.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






چۆن له خۆت ده‌پاریَزیت نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌م وه‌رزی سه‌رمایه؟
له‌وه‌زری زستان و سه‌رمادا نه‌خۆشییه‌كانی قورِگ زۆرده‌بن وه‌ك: كۆكه و بوونی به‌ڵغه‌م و ده‌نگ گیران ، كه مرۆڤ بیَتاقه‌ت ده‌كه‌ن، هه‌ندیَكجار ده‌بنه‌هۆی برینداربونی قورگ، له ریَگاكانی خۆپاریَزی و چاره‌سه‌ریش وه‌ك:
- خواردنی په‌تاته‌ی پاکراو، په‌تاته‌یه‌كی پاكراو جوان بیشۆره‌وه بیکه به چواربه‌شی ورده‌وه، له مه‌نجه‌ڵێکی بچکۆله هه‌ندێ ئاوی تێبکه بۆ ماوه‌ی چاره‌کێك له‌سه‌ر ئاگرێکی کز دای بنێ، تا ئه‌کوڵی که کوڵا له‌گه‌ڵ که‌وچکێ هه‌نگوینی ئه‌سڵ تێکه‌ڵی بکه دوای بیپاڵیوه. هه‌موو دوای نان خواردنێك یه‌ک کوپ له پاڵیوراوه‌که بخۆره‌وه.
- شه‌ربه‌تی گێزه‌ر زۆر به‌سووده بۆ پاکردنه‌وه‌ی سنگ و ده‌رچوونی به‌ڵغه‌م، یه‌ک دوو گێزه‌ر جوان بشۆره‌وه پاکی بکه له پاشاندا وردی بکه بییه له خه‌ڵاته. له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هه‌نگوین یان شه‌کر تێکه‌ڵی بکه و ڕۆژی په‌رداخی لی بخۆره‌وه.
- گه‌ڵای ڕیحانه‌ش به‌سووده بۆ له‌ناوبردنی به‌ڵغه‌م و ساف‌کردنی هه‌ناسه‌دان. گه‌لاکان له لاسکه‌که لیبکره‌وه جوان بیشۆره‌وه وردی بکه‌و 2 که‌وچکی بکه‌ره کوپیك ئاو بۆ ماوه‌یه‌ک دای بنێ له‌دوایدا بیپاڵیوه ڕۆژی کوپێك لێ بخۆره‌وه.. وه ئه‌م گیراوه‌یه ئه‌توانرێ شیرین بکرێت به هه‌نگوین.
- دۆشاوی خورما به‌سوده بۆ له‌ناوبردنی به‌ڵغه‌م و به‌رگه‌گرتنی سه‌رما.
- هه‌روه‌ها هه‌نجیر به توێکڵه‌که‌یه‌وه بیکوڵینه‌و ئاوه‌که‌ی بخۆره‌وه بۆ کۆکه زۆر به‌سوده
س:ئاكانامه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
