.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










نه‌وه‌ك هه‌رچاوی مه‌سته خۆشی ههرمهست
به لا دادێ كه دێ وه‌ك توركی سه‌رمه‌ست ((1))
لهحهجلهی نازوئیعزازی به سه‌د ناز
خودا تۆ حافیزی بی هاته‌ده‌ر مه‌ست ((2))
به‌دوویا شێخ و سۆفی مه‌ستی عیشقی
له رێیا كه‌وتوون مه‌سته له سه‌ر مه‌ست ((3))
نیگاهی مه‌ستی تا مه‌ستانی ڕێ دا
نه ما له‌وجێگه ڕێگه‌ی كه‌س له به‌ر مه‌ست ((4))
بنازم به‌و پیاڵه‌ی چاوی مه‌سته
به یه‌ك پرشنگی عاله‌م سه‌ر به‌سه‌ر مه‌ست .
له به‌ر حوكمی نیگایا قاته هۆشیار
هه‌تا چاوی بكا بڕ.مه‌سته .هه‌ر مه‌ست .
وتی:سه‌یری ده‌رو ده‌شتم نه‌ماوه
له چاوم مه‌وج ئه‌دا پڕ ده‌شت و ده‌ر مه‌ست ((5))
به جوز مه‌ی ناوی ئه‌م ناوه به‌چی به‌م
به نه‌شئه‌ی ئه‌و به‌شه‌ر هه‌م ((بو البشر)) مه‌ست ((6))
ده‌ناسێ بادهكهی.مه‌قسودی حه‌شره
ده‌ڵێ:(( مه‌حوی))بنوو تۆ تا سه‌حه‌ر مه‌ست ((7))
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(1) تورك:له ئه دهبیاتی كۆندا كینایه‌یه له یاری شۆخ و جوان
(2) حه‌جله :شۆینی تایبه تی یه كه‌م شه‌وی بوك و زاوه‌یه
ئیعزاز:قه‌در لێگرتن .مه‌به‌ست به حالی سه‌ر خۆشییه‌وه .
(3) مه سته لهسهرمهست:ههمووڵاڵ وپاڵ به‌سه‌ر خۆشی به‌سه‌ر یه‌كدا كه‌وتوون .
(4) نیگاهـ:چاو .
واته :ههركهچاوی مه‌ستی رێگای سه‌رخۆشه‌كانی عیشقی خۆی دا له ده‌وری كۆببنه‌وه .
سه‌رخۆشی ته ماشای ئه‌وه‌نده لێ كۆبووه‌وه .ئهودهوروبهره جێگه‌ی كه‌سی تیا نه‌ما .
(5) واته : یار وتی وه‌ك چۆن كه‌سێ چاوی پر بووبـێ له فرمێسك هیچی پێ نابیرنێ .
منیش چاوم شه پۆل دهداله مه‌ستانی نیگام وده‌شت وده‌ری پر كردوه وهیچی پێ نابینرێ
(6) جوز :بێجگه .ناو:ناز .((بوالبشر)):باوكی ئاده‌میزاد .حه‌زره‌تی ئاده‌م..
واته :بێجگه له مه‌ی چ ناوێكی تر هه‌یه بینێم له‌و نازه‌ی یار .
كه‌وا ئاده‌میزاد و باوكی ئاده‌میزادیشی به نه‌شئه‌ی خۆی مه‌ست كردوه .
(7) واته یار ئه‌م باده‌ی نیگای خۆیه ده ناسێ كه‌وا مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وی سه‌ر خۆشانیهتی له ده‌وری خۆی و ڕۆژی حه‌شریش رۆژی كۆكردنه‌وه‌ی خه ڵكه له سه‌حرای مه‌حشه‌ر .. بۆیه پێم ده‌ڵێ مه‌حوی تاڕۆژی حه‌شر هه‌ر سه‌رخۆشی نیگام به‌و. به سه‌رخۆشی بنوو تا ئه‌و ڕۆژه كه هه‌موو جیهانم له ده‌ور كۆ ده بێته‌وه ..!
حه‌زه‌تی....(مـــــــهحـــــوی)
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت shawear گیان
شیعره‌کانی حه‌زره‌تی مه‌حوی زۆر به‌رز و به‌هێزن
دوباره ماندو نه‌بیت و ده‌ست خۆش بۆ ڕونکردنهوهکانیش
له‌سه‌ر هێڵ نییه





dastakant xosh shawear gyan har bzhit

له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastakant xosh bet zor zor jwanaaa2=)
hiwadarm bardawam bit,
sar kawtu bit !

له‌سه‌ر هێڵ نییه