.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









کەرەستەکان:
-یه‌ك سه‌لك قه‌ڕنابیت
-یەک سەلک کەلەرمی سور
-نیو دەسک مەعدەنوس
-کەمێک قەزوانی وشک
-سیری عەجەم بە پێی ئارەزو
-خەیاری ئامادەکراوی (سوێرکراو)
-زەیتونی ئامادەکراو (سوێر کراو)
-یەک شووشە سرکە
-سێ گێزەسەر
-ئەگەر ئارەزوتان کرد چەند بیبەرێکی تونی تێدەکرێت
ببورن بیرم چو وێنەی زەیتون و قەزوان و مەعدەنوسەکە بگرم
ئامادە کردنی:
-سەرەتا سیرەکە بۆماوەی 3بۆ4سەعات دەخەینە ئاوەوە بۆ ئەوەی نەرم ببێت
-پاشان قەڕنابیت و کەلەرم و گێزەرو مەعدەنوسەکە لەت دەکەین بە پێی ئارەزوو
-پاشان دەیان شۆینەوەو لە سوزگیدا دایان دەنێین تا ئاوی پێوە نامێنی
-یەکەم جار قەزوانەکە دەخەینە ژێرەوە پاشان قەرنابیتو ترۆزی و گێزەرو مەعدەنوس و سیر‌و زەیتونەکەی تێدەکەین کەلەرمەکە دەکەینە سەرو هەمویان لەکۆتاییدا سرکەکە دەکەین بەسەریدا
-وازی لێدەهێنین تا دوو ڕۆژ پاش دوو ڕۆژەکە هەموو ڕۆژێ کەرەستەکان بە کەوچکێکی پاک تێکەڵ دەکەین بەڵام دەبێ زۆر ئاگاداری کەوچکەکە بین پێشتر بەکار نەهاتبێ بۆ شتی چەور وا چاکترە کەوچکێکی تایبەت بە ترشیاتەکە بێت بۆ ئەوەی ترشیاتەکە خراپ نەبێت.
-دوای 7بۆ8 ڕۆژ ئامادەیە بۆ خواردن
هیوادارم بەدڵی هاوڕێیانی بەڕێز بێت
ئامادە کردنی: دایکی ڤارین
تایبەت بە کوردژین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن دایکی ڤارین (2011-01-24 23:55:11)

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ئه‌و ده‌سانه‌ت خۆش بێت دایکی ڤارین
به‌ڕاستی شتی نایابمان بۆ دروست ئه‌که‌ی
هیوام به‌رده‌وامیته ئه‌زیزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ئه‌و ده‌ست و پهنجهیهت خۆش بێت به‌ڕیز دایكی ڤارین
به‌ڕاستی شازه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی شازیشی له‌گه‌ڵه
هیوادارم له‌ده‌ست ڕه‌نگینی و تواناكانت هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بیت و بێبه‌شمان نه‌كه‌یت

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس بۆتۆش سۆز گیان دەستەکانی تۆش خۆش بێت ئەزیزم
زۆر سوپاس وبۆتۆش بەڕێز m.b bawanoori دەستی تۆش خۆش بێت
خۆشحاڵم کە ئێوەی بەڕێز بە دڵتانە هاوڕێیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه







yammm batam dyara daiky varyn dast xosh bet gyan mandw nabit
produces
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن AWAZ (2011-02-01 03:24:34)

له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس بۆ پەیامەکەت گیانی من ئاواز خان خۆشحاڵم کە تۆی ئەزیز بە دڵتە
له‌سه‌ر هێڵ نییه