڕه مامێکی به‌مه‌یا زۆر تێکچووم تا وای لێهات قسه‌م بۆ نه‌کراو ته‌له‌فۆنه‌کم داخسته‌وه دیلمان زۆر ته‌له‌فۆنی بۆکردم به‌لام من له گۆمی خه‌ما نقوم بووم و وه‌لامم نه‌دایه‌وه ته‌نها په‌ناگه جگه‌ره کێشان بوو تا وای لێهات جگه‌ره‌م نه‌مێنێت
سه‌یری کاتژمێری مۆبایله‌که‌م کرد کاتژمێر له سێ ڕه‌تی کردووه بریارم دا ته‌له‌فۆن بۆ ( ................. ) بکه‌م تا له روونی مه‌سه‌له‌که بزانم به‌لام بیرم ئه‌کرده‌وه ئه‌بێت چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک قسه‌ی له‌گه‌ل بکه‌م چونکه زۆر توره بووم و هه‌لچونێکی زۆرم پێوه دیاربوو له کۆتایدا بریارم دا ته‌له‌فۆنی بۆ بکه‌م
کاتیك که ده‌ستم کرده مۆبایله‌که‌م سه‌ره‌تا سه‌یری ئه‌و وێنه‌یه‌م کرد که هی (............ ) له ناو مۆبایله‌که‌م بوو ئینجا له تاریکایه زه‌نگم بۆی لێدا تا کۆتایی زه‌نگ لێدان وه‌لامی نه‌بو له کۆتایدا به ده‌نگێکی کز و خه‌واوی و نه‌رمه‌وه وتی .................
له‌و کاته‌یا له‌خه‌ونه‌که‌م ڕاپه‌ریم که سه‌یری کاتژمێره‌که‌م کرد کاتژمێر هه‌شت و بیست و پێنج خوله‌که بۆیه دوا که‌وت له چوونم بۆ زانکۆ
له‌کۆتایدا بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌مه خه‌ون بوو !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
هیوادارم به دلتان بووبێت
نوسینی // سیروان خۆشناو
تایبه‌ت به کوردژین
زستانی 2011 شه‌قلاوه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dasknt xosh be kaka serwane xoshawest
ta ble washkan jwan bwn
hewae bardawam bwnt bo axwazm
dwbra har sarkawtw be har bzhe

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده سته کانت خۆشبێت سه ر که‌وتن بۆ به ڕێزتان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








وه‌ی خه‌ریکبوو بمرم له خه‌ما
باش بوو که خه‌و بوو هههههههه
ده‌ست خۆش کاکه سیروان زۆۆر زۆۆر چیرۆکێکی جوان بوو بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



دةستةكانت خؤش كاكة سيروان بةراستى جيرؤكيكى زؤر خؤش بوو كاتيَك كةدةمخويَندةوة
زؤر خةفةتم ئةخوارد بةلاَم ئاخيرةن كةزانيم ئةوكات كووتم شكور خةون بوو
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن سوسو كيان (2011-01-23 12:30:12)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌نتان ئه‌زیزانم
خۆشحال بووم که بابه‌ته‌که‌تان به‌سه‌رکرده‌وه و به‌سه‌ریا تێپه‌ڕین
ههههههههههه ئا ئا ئه‌وه خه‌ون بوو راستی نه‌بوو
ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بن
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ههههههههههه کاکه سیروان باش بوو پێشتر په‌یامه‌کانم خوێنده‌وه به په‌یامه‌که‌ی سۆز زانیم خه‌ونه
یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت کاکه سیروان گیان له‌و بابه‌ته جوانانه‌ت بێ به‌شمان مه‌که براکه‌م
سه‌رکه‌وتوو بیت

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ئةم شةويش جوان بخةوة جونكة جاوةرواني بةشي دووةمم هاهاهاها
دةستةكانت خؤش كاكة سيروان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا کاکه سیروان
کوره کاکه وه‌له ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تایه‌که‌ی ده‌خوێنێته‌وه وه‌ک ڤایرۆس وایه
هه‌ر ئه‌بێت تواوی که‌یت
زۆر زۆر خۆش بو وه‌لله ده‌سته‌کانت خۆپش بێت یاخوا
سه‌ر که‌وتو سه‌ر فراز بیت

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌ڕێز کاکه سیروان خۆشناو
ئازیزه‌که‌ی باپیره هه‌ر شیعره‌کانت نیه ته‌نانه‌ت خه‌ونه‌کانیشت به‌رز و پیرۆزن
پڕن له ووشه‌ی جوان و دڵفڕێن
تکایه بێ به‌شمان مه‌که له نوسینه جوان و به سوده‌کانت
شاد و ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ کوردژین و باپیره‌ی خۆت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
دەزانی خارە سیروان گیان ئەم خەوە دوو حیکمەتی تێدا بوو :
یەکێکیان ئەوەیە کە (...............) شوی نە کردبوو هەر خەو بوو .
دووەمیش ئەوەیە کە محازەرەی یەکەمی ئیسراحەت بوو فەوتاوە بۆ خۆی نەچوە ژوورە هاهاهاهاها
ئەوجا با بێمە سەر دەست خۆشی کردنم لێت بۆ ئەم نوسینەت
برام یاخوا تەمەن درێژ و لەش ساغ بیت لە ژیاندا
دەستە و پەنجەت هەردەم ساغ بن و سەلامەت بن
هەمیشە بیر‌و هۆشت لە نوسینی جوان و پر مانادا فراوان بێت
هیوام وایە بەردەوام بیت لە کارە جوانەکانتدا
بێ بەشمان نەکەیت لە تواناکانی خۆت لە سەرجەم بوارەکاندا....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ویــــی توخــــوا به‌س نیه خه‌و بوو هاهاها
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک سیروان،،وه‌ڵا به شێوه‌یه‌کی وا جوان داتڕشتووه هه‌ر زۆر زۆر له ڕاستی ئه‌چوو،
سه‌رکه‌وتوو ته‌مه‌ن درێژ بێت به‌ڕیوه‌به‌ره به‌تواناکه‌ی ماڵپه‌ڕ و یانه‌ی کوردژین،،
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌نتان ئه‌زیزانم
خۆشحال بووم که بابه‌ته‌که‌تان به‌سه‌رکرده‌وه و به‌سه‌ریا تێپه‌ڕین
ههههههههههه ئا ئا ئه‌وه خه‌ون بوو راستی نه‌بوو
ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بن
زۆر سوپاس کاکه خه‌مه تۆ فێلت کردوه ههههههههههه ابێت پێش خوێندنه‌وه بچیت ناوی سه‌رچاوه یان به‌رگی ککۆتایی هه‌ر په‌رتوکێک بخوێنیته‌وه
زۆر سوپاس کاکه گیان
مۆمی ته‌مه‌ن ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌ن بدات ئه‌یکه‌ین به چوار پێنج به‌ش ده‌ستی تۆش خۆش بێت کاکه گیان
کاکه بروا خۆشحالم که به دلته سوپاسی په‌یامه‌که‌ت ده‌که‌م و ده‌ستی تۆش خۆش بێت کاکه گیان
باپیره گیان زۆر سوپاسی ئه‌م هه‌سته جوانه‌ت ده‌که‌م هه‌ست ده‌که‌م که که‌مێک شاره‌زایم هه‌یه له نوسین ئه‌مه‌ش به هۆی وته جوانه‌کانی به‌رێزتانه‌دووباره ده‌ستت خۆش بێت به پێی توانا هه‌ول ده‌ده‌م که بێ به‌شتان نه‌که‌م له نوسینه‌کانم چاوی منی خوا ته‌مه‌نت درێژ بکات
کاکه یادگار
چاوی منی
کاکه گیان حکه‌مه‌ته‌که ئه‌وه‌یه ناو کچه‌که نازانم و هی کوره‌ش هه‌ر لێی گه‌ڕێ چونکه پێم وابوو به ناونه‌نوسین شاراوه‌یه‌کی پێوه‌دیاره هههههههههه
ده‌ستی تۆش خۆش بێت براکه‌م چاوی منی
سۆزی خان ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم بۆ په‌یامه‌که‌ت
خۆشحال بووم به‌به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت
ههههههههههه خوا ره‌حمم پێ بکات که ئه‌مه خه‌ون بوو راستی نه‌بوو
دووباره ده‌ستتان خۆش و هه‌ر بژین
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه